ناو: خدر
ناوی باوک: خانۆ شێخ ئۆمەر
ساڵی لەدایکبوون: 1925
ساڵی کۆچی دوایی: 2016
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بێدود# ی شارەدێی #پیران#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی بێدودی شارەدێی پیران
$ژیاننامە$
ساڵی 1925 لە گوندی بێدودی سەر بە شارەدێی پیران لە شارۆچکەی #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، لە ڕێکەوتی 21ی حوزەیرانی 1932 لەگەڵ بنەماڵەکەی ئاوارەی کۆماری تورکیا بووە، لە یەکێتی سۆڤیەت خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تاشکەند لە بەشی ئەندازیاریی ڕێگاوبان وەرگرتووە، ساڵی 1959 دوای گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت بە فەرمانبەر لە فەرمانگەی کشتوکاڵی هەولێر دامەزراوە، زمانی کوردی، فارسی، تورکی و ڕووسی زانیوە، لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2016 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی دەروێش لە گوندی بیدۆد بەخاک سپێردراوە.
#خەباتنامە#
ساڵی 1943 پەیوەندیی بە ڕیزەکانی شۆڕشی دووەمی بارزان کردووە، لە #19-08-1945# بە فەرمانی دادگای عورفی سەربازی ئێڕاقی دەست بەسەر گشت موڵک و ماڵە گواستراو و نەگواستراوەکانیدا گیراوە. لە 5ی ئەیلوولی هەمان ساڵ بەشداریی گرتنی بنکەی پۆلیسی مەیدان مۆریکی کردووە.
لە 11ی تشرینی یەکەمی 1945 لە دوای نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویکردووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە 31ی ئاداری 1946 لە هێزی بارزان-ی سەر بە سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان خزمەتی پێشمەرگایەتی کردووه، لە 29ی نیسانی 1946 بەشداریی شەڕی قاراوای کردووە لە ناوچەی #سەقز#، بەشداریی شەڕەکانی خاڵاوە و جەڵدیانی کردووە.
لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتی #19-04-1947# لە ڕێگای (خواکوڕک و دەشتی بەرازگرەوە) بە خاکی کوردستانی باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەی شێروان و مزوری.
ساڵی 1961 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و لە شەڕەکان بەشدار بووە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕوویکردووەتە ئێران و چووەتە کۆمەڵگای زێوە و دواتر لە شاری تەورێز نیشتەجێ بووە.
ساڵی 1979 بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە و سەرپەل بووە، ساڵی 1980 بەشداریی شەڕی #حاجی ئومەران# و ساڵی 1988 بەشداریی شەڕی خواکوڕکی کردووە، ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەڕینی کردووە، ساڵی 1994 گەڕاوەتەوە کوردستان و لە گوندی بێدود نیشتەجێ بووە، لە ڕێکەوتی 16ی کانوونی یەکەمی 2010 لە کۆنگرەی سێزدەیەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەبەر خەبات و بەرخودانی لە شۆڕشی دووەمی بارزان، کۆماری دیموکراتی کوردستان، ڕێڕەوی بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین لەلایەن سەرۆک #مەسعود بارزانی# میدالیای بارزانی نەمری پێبەخشراوه. [1]