图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,043
图片 104,913
书籍 19,349
相关文件 97,629
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی 03
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی 03

خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگەی کوردی 03
خولە چەخماخە، هەوڵێک بۆ خوێندنەوەی کۆمەڵگای کوردی، بەشی سێیەم و کۆتایی
نووسەر: یاسین محەمەد

نامەوێت بەو گوزارشتە بەراوردی خولە چەخماخە بە فیلمی هاووڵاتیی کەینی ئۆرسن وێڵز، کە بەرهەمی ساڵی 1941ە و یەکێکە لە شاکارە هەرە ناوازەکانی مێژووی سینەما، بکەم، سەرباری ئەوەی بەراوردیش ناکرێن. ئەوەی دەمەوێت بە کورتی ئاماژەیەکی پێ بکەم، هەردوو کاراکتەری کەین و چەخماخەیە. کەین ئیمپڕاتۆریەتی ڕاگەیاندنکار و ڕۆژنامەگەرییە، زادەی هاتنی سەرمایەدارییە، سەردەمەکەی زلی دەکات تا دەگاتە ئەو ڕادەیەی دەست دەگرێت بەسەر بیرکردنەوەی خەڵکی و کایەی سیاسیدا و ئاڕاستەشیان دەکات. خۆی وتەنی: ”من وا لە خەڵک دەکەم چۆن بیر بکەنەوە.“ بەڵام خولە چەخماخە زادە و هەڵقوڵاوی گەوجیی دەوروبەرەکەیەتی، خەڵکی فووی تێدەکەن و گەورەی دەکەن. کەین داهێنەرە، لە ڕێگەی کایەی ڕۆژنامەگەرییەوە چەواشەکارییەکی ئەوتۆ دەخولقێنێت، دەبێتە سەرمایەدارێکی گەورە و نیمچە خواوەندێک، هەرچی چەخماخسازە پڕوپووچە و تەنانەت لە تەقەکردنیشدا پڕۆفیشناڵ نییە و ئامانجەکەی ناپێکێت، ئەو تەنیا دەوروبەرەکەی زلیان کردووە. ئەویان بەرهەمی سیستمی سەرمایەداری و گەشەی تەکنەلۆجییە، ئەمیان زادەی سیستمی دەرەبەگایەتی و عەقڵییەتی خێڵەکییە. دواجار هەردووکیشیان خاوەنی ناخێکی ڕەش و بەدن هاوشێوەی کورتز لە ڕۆمانی دڵی تاریکیی جۆزیف کۆنراددا.

کاراکتەری چەخماخە تا ڕادەیەک پێش سەردەمەکەی خۆی کەوتووە و لە قۆناغی دواتردا ئێڕاق و باشووری کوردستانیش پڕ دەبن لەو جۆرە کاراکتەرانە، بە تایبەتی لە کایەی سیاسیدا، ئەوەش لە کەسایەتیی سەدام حسێندا دەگاتە چڵەپۆپە و لە کاراکتەرە سیاسییەکانی ئەمڕۆی باشووری کوردستانیشدا بە زەقی دەبینرێتەوە. دەکرێت ئەوانە بە شەقاوەی سیاسی ناوزەند بکەین.
دیالۆگەکانی نێو خولە چەخماخە بوونەتە بەشێک لە گفتوگۆی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و بەردەوام دووبارە دەکرێنەوە. هەندێک جار بە فۆڕم و ئاڕاستەی دیکەوە دەگوترێنەوە. دەکرێت ئەم شانۆییە – بە ڕەچاوکردنی سەردەمەکەی – گرێ بدەینەوە بە جەنگی ساردی نێوان سۆڤێت و ئەمەریکاوە: خولەی چەخماخساز بە نوێنەرایەتیی یەکێتیی سۆڤێت و خولە چەخماخە بە نوێنەرایەتیی ئەمەریکا. ئەوەشی لەنێوان ئەوانەدا دەبنە قوربانی، گەلانی هەژار و بندەستن. دەکرێت لە سۆنگەی چینایەتییەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت، ململانێی نێوان جووتیار و دەرەبەگ یان میر و ڕەعیەت کە هەمیشە دانەیەکیان بێدەنگ و بێوەی سەری کز گرتووە، ئەوی دیکەشیان تا بۆی کرابێت دەسەڵاتی چەسپاندووە بە ئارەزووی خۆی قاچی لێ ڕاکێشاوە.
