图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,001
图片 104,865
书籍 19,336
相关文件 97,608
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
داعش، خیلافەتى بێ خەلیفە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

داعش، خیلافەتى بێ خەلیفە

داعش، خیلافەتى بێ خەلیفە
$#داعش#، خیلافەتى بێ خەلیفە$
#ئادەم بێدار#
ڕۆژى 3ى شوبات خەلیفەى داعش ئەبو ئیبراهیم هاشمى قوڕەیشى تەمەن 45 ساڵان کۆتاییپێهات، ئێستا کە 10 ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوە تێپەڕدەبێت، هێشتا داعش خەلیفەى نوێى ڕانەگەیاندووە.
$ئەبو ئیبراهیم قوڕەیشى - حاجى قەرداش کێ بوو؟$
هەرچەند داعش لەترسى شوێنپێ هەڵگرتنى و لەناوبردنى نەیوێرا زانیارى تەواو لەبارەى خەلیفە کوژراوەکەیان ئاشکرا بکات، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە (هاشمى و قوڕەیشى) یەو بە ئەبو ئیبراهیم ناوزەندى دەکرد، بەڵام دەزگا هەواڵگرییەکان توانیان ناسنامەکەى ئاشکرا بکەن.
ئەبو عەبدوڵڵا قوڕەیشى ناوى تەواوى (ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان مەولا) یە، بە ئەبو عەبدوڵڵا قوڕەیشى یان حاجى عەبدوڵڵا ناوزەدکراوە، خانەوادەکە بە موسڵمانى سۆفیگەرى میانڕەو ناسراون، لە شارۆچکەى محەلەبیەى ناوچەى جەزیرەى موسڵ لە ساڵى 1976 لەدایکبووە، باوکى بانگدەرى مزگەوت بووە، خوێندنى سەرەتایى لەو شارۆچکەیە بووە، پاشان ناوەندى و ئامادەیى لە تەلەعفەر تەواوکردووە، ئینجا بۆ خوێندنى زانکۆ چووەتە شارى موسڵ و لەوێ بەشى (زانستەکانى قورئان) ى کۆلێژى پەروەردەى زانکۆى موسڵى لە ساڵى 2000 بە پلەی زۆر باش تەواو کردووە.
ساڵى 2002 دواى خزمەتى سەربازى لە سوپاى سەدام گەڕاوەتەوە تەلەعفەر و لەوێوە پەیوەندى بە ڕێکخراوە تووندئاژۆکان کردووە، بەپێى زانیارییەکانى دەزگاى هەواڵگریی ئێڕاق پێش ڕووخانى بەعس پەیوەندى بە گرووپى ئەنسارولئیسلام کردووە، بەڵام دواى ئەوە بە کاتێکى کەم و بەدیاریکراوى لە 2004 پەیوەندى بە ڕێکخراوى قاعیدەوە کردووە.
ئەو ئەمیرەى داعش کە ناویشى هەر ئەمیر بووە ماستەرى لە خوێندنى ئیسلامى بەدەستهێناوە، دواى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى ئێڕاقى ئیسلامى لەلایەن ئەبو عومەر بەغداى، بووەتە مەرجەعى شەرعیی موسڵ.
لە ساڵى 2008 هێزێکى ئەمریکى دەستبەسەرى دەکات و دەیخاتە زیندانى بۆکا بە ژمارەى (326175) . دواى ئەوەى لە گرتووخانە دەردەچێت پەیوەندى بە ئەبوبەکر بەغداى دەکات. دەبێتە یەکێک لە کەسە نزیک و متمانەپێکراوەکانى ئەو خەلیفەیەى داعش، ئەمیرى ناسراو بە حاجى عەبدوڵڵا دەبێتە قازیی شەرعى ویلایەتى موسڵ، پەیمانگەیەکى شەرعیش بۆ ئامادەکردنى قازى و شەرعزانانى داعش دادەمەزرێنێت و دەبێتە وانەبێژیش لەو پەیمانگەیە.
