بنکی دە گڵێ
قەدی دە کەرێ
سەری بۆ توو، ئەگەر نەزانی چاوت دەرێ
مەبەست لە ڕەگ و قەدی گەنمە، بنکی لە گڵێ، واتە: ڕووەکی گەنم بنەکەی لە گڵدا گەشەدەکات، قەدی دە کەرێ، مەبەست لە لاسکی گەنمە کە وەک خۆراک بە کەر دەدرێ، سەری بۆ تۆ، مەبەست لە گەنمە کە مرۆڤ وەک خۆراکی سەرەکی بەکاریدێنێ. وەڵام (ڕەگ و قەدی گەنم) . [1]