图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حەسەنکێڤ، چیرۆکی بەرەنگاربوونەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەنکێڤ، چیرۆکی بەرەنگاربوونەوە

حەسەنکێڤ، چیرۆکی بەرەنگاربوونەوە
ناونیشانی بابەت: #حەسەنکێڤ#، چیرۆکی بەرەنگاربوونەوە

هەزاران ساڵە، ڕووباری #دیجلە# بە خاکی #باکووری کوردستان#دا گوزەر دەکا. بەردی جۆری لایمستۆنی کۆڵیوە و ڕێڕەوی خۆی لێ هەڵکۆڵیوە. 12000 ساڵ لەمەوبەر مرۆڤی چاخی بەردین هەمان بەردی شاخی کۆڵیوە و شوێنی نیشتەجێی خۆی لێ ساز کردووە. ئەوەی لە حەسەنکێڤە نموونەیەکە لە چەند سەد دانەیەک. لەو کاتەوە نیشتەجێی مرۆڤ لەوێ بەردەوام بووە. هەرنەبێ دەرزەنێک کەلتووری جیاجیا شوێن پەنجەیان لە حەسەنکێڤ بەجێهێشتووە. بەشێکی شوێنەوارە مەزنەکانی هەر لە مزگەوت، منارە، کۆشک، ئەشکەوتی هەڵکۆڵدراو و خانووی حەسەنکێڤ، تا ئێستە بە گژ کاتدا دەچنەوە و بە پێوە ماون.
هەڵدێرێکی هەتا بڵێی جوان، بەسەر دۆڵی ڕێڕەوی دیجلەدا دەڕوانێ، نزیکەی 200 گوندی لێیە و 55000 کوردی لێ دەژی. بژێویان بە کشتوکاڵ دابین دەکەن و وەکوو باب و باپیرانیان ژیانێکی سادە بەسەردەبەن. لەبن کێڵگەکانیان مەزەندی هەبوونی 300 شوێنەوار هەیە، تەنیا 14یان هەڵکۆلینی بۆ کراوە. ئەو 14یە سەردەمی بەر لە مێژوویان دووبارە نووسییەوە. لە ساڵی 2013دا، ژیانی بەردەوامی 12000 ساڵ هەڵوەستەی کرد. درووستکردنی #بەنداوی ئیلیسو# دەستی پێکرد، بۆ ماوەی 50 ساڵ نزیکەی 4 ملیار وات/کاتژمێر کارەبا بەرهەم دەهێنێ. زۆربەی ئەو 300 شوێنەوارە دەکەونە تەختی بنی ئاوی بەنداوی ئیلیسو. ئیلیسو بەنداوێکە لە ناو 1400 بەنداودا تورکیا پلانی بۆ داڕشتووە.
بەنداوەکە لە ساڵی 1982 ڕەزامەندی لەسەر درابوو، لەبەر نەبوونی ئاساییش لە ساڵانی نەوەدەکان نەتوانرا دەستی پێبکرێ. لە 2006 بودجەی 1.6 ملیار دۆلاری بۆ تەرخانکرا. ڕێکخراوی (دەستپێشخەری ژیان لە حەسەنکێڤ – IKHA) چالاکانە لە ناو کوردەکاندا دەجووڵایەوە. لە ئابی 2006 نزیکەی 10 هەزار کەس لە ڕێپێوانێکدا، کۆبوونەوە. لە 2007 دروشمی (10 هەزار ساڵ مێژوو بۆ 50 ساڵ وزە تێکمەدەن) یان بەرزکردەوە و دەنگیان گەیشتە ئەوروپا. شوێنەوارناسان، تەلارسازان، مێژووناسان، میژووناسانی هونەر، ژینگە پارێزان و داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤ دەنگیان بەرزکردەوە تا وای لێهات لە ساڵی 2007 ڕیکخراوی جیهانی ئابوونەی شوێنەوارەکان (یان سندووقی مۆنیومێنتەکان) ، حەسەنکێڤی خستە ناو لیستی چاودێری خۆی.
لە ساڵی 2007 ئەڵمانیا، سویسرا و نەمسا ڕەزامەندییان دەربڕی لە ڕێگەی بانکی نێودەوڵەتییەوە، قەرزی 450 ملیۆن یورۆ بە پڕۆژەی بەنداوی ئیلیسو بدەن ئەگەر تورکیا مل بۆ مەرجەکانی (گەرەنتی قەرزی دەرەکی) کەچ بکات. بە شێوەیەکی گشتیی، ئەو مەرجانە ئامرازی دارایین بۆ قەرزی پڕۆژەکان لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان، بەکاردەهێندرێن. بەو ئامرازانە مافی کرێکاران دابین دەکرێ، مافی مرۆڤ و ژینگە دەپارێزرێن. (هەڵبەت کاری بانک نییە ئەو مافانە بپارێزێ، بەڵام نابێ لەو پرۆژانەی ئەوان قەرزی دەدەنێ مافی کرێکار و مرۆڤ پێشێل بکرێن و ژینگە تێکبدرێ) .
