图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,436
图片 105,005
书籍 19,489
相关文件 97,483
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو

کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو
#کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو# بریتییە لە ڕۆمانێکی جولی ئۆتسوکا کە وەرگێڕ #ژوان شوانی# لە ئینگلیزییەوە بۆ زمانی کوردیی وەرگێڕاوە.
خوێندنەوەی: دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ئەدەبیاتی ژاپۆنی، کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ڕێی وەرگێڕانەوە، کۆمەڵێک نووسەر و دەقیان هاتووەتە نێو ئەدەبیاتی کوردی، نزیکتر لە زۆرێک لەو ئەدەبیاتە ئەورووپی و ئەمەریکیانەیە کە پشکی شێریان لە کایەی وەرگێڕاندا پێ بڕاوە. گرنگی ئەم ئەدەبیاتە وێڕای نزیکی جوگرافی، دەتوانێت لە ڕووی مێژوو و کۆمەڵناسیشەوە بەشدارییەکی کارا بکات. بە تایبەت کە ئەو گەلەش هاوشێوەی ئێمە تووشی چەندین کارەسات و ماڵوێرانی هاتوون، چەندین دیکتاتۆر ئازادی و ژیانیانی لێ زەوت کردوون و ترس و هەڵهاتن بەشێک بووە لە خەونی ژاپۆنی. ئەم ئەدەبیاتە لە ڕووی فۆرم و ناوەرۆکیشەوە گوڕ و تینێکی بەرچاو دەدات، بە تایبەت لە باری گێڕانەوەوە و وەستان لەسەر وردەکارییە نەبینراو و ناگرنگەکان و تیشک خستنەسەر ئەودیوە نادیارەی کە دەبێتە بزوێنەری کارە گەورەکان و خاڵی وەرچەخان. ئەدەبیاتی ژاپۆنی خاوەنی چەندان نووسەری گەورەیە، کە لە ئاستی جیهاندا ناسراون و ئەمڕۆ چاوێکی تایبەت و چاوەڕوان، لەسەر ئەو ئەدەبیاتەیە. نووسەرانێکی وەک یاسۆناری کاواباتا، میشیما، مۆراکامی، هان کانگ، جولی ئۆتسوکا و چەندینی تر نوێنەرایەتی ئەو ئەدەبیاتەن لە تەواوی دنیادا.
جولی ئۆتسوکا، بە ڕەچەڵەک ژاپۆنییە و لە کالیفۆرنیا لەدایکبووە. سەرەتا بە کاری نیگارکێشی و دواتریش نووسین، خەریک بووە. خاوەنی دوو ڕۆمانە: «کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو 2002، بوودای ناو هەورەبانەکە 2011» لە هەردوو ڕۆمانەکەیدا حاڵ و هەوای خێزانە ژاپۆنییەکان دەگێڕێتەوە، کە بە زەبر و زۆرەملێ ڕادەگوێزرێن بۆ خاکی وڵاتێکی بێبەزەیی؛ ئەمەریکا و مەحکووم بە کاری قورس و سووکایەتیپێکردن و توندوتیژی جەستەی و دەروونی دەبنەوە. نیگای هەڵبژێردراو و وەگێڕی ئەو، ژنە، ئەمەش لە خۆڕا نییە، چون خودی ئەم نیگایە وردتر و قووڵتر لە نیگای پیاو دەتوانێت ببینێت و بگێڕێتەوە. ئۆتسوکا لە هەردوو ڕۆمانەکەیدا، لە دوو گۆشەنیگای جیاواز، بەڵام بۆ هەمان کارەسات و مێژوو، بە سەردەمی تاریک‌ونووتەکی پاش جەنگی جیهانی دووەمدا، بێ چاوپۆشیکردن لە بچووکترین غەدر و ناعەدالەتی، دەمانبات.
