بارانی بێ با.
مەبەست لە فرمێسکی چاوی مرۆڤە کە بەهۆی ناخۆشی یان خۆشییەکی زۆر لە چاوان دەکەوێتەخوار، لە مەتەڵەکەدا بە باران بەراوردکراوە، چوونکە هەردووکیان دێنەخوار. بێ با، واتە: باران زۆر جار بە باوە دەبارێ بەملاو ئەو لادا دەڕوات بەڵام فرمێسک ئاسایی و ڕێک دەبارێ. وەڵام (فرمێسک) . [1]