نەخۆشی داء الملوک؛ ڕێنمیایی خۆراک
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
نەخۆشی داء الملوک یان دەردە شاهانە یا نەقرەس جۆرێک نەخۆشی هەوکردنی جومگەکانە کە دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و بەتایبەت لە پەنجەکانی پێ دا بەتایبەت پەنجە گەورەی پێ لەگەڵ جومگەکانی دەست یان ئەژنۆدا بەهۆی بەرزی ئاستی یوریک ئەسید لە خوێن دا.
$خراپترین جۆرەکانی خۆراک بۆ نەخۆشی داء الملوک:$
1- ماسی سەردین و توونە و ماکڕیڵ و لوولپێچ.
2- سی و جگەر و گون و گورچیلە و سپڵ.
3- گۆشتی سوور بە تایبەت گۆشتی مەڕ و بەز.
4- خواردنەوە گازیەکان.
5- خواردنەوە کحولیەکان بە تایبەت بیرە.
6- قارچک.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک بۆ نەخۆشی داء الملوک:$
1- میوە مزرەمەنیەکان بە تایبەت سندی و پرتەقاڵ و لیمۆ.
2- شاتوو و توتڕک و شلیک و کێوی و ئەنەناس.
3- سەوزە بێجگە لە سپێناخ بە تایبەت کەرەز و خەیار و ترۆزی و بیبەری توند و مەعدەنووس و توور.
4- دانەوێڵە تەواوکان وەک برنجی بۆر، قەرەخەرمان، ساوەر، گەنمەشامی، ئاردی بۆر، شۆڤان.
5- شەربەتی فرێش و میوە.
6- هەنگوین.
7- زەیتی کەتان و زەیتوون و زەنجەبیل و زەردەچێوە و گیا قەیتەران.
8- گوێز و چەرەسی بێ خوێ و کاڵ.
9- شیری کەم چەوری و ماستی کەم چەوری و پەنیری کەم چەوری.
10- قاوە؛ ڕۆژانە نزیکەی 4 کووپ.
11- ئاو؛ ڕۆژانە بە لانی کەمەوە هەشت بۆ دوانزە پەرداخ زیاد بکات.
$ئەو خواردنانەی پێویستە زۆریان لێ نەخورێت:$
1- ماسی سەلموون.
2- گۆشتی مریشک و پەلەوەر.
3- گۆشتی بزن و گوێرەکە.
4- هێلکە. [1]