ئەمیر کە دواى وەرگرتنى خیلافەت بە ئەبو هاشم هاشمى قوڕەیشى ناوزەند دەکرا، پێش ئەوەى ببێتە خەلیفە، توانیویەتى ببێتە قازى گەورەى شەرعى خیلافەتەکەى داعش، سەرۆکى لیژنەى دانووستاندنکاریش بووە کە بەرزترین ئۆرگانى ناو ڕێکخراوەکەیە،
خۆى سەرکردایەتیى هێرشى #شنگال# و کۆبانێشى کردووە، بڕیاریشى داوە بەیەکجار 2300 داعش بخرێنە زیندان، چونکە ناڕازی بوونە بە میتۆدى نوێى داعش کە بریتی بووە لەوەى حوکمى کافر بوون بەسەر وڵاتان و دانیشتووانەکانیشیان بدەن، کاتێکیش داواى تۆبەکردنى لەوانەکردووە و دەستگیرکراوە داعشەکان هەر مکوڕ بوونە لەسەر ڕەتکردنەوەى ئەو میتۆدە هزریەى داعش، فەرمانى کردووە بە کوشتنى هەر هەموویان بە یەکجارى، کاتێکیش ئەبوبەکر بەغداى پرسیارى لێکردووە: بۆ ئەو کارەت کرد؟ بەمشێوەیە وەڵامى بەغداى داوەتەوە: ترسام وەک چەکدارانى سەحوەکان شەڕمان لەگەڵ بکەن.
دواى کوژرانى هەر یەک لە ئەبو موسلیم تورکمانى و ئەبو عەلى ئەنبارى، ئەو بووەتە دووەم کەسى هەرە کاریگەرى ناو داعش، لە حزوورى بەغدایش زۆربەى کارەکانى خیلافەتەکەى داعشى ڕاپەڕاندووە.
دواى ئەوەش دەستیکردووە بە کۆتاییهێنان بە باڵ باڵێنەکانى ناو داعش، بەتایبەت باڵى (حەتاب) کە زۆر تووندڕەو بوونە لە کافرکردنى خەڵکى ئاسایى و سڤیل، لەگەڵ باڵى (بنعەلى) کە عوزریان بۆ خەڵکى گشتى هێناوەتەوە و کافریان نەکردوون، کاتێکیش پرسیارى لێکراوە بۆ ئەوەت کردووە؟ لە وەڵامدا گوتوویەتى: ئەو جیاوازییە بیروباوەڕە بەڵامەوە گرنگ نییە، گرنگ خودى ڕێکخراوەکەیە.
$عەڕابى بە سەبایاکردنى کچ و ژنى کوردانى ئێزدى$
کاتێک ئەبو عەبدوڵڵا قوڕەیشى سەرکردایەتىی هێرشکردنە سەر شنگال دەکات، ڕاى جیاواز لەناو بەشێک لەسەرکردە و مەرجەعە ئایینییەکانى داعش پەیدا دەبێت لەبارەى بە سەبایاکردنى کچ و ژنى کوردانى ئێزدى، حاجى عەبدوڵڵا یەکێک دەبێت لەوانەى پێدادەگرێت لەسەر ئەو کارە و قەناعەت بە سەرکردەکانى دیکە دەهێنێت کە ئەو بابەتە سوننەتێکى شەرعیە و ئەو زیندووى دەکاتەوە، بەمشێوەیە داعش کارەساتێکى گەورەى خوڵقاند بەسەر خوشکانمان لە کوردانى ئێزدى، ئەمەیشە وایکردووە بە (عەڕاب) ی بە سەبایاکردنى کچ و ژنانى ئێزدى دابندرێت.
$خەلیفەى نادیار $
بە درێژایى حوکمڕانییەکەى، ئەو خەلیفەیەى داعش نەیوێرا یەک تۆمارى ڤیدیۆییش یان تۆمارێکى دەنگیش بڵاوبکاتەوە، ئەمەیش لەترسى ئاشکرابوونى شوێنەکەى، بەڵام دواجاریش هەر شوێنەکەى زانرا و کۆتایى پێهێندرا. ئەوەى جێگەى سەرسوڕمانە شوێنى مانەوەیەتى کە کەوتووەتە سەر سنوورى سووریا و تورکیا، هاوکات لەژێر قەڵەمڕەوى (دەستەى ئازادکردنى شام) ە، ئەو دەستەیە پێشتر بە (جەبهەى نووسرە) ناوزەند دەکرا و لە هەناوى ڕێکخراوى قاعیدەوە هاتووەتە دەر، جێى سەرنجە کە داعش و جەبهەى نووسرە دژایەتی زۆرى یەکتریان کردووە و خەڵکیشیان لە یەکتر کوشتووە، بەس تائێستا ڕوون نییە ئایا بە مۆڵەتى دوژمنەکانى لەو شوێنە ماوەتەوە یان ئەوانیش وەک دراوسێکانى قوڕەشى لێى بێئاگا بوون.
