ناو: جەوهەر
ناوی باوک: محەمەد عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ساڵی کۆچی دوایی: 1988
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #تێل# ی شارەدێی #بارزان#
شوێنی کۆچی دوایی: #قوشتەپە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1920 لە گوندی تێل-ی سەربە شارەدێی بارزان لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، هەر لە یەکێتی سۆڤێت ژیانی هاوسەری لەگەڵ تەمارا عەباس پێکهێناوە، خاوەنی کچێک بوونە بە ناوی زەینەب کە لە ساڵی 1957 لە دایکبووە، لە ڕێکەوتی 12ی حوزەیرانی 1963 تا 20 کانوونی یەکەمی 1963 تەمارا عەباس لەگەڵ دوو منداڵ لە هەولێر لەلایەن حکومەتی ئێڕاق دەستبەسەر دەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی کە هاوسەرەکەی یاوەری #مستەفا بارزانی# و پێشمەرگە بووە خراوەتەوە بەندیخانە و پاشان لە گەڕە کی سەیداوە نیشتەجێ دەبێت و لە ژێر چاودیری بووە و ساڵی 1965 دەگەڕێتەوە یەکێتی سۆڤێت، ساڵی 1988 لە کۆمەڵگای قوشتەپەی هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
$خەباتنامە$
لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕی گەلی قتور و شەڕی پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دوای سەختی و ماندووبوونێکی زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە.
دوای گەیشتنیان بە یەکێتی سۆڤیەت، لە 19ی حوزەیرانی 1947 لەگەڵ گشت هەڤاڵانی لە شاری نەخچەوانی کۆماری ئازەربایجان بۆ ماوەی چل ڕۆژ لە کۆمەڵگایەکی سەرئاوەڵا کە بە تەلی دڕکاوی دەورەدرابوو، دانران و لەلایەن کۆمەڵێک سەربازەوە پاسەوانییان لێدەکرا و لە ڕووی خۆراک و پۆشاک و هاتوچۆوە وەکو دیلی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە. دواتر لەسەر بڕیاری حکوومەتی سۆڤیەت بەسەر ناوچەکانی ئاغدام و لاچین و ئایولاخ و کەلبەجەر لە کۆماری ئازەربایجان دابەشکران. لە 10ی کانوونی یەکەمی 1947 گواستراونەتەوە بۆ سەربازگەیەک لەسەر دەریای خەزەر لە باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان و لە ڕێکەوتی 23ی هەمان مانگدا جلوبەرگی سەربازییان پێدراوە و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی کۆماری ئازەربایجان ڕۆژانە هەشت کاتژمێر مەشقی سەربازییان پێ کراوە. لەهەمان کاتدا ڕۆژانە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە لایەن هەندێک لە هەڤاڵەکانیانەوە کە خوێندەواریان هەبوو وانەی فێربوونی زمانی کوردییان پێگوتراوەتەوە.
دوای شۆڕشی 14ی تەموزی 1958 لە ئێڕاق و گەڕانەوەی جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی، لە 25ی شوباتی 1959 و بەپێی هەردوو ماددەی سێیەم و حەوتەم و بڕگەی (أ) لە ماددەی دەیەم و کارکردن بە ماددەی (11) بە پشت بەستن بە یاسای هەموارکراوی ژمارە 19 لە ساڵی 1959 دا، خۆی و هەڤاڵانی بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون.
لە ساڵی 1958 کۆماری ئێڕاق بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم دادەمەزرێت، ناوبراو لە 16ی نیسانی 1959 لەگەڵ هەڤاڵانی بە کەشتیی گرۆزیا لە ڕێی بەندەری بەسڕەوە لە باشووری کۆماری ئێڕاق گەڕاوەتەوە کوردستان. ساڵی 1963 بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە.[1]