图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,012
图片 104,876
书籍 19,341
相关文件 97,616
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مەنجەنیقى ڕق
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەنجەنیقى ڕق

مەنجەنیقى ڕق
$مەنجەنیقى ڕق$
#ئادەم بێدار#
ناوى هاوەڵ لابدە، بنووسە چەتە، بەو چەند وشەیە، باسم کەربەلایی، فووى لەو ئاگرە کرد کە ماوەیەکە خامۆش بووە، ئاگرى ناکۆکى نێوان سوننە و شیعەکان.
باسم کەربەلایی کە یەکێکە لە بەنێوبانگترین سروودخوێنەکانی شیعە کە لە حسێنییە و شوێنەکانى کۆبوونەوەى شیعە مەزهەبەکان سروودى ئایینى دەڵێن، سەبارەت بە سەربردەى پێشەوایانى شیعە بەگشتى و حسێنى کوڕى عەلى بەتایبەت، ئەوانە بە (رادود) بانگ دەکرێن.
ئەو کەسە لەنێو ئاپۆڕاى شینگێڕان بە حەماسەتێکى زۆرەوە دەقێک دەخوێنێتەوە، لە بەردەمیدا کۆمەڵێکى زۆرى شیعە مەزهەب بە جلى ڕەشەوە لەخۆیان دەدەن، لەنێو گەرمەى سروودەکەیدا ئەو ڕستەیە دەڵێت: ناوى هاوەڵ لابدە، بنووسە چەتە، ئامادەبووانیش بە حەماسەتێکى زۆر و دەنگى بەرزەوە بە کۆرس ئەو ڕستەیەى لەگەڵ دەڵێنەوە و دووبارەى دەکەنەوە.
کاتێک ڕۆژى سێشەممە 13-09-2022 لە پرۆگرامەکەم بەناوى (لەگەڵ ئادەم) لە ڕادیۆى ڕووداو، پرسیارم لە میوانەکەم کرد، وەڵامەکەى تووشی حەپەسانی کردم، ئەو میوانەم ناوى شێخ ئەحمەد کیندى بوو، مامۆستا بوو لە حەوزەى زانستیى نەجەف، ئەو لەجیاتى شەرمەزارکردن و بەریبوون لەو کارەى (باسم کەربەلایى) بەرگریی لێدەکرد، بۆ سەلماندنیشى ئاماژەى بە ڕیوایەتێک لە پێشەواى سوننە مەزهەبەکان ئەحمەدى کوڕى حەنبەل دەکرد، ئەو واى گێڕایەوە کە ئەحمەدی کوڕى حەنبەلیش هەندێک لەو هاوەڵانەى بە (عصاە) دەرچوو و سەرەڕۆ وەسفکردوون، لەبەرئەوە کەربەلایی شتێکى ناڕەواى نەکردووە.
بۆ من کە ساڵانێکە لەو بوارەدا کار دەکەم و تێزى دکتۆراکەشم بەشێکى دیارى پەیوەندیى بەو باس و خواسانەوە هەیە، ئەو بابەتە کە هێرشکردنە سەر هاوەڵان و نەفرەتکردنە لێیان، نامۆ نییە، چونکە بە گەڕانەوە بۆ پەڕتووک و سەرچاوە متمانەپێکراوەکانى شیعە، دەکەوینە بەردەم کەلەپوورێکى پڕ لە ڕق و کینە دژى بەشێکى زۆر لە هاوەڵانى پێغەمبەر بەگشتى و هەر سێ پێشەوا گەورەکەى ئیسلام (ئەبوبەکر، عومەر و عوسمان) بەتایبەتى.
بەشێک لەسەرچاوەکانى شیعە بوونەتە قوتابخانەى پەروەردەکردن بۆ پەیڕەوانیان، بەڵام چ پەروەردەکردنێک؟
ئەو سەرچاوانە کە زۆربەیان ڕیوایەت و قسەى پێشەوا گەورەکانى شیعەن، ئاماژە بەو سێ جێنشینەى پێغەمبەر (د. خ) دەکەن کە بەلاى زۆربەی شیعەکانەوە ئەو سێ خەلیفەیەی ڕاشیدی ستەمیان لە ماڵباتی پێغەمبەر کردووە، خیلافەتیان لە (عەلیى کوڕى ئەبو تالیب) زەوتکردووە، مامەڵەیەکى ناشایستەیان کردووە لەگەڵ تەواوى بنەماڵەی پێغەمبەرى ئیسلام کە بە (ئال و بەیت) ناسراون.
$ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە متمانەپێکراوەکانى شیعە، دەبینین بەشێکی دیاریان بە ڕوونى و بێ پێچوپەنا هێرشى تووند دەکەنە سەر هاوەڵانى پێغەمبەر (د. خ) و بە جۆرەها ناو و ناتۆرە و بگرە حوکمى زۆر قورسیشیان بەسەردا دەدەن، لەوانە:$
- عن أبي جعفر (عليه السلام) قال: کان الناس أهل ڕدة بعد النبي (صلى الله عليه وآله) إلا ثلاثة فقلت: ومن الثلاثة؟ فقال: المقداد بن الأسود وأبو ذر الغفاري و سلمان الفارسي ڕحمة الله وبرکاته عليهم ثم عرف أناس بعد يسير) . (الکافي: 8/245) واتە: خەڵک لەدواى پێغەمبەر (د. خ) هەڵگەڕانەوە لە ئایین، تەنیا سێ کەسیان نەبێت: ميقدادى کوڕى ئەسوەد، ئەبو زەڕى غیفارى و سەلمانى فارسى.
- وعن أبي علي الخراساني، عن مولى لعلي بن الحسين عليهما السلام، قال: کنت معه عليه السلام في بعض خلواته، فقلت: إن لي عليک حقا، ألا تخبرني عن هذين الرجلين، عن أبي بکر وعمر؟ فقال: کافران، کافر من أحبهما. (بحار اڵنوار، المجلسی: 30/381) . واتە: مەولا و خزمەتکارێکى عەلیى کوڕى حسێن لە یەکێک لە گەشتەکانیدا هاوڕێیەتیى کردووە، خزمەتکارەکە بە عەلى دەڵێت: من مافێکم لەسەر تۆ هەیە، هەواڵى ئەو دوو کەسەم پێبدە، لەبارەى ئەبوبەکر و عومەر؟ عەلیى کوڕى حسێن لە وەڵامدا گوتى: هەردووکیان بێباوەڕ و کافرن، هەر کەسێکیش ئەوانى خۆشبوێت بێباوەڕ و کافرە.
- وعن أبي حمزة الثمالي، قال: قلت لعلي بن الحسين عليهما السلام - وقد خلا -:أخبرني عن هذين الرجلين؟ قال: هما أول من ظلمنا حقنا وأخذا ميراثنا، وجلسا مجلسا کنا أحق به منهما، لا غفر الله لهما ولا ڕحمهما، کافران، کافر من تولاهما. (بحار النوار، المجلسی: 30/381) . واتە: ئەبو حەمزەى میسالى، دەڵێت: بە عەلیى کوڕى حسێنم گوت - سڵاوى خوایان لەسەر - سەبارەت بەو دوو پیاوە هەواڵم پێبدە؟ گوتى: ئەوان یەکەم کەسن کە ستەمیان لە ئێمە کرد و مافى ئێمەیان زەوت کرد و میراتى ئێمەیان برد، لە کۆڕێک دانیشتن ئێمە لەوان شایستەتر بووین لەوێ دابنیشین – مەبەستى کۆڕى خیلافەتە - خوا لێیان خۆش نەبێت و ڕەحمیان پێنەکات، هەردووکیان کافر و بێباوەڕن، هەر کەسێکیش ئەوان بە وەلیى خۆى بزانێت، کافرە.
- مەجلیسی لە پەڕتووکە بەنێوبانگەکەیدا بەناوى (بحار الأنوار: 30/399) دا دواى ئەوەى زۆر ڕیوایەت لە پێشەواکانى شیعە دەگیڕێتەوە، دەڵێت: ئەو هەواڵ و ڕیوایەتانەى بەڵگەن لەسەر کوفرى ئەبوبەکر و عومەر و هاوشێوەکانیان، پاداشتى نەفرەتکردن لێیان و بەریبوون لێیان، بیدعەکانیان زۆر لەوە زیاترن لەو بەشە (مجلد) یان لە دەیان بەشى دیکە باس بکرێن، ئەوەندەى ئێمە لێرەدا هێناومانن بەسە بۆ کەسێک خودا بیەوێت ڕێنموونى و هیدایەتى بدات بۆ ڕێگەى ڕاست.
