دارێکم هەیە ترێ دەگرێ
ئەوەی بەناڕەوا بیخوا پێی دەمرێ
مەبەست لە سوێندخواردنە بە پیرۆزییەکان، لەناو هەموو کۆمەڵگەیەکدا چەند شتێک هەیە لەلایەن مرۆڤەکانەوە بەڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی پیرۆزکراوە، سوێندخواردن بە درۆ پێی، سزای قوورسی هەیە، دارێکم هەیە ترێ دەگرێ، مەبەست لە یەکێک لە پیرۆزییەکانی کۆمەڵگەیە، ئەوەی بەدرۆ سوێندی پێبخوا، سزای مەرگە. وەڵام (سوێندخواردن بە پیرۆزییەکان) . [1]