图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,011
图片 104,875
书籍 19,340
相关文件 97,616
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قاعیدە تەیرە باڵکراوەکە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قاعیدە تەیرە باڵکراوەکە

قاعیدە تەیرە باڵکراوەکە
$قاعیدە تەیرە باڵکراوەکە$
#ئادەم بێدار#
لەم هەفتەیەدا ئەمریکا ڕایگەیاند کە (زەواهیرى) ی کوشتووە، ئەو ڕووداوە بۆ قاعیدە شکاندنى باڵەکەى دیکەیەتى، پێشتریش باڵێکى دیکەى شکێندرابوو، ئێستا زیاد لەهەر کاتێک قاعیدە لە باڵندەیەکى بێباڵ دەچێت کە بەتەواوى لە فڕین بکەوێت.
$ئەمیرێک لە گەڕەکى دزان$
ئەیمەن زەواهیرى، ئەمیرى ڕێکخراوى قاعیدە لە گەڕەکى شیرپۆر کراوەتە ئامانج، ئەو گەڕەکە کە ڕاقیترین گەڕەکى کابولى پایتەختە، بە گەڕەکى دیبلۆماسیش دەناسرێت.
شۆرپۆر ناوى گەڕەکە ڕاقییەکەى کابولە کە زەواهیرى تێیدا کوژرا، شۆرپۆر واتە دزەکان، خەڵکى هەژار و نەدارى خێر لەخۆنەدیوى ئەفغانستان ناوى گەڕەکى لێپرسراوەکانیان لە گەڕەکى دیبلۆماسییەوە گۆڕی بوو بۆ گەڕەکى دزەکان، ئەمەیش وەک ناڕەزایى بەرانبەر ئەو گەندەڵییە زۆرەى لێپرسراوانى وڵات تێوەی گلابوون و سامانێکى زۆریان کۆکردبووەوە و لەو گەڕەکەدا ڤێلاى گرانبەهایان بنیات نابوو و تێیاندا شاهانەیى دەژیان، دواى هاتنەوەى تاڵیبان بەشێکى ڤێلاکانى ئەو گەڕەکە نایابەى کابول چۆڵ ببوو، دیارە زەواهیریش پشکێکى لەو غەنیمەیە دەستکەوتووە و لە لایەن سیراجەدین حەقانییەوە فەرمووى لێکراوە و لێى نیشتەجێ بووە.
وەک سەرچاوەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، زەواهیرى میوانى سیراجەدین حەقانى، وەزیرى ناوخۆى ئەمارەتى ئیسلامیى تاڵیبان بووە، حەقانى خۆیشى لە لیستى تیرۆرى ئەمریکادایە و داواکراوە، پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچى ئەمریکا حەقانى ناکاتە ئامانج، بەڵام زەواهیرى دەکاتە ئامانج، لەکاتێکدا هەردووکیان لە لایەن واشنتنەوە داواکراون!
نازانم ئێستا (موجاهیدە) کانى ناو ئەشکەوت چۆن لە ئەمیرە کوژراوەکەیان دەڕوانن کاتێک لە ڤێلایەکى گرانبەهاى کابول لە کەشێکى ئارامدا و لە بەرەبەیانێکى فێنکدا هاتووەتە بەلەکۆن و مووشەکە زیرەکەکانى ئەمریکا پارچە پارچەیان کردووە، ئێستا پرسیارى ئەوە لەخۆیان دەکەن؛ باشە بۆچى ئەمیرەکەى قاعیدە وەکوو ئەوان لە کونێکەوە بۆ کونێکى دیکە نەژیاوە، یان بۆچى لە گەڕەکێکى هەژارنشین نیشتەجێ نەبووە و بگرە باشترین و جوانترین و خۆشترین گەڕەکى ئەفغانستانى هەڵبژاردووە بۆ ئەوەى تێیدا بژیت لەکاتێکدا بەناو (موجاهیدەکان) ى بە ئەستەم کونێکیان دەستدەکەوێت خۆیانى تێدا حەشار بدەن!