ئەگەر لە «بوودای ناو هەورەبانەکە»دا لە ڕاوی کەسی یەکەمی کۆوە [ئێمە] تراژیدیای ڕاگواستن و ئەتککردن و سووکایەتی بەکۆمەڵ ببیستین، ئەوا ڕۆمانی «کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو» ئەم ئاستە لە تراژیدیا و گێڕانەوە بەرتەسک دەبێتەوە بۆ سەر خێزانێکی بچووک و چوار کەسی. نووسەر، ڕیزبەندی پەڕتووکەکانی لە ڕووی مێژوویی و کۆنتێکستەوە پاش و پێشێک پێ دەکات؛ واتا «بوودای ناو هەورەبانەکە» وەک پێشەکییەکە بۆ ڕۆمانی یەکەم «کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو»: لە «بوودای ناو هەورەبانەکە»دا خێزانە ژاپۆنییەکان لە زێدی خۆیان بە بەڵێن و وادەی ژیانێکی باشتر و خۆشتر بە کەشتی و بە پانتایی زەریادا دەبرێنە ئەمەریکا و لەوێش بە چاوی خۆیان دەبینن چۆن خیانەت بە وادە و بەڵێنەکانیان دەکرێت. هەرچی ڕۆمانی «کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو» هەر باس لە حاڵ و هەوای خێزانە ژاپۆنییەکانە، بەڵام پاش گەیشتن بە ئەمەریکا و نیشتەجێبوون و جێگیربوون تێیدا؛ حاڵ و هەوایەکی خراپ و ناجێگیر، ژیانێکی داڕماو. دەکرێت هەردوو کارەکە وەک دوانە، یان دوو ڕۆمانی پێکپەیوەست بخوێنرێنەوە، کە وێنەیەکی گەورەتر دەنەخشێنن و کارەسات و غەدرێکی گەورە لە زەینی خوێنەردا بۆ هەمیشە دەهێڵنەوە. ڕۆمانی «کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو» بەو تابلۆی ئاگادارییە دەست پێ دەکات کە بە دیوار و قەدی درەخت و وێستگەی پاسەکانەوە هەڵواسراون سەبارەت بە ڕاگواستنی خێزانە ژاپۆنییەکان لە ئەمەریکا. ساڵ: 1942. ژنەکە (دایک) دەگەڕێتەوە و دەکەوێتە ماڵکۆکردنەوە. بە خاکەناز دەکێشێت بە سەری سەگە پیرە سپییەکەیدا و دەیتۆپێنێت، تووتییەکەیش لە تاریکیی شەودا بەڕەڵڵا دەکات، کە هەر دەڵێی میتافۆڕە بۆ چارەنووسی خۆیان لە تاریکی و سەرگەردانیدا. ڕۆژی دواتر لەگەڵ کچ و کوڕە بچکۆلەکەیدا سوار قیتاریان دەکەن و دەیانبەن. قیتار بە لۆژە لۆژ، وەک کابووسەخەون، چما هەر نەگات و سەروسەکوتی پۆلیسیش بەنێو ڕاڕەوی شەمەندەفەر و ئەو هەزاران پەنابەرە ژاپۆنییەدا بێن و بڕۆن، ڕێگەیش، ڕێی هات و نەهات وەک تاریکایی و لێڵی ناخی ژاپۆنییەکان، هەر درێژ و درێژتر دەبێتەوە.
باوک چەند ساڵە براوە بۆ ئەوێ (ئەمەریکا) و جار جار نامەیەکی سانسۆرکراوی دەگات و لەوەی کە چی دەگوزەرێ و چۆن دەگوزەرێ، لە نامەکانیدا نیین و گوتەکان و دێڕەکانی لێڵ و ناڕوونن، ئیدی هیوایەک بە گەڕانەوەی نییە: «دەزانی چی شتێک زۆر نیگەرانم دەکات؟ هەندێک جار ڕوخساریم بیر ناکەوێتەوە.» ئەمە قسەی دایکە، لەوپەڕی نیگەرانیدا، «ئەو شەوەی دەستگیر کرا، داوای لێ کردم پەرداخێک ئاوی بۆ بەرم. تازە چووبووینە جێگە و منیش زۆر ماندوو بووم. هێزم تێدا نەبوو، پێم گوت خۆی بچێت بیخواتەوە. وتی: ‘جاری داهاتوو خۆم دەچم.’ ئینجا ڕووی کردە ئەودیو و خەوی لێکەوت. ئەو کاتەی دەیانبرد، من بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەو ئیدی تاهەتایە تینوو دەبێت.» دیسان خەیاڵاتی ژنەکەیە بۆ مێردەکەی، نەبوویەک و بەتاڵاییەک لەناو ماڵدا، لە ڕۆحدا. لە خەیاڵی دایکدا هەمیشە کۆمەڵێک پیاو لەبەر دەرگان: «تەنیا پێویستمانە چەند پرسیارێک لە مێردەکەت بکەین.» و بیبەن، ساڵانێک بێسەروشوێنی بکەن، ئایا ئەمە هەمان وێنەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو نییە کە ڕژێمی بەعس هەڵیان دەکوتایە سەر ماڵەکان و بە مەبەستی تەنیا چەند پرسیارێک، مێرد، باوک، برایان دەبرد و چیدی نەماندەبینینەوە!