وەک گوتمان کۆمەڵگەی کوردی تژییە لەو جۆرە کاراکتەرانە هەر لەمێژەوە تا هەنووکە. لە هەموو شوێنێک دەیانبینەوە: خولە چەخماخەکان، کەمال و مارفەکان، تۆفیقی چایچی و حاجی ئەبوبەکرەکان، یونسە فەنی و تەها فەنییەکان، کاراکتەرە زاڵەکانی نێو ئەم کۆمەڵگەیەن. کاتێک خولە چەخماخە دەسەڵاتی هەیە، هەموان خۆیانی لێ نزیک دەکەنەوە و ڕیایی بۆ دەکەن، کەچی هەر ئەوەندەی چەخماخەی ئەسڵی دەردەکەوێت، ئیدی گڵۆڵەی ئەو دەکەوێتە لێژی و هەموو بەر دەبنە سەر وێزەی. تومەز مەڕەکان کەڵبە و ڕنووکیان نییە، بۆیە داماو دەسەوسانن! لەوەشدا پەیامێکی قووڵ هەیە: پێمان دەڵێت هەتا ئێوە بەسەر ئەم کاراکتەرانەدا دابەش ببن، چارەنووستان هەر ژێردەستەیی و هەڵاتن و کوشتنە.
چەخماخساز سەرەڕای ئەوەی بە چاوی نزمەوە سەیری هەموویان دەکات و بە گاڵتەجاڕییەوە قسەیان لەگەڵدا دەکات، سووکایەتی بە هەرە بەتەمەنترینی ناویشیان دەکات کە حاجی ئەبوبەکرە، لە شوێنێکدا دەڵێت: ”دوێنی جەماعەتێکی هیچوپووچ و بێقیمەت، ها حاجی…“ لەبری ئەوەی لانی کەم خاتری حاجی بگرێت و لەبەر تەمەنەکەی بڵێت ”دوور لە ڕووی حاجی“، کە ئەوە نەریتێکی کوردەوارییشە، کەچی سووکایەتییەکە ناڕاستەوخۆ لە ڕێی ئەوەوە ئاڕاستەی ئەوانی دیکە دەکات. لە شوێنێکی دیکەشدا زۆر خراپ بە ڕوویدا دەچێتەوە. ئەوەش پیشەی هەندێک لە دەسەڵاتدارانە، کە تەنانەت خاتری ئەوانەش ناگرن کە بەهۆی تەمەن یان پێگەکەیانەوە ڕێزی تایبەتیان هەیە لەنێو کۆمەڵگەدا. لە ماوەی ڕابردوودا دەسەڵاتدارانێکمان بینیوە کە تەنانەت ڕەچاوی پێگە و تایبەتمەندیی ژن و منداڵ و بەتەمەن یان پیاوانی ئایینی و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانیشیان نەکردووە، کە بەهۆیەوە بوونەتە خاوەنی حەسانەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێو کۆمەڵگەدا، لە ڕێی کوشتن و چاوترساندنی ئەوانەوە کۆمەڵگەیان بێدەنگ کردووە تا لە کۆنەستی کۆمەڵگە و تاکەکانیشدا ئەوە بچەسپێت کە دەسەڵات ئەو جۆرە شتانە نازانێت. چەندینمان لەو چین و توێژانە بینیوە کە بوونەتە قوربانیی دەستی خولە چەخماخەکانی سیاسەت.
