بزنیان سواری گامێش کردووە
تۆش سواری دەبی کەچی مردووە
مەبەست لە کەوشە، (کەوش: جۆرێک پێڵاوی بێ پاژنەی لووت هەڵگەڕاوەیە. فەرهەنگی خاڵ) بەشی سەرەوەی لە مووی بزن و بەشی ژێرەوەی لە چەرمی گا یان گامێش درووستدەکرێ، بزنیان سواری گامێش کردووە، مەبەست لە کەوشە، تۆش سواری دەبی کەچی مردووە، واتە: کەوش شتێکی بێگیانە کە مرۆڤ لە پێی دەکات. وەڵام (کەوش) . [1]