نۆ مانگ لە حەپسخانە و ساڵ و نیوێک سواڵکەرە.
مەبەست لە منداڵی سکی دایک و منداڵی بەرمەمکانەیە، نۆ مانگ لە حەپسخانە، (حەپسخانە: زیندان) واتە: منداڵی سکی دایک کە دوای نۆ مانگ لەدایکدەبێت، ساڵ و نیوێک سواڵکەرە، مەبەست لە منداڵی شیرەخۆرەیە کە ساڵ و نیوێک دەبێت شیر و خۆراکی بدرێتێ، لە مەتەڵەکەدا بە سواڵکەر چووێنراوە. وەڵام (منداڵی سکی دایک و منداڵی بەرمەمکانە) .[1]