ڕەشە لاوازە بێ چاو و گوێیە
کەچی ئێشکچی بەردەرکی تۆیە
مەبەست لە قفڵ و کلیکە کە ڕەنگی ڕەشە و بێ چاو و گوێیە، بۆ داختنی دەرگا و دەروازە بەکاردێ، واتە: ئەو جێگەیەی قفڵ بدرێ، ئیتر پاسەوانی ناوێت، (پاسەوان دەبێت چاو و گوێی کراوەبێ، بۆ ئەوەی دزی لێنەکرێ) بەڵام قفڵ چاو و گوێی پێویست نییە و ئێشکچیشە. وەڵام (کلیل و قفڵ) . [1]