دەزانێ ئەوەی خاوەنی بیرە
لەنێو مەلاندا کامیان بە شیرە
مەبەست لە باڵندەی شەمشەمەکوێرەیە، (شەمشەمەکوێرە: باڵندەیەکی شیردەر و شەوگەڕە.) دەزانێ ئەوەی خاوەنی بیرە، واتە کەسە بیرمەند و زیرەکەکان وەڵامی ئەم مەتەڵە دەزانن، لەنێوان مەلاندا کامیان بە شیرە، واتە: تەنیا باڵندەیەک کە بتوانێت شیربدات، شەمشەمەکوێرەیە. وەڵام (شەمشەمەکوێرە) .[1]