هەندێک جار کەسانێکی ڕۆشنبیر و خوێندەوار بەهۆی زمانلووسی و ماستاوکردنەوە خۆیان لە دەسەڵاتداران نزیک دەخەنەوە و هەوڵ دەدەن لە هەموو قسەیەکیاندا حیکمەت بدۆزنەوە، لە ئەنجامدانی هەر هەڵە و کەموکورتییەکیشدا بە زمانی لووس خۆیان دەپەڕێننەوە، لە بەرانبەردا کەسانی ڕەشۆکی و بەدبەخت تووش دەکەن. هەر ئەوانە خۆیان لە پاسەوان و بەردەستەکانی دەسەڵاتیش نزیک دەکەنەوە کە کەسانێکی چەورە و شەللاتین، دەکەونە ڕیایی و کلکەلەقێکردن بۆیان.
نەوەی کۆن هەمیشە بە عەقڵییەتێکی بەرتەسکی پوولەکییەوە بیریان کردووەتەوە و حیسابی کەلوپەل و دۆڵابە شکاویشیان بۆ نەوەکانی خۆیان (بە تایبەت ڕەگەزی مێیینە) نەکردووە، بەوەش خراپترین چارەنووسیان ڕووبەڕوو کردوونەتەوە، سەرەنجامیش دەستیان لە بنی هەمانەکەوە دەرچووە و هاوشێوەی حاجی لەپای مارەیی نەزیر نەک ”500 دینار“، بەڵکوو ”500 سەرەسۆدە یان بزماری کەوشیش“یان دەست نەکەوتووە، تا لەپڕ ئاغا یان زۆردارێک هاتووە و پڕی پێدا کردووە و بردوویەتی.
یاسا لە خزمەتی گەلدا نەبووە و پارێزەرانیشی گوێیان لە گەل نەگرتووە. ئەوان ویستوویانە ڕووداوەکانیان بەو شێوەیە گوێ لێ بێت کە بە دڵی خۆیان بێت، نەک وەک ئەوەی کە لە ڕاستیدا چۆنە. لەگەڵ ئەوەی چایچییەکە لە کۆتاییدا ڕووداوەکە وەک خۆی دەگەیەنێت بە پۆلیسەکان، کەچی ئەو هەر خۆی لە ڕاستییەکە دەدزێتەوە و دەڵێت: ”حادیسە چی؟ تەڵقە چی قیێە بکە دەی…“
هەر لە سەرەتاوە دەسەڵات بەوە گرەو دەباتەوە کە قسەیەکی جیاوازتر لە ڕەعیەت دەکات. ئەگەرچی قسەکەی ئەو درۆ و چەواشەکارییش بێت، بەڵام بە زۆر دەیسەپێنێت و دەیکاتە ئەمری واقیع. چەخماخساز بە پێچەوانەی هەموویانەوە قسە دەکات، ئەوان چی بڵێن ئەم شتێکی دیکە دەڵێت، هەرچەندە قسەی ئەوانی دیکەیش ڕاستییەکە بێت، وەک ئەوەی قاز دەکات بە عەرەبانە یان هەندێک جار هاوشێوەی سیاسییەکان قسەی ئەوانی دیکە دووبارە دەکاتەوە، بەڵام بە فۆڕمێکی دیکە و وەک حیکمەت و قسەی دانسقەش دەیفرۆشێتەوە.
کاراکتەری حاجی کە نوێنەرایەتیی نەوەی کۆن و لادێیی دەکات، کەسێکی ساویلکە و خۆشباوەڕە، لە چەند دیمەنێکدا وەک کەسێکی خەواڵوو دەردەکەوێت. تا ئەوەی ئەو ساویلکەیی و خەواڵووییە دەیبات بەرەو ئەوەی چەخماخساز لە ناو هەموو ئەوانەدا وەک مارێک بەوەوە دەدات.
هانابردن بۆ کەسانی شەقاوە، ئەگەرچی لەدەرەوەی سیستمی کارگێڕییش بن، بۆ مەبەستێکی کارگێڕیی وەک ئەوەی تەها فەنی داوەتی چەخماخساز دەکات بۆ مەبەستی تەرفیعەکەی، دیاردەیەکی پڕ سەمەرەی شێوازی بەڕێوەبردنی حکومەتی کوردی بووە لە ماوەی ڕابردوودا.
