دەقی پرسەنامەی جوان ئیحسان:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پاش مانەوەی بۆ ماوەی دوومانگ لەژێر چاودێری ورد کەمێک پێش ئێستا گەنجە جوامێر و فەرماندە بەتواناکەی هێزی کۆماندۆ فەرماندە (ئاکام عومەر) فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە .
ئەم هەواڵە هەمووانی خەمبار و دڵتەنگ کرد
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەس و کار و هاوڕێیان و دۆستانی شەهید فەرماندە (ئاکام عومەر) دەکەم ڕۆحی کاکە ئاکام و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان شادبێت و خوای گەورە سەبوری بنەماڵەکەیان بدات . نەمان و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد و کوردستان....
دکتۆر جوان ئیحسان فەوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!