$زەواهیرى گەورەترین مونەزیرى قاعیدە$
ئەیمەن زەواهیرى کەسێکى سادە نییە لەسەر نەخشەى جیهادى جیهانى، ئەو یەکێکە لەسەرکردە مێژووییەکانى جیهادى جیهانى، واى بۆ دەچم هەر ئەویش ئەم دەستەواژەیەى (جیهادى جیهانى) هێنابێتە ناو ئەدەبیاتى قاعیدە. ئەو لە هەڵمەتى دەزگا ئەمنییەکانى میسر بەهۆى کوژرانى سادات بۆ ماوەیەک کەوتووەتە زیندان، دواتر ئازاد کراوە، بەڵام لەوێ گۆڕان بەسەر هزریدا هاتووە و لە ئیخوانێکى ئاساییەوە بووەتە ئیخوانێکى جیهادى، دواتر ڕۆڵى هەبووە لە تەقاندنەوەى هەردوو باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە کینیا و تانزانیا لە ساڵى 1998.
زەواهیرى بە داڕێژەرى سەرەکى پیلانى ڕووداوەکانى 11ى سێپتێمبەرى سەر ئەمریکا لە 2001 دادەندرێت. دواى کوژرانى ئوسامە بن لادنیش لە 2001ەوە ئەمیرایەتى قاعیدەى دەکرد.
$قاعیدەى سەردەمى ئەمیرایەتى زەواهیرى$
لە هێرشێکى هاوشێوەى کوشتنى زەواهیریدا، ئەمریکا لە ساڵى 2011 ئوسامە بن لادنى لەناو ڤێلایەک لە پاکستان کوشت، دواى کوشتنى ئوسامە بن لادن، ئەمیرى پێشووى قاعیدە، ئەو ڕێکخراوە زەواهیرى وەک ئەمیرى قاعیدە ناساند. ئەگەر سەرنجى قاعیدە بدەین، لەو 12 ساڵەى زەواهیرى ئەمیرایەتى کردووە، نەیتوانیوە هەمان ڕۆڵى کارێزمایى بن لادن بگێڕێت، ڕاستییەکەی قاعیدە لەسەردەمى ئەمیرایەتى زەواهیریدا لە تەیرێکى بێباڵ دەچوو، قاعیدە لەو ماوەیەدا لە ڕێکخراوێکى ناوەندیى بەهێزەوە گۆڕاوە بۆ ڕێکخراوێکى نامەرکەزى، لقەکانى زیاتر سەربەخۆییان وەرگرتووە، هەندێکیشیان بە تەواوى جیابوونەتەوە، وەک بەرەى نووسڕە لە سووریا.
زەواهیرى لە ماوەی سەرکردایەتیکردنى قاعیدەدا زیاتر خەریکى پشوودان بووە، وەک ئەوەى کە ئەرکێکى لەسەرە و ناتوانێت وازى لێ بهێنێت و ناچارە بەبێ سەرئێشەیەکى زۆر بەڕێى بکات. قاعیدە و زەواهیرى ماوەیەکە کەوتوونەتە لاپەڕگەى جیهادى جیهانى، ئەوان لەسەر نەخشەکەدا ڕۆڵێکى ئەوتۆیان نەماوە، هۆکارى ئەم لاوازییەش زۆرن، گرنگترینیان:
- ئەو لێدانە کوشندانەى ئەمریکا و هاوپەیمانان، ئەوان زۆر بە وردى شوێنپێى کەسە کاریگەرەکانى قاعیدە و هەتا داعشیش هەڵدەگرن و دەیانکەنە ئامانج و بەوردیش ئامانجەکانیان دەپێکن، ئەمەیش جووڵەى سەرکردەکانیانى زۆرزۆر قورس و سنووردار کردووە، سەرەنجامیش کار و چالاکییەکانیان زۆر کەمبووەتەوە.
- دەرکەوتنى داعش وایکردووە جێ بە قاعیدە لێژ بکات و شوێنى بگرێتەوە، بەتایبەتتر کاتێک داعش بەناو خیلافەتى ئیسلامى ڕاگەیاند، ئەمەیش هەژموونێکى زیاترى بۆ داعش پەیدا کرد لەنێو ڕەوتە جیهادییەکاندا، لەبەرانبەردا قاعیدە لاوازتر دەردەکەوێت.
- پەیوەندیى نێوان ئێران و قاعیدە هۆکارێکى دیکەیە کە متمانەى بەناو (موجاهیدەکان) ى بەو ڕێکخراوە لاواز کردووە، ئەو پەیوەندییەش بۆ خۆى جێى قسە و باسى زۆرە، بەتایبەت ئێستا پاڵێوراوى هەرە بەهێز بۆ شوێنگرتنەوەى زەواهیرى (سەیف ئەلعەدل) ە کە لە ئێران نیشتەجێیە، بەدڵنیاییەوە ئەمە دەرفەتێکى زێڕینە بۆ ئێران تاوەکو لەڕێگەى بوون بە ئەمیرى ئەلعەدلەوە، هەژموونى خۆى زیاتر بەسەر ئەو ڕێکخراوەدا بسەپێنێت.
