图书馆 图书馆
搜索
  

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options


高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  538,833
图片
  115,414
书籍
  20,871
相关文件
  111,371
Video
  1,933
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
295,326
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,542
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,588
عربي - Arabic 
33,922
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
21,384
فارسی - Farsi 
11,856
English - English 
7,936
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,857
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
551
PDF 
32,831
MP4 
3,142
IMG 
212,457
∑   总计 
248,981
传记
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
سمێڵی پیرۆز
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

سمێڵی پیرۆز

سمێڵی پیرۆز
$سمێڵی پیرۆز$
#ئادەم بێدار#
(بیانکوشتایە هیچ کێشەیەکمان نەبوو، بەڵام دەستدرێژیی بۆ سەر سمێڵى کاکەیى قبووڵ ناکەین) ، ئەوە لێدوانى یەکێک لە خزمەکانى (ئەیمەن) ى کاکەییە لەناو ئاپۆڕاى ناڕازى کاکەییەکان بۆ ڕووداو قسەى کردووە، تەنیا ئەو نا، بەڵکوو خەڵکى دیکەش لەو شەپۆلى ناڕەزاییە هەمان قسەى دووبارە کردووەتەوە، بۆ من ئەو بابەتە و کاردانەوەکان تائێستا جێى هەڵوەستە لەسەر کردنن.
$سمێڵ وەک سیمبولى ئایینى$
هاشم کاکەیى، نووسەرى دیارى کاکەیى، تاشینى بەشێکى سمێڵى ئەیمەن کاکەیى بە بێوێنە لە ئێڕاق ناوزەد دەکات، ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەسەردەمى پاشایەتییەوە تائێستا، هیچ دەسەڵاتێک ئەتکى پیرۆزیی کاکەییەکانی نەکردووە وەک ئەو گرووپەى حەشدى شەعبى کردوویەتى.
ڕووداوەکە هەوڵى بێڕێزى و سووکایەتى بووە بە سیمبولى ئایینى کاکەیى-یارسانى، بە مەبەست بووە و ویستوویانە (شوارب) ى بتاشن، بۆ ئەوەى ئازار بە ڕووحى کاکەیی و کورد و هەموو ئازادیخوازێک بگەیێنن، ئەوان مەبەستیان بووە (ئەتک) ى پیرۆزییەکانى پەیڕەوانى یارسانى بکەن، هەر ئەمەش بووە هۆى درووستبوونى شەپۆلێکى گەورەى ناڕەزایى کاکەیی و لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و ئێڕاق ڕوویان لە کەرکووک کرد.
کاکەییەکان بە ڕووحێکى گەرمى کوردانەوە ملى ڕێگەى بەرەنگاربوونەوەیان گرتەبەر و وتیان کە ئەوە قابیلى قبووڵ نییە، ئەمەش وێنەیەکى جوانى یەکدەنگى کاکەیى نیشاندا کە بەهۆى ناساندنى کاکەیى وەک ئایین یان ئایینزا دەمێکە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون.
$بۆچى کاکەیى سمێڵ ناتاشن؟ $
نووسەر و توێژەران لە وەڵامى ئەو پرسیارەدا بۆچوونی جیاوازیان هەیە، (پ. د. کەریم شوانى) لە ماستەرنامەکەیدا لەسەر کاکەیى بەناونیشانى (الکاکائية أصولها و عقائدها) بەشێک لەو بۆچوونە جیاوازانەى هێناوە، لەوانە:
مەلا محەمەد جەمیل ڕۆژبەیانى لە (بندنیجین مندلي في التاریخ) دا، هۆکارى هێشتنەوەى سمێڵى لە کاکەییەکانەوە گواستووەتەوە، گوایە مووس نەیتوانیوە سمێڵى پێشەواى باوەڕداران عەلى کوڕى ئەبووتاڵیب ببڕێت، ئەوەش بە بۆچوونی ئەو بۆ سەردەمى قزڵباشییەکان دەگەڕێتەوە، چونکە (شا عەباسى سەفەوى) گرنگیى بە سمێڵ داوە.
