شێدارکەرەوەیەکی باش چی تیایە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
$باشترین پێکهاتە کە لەناو شێدارکەرەوە هەبێت 7 پێکهاتەیە:$
1- گلێسێرن
گلیسێرین (humectant) ئاو بۆ خۆی ڕادەکێشێ بەکارهێنانی لەسەر پێست یارمەتی ڕاکێشانی ئاو بۆ پێست دەدات.
2- ترشی هیالۆرونیک
وەک (humectant) بەکاردەهێنرێت مادەیەکە یارمەتی پێست دەدات بۆ هەڵگرتنی ئاو، بەمەش بینینی هێڵەکان و چرچ و لۆچی کەم دەکاتەوە بە هێشتنەوەی و پاراستنی شێ بۆ پێست.
3- سێرمەید (cermaide)
پێکهاتەیێکی گرنگە بۆ پاراستنی پێستە ڕێگری لە لەدەسدانی ئاو دەکات لێ تۆ لە پیسبوون و هەوای وشک ئەپارێزێ.
4- سکوالین
یەکێکە لە باشترین پێکهاتەی پاراستنی پێستی وشک وەک سیبەم (sebum) ڕۆنێکە پێست بەشێوەیەکی سرووشتی دەریئەیات. سکوالەین بە ئاسانی هەڵئەمژرێت، شێ ئەیهێڵێتەوە. تەنانەت دەتوانێت ڕێ لە وشکبوونی پێست بگرێت لە کاتی خەوتدا.
5- ترشی لاکتیک بۆ پێستی وشک زۆر باشە وەک ئێکسفۆلینات کار دەکات بۆ شکاندنی خانە مردووەکانی پێست بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی بێزارکردن.
6- ڕۆنی مارولا (marula oil)
دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری، وەک دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن کارئەکات بە بێ ئەوەی کوونیلەکانی پێست دابخات.
7- یوریا (Urea)
شێ لە هەواوە ڕائەکێشێت بۆ تێرئاو کردنەوەی پێست.
دوای زانینی ئەم سوودانە هەموو ڕۆژێک شێیارکەرەوەیە بەکاربێنە کە لانی کەم یەکێک لەم مادانەی تیابێت. [1]