- ناکۆکیى نێوخۆیى قاعیدە، بەتایبەتتر لە ساڵى 2017ەوە ناکۆکى درووست بووە لەسەر لاوازیى زەواهیرى لە ئیدارەدانى ڕێکخراوەکە، ئەمەیش وای کردبوو پێگەى زەواهیرى لاواز دەرکەوێت.
ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەى بڵێم کە چاوەڕێ ناکرێت قاعیدە پەرچەکردارێکى بەهێزى هەبێت و بتوانێت تۆڵەى کوژرانى ئەمیرەکەى بکاتەوە.
$قاعیدە وەک خاڵى ناکۆکیى تاڵیبان و ئەمریکا$
بوونى زەواهیرى لەسەر خاکى ئەفغانستان وەکوو ئەمریکا دەیڵێت، پێشێلکردنى ناوەرۆکى ڕێککەوتننامەى دەوحەیە، هەرچەندە ناوەرۆکى ئەو ڕێککەوتننامەیە زۆر ڕوون نییە، هەر یەک لە تاڵیبان و ئەمریکاش یەکتر بە پێشێلکردنى تۆمەتبار دەکەن، بەڵام ئەوەى ڕوونە ئەوەیە کە ئێستا بوونى قاعیدەیە لەژێر سایەى حوکمى تاڵیباندا.
ئەگەرچى ساڵێک پێش ئێستا قسە و باسى زۆر لەسەر تاڵیبانى نوێ دەکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا گۆڕانى ڕیشەیى لە هزر و بنیادى تاڵیبان نابینین، تاڵیبان لە ویلایەتى یەکەمیدا خۆى و ئەمارەتەکەشى کردە قوربانیى بوونى قاعیدە و سەرکردەکانى و پارێزگاریکردن لێیان، بەڵام ئایا ئەمجارەش هەمان هەڵەى ستراتیژى دووبارە دەکاتەوە و ئەفغانستان دەکاتە شوێنى خۆڕێکخستنەوەى قاعیدە؟ یان لە ڕابردوو پەندى وەرگرتووە و ئەوەشى کە هەیە تەنیا میوانداریکردنى سەرکردەکانى قاعیدەیە بەبێ هیچ چالاکییەک؟ وەڵامى ئەو پرسیارەش ئێستا زۆر قورسە، لەبەرئەوەى پەیوەستە بە زانیارییە هەواڵگرییەکان کە تاوەکو ئێستا بەردەست نین.
ئەوەى ڕوونە هیچ یەکێک لە تاڵیبان و ئەمریکا بەهۆى ڕووداوى کوشتنى زەواهیرى سەنگەر لەیەک ناگرن، کارەکە هەر ئەوەیە بە بەیاننامە ئیدانەى یەکتر دەکەن، بەڵام ئەگەر قاعیدە ئەمارەتەکەى تاڵیبان بۆ خۆڕێکخستنەوە بەکار بهێنێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەمریکا دەستەوەسان ناوەستێت.
ئەگەر پێمان وابێت قاعیدە بە نەمانى بن لادن و زەواهیرى کۆتایى هاتووە، ئەوا هەڵەیەکى گەورە دەکەین، چونکە قاعیدە هزر و ڕێکخستنە، بەدڵنیاییەوە کوشتنى زەواهیرى لێدانێکى کوشندەیە لە قاعیدە، بەڵام هزرى جیهادى و ئەو کەشوهەوایەشى کە هاوکاریى گەشەکردنی قاعیدە بوون، هێشتا بە بەهێزى ماون.