$چارەنووسە هاوشێوەکان$
زۆرێک لەسەرکردەکانى داعش و ڕێکخراوە تووندئاژۆکان یەک چارەنووسیان هەیە، ئەویش ئەوەیە لەناو خانووێکى خۆش و باش و لەگەڵ ماڵ و منداڵیان خەریکى بەسەربردنى ژیانێکى خۆشن، لەناکاو بەسەریاندا دەدرێت و لەناو دەبرێن، نموونەى کوژرانى ئوسامە بن لادن، ئەبوبەکر بەغداى و ئەوانى دیکەش گەواهیدەرى ئەو ڕاستییەن، لەکاتێکدا سەربازەکانیان لە جەنگدان و لەبەرەکانى جەنگ دەکوژرێن!
دیارە چارەنووسى قەرداشیش هەمان چارەنووسى بەغداى بووە، لەکاتێکدا هێزە تایبەتەکانى ئەمریکا لە #27-11-2019# لە کردەیەکى سەربازیدا توانییان ئەبوبەکر بەغداى لە پارێزگاى ئیدلب بکوژن، ئەمریکییەکان لەو کردەیەدا لە ڕێگەى فڕۆکەوە سەربازە تایبەتەکانیان دابەزێندرانە شوێنى خۆحەشاردانى بەغداى و توانییان بیکوژن.
بەهەمان شێوە ڕۆژى 3-2-2022 لە هێرشێکى هاوشێوەدا، هێزە ئەمریکییەکان لە کردەیەکى تایبەتدا، دابەزینە ئەو شوێنەى کە قوڕەیشى یان حاجى عەبدوڵڵا خۆى تێدا حەشاردابوو، بەڵام وەک جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند بەر لەوەى سەربازە ئەمریکییەکان بگەنەسەرى، خۆى تەقاندووەتەوە و بەمەیش کۆتایى بەو خەلیفەیەى داعشیش هات.
پێشتر وەزارەتى دادى ئەمریکا بڕى 10 ملیۆن دۆلارى وەک خەڵات دانابوو بۆ هەر کەسێک زانیاریى تەواو بدات بۆ دەستنیشانکردنى شوێنى قەرداش.
پەیوەندیی نێوان ئەو دوو خەلیفە کوژراوەى داعش پەیوەندییەکى پتەو و بەهێز بووە و تەمەنى 16 ساڵ بووە، هەردووکیان لە گرتووخانەى بۆکا یەکتریان بینیوە بەر لەوەى ئازاد بکرێن و دواتر بەغداى داعشى دامەزراند.
قوڕەیشى پێشتر وەزیرى بۆمبڕێژکردن و خۆکوژەکانى داعش بووە، یەکێک بووە لە کەسە هەرە نزیکەکانى ئەبوعەلا عفرى، جێگرى ئەبوبەکر بەغداى، بە یەکێک لە کەسە هەرە تووندئاژۆکانى ناو داعشیش ئەژمارکراوە، دیارە هەر وەک هاوڕێیەکەشى ژیاوە و وەک ئەویش کوژراوە.
$کوژرانى قوڕەیشى و کاریگەرییەکانى$
ئەگەرچى لەڕووى دەروونییەوە کوژرانى کەسى یەکەم کاریگەرى لەسەر ئەندامانى هەر گرووپێک دەبێت، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت کوشتنى حاجى قەرداش کاریگەریی گەورەى لەسەر داعش هەبێت و کۆتایى بە مەترسییەکانى ئەو ڕێکخراوە بێنێت، چونکە داعش ئێستا نامەرکەزى لەناوخۆیدا پەیڕەو دەکات، دابەشبوونەتە سەر گرووپى گچکە و بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکانیشیان ناگەڕێنەوە بۆ ناوەندى بڕیارى خەلیفەکەیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەرى دەبێت، وەلێ کاریگەرییەکە زیاتر ڕەمزی و دەروونییە.