لەڕاستیدا ئەگەر ئەو زانا نێودارەى شیعە نەتوانێت لە دەیان بەرگدا باسى وێنەى ئەو هاوەڵانەى پێغەمبەر (د. خ) بەگشتى و هەر سێ جێنشینەکەى ئەو پێغەمبەرە بەتایبەتى بکات، بە دڵنیاییەوە من لەو دەرفەتە کورتەدا ناتوانم زۆر لەو ڕیوایەت و قسە و نووسینانە بهێنم کە پڕن لە هێرش، جنێو، نەفرەت، بە کافر و بێباوەڕ دانانیان، ...هتد، بەڵکوو تەنیا بەو ئەندازەیەى سەرەوە وازدێنم، چونکە هەموو ئەو ڕیوایەت و قسە و باسانە لەسەرچاوە متمانەپێکراوەکانى شیعە بەردەستن، هاوکات بە یەک گەڕانى ئۆنڵاین بەنێو ئەو سەرچاوانەدا تووشى شۆک دەبیت لە سانایى دەستکەوتنى ئەو زانیارییانە.
هەڵبەت پەڕتووکەکانى سوننە مەزهەبیش پڕن لە ڕق و کینە دژى شیعە، بە ڕافیزە، جوو، زەندیق و بگرە کافریشیان دادەنێن، ئەمەیش خۆى لەخۆیدا پێویستى بە نووسینێکى دیکەیە.
$بەڵام ئەوەى زۆر جێگەى داخ و هەڵوەستە لەسەرکردنە:$
$یەک:$ ئەگەر لە ڕابردوودا بەهۆى ئەو ڕەوشە نالەبارەى شیعە تێیکەوتوون و ئەو ستەمەى لێیان کراوە، جۆرێک لە ڕەوایەتییان هەبووبێت، ئەو شتانە لە پەڕتووکەکانیان یاداشت بکەن، ئەوا ئێستا کە خۆیان باڵادەستن لە ئێراق، ئێران، سووریا، یەمەن، لوبنان و ..هتد هیچ ڕەوا نییە درێژە بەو ڕق و کینە بدەن، بەرکاربن لەوەى نەوەکانیان لەسەر ڕق و ڕقەبەرى لە سوننە و پێشەواکانیان پەروەردە بکەن، چونکە درێژەدان بەو ڕێبازە یەکسانە بە درێژەدان بە ماڵکاولى و جەنگ و دەربەدەرى و دواکەوتن، ئەمەش کارەساتە گەورەکەیە.
$دوو:$ کارەساتە هەرە گەورەکە ئەوەیە، ئێستا دواى زیاتر لە 1000 ساڵ ناکۆکى و دووبەرەکى و شەڕ و خوێنڕشتنى یەکدی، هێشتا سوننە و شیعە هەر خەریکى لێدانەوەى قەوانى کۆنن و ناتوانن لە مێژوودا نەژین، ئەوان تائێستاش بەدواى تۆڵەى خوێنى (حسێنی کوڕى عەلى) یەوەن؛ لە خەڵکانێک کە دوور و نزیک هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بەو تاوانە قێزەونە گەورەیە نەبووە کە لە ئەنجامیدا ئال و بەیتى پێغەمبەر بەدەستى بەناو خەلیفەیەکى ئیسلام لەنێوبران و کۆمەڵکوژ کران!