ناوی کاراکتەرەکە – چەخماخە – هۆکارێکە بۆ درووستبوونی ترس لە دڵی دەوروبەرەکەیدا. زۆر جار کاراکتەرە سیاسی و سەربازییەکان ئەو جۆرە نازناوانە لە خۆیان دەنێن یان خەڵکێک بۆیان دادەنێت تا دەوروبەر لێیان بسڵەمێتەوە. ئەوەش لە ژینگەیەکی پڕ لە کەسانی سادە و ساویلکەدا ئامانجی خۆی دەپێکێت.
ڕەعیەت لە ناو خۆیاندا بۆ یەکتری ئازان، بەڵام هەموو ملکەچی تابووی دەسەڵاتن. سەرەنجامیش هەموو ئەوەی ڕوو دەدات ڕەعیەت لێی بەرپرسە. چەخماخسازیش بۆ خۆی ڕاستەوخۆ ئەمەیان پێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت ئێوە خۆتان منتان گەورە کرد. چەندن ئەو مرۆڤە بوودەڵانەی بەهۆی هەڵەی خۆمانەوە هەنووکە لێمان بوونەتە کۆڵی شێر؟! بەدبەختیی ڕەعیەت لەوەدایە کە خولە چەخماخەی دواتر (ئەسڵییەکە) نابێتە فریادڕەس، بەڵکوو بەدبەختییەکی دیکەیە و ڕوویان تێدەکات، ئەوەش هەڵقوڵاوی هەڵەکانی سەرەتایە.
چەخماخساز لە ڕێی هێزی قسەوە پارە و چەک و دەسەڵاتیشی چنگ لێ گیر دەبێت. ئیدی بە درێژایی ئەو ماوەیە کار بۆ پاراستنی ئەو ئیمتیازانە دەکات. تاکە ئامڕاز کەسەکان لە ڕێگەیەوە بتوانن ئەو دەسەڵاتانە لە چنگی چەخماخساز دەربهێنن، جارێکی تر هێزی قسەکردنە، بەڵام ئەوان ئەو جورئەتەیان نییە.
بەربۆشەکردنی کەسانی نێو ئەو چایخانەیە کارێکی کردووە چەخماخساز شووڵی لێ هەڵبکێشێت، سەر دەکات بە هەر باڕێکدا پارە نادات و هەر کاتیش گیرفانی بە بەتاڵی ببینێت چاوبزکردنەوەیەک بەسە بۆ پڕکردنەوەی. ئیدی تەنیا دەرفەت کە مابێت ئەوەیە کە هێزێکی دەرەکی بێت و لە دەست ئەو بتۆکە ناوخۆییە دەربازیان بکات. ئەوەش لە کاراکتەری چەخماخەدا بەرجەستە دەبێت، بەڵام ئەو وەک فریادڕەسێک نایەت، بەڵکوو هەڕەشە و سەرکۆنەی هەمووشیان دەکات، خۆی وتەنی: ”دەبێت هەموو بخۆن بە دەستم مادام بڕواتان بەم چەکلە کرد.“
تۆبڵێیت چەخماخسازەکانی ئەم نیشتمانە لەپای ئەو درۆیانەی چەندین ساڵە لەگەڵ ئەم میللەتەدا دەیکەن، چۆک دابدەن و بکەونە لەرزین؟ لە ئاست ڕسواکردنی میللەت ڕابکەن و سەرلووتی خۆیان ڕەش بکەن؟ یان ئەوەی تەنیا تەقەمان لێ دەکەن و نیشتمان لە ڕۆڵەکانی چۆڵ دەکەن. بڵێیت شەهامەتی چەخماخسازییشیان نەبێت دەنا بۆ لەپای تەقەکردن لە بەستەزمانترین کەسانی کۆمەڵگە، لەبری ڕاکردن خۆیان بە قارەمان و جوامێر پیشان دەدەن؟!
