سەری یەخەیە
بنی ئۆخەیە
لەکن خوشکەیە
مەبەست لە جۆرێک پێڵاوی ئافرەتانە، لە کوردستان لە کۆندا جۆرێک پێڵاوی تایبەت بە ژنان هەبووە، بەشی سەرەوەی مووی پێوەبووە و ژێرەکەشی پێستە گامێشە بووە. سەری یەخەی، مەبەست لە بەشی سەرەوەی پێڵاوی ژنانە کە مووداربووە و بە یەخە چووێنراوە، بنی ئۆخەی، مەبەست لە بنی پێڵاوەکەبووە کە لەکاتی ڕۆشتندا بۆ پێ خۆش بووە، لەکن خوشکییە، واتە: پێڵاوەکە ئافرەت لەپێی دەکات. وەڵام (پێڵاوی ئافرەتان) . [1]