ئەشکەوتێکی گۆشتە و تاریکستانە و بەندەی تێدا
چەند شەو و چەند ڕۆژ شای نەهەنگان قوتیدا
ئەم مەتەڵە دەمانباتەوە بۆ ئەفسانەی یونس پێغەمبەر، بەپێی ئەفسانەی ناو ئاییەنەکان یونس لە دەریادا نوقم دەبێت و نەهەنگێک قوتییەدا، چەند ڕۆژێک لەناو قوڕی نەهەنگەکەدا دەمێنێتەوە، دواتر دێتەوەدەر و نامرێ. وەڵام (یونس-پێغەمبەر) .[1]