ئاو هەر ئاوە
ماری مردووی لەناوە
تەیری زێڕی لەناوە
مەبەست لە چرای نەوتە، ئاو هەر ئاوە، مەبەست لە نەوتە کە لە شلی و بێڕەنگیدا لە ئاو دەچێ، ماری مردووی لەناوە، مەبەست لەو بەشەی چرایە کە نەوتی تێدەکرێ، پڵیتەیەک لەناو نەوتەکەدایە، پڵیتەکە بە مار چووێنراوە، تەیری زێڕی لەناوە، (تەیر: باڵندە) مەبەست لە بەشی سەرەوەی پڵیتەیە کە نەوت دەمژێ و ئاگردەدرێ، بەهۆیەوە ڕووناکی دەبەخشێ کە بە تەیری زێڕ چووێنراوە. وەڵام (چرا) .[1]