图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,004
图片 104,869
书籍 19,336
相关文件 97,613
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سعودیەی نوێ، ژانی لەدایکبوونێکی دیکە!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سعودیەی نوێ، ژانی لەدایکبوونێکی دیکە!

سعودیەی نوێ، ژانی لەدایکبوونێکی دیکە!
$سعودیەی نوێ، ژانی لەدایکبوونێکی دیکە!$
#ئادەم بێدار#
حوزەیرانى 2017، کاتێک محەمەد سەلمان بووە جێنشینى سعودیە، باوەڕناکەم کەس بە خەیاڵیدا هاتبێت ئەو جێنشینە بتوانێت وڵاتەکەى لە شووشەى فوول سەلەفیزمەوە، بهێنێتەدەر بۆ دنیاى مۆدێرنیتە.
ئەستێرەى بەختى محەمەد سەلمان لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتى باوکى دەستى بە دەرکەوتن کرد، سەرەتا لە ساڵی 2015 کرایە سەرۆکى دیوانى شانشینى سعودیە، دواتر کرایە جێنشینى جێنشینى سعودیە و جێگرى دووەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران، پاشان لە ساڵی 2017 کرایە جێنشینى وڵاتەکەى.
لەگەڵ دەرکەوتنى گەنجێکى ناو بنەماڵەى پادشاى سعودیە، گۆڕانکارییەکان دەستیان پێکرد، بەڵام گۆڕانکارییە هەرە گەورەکە بۆ داهاتووى ئەو وڵاتە بوو بەناوى (دیدگاى 2030) .
هەرچەندە دیدگاکە زیاتر ئابوورییە، بەڵام لەڕاستیدا خزاوەتە ناو زۆر لە لایەنەکانى ژیانى ئەو وڵاتە و بووەتە شتێکى گشتگیر بۆ سەرجەم کایەکانى ژیانى سعودیە، ئەوەى بەلاى منەوە گرنگە لێرەدا هەڵوەستەى لەسەر بکەم، لایەنە ئایینییەکەیە، کە ئایا سعودیە لە 2030 دەبێتە چ وڵاتێک لەڕووى ئایینییەوە و چۆن مامەڵە لەگەڵ لایەنى ئایینی و سەرچاوەى سەلەفیزمى دنیادا دەکات؟
$سڕکردنى دەستەى فەرمان بە چاکە و نەکردنى خراپە$
کارە لەپێشینەکانى لەدایکبوونى سعودیەى نوێ، بزرکردنى دەستەى فەرمان بە چاکە و خراپە نەکردن بوو لەسەر شانۆى ڕووداوەکان، دەستەى ناوبراو لە چلەکانى سەدەى ڕابردووەوە دامەزراوە، کارەکانى بریتی بووە لە ئیسلامیزەکردنى کۆمەڵگەى سعودیە لەسەر ڕێڕەوى وەهابی، وەکوو یەکێک لە دیارترینى دامەزراوەکانى ئەو وڵاتە، بەردەوام هەژموونێکى زۆریان هەبووە بەسەر کۆمەڵگە، ئەوان بە شەو و ڕۆژ لە شەقام و شوێنە گشتییەکان، قوتابخانە و زانکۆ، نەخۆشخانەکان و هەموو جێگەیەک، بە بەهێزى ئامادەبوون؛ ڕێگربوون لە هەر جۆرە کرانەوەیەکى کۆمەڵگە، نەیاندەهێشت ئافرەت شۆفێرى بکات، هەموو جۆرە کارێکى هونەرییان لە شێوەى کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانى و سەما قەدەخە کردبوو، بەڵام سعودیەى نوێ بە بڕیارێک زۆربەى دەسەڵاتەکانی لە ئەندامانى دەستەکە سەندەوە، سەرەتا ئەرکیان لە هەواڵ لێدانى خراپەکان کورت کرایەوە، دواتر ئۆتۆمبێلەکانیشیان لە شەقامەکان کشێندرانەوە و هەموو جۆرە کۆبوونەوەیەکیان لە فەزای گشتیدا لێ قەدەخە کرا.