$خەلیفەى داهاتووش ئێڕاقى دەبێت$
بەگوێرەى میتۆد و شێوازى بیرکردنەوەى داعش بێت، خەلیفەى داهاتووى داعش لە ڕەگەزنامەى ئێڕاقى دەرناچێت، چونکە تائێستا خەلیفە و ئەمیرەکانى داعش (ئەبو عومەر بەغدای، ئەبوبەکر بەغداى، ئەبو عەبدوڵڵا قوڕەیشى) ئێڕاقى بوون، چاوەڕێش دەکرێت لە زنجیرەیەکى زۆر تەسک و لەوانە بێت کە ئەندام لە لیژنەى دانووستاندنکارن کە بەرزترین دامەزراوەى داعشە.
$خەلیفە دەبێ قوڕەشى بێت:$
جگە لە ئێڕاقی بوون کە بووەتە دیفاکتۆى ناو داعش، پێویستە خەلیفە (قوڕەیشى) بێت، چونکە ئەمە بووەتە بنەمایەکى گرنگى خیلافەتەکەیان، لەوەتەى داعشیش خیلافەتیان ڕاگەیاندووە هەمیشە خەلیفەکەیان وەک قوڕەشى ناساندووە، بەو پێیەش نەک هەر داعشەکانى نەتەوەکانى ناعەرەب چانسى بوون بە خەلیفەیان نییە، بەڵکوو لەناو عەرەبەکانیش تەنیا قوڕەیشییەکان ئەو چانسەیان هەیە.
دانانى حاجى عەبدوڵڵا قوڕەیشى سەرەتا مقۆمقۆ و جیاوازیى درووستکردبوو لەناو داعش، چونکە بەشێک لەسەرکردەکانى ناڕازى بوون بەوەى چۆن دەکرێ کەسێکى تورکمان بکرێتە خەلیفە، بەڵکوو پێویستە عەرەبێکى قوڕەیشى ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەمەیش وەک پابەندبوونێک بە فەرمایشتى پێغەمبەر (د.خ) کە فەرموویەتى (الأئمە من قریش) ، واتە: پێشەواکان (خەلیفە) لە قوڕەیشییەکانن. لەبەرئەوە ئەو بابەتە ڕەهەندێکى مێژوویى و ئایینى هەیە، بگرە بووەتە سوننەت و شەرع لە کەلەپوورى ئیسلامیدا، بە دەگمەن پەڕتووکێکى ئیسلامیت دەستدەکەوێت عەرەبى بوون و لەناو عەرەبیش قوڕەشى بوونى نەکردبێتە مەرجى دیاریکردنى خەلیفەى موسڵمانان، داعشیش بۆ جێبەجێکردنى ئەو بنەمایە و بۆ ڕاکێشانى سۆزى موسڵمانانیش هەمیشە پابەندبوونى خۆى بەوە دووپات کردووەتەوە.
$شێوازێکى جیاواز$
خەلیفەکانى داعش بەشێوازى جیاواز دیاریدەکرێن، دواى دەستگرتن بەسەر ناوچەیەکى فراوانى ئێڕاق و سووریا، گوتەبێژەکەیان باسى لەوەکرد کە (ئەهلى حەل و عەقد) کەسێکیان بەناوى (ئەبوبەکر بەغداى) وەک خەلیفە دیاریکردووە.
بەغدایش بەر لە کوژرانى بڕیاریدابوو بە دیاریکردنى حاجى عەبدوڵڵا وەک خەلیفەى داعش لەدواى خۆى، ئەمەیش جیاواز بوو لەو شێوازەى کە خودى بەغداى هێنابووە سەر دەسەڵات، لەبەر ئەوەش ماوەى هەفتەیەکى خایاند تاوەکو داعش بەیعەتى لە ویلایەتەکانى وەرگرت بۆ قەرداش و ئینجا وەک خەلیفە ڕایگەیاند.
هەرچى ئێستایە ئەوە خەلیفە کوژراوەکەى داعش بەفەڕمى کەسى دیارینەکردبوو لەدواى ئەو ببێتە خەلیفە، ئەمەیش ڕەنگە شێوازێکى دیکەى جیاوازى دیاریکردنى خەلیفەمان بۆ بێنێتە پێش.
داعش بۆ خۆى کەتووەتە گێژاوى ئەوەى کەسایەتییەکى وەک قوڕەیشى دەستناکەوێت تا بیکاتە شوێنگرەوەى، چونکە قوڕەیشى وێڕاى ئەوەى توانایەکى یەکجار زۆرى هەبووە لە ئەنجامدانى کردەى سەربازى، هاوکات وەک مەرجەعى ئایینیش لەناو داعش سەیر دەکرا، بەو پێیەى وەک دەگوترێت لەڕووى شەرعییەوە زانیاریى زۆرى هەبووە، هاوکات هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر بووە لە خوێندنى ئیسلامى.