$سێ:$ باشە سوننە مەزهەبێک دواى 1000 ساڵ لەو ڕووداوە بۆچى بکوژرێت لە تۆڵەى نەوەکەى پێغەمبەرى ئیسلام؟! من نازانم ئەگەر لە هەمان خێزانی یەزیدیش بێت، دەکاتە چەندین پشت لەوەو پێش تاوانبارەکە کارەکەى کردووە و ئێستا نەوەى دەیەمى یان زیاترى بۆ سزا بدرێت؟
$چوار:$ ڕەنگە بڵێن جۆرێک لە بێویژدانى لەو نووسینەدا هەیە و ئێستا ئەو قۆناخەمان تێپەڕاندووە؟ منیش دەڵێم: ئەى ئەوەى باسم کەربەلایی چییە کە بەو شێوە هێرش بکاتە سەر هاوەڵانى پێغەمبەر (د. خ) ؟ مەگەر ئەوە زیندوێتى ئەو عەقڵییەتە نییە؟ باشە ئەى ئەوەى قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى عەسایبى ئەهلى حەق لەسەرەتاى جەنگى کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لەدەستى داعش لە مانگی تشرینى یەکەمى 2016 لەنێو ئاپۆڕایەکى ماتەمگێڕانى شیعە ل ەشارى حیللە، گوتى: ئازادکردنى موسڵ تۆڵەى خوێنى حسێنە، ئەرێ ئەوە بەڵگەى ڕوون نییە لەسەر ئەوەى نەیانتوانیوە واز لەو عەقڵیەتە بێنن؟!
$پێنج:$ ئەگەر کەمترین هێرش یان بێڕێزى بەرانبەر مەرجەعێکى شیعەکان بکرێت ئەوا چاوەڕێى یاسا ناکرێت و ب ەدەیان چەکدارى دەمامکدار هەن نەک هێرشکەرەکە، بەڵکوو شوێنەکەش بەسەریدا بسووتێنن، باشە ئەى کوا بۆ لێپێچینەوە لەو سروودخوێنە شیعەیە ناکەن؟ ئەى یاساى سزادانى ئێراقى قەدەخەى نەکردووە هیچ جۆرە بێڕێزییەک بەرانبەر ئایین و ئایینزاکان نەکرێت؟ بێدەنگبوون لەو هێرشەى کەربەلایى و بگرە پاساو هێنانەوە بۆى، ئاماژەى ڕوونن کە ئەوان نەیانتوانیوە لەو قۆناخە دەربچن.
$شەش:$ ئێستا هەر یەک لە شیعە و سوننە بانگەشەى برایەتى و یەکڕیزى و تەبایى دەکەن، ساڵانێکیش خەریکى کۆنفراسى نزیککرنەوەى هەردوو مەزهەبەکە لە یەکدى بوون و هیچ بەرهەمێکى وایان نەچنیەوە، باشە تاکەى هەر خەریکى ململانێى یەکتر دەبن؟ بۆچى هەمیشە کە لاواز دەبن داواى برایەتى و یەکڕیزى دەکەن؟ ئەى کە بەهێزن بۆ تەنیا بیر لە تۆڵە دەکەنەوە؟ ئەرێ بەڕاستى ئەوە فەلسەفە و دیدگاى پێشەوا حسێنى کوڕى عەلى و باوکى و خەلیفەکانى دیکەى ڕاشیدى و بگرە خودى ئیسلامە؟ پێم وایە ئەو ڕق و کینەیە پێچەوانەى ڕێبازى ئەوانە و یەکناگرێتەوە لەگەڵ ئیسلامى پیرۆز کە پڕە لە ئاشتى، تەبایى، لێبووردەیى و پێکەوەژیان.
$حەوت:$ پێویستە گەورە مەرجەعەکانى سوننە و شیعە زۆر بە جیددى هەوڵى چارەسەرى ناکۆکیى مێژوویى نێوانیان بدەن و چارەسەرێک بۆ ئەو کەلەپوورە دەوڵەمەندە بە ڕق و ڕقەبەریی نێوانیان بدۆزنەوە، ئەگینا تۆوى ڕقەبەرى هەر کوشتن و بڕینى لێ بەرهەم دێت.
بڕیارە باشەکە ئەوە بوو کە کەربەلایی نابێت بچێتەوە سەر میمبەری حسێن، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، باشە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览657
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 18-09-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 18-09-2022 (2 年份的)
书: 调查
党: ISIS
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 09-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on10-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品已被浏览657
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,012
图片 104,876
书籍 19,341
相关文件 97,616
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!