بۆ ئەو مەبەستە ئەو 3 وڵاتە 153 مەرجیان دانا. دەبوایە حوکوومەتی تورکیا مافی قەرەبووکردنەوەی زەویەکانیان و زانیاری لەسەر پڕۆژەکە بداتە خەڵکی ناوچەکە و شوێنەوارەکان بگوازێتەوە. دەبێ زەوی بە پیتی وەکوو ئەوەی خۆیانیان بداتێ، دەبوایە لەگەڵیان بکەوێتە گفتوگۆ و ڕێککەوتن وکەلتوور و شوێنەوارەکانیان بپارێزێ. بۆ دڵنیایی لەوەی تورکیا بەڵێنەکانی دەباتە سەر، باجدەرانی ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ IKHA کەوتنە هاریکاری و نامەیان بۆ هەرسێ حوکوومەت و بانک نووسی. لە ساڵی 2007 لیژنەی تایبەت لەو سێ وڵاتەوە هاتنە گوندەکانی دەورووبەری ئیلیسو. بۆیان دەرکەوت تورکیا هیچ زانیاری لەسەر بەنداوەکە بە خەڵک نەداوە، زەویەکانی لێ کڕیون و پێیان گوتوون لە حەسەنکێڤی نوێ زەویان دەدەنێ. لیژنەکە ئاشکرای کرد، زەوی حەسەنکێڤی تازە، بەردەڵان و هەڵدێرە! وشکانی و بێ ئاوە. قەرەبووی وەریانگرتووە نەیدەکردە نیوەی پارەی زەوی و خانووی نوێ. بێ زەوی و بێ خانوو کرابوون.
خۆپیشاندان لە بەردەم بانکی یونی کرێدت، بانکی نەمسا و دێکەبانک لە 11 شاری ئەڵمانیا سازدرا. لە 2008 لیژنەکە ویستیان بڕۆنەوە بۆ حەسەنکێڤ، سەرباز بە درێژایی ڕیگەکەیان هەبوون، نەیانهێشت بگەنە ئەو گوندانە. ڕاپۆرتەکانی لیژنەی گەڕان بەدوای ڕاستییەکاندا هێندە بەهێزبوون، ئەو سێ وڵاتە قەرزەکانیان ڕاگرت و 6 مانگ مۆڵەتیان دایە تورکیا بەڵێنەکانی بەجێ بگەیەنێ. لە ساڵی 2009 لە کۆنفرانسی بەنداوی ئیلیسو لە بەرلین ڕۆبەرت گوودلاند، نووسەری ستانداردی کۆمەڵگە و ژینگەی بانکی نێودەوڵەتیی داوای کرد بانکەکە قەرزەکەی ڕاگرێ. چونکە تورکیا هەنگاوی بۆ پاراستنی 60 هەزار کەس، نەناوە. ئینجا دەرکەوت گواستنەوەی شوێنەوارەکانی حەسەنکێڤ کاری نەکردەیە، تەنیا چوار شوێنەواری کەم بایەخ لە چاو ئەوانی دیکە دەکرێ بگوازرێنەوە. هەموو ئەوانی دیکە، هەر دەستیان بۆ ببرێ لەناودەچن.
لەو 153 مەرجە، تورکیا تەنیا بە ڕێژەی 80٪ بەڵێنەکانی بەجێگەیاندبوو. لە ئەنجامدا قەرزەکە ڕاوەستا و پڕۆژەکە تەگەرەی تێکەوت. ئەوە یەکەم جار بوو قەرزی بانکی نێودەوڵەتیی لەبەر هۆکاری مافی مرۆڤ و ژینگە ڕابگیرێ. لە ئەیلولی 2009 وەزیری دارایی تورکیا چووە چین، بەڵام نەیتوانی قەرزی چین وەرگرێ.
تورکیا بڕیاری دا بە بەکارهێنانی قەرزی بانکەکانی خۆی یاکبانک و گەرەنتی بانک (25٪ی سەر بە بانکی BBVAی ئیسپانیایە) ، پڕۆژەکە تەواو بکات. دوای یەک هەفتە هەردوو قایمقامی باتمان و ئامەدی بە تۆمەتی دژایەتی پڕۆژەکە، گرت. ئینجا تۆمەتی پەکەکە بوونی دایە پاڵ ئەوانەی دژایەتی پڕۆژەکە دەکەن. لەگەڵ تیرۆر لەیەکی گرێدان.
لینکی سەرچاوە سەرەکییەکی ئەم بابەتە: https://www.academia.edu/.../Hasankeyf_A_Story_of... https://www.fame2012.org/.../2019-05-27_Ilisu-Report_HYG...
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览655
HashTag
相关文件: 10
挂钩项目: 2
日期与活动
的地方
小组: 文章
Publication date: 17-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 翻译
普罗旺斯: 北库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 18-01-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on19-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):19-01-2023
URL
此产品已被浏览655
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.176 KB 18-01-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,481
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!