ڕەوشى ژیان، کەرامەتى مرۆڤ بەگشتى و سوننە مەزهەبەکان لە ئێراق، سووریا، یەمەن، ئەفغانستان و ئەفریقیا هیچ باشبوونێکى ئەوتۆى بەخۆوە نەبینیوە کە قاعیدە تێیدا گەشەى کردووە، بەڵکوو ڕەوشەکە خراپتریش بووە، بەڵام تاکە شتێک گۆڕابێت ئەوەیە کە لەبرى قاعیدە، (داعش) زیاتر ئەمانەى ڕێکخستووە و بەکارى هێناون، کەواتە لە باشترین حاڵەتدا ئەگەر لێدانەکانى ئەمریکا قاعیدەش تەواو لاواز بکەن، ئەوا لەبەرانبەردا ڕێکخراوێکى دیکە دێتە مەیدان کە زۆر دڕەندەتر بێت لە قاعیدە، داعشیش نموونەى زیندووى ئەمەیە. لەبەرئەوە هەرگیز کوشتنى یەک دوو ئەمیر و دوو سێ سەرکردە ناتوانێت ئەو ڕێکخراوانە لەناو ببات، بەڵکوو لەناوبردنى تەواوى ئەو ڕێکخراوانە بە لەناوبردنى هزرەکەیانە، لەگەڵ چارەسەرى ئەو گرفتانەى هزرە توندڕۆکە لە پەنایانەوە گەشەى کردووە.
$ئەلعەدل.. ئەمیرە نوێیەکەى قاعیدە لە ئێرانەوە$
نەریت یان دیسپلین، باشتر بڵێین سوننەتى ئەو ڕێکخراوە توندڕۆیانە وایە، دواى نەمان یان کوژرانى ئەمیرەکانیان، کەسێکى دیکە بە ئەمیر دادەنێن، ئەمەیش وەک بانگەشەى بۆ دەکەن؛ لە ئیسلام وەریان گرتووە، لەڕووى شەرعییەوە موسڵمانان نابێ لە چوارچێوەى خەلافەت یان ئەمارەتدا بێ ئەمیر و براگەورە بن، لەبەر ئەوە دواى کوژرانى زەواهیرى، خەریکە نەوەى یەکەمى قاعیدە کۆتایى دێت، لەو نێوەندەشدا قسە و باس دێتە سەر شوێنگرەوەکەى.
سەیف ئەلعەدل، بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە، (محەمەد سەڵاحەدین زێدان) بە ڕەگەز میسرییە، یەکێکە لەوانەى تۆمەتبارە بە تیرۆرکردنى ئەنوەر سادات، ئەندامى ئەنجوومەنى شوراى قاعیدە، لێپرسراوى لیژنەى سەربازیى ڕێکخراوەکەیە، ساڵى 1989 لەڕێگەى سعودیەوە چووەتە ئەفغانستان و پەیوەندى کردووە بە ڕێکخراوى قاعیدە، یەکێک بووە لەوانەى گوێڕایەڵییەکى زۆر بەتینى هەبووە بۆ ئوسامە بن لادن، ڕۆڵێکى دیاریشى هەبووە لە هێرشەکانى 11ى سێپتێمبەرى 2001ى سەر ئەمریکا.
سەیف ئەلعەدل ڕۆڵێکى گەورەى هەبووە لە ڕێکخستنى قاعیدە و تۆکمەکردنى و بەهێزکردنى، بەتایبەتتر لە کیشوەرى ئەفریقا، هاوکات ڕۆڵێکى کاراشى گێڕاوە لە بەیەکگەیاندنى زەرقاوى و بن لادن و بە ئەندازیارى هاتنى زەرقاوى بۆ ناو قاعیدە ئەژمار دەکرێت.
بەپێى بەڵگەنامەکانى (ئەبوت ئاباد) کە ئاژانسى هەواڵگریى ئەمریکا لە دواى کوشتنى ئوسامە بن لادن بڵاویکردنەوە، سەیفولعەدل جێگەى متمانەى بن لادن نەبووە بۆ وەرگرتنى جێگرەکانى یەک و دووەمى ڕێکخراوەکە، بەڵکوو بن لادن پێیوابووە دەکرێ لە خوار سەرۆکایەتیى گشتى و جێگرایەتی کەڵک لە توانا سەربازییەکانى ئەلعەدل وەربگیرێت، بەڵام گونجاو نییە بۆ پۆستەکانى کەسى یەکەم، دووەم و سێیەمیش.
سەیف ئەلعەدل کە بە مەترسیدارترین کەسایەتیى قاعیدە ناوزەد دەکرا، دوائومێدى ڕێکخراوەکەشە بۆ هەڵسانەوە لەو بێهێزییە و هاتنەوە بەرى ڕۆح، یەکێکە لە لیستى داواکراوەکانى ئەمریکا، بڕى 10 ملیۆن دۆلار وەکوو خەڵات داندراوە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ هەر کەسێک ببێتە هۆى دەستگیرکردنى. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览677
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 04-08-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 04-08-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 09-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on10-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品已被浏览677
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,011
图片 104,875
书籍 19,340
相关文件 97,616
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!