دیالۆگەکانی خولە چەخماخە زیاتر لە لێکدانەوەیەک هەڵدەگرن، دەکرێت بینەر لە ئاست هەر کامیان ڕابمێنێت و لە پەیامەکانی پشتەوەی قاڵ ببێتەوە. بە جۆرێک لە جۆرەکانیش تێکهەڵکێشی یەکترین، دەکرێت دیالۆگێکی سەرەتا گرێ بدرێتەوە بەوەی کۆتاییەوە.
جێگەی خۆیەتی بڵێم لە تەمەنی حەوت ساڵیمەوە تا ئێستا بە دەیان جار ئەم کارە شانۆییەم بینیوە، هەمیشەش شتی تازەم تێدا دۆزیوەتەوە! ڕۆژانە لەگەڵ دیالۆگ و کاراکتەرەکانیدا ڕووبەڕوو بووم. زیادەڕەوی نییە گەر بڵێم شێوە پەیڕەوێک بووە لام بۆ خوێندنەوەی تاک و کۆمەڵگەی دەوروبەرم. نە هەڵنانی کەس ڕووخاندوومی و نە هێرشی کەس؛ لە چەخماخەوە فێر بووم ئەوانە هەموو بەرمەبنای هۆکارێکی دەرەکین و هەڵقوڵاوی ناخی ئەو کەسانە نییە، زانیومە کەسایەتییەکانی ئێمە دووفاقین! تۆبڵێیت من زیادەڕەویم کردبێت یان هەر بە ڕاست ئەم کارە هێندە مەزنە؟! دەبێت ڕێکەوت بووبێت یان سەلیقەی نووسەر و دەرهێنەر و ئەکتەرەکانی کە وای کردووە پاش چلوچوار ساڵ خەڵکێک بە تامەزرۆییەوە بە دیارییەوە دابنیشن، بە تایبەتی نەوەی نوێ کە ڕەنگە شانۆییەکە سێ هێند یان چوار هێندی تەمەنی هەندێکیان بێت. شانۆنامەی چەخماخە ئەرزشی ئەوەی هەیە وەک دەقێکی نووسراو بە زمانی دیکە وەربگێڕرێت، تا لە ڕێگەیەوە گەلانی دیکە بە شانۆی کوردی ئاشنا بن. ڕەنگە گونجاویش بێت بۆ ئەوەی سیناریۆی لەسەر دابڕێژرێت و بکرێتە فیلمی سینەمایی.
لە کۆتاییدا ئێرە ئەو کۆمەڵگەیەیە کە زۆرینەی مرۆڤەکانی ناوی لە کاراکتەرەکانی چەخماخەوە نزیکن، دەبێت گەل و دەسەڵاتیش چاوەڕوانی هەمان چارەنووس بن. ئەو هێزەشی دەبێتە فریادڕەس – هەر چەخماخەیەک بێت – نابێتە ڕووناکی و بەرپێمان ڕۆشن بکاتەوە، بەڵکوو گڕمان تێبەردەدات و هەر هەمان واقیع دووبارە دەکاتەوە، مادام کەرەستە و کاراکتەر و بونیادە کۆمەڵایەتییەکە نەگۆڕێت.
$تێبینی:$
هێندەی بزانم تا ئێستا 2018 شتێکی ئەوتۆ دەربارەی چەخماخە نەنووسراوە، هیچ دۆکیومێنتێکی واش بەردەست نییە. ڕەنگە ئەمە تەنیا هەوڵێکی جیدی بێت… بوونی هەر زانیارییەکی هەڵە سەبارەت بە ساڵی بەرهەمهێنان، ناوی ئەکتەرەکان یان هەر بابەتێکی دیکە یان ئەگەر لە شوێنێکدا بە باشی نەمپێکابێت، داوای لێبوردن دەکەم.
لە سەرچاوەیەکدا ئاماژە بەوە کراوە بەرهەمی ساڵی 1970یە، گەر وابێت تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە چلوهەشت ساڵ.
چەخماخەم وەک دەقێکی نووسراو بەرچاو نەکەوتووە و نەمخوێندووەتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览300
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | دیدی من
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
书: 剧院
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 29-11-2022
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on30-11-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览300
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,043
图片 104,913
书籍 19,349
相关文件 97,629
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!