پێستت بناسە
بەشی چوارەم - نۆڕماڵ فلۆرای پێستت
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
نۆڕماڵ فلۆرا - ناوێکە بۆ ئەو بیلیۆنان وردەزیندەییانەی کە لەسەر پێستت دەژین کە ڤایرۆس و کەڕوو و بەکتریا دەگرێتەوە کە زۆرینەی بەکتریایە.
ئەم نۆڕماڵ فلۆرایە لەسەر خانەکانی پێستت ئەژین و هەندێکیان چەند سوودێکی ناوازە بە پێستت دەگەیەنن لەوانە:
1- پاراستنی پێستت لە وردەزیندەییە زیانبەخشەکان بۆ نموونە بەکتریای Cutibactruium acne چەوری سەر پێست ئەگۆرێ بۆ ماددەیەکی ترش کە بەکتریا زیانبەخشەکان لەناو ئەبات
یاخود بۆ نموونە S. Epidermidis
دژە بەکتریا دەردەدەن بۆ کوشتنی زیدەوەرەکانی تر:
2- هەنێ بەکتریای تر ماددەی کیمایی درووستدەکەن کە نێوان خانەکانی پێستت توند دەکەن و پێستت خۆگر دەبێت تا بەکتریا و ڤایرۆسی زیانبەخش نەچنە ناوەوە.
3- بەهێزکردنی بەرگری پێستت:
بەکتریای S.epidermidis خانە بەرگریەکان فێر دەکات کە وردەزیندەیی زیانبەخشەکان بناسێتەوە و لەناویان بەرێ.
$نۆڕماڵ فلۆرای پێستت زۆر کاریگەری لەسەر تەندرووستی پێستت هەیە$
بە شێوەیەک دەرکەوتوو هەنێ جۆری ئیکزیما ڕوودەدات بە هۆی تێکچونی هاوسەنگی ئەم بەکتریایانەوە و بونیان ڕێ لە حاڵەتەکە ئەگرێ.
$ئەو وردەزیندەییانە کە ئەژین لەسەر پێستت سێ جۆرن$
1- سوودبەخشن.
2- نەسوودیان هەیە نە زیان.
3- هەلپەرستن - تووشی نەخۆشیت ئەخەن گەر بارێکی لەباری گەشەیان بۆ بڕەخسێت. [1]