图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,450
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئێوارەکانی پێش جەنگی جیهانی سێیەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێوارەکانی پێش جەنگی جیهانی سێیەم

ئێوارەکانی پێش جەنگی جیهانی سێیەم
$ئێوارەکانی پێش جەنگی جیهانی سێیەم$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
1. گەر دوای جەنگ نەبینین خۆ پێش جەنگەکە و کاتی ڕوودانەکەشی دەبینین.
ئەمە خەیاڵێکی سیاسی یەکێک لەو ئێوارانە بوو کە بە درێژایی ڕۆژەکە گوێ بیستی تەپڵێ جەنگی جیهانی سێهەم بووم. لە قۆناغەکانی خوێندنی زانستە سیاسیەکان زۆر تئیۆر و میتۆدی جۆراوجۆرمان خوێند کە باسیان لەوە دەکرد هیچ لایەک چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنێ و ئەوەی هەیە بۆ بەرانبەرکێی یەکترە واتە هاوسەنگی ڕاگرتنی هێزەکانە و هیچی تر. تەنانەت یەکێک لەو تیۆریە بێ مێشکانە دەیگوت ڕۆژاوا دەبێ ڕێگە بدەن ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێ چونکەئەو دەم لاری هاوسەنگی هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا نامێنێ، گەر هەموان چەکی ئەتۆمیان هەبێ ئیدی هاوسەنگی هێزەکان وادەکات کە کەسیان نەتوانن بەکاری بهێنن. ئێستاش زۆر شرۆڤەکار و ئەکادیمیستی سیاسی دەبینی کە پشتێنیان لێ شل کردۆتەوە و دەڵێن زلهێزەکان چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنن چونکە گەر بەکاریان هێنا ئەوا دەزانن هەموویان دەفەوتێن. قسەی ئاوها جگە لە تەمبەڵی لە بیرکردنەوە و تێڕوانین هیچ شتێکی تر نیە. ئەوانە لە بیریان دەچێ کە چەکی ئەتۆمی پێشتر بەکارهاتووە و ئێستاش ئەوانەی کە هەیانە بە ڕۆژی نیوەڕۆ هاوار دەکەن و دەڵێن گەر وجودمان بکەوێتە خەتەریاتەوە ئەوا بێ یەک و دوو چەکی ناوەکی بەکاردەهێنین. خۆ ئەمە یاری کردن نیە. پوتین لە لیدوانی پیرێکەیدا وای گوت.
2. هەموو وڵآتەکان و هێزەکان لە یەک حاڵەتدا چەکە گەورەکانیان بەکاردەهێنین ئەویش کاتێک بزانن جەنگ هاتۆتە بەردەم ماڵەکەیان. بۆ نموونە ئەمریکا کە زانیتی یابان جەنگەکەی هێناوەتە بەردەم ماڵەکەی، کە لە دیوی زەریای هیێمنەوە پەلاماری خاکی ئەمریکایدا، ئەو دەم ئەمریکا بێ سڵەمینەوە چەکی ناوەکی بەکارهێنا و ئەوە بوو یابان یەکسەر تەسەلیم بوو. ئەمریکا نەک هەر موحاسەبە کرا بەڵکوو بوو بە براوەی جەنگ و لەو ساتەوەش یابان لە ژێر نفوزی سیاسی نێودەوڵەتی ئەمریکادایە و بگرە ئەو و ئەڵمانیا وەک ئینتیدابی ئەمریکی وان لەو ساڵەوە.
3. جەنگ گەیشتۆتە بەردەم ماڵی ڕوسیا و بگرە بە گەلەکۆمەیەکی چەند دەوڵەتییش. وەک لە ڕێکەوتنەکانی ساڵانی 90 و 91ی ئەمریکا و ڕوسیادا هەیە کە ناتۆ نابێ بگاتە سەر سنوورەکانی ڕوسیا و ئەم ڕاستیە ئەمڕۆکە لە بەڵگەنامەیەکی نهێنی ئەمریکادا ئاشکرا بوو کە ئەمریکا بە ڕەسمی بە دوای ئەوەوە بووە ناتۆ بگەێنێتە سەر سنوورەکانی ڕوسیا تاکو ڕوسیا گەمارۆ بدا و ئیدی دەست بکات بە سیناریۆکانی دوای ئەوە کە هەموو دەزانین ئەو سیناریۆیانە چین! کاتێک ڕوسیا جەمسەرێکی کۆمۆنیستی هەر ئەم گەلەگوورگانەی لیبراڵ دیموکراسی دەورەیان دابوو بە بەرد و دار و ئاسنەوە؛ ئێستاش کە ڕوسیا جەمسەرێکی سەرمایەداریە هەمان گەلەکۆمکی دووبارە دەکەنەوە. دیارە لەم مستەدا نەک هەر موویەک هەیە بگرە گوریسیشی تیدایە.
4. ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شوڵز پێرێکە ڕایگەیاند کە ئەڵمانیا دەیەوێ ببێتە قوتبێکی گەورەی سەربازی لە ئەوروپا. بۆ ئەم مەبەستە سێ هەنگاوی ناوە: یەکەم ئەوەیە کە بووە بەشداریکەرێکی سەرەکی شەڕی ئۆکراین. دووەم، چەکی گەورەی بەرهەمهێناوە و بەتەمایە چەکی تازەتر بکڕێ لە ئەمریکا لەوانە فڕۆکەی جەنگی F-35 بە بڕی هەشت بلیۆن دۆلار کە دوو مانگ پێش ئێستا ئەمریکا بڕیاری فرۆشتنەکەی پەسەند کرد. سێیەم، دەست بەسەرداگرتنی تەواوی کەرەستە و دائیرە و بەرهەمەکانی کۆمپانیای ڕوسنەفتی ڕوسی لە ئەلمانیا کە ئەمە بە کردەیەکی جەردەیی حساب دەکرێ لە بازاڕی ئابووری نێوان دەوڵەتاندا. جگە لەمە، ئەلمانیا دەست بەسەر سێ کۆمپایانی گەورەی وزەی تردا بگرێ بە بیانووی ستراتیجیەتی زامنکردنی وزە بۆ وڵات. چوارەم، بێ هزری سیاسی، هەچ کات لە ئەلمانیا بێ حەقڵی سیاسی تەشەنەیی کردبێ وەک ئیستا کردوویەتی ئەوا ئاسمانی ئەڵمانیا لەگەڵیشیدا ئەوروپاشی بەخۆیەوە بەرەو جەنگ بردووە.
5. هەنگاوی بە سەربازی کردنی ئەڵمانیا لە جەمسەرێکی ئابووری بەهێزەوە بۆ جەمسەرێکی سەربازی بەهێز واتە نەوت کردن بە ئاگری جەنگی جیهانی سێهەمدا. جگە لە ئیستا، مێژووی ئەڵمانیا ئەوەمان پیدەڵێت هەر کات ئەڵمانیا ویستبێتی لە عەقڵی سەربازی نزیک بووبێتەوە ئەوا هەم خۆی و هەم ئەوروپاشی لەگەڵ خۆیدا نغرۆی وێرانکاری کردووە وەک جەنگە جیهانیەکانی یەکەم و دووەم. ئێستاش کە بەتەمای ئەم هەنگاوەیە ئەوا ئەمریکا و بەریتانیا بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێدەکەن. هەم چەکی خۆیانی پێ دەفرۆشن و هەم لە توانا ئابووریەکانیشی کەم دەکەنەوە وەک ئیستا دەیکەن و وەک چۆنێش لە سەدەی ڕابردوو کردیان. گەڕانەوەی یەکێک لە بەهێزترین و پێشکەوتووترین جەمسەری ئابووری دنیا بۆ بەکارهێننای خەڵوزی بەردین ئەوا نیشانەیەکی ئێجگار خراپە. ئەوەی سەیرە بەڵامەوە ئەوەیە کە ئەڵمانیا چۆن ئاوها بە ئاسانی کەوتە داوی ئەمریکاوە لە کاتێکدا هەموو ڕەهەندە ئابووری و ئاساییشی و جوگرافی و کێشوەریەکانیشی ئەوە بوو کە ڕوسیا بهێڵیتەوە وەک هاوبەشێکی ستراتیجی خۆی. کاتێک هەر یەکێک لەو ڕەهەندانە دەگرێ دەبینی ڕوسیا لە پێشتر بوو کە پەیوەندی لەگەڵدا هەبێ نەک ئەمریکا. ئەڵمانەکان باش دەزانن ئوکراین سەربازگەیەکی ئەمریکی/ناتۆیی بوو لە هەشت ساڵی ڕابردوودا. گەر ئەوانیش لە جێگەی ڕوسیا بوونایە ئەوا هەمان پەرچەکرداریان دەبوو.
6. لەسەر بنەمای ڕاستیەکی مێژوویی: کاتێک ئەڵمانیا بیر دەکاتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو بەشداریە گەورە مێژوویەی لە بواری فکر و فەلسەفەدا هەیەتی، کاتێک ئەڵمانیا بیر دەکاتەوە هەموو ئەوروپا بیر دەکەنەوە؛ کاتێک ئەڵمانیا شەڕ دەکات هەموو ئەورووپا دەکەوێتە جەنگەوە؛ کاتێک ئابووری ئەڵمانیا پێشدەکەوێت هەموو ئابووری ئەوروپا گەشە دەکات. کاتێک ئەڵمانیا تێوە دەگلێ لە شەڕی یوکرایندا هەموو ئەوروپا تێوەدەگلێن. بەهۆی ئەم ڕاستیە مێژووییانەوەیە کە ئەڵمانیا سەرداری ئەوروپایە و هەر ئەم سەردارێتیەشەیە کە بەریتانیا نایەوێ لە ناو یەکێتی ئەورووپادا بێت چونکە دەبێ بە پلە دوو لە دوای ئەڵمانیاوە. کاتێ ئەم سەردارێتیە نەمێنێ ئەوا شکۆیەک بۆ ئەوروپا نامێنێ. ئەوروپا سێ وڵاتی گەورەیە ئەوانێش ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیان. بەریتانیا خۆی دەرهاویشت لێی و فەرەنساش ئەو قوبە بەهیزە نییە وەک ئەڵمانیا، بۆیە ئەڵمانیا جوڵێنەری ئەوروپایە بۆ هەر شتێک لەو کیشوەرەدا ڕووبدات کە بە داخەوە بڕیاری داوە بەرەو سەربازی بوون بچێت.
