ئەسپی سپی چەپەرخان
خۆش خۆش دێتە بەرمەیدان
مەبەست لە پارە و پوولە، ئەسپی سپی چەپەرخان، (چەپەر: بە دەرگا و دیواری لە شووڵ و تامان چنراو دەوترێ. فەرهەنگی خاڵ) مەبەست لە پارەیە کە بە ئەسپ چووێنراوە، خۆش خۆش دێتە بەرمەیدان، واتە: چۆن ئەسپ دێتە بەرمەیدان، بەوجۆرەش بەهەوڵدان پارە دێتە دەست و گیرفان. وەڵام (پارە) .[1]