عەباس عەزاوى، مێژوونووسى ئێڕاقى، هۆکارەکە بە پێشەواى موسڵمانان عەلى کوڕى ئەبووتاڵیب دەبەستێتەوە، لەو بارەوە لە یەکێک لە ناودارەکانى کاکەیى دەگوازێتەوە بەبێ ئەوەى ناوى کەسەکە ببات، گوایە عەلى کوڕى ئەبووتاڵیب ئەو ئاوەى خواردووەتەوە کە لەدواى کۆچى دوایی پێغەمبەر (د.خ) و لەکاتى شووشتنى، لەسەر ناوکى ماوەتەوە، دوای ئەو ڕووداوە هەرچەندە سمێڵى کورتکردبێتەوە هەمیشە سمێڵى درێژبووەتەوە و ئەمیش هێشتوویەتییەوە.
نووسەر محەمەد ئەمین هەورامانى، لەسەر هێشتنەوەى سمێڵ لاى کاکەییەکان بۆچوونێکى دیکەى هەیە، ئەو هۆکارەکە دەبەستێتەوە بە ڕووداوێکى سەردەمى (سان -سوڵتان- سەهاک) کە گرنگترین کەسایەتى ئایینییە لەسەردەمی نوێى ئایینى کاکەیى یارسانى، گوایە لەو کاتەى سوڵتان گەنج بووە و لە گوندى بەرزنجەوە ڕووى لە ناوچەى شارەزوور و هەورامان کردووە، خۆى و شوێنکەوتووەکانى سمێڵ و ڕیش و قژیان درێژبووە، تاقمەکەى جیجەکیش کە دوایان کەوتوون، باڵایان کورت بووە و بێ مووس بوون، لێرەوە درێژى سمێڵ و ڕیش و بگرە قژیش نیشانەى جیاکەرەوەى کاکەیى بووە لەوانى دیکە، لەو کاتەوە تائێستا وەک نیشانەى جیاکەرەوە پارێزگارییان لێکردووە.
گەورە پیاوانى ئایینى کاکەیى وەک د. کەریم شوانى هێناویەتى، بۆچوونیان وایە ویژدان و دڵ هێلانەى ڕووحن و بیر و باوەڕى مرۆڤ تێیدا دەچەسپێت، دەمیش دەرگەى ئەو هێلانەیە پیرۆزەیە، لەو بارەوە ئاماژە بە هۆنراوەیەکى عەباس حیلمى کاکەیى دەدەن کە نووسیویەتى:
(القلب المؤمن) ماچان (بيت الله)
دەرگاش مەپاچدێ مەندێش وە ژێر پا
سمێلەن قاپى دەروون (صفي الله)
لازمەن تەقبیل پەرێ زیارەتگا
لە شوێنێکى دیکەدا ئەو هۆزانڤانە کاکەییە دەڵێت:
سمێل مەپاچان وە تێغ و میقراز
بە غەیر خودا کیەن سەبەبساز
واتە: بە مووس و نینۆکبڕ سمێڵەکانتان کورت مەکەن، کێ جگە لە خودا هۆکارى شین بوونیەتى.
هاشم کاکەیى هەموو ئەو بۆچوونانەى سەرەوە ڕەتدەکاتەوە، ئەو هۆکارى هێشتنەوەى سمێڵ بۆ پەیوەندیی ڕووحى مرۆڤ لەگەڵ خودا دەگەڕێنێتەوە، چونکە کاتێک خودا ئادەمى لە قوڕ ئەفراندووە، ڕووحى کردووەتە بەر، ڕووحەکەش لە دەمەوە بووە، ئەو مووانەشى لەسەر دەمى مرۆڤەکان شین بوون –سمێڵ- بەخششێکى خوایە بۆ باوکە ئادەم، لەبەرئەوە بە هیچ شێوەیەک لابردن و تاشینى ڕێگەپێدراو نییە.
