图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,807
图片 106,148
书籍 19,343
相关文件 97,362
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مستەفا زەڵمی ئەستێرەیەکی گەش، لە شەوگارێکی ڕەش
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عەبدولرەحمان سدیق

عەبدولرەحمان سدیق
#عەبدولڕەحمان سدیق#

لە ئێستا و ڕابردوودا، لێرە و لەوێ ڕوویداوە کە ئاسمانی سافی هزر و بیری گەش، بە پەڵەهەوری چڵکنی هزر و بیری ڕەش داپۆشرابێت و، ئەوساش مرۆڤایەتی کەوتۆتە نێو گێژاوی دواکەوتوویی و پاشکۆبوونەوە.
لە شەوگارێکی ئاوا ڕەشی هزر و بیری تاریکدا، هەمیشە کەسێک، یان چەند کەسانێک دێنە مەیدان و بە بیر و هزری گەشیان وەک مانگی چواردە ڕووناکی بە زەوی دەبەخشن و، وەک ئەستێرەش ئاسمانی شەو دەڕازێننەوە.
مامۆستا #مستەفا زەڵمی# یەکێک بوو لەو ئەستێرانەی لە ئاسمانی هزر و بیری کوردەواریدا دەرکەوت و گەشایەوە.
ئەو بە بەرائەتیی ڕۆح و ڕوخسارێکی نوورانی و بە دڵێکی ناسک و بە کۆڵێک پەڕتووک و زانستی زەمانی خێرەوە، وەک فریادڕەسێک ڕێک لەو چاکسازانە دەچوو کە بۆ ئاشتی و ئارامی و ڕێنماییکردنی مرۆڤایەتیی ڕێگەیان کەوتبووە سەر ئەم هەسارە پڕ لە بیری چەوت و هزری ناپەسەندە و خۆیان حەشاردا و لە پەنا و بە بەرگی ئاییندا. ئەو پڕ لە نووری ژیری و زانستی بەسوود و، تەژی لە میهرەبانیی ڕۆح، خاکی و زۆریش خاکی بوو، وەکوو مانگ لە ئاسماندا ژیا، هەرچەند وێنەی لەنێو ئاوی سەر زەویدا دەردەکەوت، حەیف زۆر جار ئاوە لێخنەکانی دنیای تێگەیشتنی دواکەوتووانە و پاشکۆیەتیی فیقهیی هەندێک لە بەناو زانا، وێنەی ئەویان دەشێواندو، وایان پیشانی ئەوانی دی دەدا، کە ئەو لە خەتی تەقلید لایداوە و بەوەش تۆمەتباریان دەکرد کە لەدەرەوەی شەرعزانانی کۆندا ئەسپی خۆی تاو دەدات.
ئەو چەند زانا بوو، دە هێندەش دڵپاک و دڵساف و بێ غەلوغەش بوو، ئەو وەک پەپوولە تەنیا و تەنیا عاشقی چرای زانست و نووری قەڵەم و دەنگی هەڵدانەوەی کاغەزی پەڕتووک بوو.
چەند وێستگەیەک بۆ فێربوون لە مامۆستا (زەڵمی)یەوە
یەکەم: شێوازی خوێندنەوەی بۆ سەرچاوەکان تایبەت و زانستییانە بوو.