$خەلیفەى داهاتوو نادیارە$
ئێستا دواى کوژرانى خەلیفە، خیلافەتەکەى داعش بێ خەلیفە ماوەتەوە، بەو پێیەى زیاتر لە 50 سەرکردە و کەسایەتیی گرنگ و کاریگەرى داعش دەستگیرکراون یان کوژراون، هاوکات لیژنەى دانووستاندنکار بەرزترین ئۆرگانى ناو داعشە، هەر یەکێکیش لە ئەندامەکانى لیژنەی ناوبراو سەرپەرشتیى دۆسیەیەکى ناو ڕێکخراوەکە دەکات، ئەوانیش سیاسەتى گشتیی داعش دادەڕێژن، ئەمیرەکان دیارى دەکەن، بەیعەتەکان وەردەگرن، لەبەر ئەوەشە کە خەلیفەى نوێش هەر لە ئەندامانى ئەو لیژنەیە دەرناچێت، ئەوانیش بریتین لە: موعتەز نوعمان عەبدنایف جبوورى، زیاد جەوهەر عەبدوڵڵا، بەشار خەتاب غەزال سمێدى، ئەبو حەمزە قوڕەى موهاجیر، نایف حەمەد شیاع.
پێشتر لەماوەى هەفتەیەک لە کوژرانى بەغداى، داعش لە ڕێگەى میدیاى فەڕمیی خۆى حاجى عەبدوڵڵای بە (ئەبو ئیبراهیم هاشمى قوڕەیشى) ناساند و وەک خەلیفەى خیلافەتەکەیانى ڕاگەیاند، بەڵام ئێستا لەدواى تێپەڕینى 10 ڕۆژ بەسەر کوژرانى خەلیفەکەى داعش، هێشتا ئەو ڕێکخراوە بە فەڕمى کەسێکى وەک خەلیفە ڕانەگەیاندووە، ئەمەیش لێکدانەوەى جیاواز هەڵدەگرێت.
ڕەنگە زۆرێک لە شیکەرەوەکان بۆچوونیان وابێت کە ئەو هەنگاوەى داعش بۆ پاراستنى سەلامەتیى خەلیفە نوێیەکەیان بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە بابەتێکى ئاڵۆزە:
- هێشتنەوەى خەلیفە بەنهێنى لەمێژووى موسڵمانان شتێکى تازەیە و شەرعیەتى دەخاتە ژێر پرسیار، لەبەرئەوەى هەمیشە خەلیفە بەڕوونى ناسنامەکەى ڕاگەیێندراوە بۆ ئەوەى خەڵک بیناسێت و بەیعەتى پێبدات، ئێستاش ئەگەر داعش ئەو کارە بەنهێنى بهێڵێتەوە، لەڕووى شەرعییەوە پرسیار دەکەوێتە سەر شەرعیەتى دانانى خەلیفە و ناکرێت خەڵک نەزانێت جەنابى خەلیفە کێیە، ئایا بەیعەت بەکەسى نەناسراو (مەجهول) دەدرێت؟
- ترسان لە ئاشکراکردنى ناسنامەى خەلیفە بێتوانایى و لەرزۆکیی داعش بۆ خەڵک بە گشتى و چەکدارانى بەتایبەت ئاشکرا دەکات، ئەمەیش بێمتمانەیى و بێهیوایى داعشەکان بە خیلافەتەکەیان زیاتر دەکات.
- ئەمە بەحاڵەتێکى شاز و سەیر لە مێژووى موسڵمانان ئەژمار دەکرێت، بەو پێیە هەمیشە خەلیفە ناسنامەکەى ئاشکرا بووە، بەردەوامیش نەریت بووە کە دواى وەرگرتنى ئەو متمانەیە، بچێتە سەر مینبەر و وتار بخوێنێتەوە، باسى دیدگە و سیاسەتى خۆى بکات بۆ بەڕێوەبردنى خیلافەت، وەک ئەوەى ئەبوبەکر بەغداى کردى. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览558
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 13-02-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 13-02-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
党: ISIS
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 07-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on07-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览558
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,001
图片 104,865
书籍 19,336
相关文件 97,608
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!