$سعودیە لە دەستەى فەرمان بە چاکەوە بۆ دەستەى خۆشى و تەرفیهى$
سعودیەى کۆن هەژموونى دەستەى فەرمان بە چاکە و نەکردنى خراپە بەسەریدا زاڵ بوو، هەرچى سعودیەى نوێیە ئەوە هەژموونى دەستەى خۆشى و تەرفیهى باڵى بەسەردا کێشاوە، بەڵام ئەوەى لە کۆن و نوێدا هەژموونى گەورەیان بەسەر ئەو شانشینەدا هەبووە، بنەماڵەى ئال شێخە، لە سعودیەى کۆندا کە سەلەفیزمى وەهابى ئاڕاستەى دەکرد لەلایەن ئال شێخەکانەوە کەرتى ئایینى بەڕێوەدەبرا، هەرچى سعودیەى نوێشە، ئەوە بە هەمان شێوە کۆنەکەى هەر بنەماڵەى ئال شێخ بەڕێوەى دەبەن، ئەویش ترکی (ئال شێخ) ە، ئەو سەرۆکایەتیى ئەو دەستەیە دەکات بەناوى (دەستەى گشتیی تەرفیه) و بە ئەندازیارى کارەکانى خۆشى و تەرفیهى لەو وڵاتە دادەنرێت.
$خۆشى و تەرفیﮪ وەکوو کۆڵەگەی سعودیەى نوێ$
یەکێک لە دیارترین کارەکانى دەستەى فەرمان بە چاکە و نەکردنى خراپە، قەدەخەکردنى خۆشى و تەرفیهییەکان بوو، کە بە شێوەیەکى گشتى وەکوو لادان لە ئایین و بەدڕەوشتى لێکدەدرایەوە، بەڵام لە سعودیەى نوێدا فۆکەسێکى گەورەى خراوەتەسەر و وەکوو شادەمارى ئابووریى نانەوتى ئەژمار کراوە، بەگوێرەى پلانى 2030، خەرجیی خێزانەکانى سعودیە کە بۆ خۆشى و (تەرفیھ) خەرجیان کردووە لە 2.9%ەوە بەرزببێتەوە بۆ 6%.
لە ڕێگەى ئەو پلانەشەوە کە دانراوە بۆ هەمەچەشنکردنى داهاتى سعودیەى نوێ، کە زۆر لەو کەرتەدا وەدەست دەهێندرێت، خواستى سعودییەکان ئەوەیە داهاتى نانەوتیى وڵاتەکەیان لە 163 ملیار ڕیالەوە بۆ یەک تریلیۆن ڕیالى سعودى بەرزببێتەوە.
بۆ گەیشتن بەو ژمارەیەش، ڕیاز بەڵێنی داوە تاوەکو 2030 بڕى 7.2 تریلیۆن دۆلار بخاتە بازاڕ، لەم ڕووەوە ئەندازیارى ئەو دیدگایە کە محەمەد سەلمان خۆیەتى، دەڵێت: بە هاتنى 2030 سعودیە دەیەوێت بگاتە ڕیزی 15 وڵاتى پێشەنگى جیهان لەڕووى ئابوورییەوە.
$خۆشی سعودییەکان دەهەژێنێت و جیهان سەرسام دەکات$
کرانەوەى سعودیەى نوێ بەڕووى خۆشى و تەرفیهییەکاندا بە ئەنجامدانى چالاکیى ساڵانە بوو، یەکەم خولى چالاکییە جیهانییەکە بە ناوى وەرزى یەکەم ڕیاز لە 2019 و بە دروشمى خەیاڵ بکە توانیى 10 ملیۆن سەردانیکەر بۆ چالاکییەکانى ڕابکێشێت. لە وەرزى دووەمیشیدا دروشمەکە بووە خەیاڵ بکە و زیاتریش، لە وەزرى ڕیاز 2دا 7500 چالاکیی جۆراوجۆرى هونەرى و کولتوورى لە پرۆگرام دانرابوو، لەوانە 10 پێشانگەى جیهانى، 350 نمایشى شانۆیى. بەپێى پلانى ڕێکخەرانى ڕیاز2، 40 هەزار ڤیزا دراوە بە گەشتیارانى 104 وڵاتى دنیا، 4.5 ملیۆن کەسیش لە چالاکییەکانى گەورەترین ڕووداوى خۆشى و تەرفیهى لە مێژووى سعودیەدا بەشدارییان کردووە. کرانەوەکانى سعودیە لەم ڕووەوە نەک تەنیا هاونیشتمانیانى وڵاتەکەى، بگرە وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیانیشى تووشى شۆک کردووە.
