图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,785
图片 105,975
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەکارهێنانەکانی پیتی (و) لە ڕێنووسی کوردیدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەکارهێنانەکانی پیتی (و) لە ڕێنووسی کوردیدا

بەکارهێنانەکانی پیتی (و) لە ڕێنووسی کوردیدا
بەکارهێنانەکانی پیتی (و) لە ڕێنووسی کوردیدا
#ڕاستنووسی# چاپی سێیەم، لا52-55
#کوردۆ شابان#

سێ جۆر پیتی (و) لە زمانی کوردیدا هەن، دوو دانەیان بزوێنن: (و)ی بزوێن، (وو)ی بزوێن، لەگەڵ (و)ی سادە، بەڵام یەکێک لە گرفتەکان ئەوەیە (و)ی سادە و (و)ی بزوێن، لە پیتی ئارامیدا بەهەمان شێوە دەنووسرێن. لە لاتینیدا، هەریەکەیان پیتی خۆی هەیە (w، û، u) بۆیە ئەو گرفتەیان بۆ درووست نابێ، ئەمەیش یەکێکە لەو بەڵگە بەهێزانەی لای ئەو پسپۆڕانە کە پێیان وایە، پێویستە هەموو کورد بە پیتی لاتینی بنووسن.

لە ڕێی ئەم خاڵانەوە، ڕاستنووسیی بەکارهێنانی (و) ڕوون دەبێتەوە:
=KTML_Bold=1- ئامرازی (و)ی بەستنی نێوان دوو وشەی لێکجیا، هەریەکەیان بە سەربەخۆ دەنووسرێت و لێک جیا دەبنەوە.=KTML_End=
وەک: من و تۆ
هەوری بەرز و ئاسمانی شین
من هاتم و تۆ ڕۆیشتی...

=KTML_Bold=2- ئامرازی (و)ی بەستنی نێوان دوو وشەی پێوەست بە یەک و لێکدراو، بە هەردوو وشەکەدا دەلکێت و هەمووی دەبنە یەک وشە.=KTML_End=
وەک: کەشوهەوا، گەشتوگوزار، کاروبار، دەنگوباس، ئەلفوبێ، هاتوچۆ، هاروهاج، مشتومڕ، گڕوگاڵ...
سەرنج/ لە زۆرینەی دۆخەکاندا، وشەی لێکدراو پێویستی بە (و)ی بەستن نییە.

=KTML_Bold=3- هەر وشەیەک بە پیتی (و) دەست پێ بکات، بە یەک (و) دەنووسرێ، چونکە هیچ وشەیەک لە زمانی کوردیدا، بە پیتی بزوێن دەست پێ ناکات.=KTML_End=
ڕوونتر: هیچ وشەیەک بە (وو) دەست پێ ناکات. ئەو (و)ەی سەرەتای وشە، سادەیە نەوەک بزوێن.
وەک ئەم نموونانە:
هەڵە: (ووشە)، (ووریا)، (وورچ)، (ووێنە)، (ووردبینی)...
ڕاست: وشە، وریا، ورچ، وێنە، وردبینی...

=KTML_Bold=4- هەموو (و)یەک کە دەکەوێتە کۆتاییی وشە، پیتی پێش خۆی سادە بێت، بە(وو) دەنووسرێت، بەڵام ئەگەر پیتی پێش خۆی بزوێن بوو، دەبێتە یەک (و).=KTML_End=
وەک ئەم نموونانەی خوارەوە:
(سادە+وو): سەرکەوتوو، دوو، فوو، چوو، جوو، خەوتوو، وەکوو، ڕۆیشتوو، دانوو، خانوو، ماندوو..
(بزوێن+و): ئاو، داو، چاو، لێو، سێو، کێو، شەو، کەو، دەو، نیو، شیو، زیو...

=KTML_Bold=5- ئەگەر (و) لەناو وشەدا بوو، پیتی دوای خۆی بزوێن بوو، و وەک سادە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.=KTML_End=
نابێت بڵێین دوو پیتی بزوێن لەتەنیشت یەکەوەن، ئەمەیش واتە پێش پیتێکی بزوێن (وو) نایەت، هەردەم یەک (و)ی سادەیە.
بەم نموونانە باشتر ڕوون دەبێتەوە:
شوان، جوان... ئەگەر سەرنج بدەی، بەپێی دەنگەکەیان هەست دەکەیت (وو) گونجاوە، بەڵام بەپێی یاساکە نابێ بنووسین شووان یان جووان. ئەگەر بکرێتە پیتی لاتینی، باشتر ڕوون دەبێتەوە.
کێوان: لەم وشەیەدا سێ پیتی بزوێن لەتەنیشت یەک نەهاتوون، ئەوەی ناوەڕاست سادەیە، چونکە هەرگیز لە زمانی کوردیدا، دوو یان سێ پیتی بزوێن پێکەوە لە وشەدا نایەن.

=KTML_Bold=6- کاتێک وشەیەکی عەرەبی وەردەگرین، دەبێ بزانین، هەموو (و)یەک لەو زمانەدا، بە کوردی بە (وو) دەنووسرێت و هەموو |(زەممە)یەک واتە ئەو بۆرەی بەسەر پیتەکەوەیە (ُ)، دەبێتە یەک (و).=KTML_End=
نموونەی (وو) کە خۆی بە عەرەبی (و) دەنووسرێت: حکوومەت، سووریا، ڕووسیا، سعوودیە...
نموونەی (و) کە خۆی بە عەرەبی زەممە(ُ)یە: دونیا، ترابلوس، تورکیا، قورئان، کورسی، بورهان...

7- بەگشتی، یەکێک لەو گرفتانەی بۆ زۆربەی کەس بووەتە کۆسپ، جیانەکردنەوەی (و) لەگەڵ (وو) لەناو وشەدا (نەوەک سەرەتا یان کۆتاییی وشەکە) و زۆر کەس دەیەوێت بە یاسایەک ئەوەی بۆ چارە ببێت. هیچ یاسایەکی کۆنکرێتیی نییە، زیاتر ناسینەوەکەی دەنگییە و هەر وشەیەک لە کاتی پیتی (و)دا لێوەکانت کۆ کردەوە، ئەوا دەبێتە (وو). ئەگەرچی ئەوە دەبێ بزانین، لە زۆربەی دۆخەکاندا، پێش (و) ئەگەر پیتێکی سادە بوو، دەبێتە (وو)، ئەگەر پیتێکی بزوێن بوو، دەبێتە یەک (و).
وەک: دوور، سوور، سەنتوور، مەستوورە، خاپوور، کووڕ...

هەر وشەیەکیش لە کاتی دەربڕینی پیتی (و) لێوەکانت پێویستیان بە لوولکردن نەبوو، بە ئاسایی یەک (و) دەنووسی.
وەک: کوڕ، کورد، گوڵ... [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览336
HashTag
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: No specified T4 1434
书: 语言
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( زریان سەرچناری 19-12-2022
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on19-12-2022
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):24-12-2022
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览336
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1105 KB 19-12-2022 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,785
图片 105,975
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!