بە بۆچوونى من، ئەو هۆکارەى هاشم کاکەیى بەشێکى بابەتەکەیە، بەشەکەى دیکە کە هۆکارەکە تەواو دەکات، ڕەهەندێکى مێژوویى قووڵترى هەیە، ڕەگ و ڕیشەى قووڵى سمێڵ وەک بەشێکى پابەندبوون بە ئاییندارى بۆ کوردانى زاگرۆسنشین دەگەڕێتەوە، ئەو کات کورد خواى ناسیوە و سمێڵى هەبووە، سمێڵیش سیمبولێک بووە بۆ خواپەرستی، لەبەر ئەوەش کاکەیی - یارسانى و ئێزدیش سمێڵیان هێشتووەتەوە، چونکە هەردووکیان درێژەپێدەرى ئایینى ئەو کاتى کوردن، لە دەقێکى (سەرنجام) کە پەڕتووکى پیرۆزى کاکەیى - یارسانەکانە، جەخت لەسەر ئەو پەیوەندییەى نێوان کاکەیى - یارسانى و ئایینى کوردانى زاگرۆس کراوەتەوە، دەقەکەى سەرەنجام هى (بابا سەرهەنگى دەودان) ە کە بەمشێوەیەیە:
ئەز کەنامێ من سەرهەنگە دەودان
چەنى ئێرمانان مەگیلین هەردان
تا زندەکەرین ئایینى کوردان
واتە: من کە ناوم سەرهەنگى دەودانە، پیاو چاکەکانمان دەگەڕێن لە شوێنەکان، بۆ ئەوەى زیندووى بکەنەوە ئایینى کوردان. کەواتە بەپێی پەڕتووکە پیرۆزەکەیان، ئایینى کاکەیی - یارسانی درێژەپێدەرى ئایینى کوردانى زاگرۆسنشینە، سمێڵیش بەشێکە لەو ئەرکە ئایینییەى لەوێوە بۆیان ماوەتەوە و کاکەیى - یارسانى وەک ئەرکێکى ئایینى پەیڕەوی دەکەن.
$سمێڵ لە ئیسلامدا$
ئیسلام سمێڵى هێشتووەتەوە، بەڵام سمێڵى کورت نەک درێژ، بەپێى دەقەکانى فەرموودە؛ نابێت سمێڵ ئەوەندە درێژ بێت بگاتە ناو دەم، پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتى: (خالفوا المشرکين، وفروا اللحى، وأحفوا الشوارب) ، هەر یەک لە بوخارى بە ژمارە (5892) و موسلیم بە ژمارە (259) هێناویانە، واتە: پێچەوانەى بێباوەڕەکان بکەن، سمێڵتان کورت بکەن و ڕیشتان بهێڵنەوە.
بە پشتبەستن بەو فەرموودەیە، ئیسلام پێویستى کردووە لەسەر موسڵمانان کە سمێڵیان کورت بکەنەوە، ئەمەیش بەڵگەیەکى ڕوونە کە بابەتى سمێڵ هێشتنەوەى کاکەیى هیچ پەیوەندى بە پێشەواى موسڵمانان عەلى کوڕى ئەبووتاڵیبەوە نییە، چونکە ئەو پێشەوا و خەلیفەیە و بەدڵنیاییەوە پێویستە پابەندى فەرمایشتەکانى پێغەمبەرەکەى بێت، لە هیچ سەرچاوەیەکى متمانەپێکراوى سوونە و شیعەشەوە نییە کە سمێڵى درێژ بووبێت، ئەمەش ئەو هەوڵەى گرووپێکى کاکەیى دەخاتە ژێر پرسیار کە لە دواى ساڵى 2003ەوە زۆر جار سرووت و بابەتە ئایینییەکانیان دەبەنەوە سەر عەلى کوڕى ئەبووتاڵیب و بەوەوە دەیبەستنەوە!
$هەڵوێستى ناوەندە ئایینییەکان$
یەکێک لەو سەروەرییانەى هەمیشە کوردستانیان شانازى پێوە دەکەن، بابەتى ڕێزگرتنە لە ئایینە جیاوازەکان و پێکەوەژیان، هەر چەندە ڕووداوەکە لە سنوورى ئیدارەی هەرێمى کوردستان ڕووینەداوە، بەڵام لەبەرئەوەى دەستدرێژیى کراوەتە سەر پیرۆزییەکانى پێکهاتەیەکى ڕەسەنى کورد، هەرێمى کوردستان لە بەرزترین ئاستى سیاسى و کارگێڕى ڕاگەیێندراوی ناڕەزای و سەرکۆنەی دژى ئەو کارە دەرکرد.