$ئیسلام وەکوو ناسنامە دەمێنێتەوە$
سڕکردنى دەستەى فەرمان بە چاکە و نەکردنى خراپە دڵەڕاوکێى خستە ناو سعودییە پارێزکارەکان، لەبەرئەوە لە دیدگای 2030 کە خەڵکانێک بە سعودیەى نوێ ناوزەدى دەکەن، ئایینى ئیسلام وەکوو ناسنامەى ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە، لەو سەروبەندەدا کاتێک دیدگاى 2030 دێتە سەر باسکردنى لایەنى ئایینیى سعودیەى نوێ، جەخت لەسەر بەهێزکردنى بەها ئیسلامییەکان دەکاتەوە و هانى هاونیشتمانیان دەدات بۆئەوەى بەگوێرەى میتۆدى میانڕەو لەگەڵ بەها ئیسلامییەکاندا بژین، ئەمەش بە ڕەگ و ڕیشەى پتەوى سعودیە ناودەبات.
محەمەد سەلمانی جێنشین لە دەستپێکى دیدگاکەوە نووسیویەتى، دیدگاى ئێمە بۆ ئەو وڵاتەى خۆمان دەمانەوێت، وڵاتێکى بەهێزى گەشەسەندووە کە جێگەى هەمووانى تێدا ببێتەوە، دەستوورەکەى ئیسلام و میتۆدەکەى میانڕەوییە، ئەوەى دیکەى قبووڵە. هەر ئەوەشە وایکردووە دیدگاکە جەخت لەسەر ناسنامەى ئیسلام وەکوو قووڵایى ئەو وڵاتە بکاتەوە و نووسراوە، بەپێى پرەنسیپە ئیسلامییەکانمان دەژین.
لەبەرئەوەشە پلانى دیدگاى 2030 ئەوەیە، کە ژمارەى عەمرەکاران لە هەشت ملیۆنەوە بەرزبکرێتەوە بۆ 30 ملیۆن لە ساڵێکدا.
$کام فۆڕمى ئیسلام لە سعودیەى نوێ پەیڕەو دەکرێت؟$
جەختکردنەوە لەسەر ئایینى ئیسلام شتێکى نوێ نییە بۆ وڵاتى خاوەن دوو حەرەمەکە و ڕووگەى موسڵمانان، ئەوەى جێى مشتومڕە ئەوەیە کە لە سعودیەى نوێدا کام فۆڕمى ئیسلام پەیڕەو دەکرێت؟ درێژەدان بە سەلەفیزم، یان فۆڕمى ڕۆشنگەریى ئیسلام، یاخود چى؟
لاى هەمووان ڕوونە کە سعودیە نەک هەر ڕێبازى سەلەفیزمى وەهابى جێبەجێ کردووە، بگرە ببووە مەرجەعى باڵاى ئەو ڕەوتە لە جیهانى ئیسلامى و بەشێکى توانا ئابوورییەکەشى بۆ بڵاوکردنەوەى ئەو ڕەوتە لە جیهانی ئیسلامیدا تەرخان کردبوو، بەڵام لە سعودیەى نوێدا ئەستێرەى بەختیان ڕوو لە لێژییە.
سڕکردنى دەستەى فەرمان بە چاکە هەنگاوى یەکەمى ئەنجامدانى گۆڕانکاریى ڕیشەیى بوو لە هزرى ئیسلامیى شانشینەکە، دواتر گۆڕین و هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانى دەستەکە خرانە بەرنامەى کارى سعودیەى نوێ.