گەورەترین گرفتی بواری ئاییناسیی ئەمڕۆمان بریتی نییە لە نەخوێندنەوە، بەڵکوو بریتییە لە خراپ خوێندنەوە و خۆ تەسەلیمکردنی کوێرانە بە هەموو ئەو قسانەی کە نووسراون و دەنووسرێن، بۆیە مامۆستا زەڵمی فێری کردین، چۆن بخوێنینەوە، ئەوەتا لە پەڕتووکی (کاروانی ژیانم)دا باس لە ئەزموونی خۆی دەکات لە خوێندنەوەدا و دەڵێت: (ئەگەر لەسەر پەڕتووک بڕۆم خوێندنەکەی کۆلێجم هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ خوێندنی حوجرە نابێت، بە درێژایی ساڵ دەبێت هەر فێری پەڕتووک ببم و دوور بم لە ڕاست و چەوتی ئەم پەڕتووکانە و، بیروباوەڕم وا بێت کە هەرچی نووسراوە هەمووی ڕاستە، باوەڕم بە خۆم نەبێت، کە منیش بیروباوەڕێکی تایبەتیم هەبێت لەم بابەتەدا.. هەرچیم دەخوێندەوە لە پەڕتووکەکانی یاسا لە هەموو جۆرە بابەتێک، پێشەکی لە دڵی خۆمدا بڕیارم دەدا کە ئەمە ڕاست نییە، ئینجا دوایی دەستم دەکرد بە لێکۆڵینەوەی، تا چاک و خراپی بکەوێتە بەرچاوم بۆ ئەوەی چاکەکەی بگرم و خراپەکەی لە خۆم دوور بخەمەوە.. هەر شتێک بخوێنمەوە، یان ببینم، پێشەکیی تەماشای وتەکە دەکەم، تەماشای خاوەنەکەی ناکەم، بەپێی فەرموودەی پێشینان وتوویانە: (انظر الی ما قیل، ولا تنظر الی من قال) واتە تەماشای وتراوەکە بکە و تەماشای خاوەنی وتەکە مەکە، تاوەکو پێشەکی خۆت نەبەستیتەوە بەو وتەیەوە، ڕاست بێت، یان چەوت بێت... هەر وەک ئێستا باوە لەنێوان مامۆستاکانی ئایینی ئیسلامدا کاتێک گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت، لە بارەی هەر شتێکەوە پێشەکی پێت دەڵێت: فڵان زانا، یان فڵان مەزهەب وای فەرمووە، ئەمەش گەورەترین هۆی دواکەوتنی نەتەوە موسڵمانەکانە لە ژیانی ئەم جیهانەدا).
دووەم: مامۆستا زەڵمی زانستەکانی دەخستە خزمەتی واقیع و ژیانی مرۆڤەکانەوە.
مامۆستا زەڵمی بڕوای وابوو کە ئەو زانستانەی پێیان دەوترێت علوومی ئالەت، ئەوانە ئامانج نین، بەڵکوو هۆکارن بۆ گەیشتن بە ئامانج، کە تێگەیشتنە لە مەبەستەکانی ئایین.
ئەو لای وابوو کە دوازدە عیلمەکە وەک کلیل وان، ئامانج لە خوێندنیان وەک ئامانجە لە بوونی کلیل، کە ئەویش کردنەوەی دەرگا داخراوەکان و دۆزینەوە و دەرهێنانی حوکمی زانستی و ڕاست و سەردەمییانەیە بۆ پرسیارە زۆرەکانی مرۆڤی سەردەم.
ئەو دەیگوت: (زانستەکانی نەحو سەرف و مەنتیق و بەلاغە و ئوسووڵ و ئەوانی دی، زانستی گەورەن، بەڵام ئەگەر بەرهەمهێنەر نەبن، ئەوسا هیچ سوودێکیان نابێت، گەورەیی ئەو زانستانە لە بەرهەمهێنانە، نەک خولانەوە بە دەوری خۆیان.. ئەم زانستە ئالییانە لە خودی خۆیاندا سوودیان نییە، بەڵکوو سوودە زۆر و گەورەکەیان لە بەرهەمهێنانەوە دەردەکەوێت).
سێیەم: کرانەوە و نوێگەری و هاوچەرخی و ژیانناسین.
مامۆستا زەڵمی نەوەی ژینگە و سرووشتی کوردستان بوو، بۆیە هەمیشە وەک سرووشت و ژینگەی کوردستان کراوە بوو. ئەو ئەگەرچی زادەی چارەکی یەکەمی سەدەی بیست بوو، کەچی لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمیشدا ژیانناس و سەردەمزان و هاوچەرخ بوو.
بۆ نموونە: دەیگوت: (لە هەندێک پەڕتووکەکانی ئوسووڵی فیقهدا باس کراوە کە مەرجەکانی ئیجتیهاد بریتین لەوەی کە کەسی موجتەهید دەبێ ئازاد بێت و عەبد نەبێت، نێر بێت نەک مێ، موسڵمان بێت.
ئەو دەیگوت: ئەم پێناسە و مەرجانە هەمووی هەڵەن، چونکە:
أ: (حر) و (عەبد) هەر لە سەرەتای ئیسلامەوە نەماون.
ب: ژن هەندێک جار لە پیاو عاقڵترن.
ج: موسڵمان بێت بۆ کاروباری ئیسلام، دەنا بۆ کاری دنیا هەندێ جار کابرایەکی کریستیان لە بوارێکی وەک ئابوورریدا خەبیرترە.