ئەوەى بۆ من جێى سەرنج و تێڕامانە، سەرجەم کاردانەوە و ناڕەزایەتى و سەرکۆنەکان سیاسى بوون، لەگەڵ ئەوەى پەیڕەوانى هەشت ئایین لە هەرێمى کوردستاندا دەژین، کۆمەڵێک ناوەندى ئایینى گرنگیان هەیە، بەڵام هیچ یەکێک لەو ئایینانە بە گشتى و بەتایبەت ناوەندە ئایینییەکانى ئیسلام و کرستیان و ئێزدى، هەڵوێستێکیان دەرنەبڕیوە، تەنانەت بەیەک ڕاگەیێندراویش سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییەیان نەکردووە، ئەوەش بۆ من جێگەى پرسیارە و پێویستە ناوەندە باڵاکانى وەک: یەکێتیى زانایانى ئایینیی ئیسلامى کوردستان، مەترانییەکانى کڵێسە جیاوازەکان، جڤاتى ڕووحانى ئێزدى قسە بکەن و وەڵامى ئەوە بدەنەوە، ئەرێ بێڕێزى بەو شێوەیە، کە پەیڕەوکارێکی ئایینی ڕەسەنى ناوچەکە ئەوەندە ناهێنێت ڕاگەیێندراوێکی ناڕەزایى لەسەر دەربکەیت؟!
هەرچى ناوەندەکانى دیکەى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵین، ئەوە نەک وەقفى شیعە و سوننە، بگرە تەنانەت دیوانى وەقفى کرستیان و ئێزدى و سابیئەش یەک ڕاگەیێندراوی دەرنەکردووە، وەک ئەوەى نە بایە و نە باران، وەلێ بیریان چووەتەوە لە تەممووزێکى گەرمى بێڕێزین بەرانبەر پێکهاتەیەکى ڕەسەنى ئایینیى ئێڕاق!
بەدەر لە دامەزراوە سیاسى و کارگێڕییەکان، موحسین بەتات، نوێنەرى تایبەتى (سیستانى) مەرجەعى باڵاى شیعەکانى ئێڕاق، ڕۆژى 24-07-2022 چووەتە لاى کاکەییەکان لە کەرکووک بۆ دڵنەواییان، ئەوەش تاکە هەڵوێستى ناوەندە ئایینییەکانە بەرانبەر بەو کارە قێزەونە. ئەوەش هەڵوێستێکى لاوازە، دەبووایە سەرکردایەتیى حەشدى شەعبى بێتە سەر هێڵ و خودى مەرجەعە باڵاکانى شیعە سەرکۆنەی ئەو کارە بکەن، لەگەڵ ئەوانیش ناوەندەکانى باڵاى ئایینى سەرجەم ئایینەکانى ئێڕاق هەڵوێست وەربگرن، بۆ ئەوەى چیدی ئەو کارە دووبارە نەبێتەوە و سنوورێکیش بۆ ئەو هەموو پێشێلکارییانە دابنرێت کە بەرانبەر پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان دەکرێت لە ئێڕاقى نوێى دواى 2005. [1]

此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,007
关于这个项目,您的评论!
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 27-07-2022
挂钩项目: 3
2. 传记 Adam Bedar
1. 日期与活动 27-07-2022
小组: 文章
Publication date: 27-07-2022 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 07-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on08-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览1,007
QR Code
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
马斯图拉·阿达兰
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
加扎利
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
皮兰沙赫尔
烈士
玛莎·阿米尼之死
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
玛莎·阿米尼之死
新项目
的地方
皮兰沙赫尔
08-09-2024
شادی ئاکۆیی
传记
加扎利
19-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
尼扎米
12-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
马斯图拉·阿达兰
11-08-2024
شادی ئاکۆیی
的地方
萨勒马斯
07-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
迪尔达尔
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
传记
巴赫特雅尔·阿里
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
统计属性
文章
  538,833
图片
  115,414
书籍
  20,871
相关文件
  111,371
Video
  1,933
语言
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
295,326
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,542
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,588
عربي - Arabic 
33,922
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
21,384
فارسی - Farsi 
11,856
English - English 
7,936
Türkçe - Turkish 
3,701
Deutsch - German 
1,857
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
小组
中国的
传记 
9
的地方 
4
文章 
3
烈士 
1
图像和说明 
1
地图 
1
考古的地方 
1
MP3 
551
PDF 
32,831
MP4 
3,142
IMG 
212,457
∑   总计 
248,981
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.25
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!