7. گریمانەیەکی تری سیاسی ئەوەیە کە ئایا کێ لەو بروایەدایە پایتەختەکانی واشنگتۆن و بەرلین و لەندەن و پاریس و مەدرید بە خاتری کییەفی پایتەختی ئۆکراین وڵاتەکانی خۆیان بخەنە ژێر ڕەحمەتی چەکە ناوەکیەکانی ڕوسیاوە. ڕوسیا چەکی ناوەکی لە ئوکراین دەدات گەر بزانێ دەدۆڕێ واتە هەرێمی دۆنباسک و دوورگەی کرایمیە/قرم لە دەست بدات. چەکی ئەتۆمی زیرەکیش دەکرێ مەوداکەی بۆ ناوچەیەکی دیارکراو بەکاربێت و ڕاسەتوخۆ کاریگەری لە ولاتانی تر نەکات. ئەم ڕاستیە و ئەو ترسە وا لە ئەمریکا و ئەوروپا دەکەن کە لەبەر چاوی کاڵی کییەف پایتەختەکانی خۆیان نەخەنە ژێر ڕەحمەتی چەکە دەنگی و ئەتۆمیەکانی ڕوسیاوە. بەتایبەتتر، ڕوسیا ئامادەیی ڕێککەوتنی هەیە لەگەڵ ئۆکراین و ناتۆ گەر بێتوو مەرجەکانی بەدی بهێنن. ئەو مەرجانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پیدان.
8. دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخروی شەنگهای لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، ڕوسیا لەهەر کات زیاتر بە بەهێزیەوە دەرکەوت بەتایبەت دوای گوتەکانی شی جیانپینگی سەرۆکی چین. زیاتر لە نیوەی گۆی زەوی لەو ڕیکخراوەدا ئەندامن و ساڵانەش ئەندامی تری بۆ دێت لەوانە سعودیە و ئیمارات و میسر. ڕێکخراوی شەنگهای خاوەنی کە ناوە درێژەکەی واتە، ڕێکخراوی شەنگهای بۆ هاریکاری یەکتر، زیاتر لە سەدا حەفتای بەرهەمهێنانی کاڵاکانی جیهانیە و بەهێترین و گەشە سەندووترین جەمسەرە ئابووریەکانی جیهانی تێدایە لەوانە چین. شی جیانپینگی سەرۆکی چین بە ئاشکرا گوتی چین و ڕوسیا سیستەمێکی نوێی جیهانی دادەمەزرێنن. دوای ئەم وتانە پۆتین دەڵێ هەموو هێزوتوانامان بەکاردەهینین گەر بزانین بوونمان لە مەترسیدایە و بۆ ئەمەش بەکارهێنانی چەکی ناوەکی ستراتیجیترین پلانی جەنگی ئێمەیە بۆ داکۆکی کردن لە خۆمان. ئەمە گاڵتە کردن نیە. بۆ یەکەم جارە لە مێژووی سیاسەتی نێو دەوڵەتیدا یەکێک لە وڵاتە هەر گەورەکان و بەهێزەکانی دنیا لە زاری هەر گەورە بەرپرسەکانیانەوە هەڕەشەی چەند جارەی بەکارهیننای چەکی ناوە بکات و دەڵێ بێ دوو دڵی بەکاری دەهێنین چونکە مەترسیەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لەسەرمان زیاد دەکات. ڕوسیا تەنیا لە یەک حاڵەتدا بەکاری ناهێنێت گەر بێتوو هەرێمی دۆنباسک بکاتە وڵاتێکی سەربەخۆ و نەبوونی بە ئەندامبوونی ئوکراین لە ناتۆ. ئەمە دوو مەرجی سەرەکی ڕوسیایە بۆ ڕوونەدانی ئەو ئێوارەیەی ئەو هەواڵە جەرگبڕە ترسناکە وێرانکەرەی تیدا دەبیستین یاخود تێیدا ڕوودەدات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览619
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 18-09-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 方案
书: 军事
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: Canada
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 16-12-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-12-2022
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品已被浏览619
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,450
图片 105,226
书籍 19,478
相关文件 97,493
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!