چوارەم: مامۆستا زەڵمی کوردێکی ڕاستگۆ و ئازاد و ئازا بوو.
مامۆستا زەڵمی لە هەر شوێنێک، یان لە پلە و پایەیەک بووبێت، هەمیشە نەفەسی ڕەسەنی کوردەواری و هەناسەی خۆشویستنی کوردستان مۆرک و تایبەتمەندیی ئەو بووە.
ئەگەرچی لەبەر هۆکاری دوورە کوردستانیی و غەریبی، بە عەرەبی نووسیویەتی، بەڵام هەمیشە هەناسەی ئازادانە و ئازایانەی کوردی بە نووسین و قسەکانیەوە دیار بوون.
ئەو کوردانە بیری لە ئیسلام دەکردەوە و نەدەهات عەرەبییانە بیر لە ئیسلام بکاتەوە و، قسەو باسی ئەوان بکاتە پێوەر بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام، دەیزانیی کە هزری کوردییانەی هەرگیز کێشەی لەگەڵ خودی دەقە ڕەسەنەکانی ئیسلامدا نەبووە، بەڵکوو کێشەی لەگەڵ هەڵەکانی نێو مەزهەب و داب و نەریتیی تێکەڵکراو بە ئایین بووە. لە ڕووی سیاسیشەوە بەردەوام دڵی لەگەڵ بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد بووەو، وەک خۆی دەڵێت: (من هاوکاریم لەگەڵ حزبێک کردووە کە خزمەتی کوردی کردبێت، بەڵام هەرگیز نەچوومەتە حزبێکی بێگانەوە).
پێنجەم: حەزکردن بە دەرکەوتنی ئەوانی دیکە و ڕێزگرتن لە زانایانی کورد.
لەوانەیە لە سەر ئاستی جیهان زانا و دانای هەڵکەوتوو زۆر بن، بەڵام زۆرێک لەوان بەکەم تەماشای زاناو دانای هاوتەمەن و زانای پێش خۆیان کردووەو، جۆرێک لە خودپەرستی و ئەنانییەتیان تێدا بووە، بەشێکی کەم لەو زانا و دانایانە نەبێت کە هەرچەند خۆیان لە پلە و پایەی بڵندی زانستیدا بوون، بەڵام بە چاوی ڕێزەوە تەماشای هەوڵ و ماندووبوونی زانای هاوپیشەی خۆیان، یان زانایانی پێش خۆیان کردووە.
مامۆستا زەڵمی وێڕای ئەوەی خۆی خاوەنی دەیان پەڕتووک بووەو، خاوەنی چەندین بڕوانامەی ئەکادیمی و فەخری بووەو، سەرپەرشتیی دەیان نامەی ماجستێر و تێزی دکتۆرای کردووەو، دەیان ساڵیش ئیمامەتی و وتاربێژیی کردووە و مامۆستای زانکۆش بووە، بەڵام زۆر ڕێزی لە زاناو دانای پێشین و هاوتەمەنی خۆی دەگرت، بە ڕاددەیەک زۆر جار دەیگوت: (چەندین جار بە مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسم گوتووە، مامۆستا تۆ تا ئەو پەڕی پلەی زانایی، زانایت و، فەقیهی بڵندی، نازانم بۆچی ئیجتیهاد ناکەیت؟).
یان زۆرجاری دەیکەش باسی شێخ محەمەد بالیسانی دەکردو، دەیگوت: (زۆر بە شێخ محەمەد بالیسانی مورتاح بووم و، زۆریش بە جوانی لە یەکتر دەگەیشتین).
سڵاو لە مامۆستای پایەبەرز و دانا، یادی هەمیشە زیندوو بێت، ڕۆحی شاد و جێی ئارام بێت.
تێبینی: ئەم نووسینە بەشێکە لەو پێشەکییەی کە بۆ ئەو پەڕتووکەم نووسیوە، کە لە بارەی پڕۆفیسۆر دکتۆر (مستەفا زەڵمی) و لەلایەن بەڕێز کاک زانیار سەردار قڕگەیی ئامادە کراوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览577
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 16-02-2020 (4 年份的)
Publication Type: No specified T4 1434
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 97%
97%
添加( هەژار کامەلا 18-12-2022
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-12-2022
此产品最近更新( هەژار کامەلا ):26-12-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览577
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,807
图片 106,148
书籍 19,343
相关文件 97,362
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!