ئەوەى ڕوونە پلانى پەڕینەوەى سعودیە لە سەلەفیزمەوە بۆ ڕۆشنگەرى بە وردى پلەبەند کراوە و قۆناخ بە قۆناخ جێبەجێ دەکرێت، ئەمەش لە ترسى کاردانەوەى کۆمەڵگەیەک، کە لەوەتەى سعودیە هەیە سەلەفیزمى وەهابى بەسەریدا زاڵە، هاوکات بۆ ئەوەى کۆمەڵگەکە بەرگەى گۆڕانکارییە هزرییەکە بگرێت و هەرسى بکات.
$سعودیەى نوێ بەرگى ڕۆشنگەرى و تۆلێرانس دەپۆشێت$
$لە سعودیەى نوێ کرانەوەى زۆر بەدیدەکرێت، ئەمانە نموونەى ئەو کرانەوەیەن:$
ساڵى 2019 بۆ یەکەمجار هێڵى ئاسمانیى سعودیە بڕیاریدا ڕێگە بە خانمانى وڵاتەکەى بدات وەکوو پێشکێشکارى خزمەتگوزارى لەناو فڕۆکەکاندا کار بکەن، ئەمەیش لە کاتێکدا کە پێشتر ئەو کارە تەنیا بۆ پیاوان بوو.
- ڕێگەدان بە ئافرەت بۆئەوەى شوفێرى بکات.
- کردنەوەى هۆڵەکانى سینەما و شانۆکان.
- تێکەڵاویی هەردوو ڕەگەز لە چێشتخانە و کافێکان.
- ڕێگەدان بە سازکردنی ئاهەنگی گۆرانى و میوزیک.
- ڕێگەدان بە ئافرەت بەبێ عەبا دەربکەوێتە دەرەوەى ماڵ.
پێشتر عیسا غەیس، ئەندامى ئەنجوومەنى شوراى سعودیە داواى کردبوو کە بڵندگۆى مزگەوتەکان تەنیا بۆ بانگ بەکاربهێندرێن و بە دەنگێکى نزمیش.
عەبدوللەتیف ئال شێخ، وەزیرى کاروبارى ئیسلامى و بانگەواز و ئیرشادى سعودى پێشتر لە هەفپەیڤینێکیدا ئەو کرانەوەیەى سعودیەى بە ئاسایى و پێویستیى بەشێک لە چینەکانى کۆمەڵگەکەى ئەژمار کردووە و پێیوایە پێچەوانەى شتە نەگۆڕەکانى ئایین نییە.
$ژانە گەورەکەى لەدایکبوون$
ئەو لەدایکبوونە نوێیەى سعودیە لە ئاڵنگارى بەدەر نییە، بگرە مەترسیی گەورەشى لەسەرە.
لە ساڵى 2019دا دەستەى خۆشى و تەرفیە لە بەردەم ئەنجوومەنى شوراى سعودیە بەڕوونى دانى بەوەدا نابوو کە بەشێکى دیارى کۆمەڵگەى سعودى کارەکانیانى ڕەتکردووەتەوە.
ڕەوتى سروورییەکانى سەر بە ئیخوان بەوە تۆمەتبار دەکرێن لە پشتەوەى ئەو هێرشانەن کە دەکرێنە سەر ڕێبەرانى سعودیەى نوێ، وەکوو باسیش دەکرێت ئامانجیانە شوێنپێى خۆیان لەناو سعودیەدا بکەنەوە.
ڕەوتى (سەحوە) یش بەشێکن لەوانەى دژایەتیى کرانەوەکان دەکەن، لە وەڵامى ئەو ڕەوتەدا وەزیرى کاروبارى ئیسلامیى سعودیە بە تووندى ڕەخنەکانى سەحوە ڕەتدەکاتەوە و پێیوایە ئەوان بەناوى غەزووى هزرى دژى هەموو پێشکەوتنێکى ڕۆشنبیرین و دەیانەوێت هەمیشە کۆمەڵگە دواکەوتوو بێت، بۆئەوەى بە هەوەسى خۆیان بە ئایدۆلۆژى بکەن و بیخەنە ژێر ڕکێفى خۆیانەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览450
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 05-01-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 05-01-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 06-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on07-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览450
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,004
图片 104,869
书籍 19,336
相关文件 97,613
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!