پاشان ژیانی کەمپ دەست پێ دەکات و یاساکانی: «سەبارەت بە پەرژینەکان: بۆت نەبوو بەسەریدا بڕۆیت، بۆت نەبوو بەژێریدا بڕۆیت، بۆت نەبوو بە دەوریدا بڕۆیت، بۆت نەبوو بەناویدا بڕۆیت. لێرە دەڵێین هۆڵی نانخواردن، ناڵێین هۆڵی ژەمەخواردن؛ شورای ئەمن، نەک پۆلیسی ناوخۆ، دانیشتووان، ڕاگوێزراوان نا؛ بارودۆخی دەروونی نەک مەعنەویات. لە بارەی خواردنیشەوە: دووبارەکردنەوە نییە جگە لە نان و شیر. پەڕتووک: هیچ پەڕتووکێکی ژاپۆنی لێ نییە. لە بارەی ئایینیشەوە یاسا هەبوون: شینتۆی ئیمپراتۆرپەرست ڕێگەپێدراو نییە.» دیارە کە ژیان لە لووتکەی دیسپلین و چاودێریدایە. کەمپ، وەک بیرمەندی ئیتاڵی جۆرجیۆ ئاگامبێن دەڵێت: «بەرهەمی دۆخی نائاسایی و یاسای سەربازی یان حوکمی عوورفییە، بە جۆرێک دەکرێت بڵێین کەمپ ماتریالیزەبوون یان بەدیهاتنی دۆخی نائاسایییە.» لە بیرکردنەوەی ئاگامبێندا کەمپ نۆمۆس یان یاسای سەردەمی مۆدێرنە. لە دۆخی کەمپەکاندا، کە هەواش ئەگەری خیانەتلێکردنی هەیە، یاساکان سنووردار و بچووک دەکرێنەوە، خواردن، خەوتن، هەستان، چوونە ئاو دەست، گانکردن و تەنانەت بچووکترین جموجووڵەکان لەژێر بلاجیکتۆری بزۆز و چاوی زەقی پۆلیسدا دەگوزەرێت. کەمپەکان توانای جێگۆڕکێ و شێوەگۆڕکێشیان هەیە: لێمان نەشێوێت مەرج نییە کەمپ هەر لەدەرەوەی شار و لە دڵی بیاباندا لێ بدرێت، دەسەڵاتی سیاسیی تۆتالیتاریزم دەتوانێت هۆڵەکانی چاوەڕوانی، ستادیۆمەکان، تەنانەت خودی ماڵەکانیش بکات بە کەمپ و دۆخی نائاسایی تیایاندا باڵادەست بن. هەروەک چۆن کاتێک خێزانەکە بە مەرج: [ئێستا ئێوە ئازادن، بەڵام قەت متمانەتان پێ ناکرێت.] پاش سێ ساڵ و نیو لە کەمپ ڕزگاریان دەبێت و بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان دەگەڕێنەوە، دەبینن زەمەن دابەش بووە: زەمەنی بەر لە کەمپ و زەمەنی پاش کەمپ. چیدی نیگاکان و هەڵسوکەوتەکان وەک پێشوو نین و ئیتر ئەمان وەک غەریبەیەک تەماشا دەکرێن، لەوەیش پتر؛ وەک خیانەتکار و جاسووس. ئەم وێنانە بۆ ئێمە هیچ نامۆ نین، بە سەدان جار ئەزموونمان کردوون، هەر بۆیە ئەم ئەدەبیاتە هەر دەڵێی لە ئێمە و بۆ ئێمە دەدوێ، هاوشوناسیمان لەگەڵ دەکات و هاودڵیش. هەر ئەمەشە گرنگیی ئەم ئەدەبیاتە لە چێژ و سەلیقە و جوانیناسیی تێدەپەڕێنێ و وەک زەروورەت دەیناسێنێت.
لە ڕۆمانی “کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو”دا دەبینین کە ئەم دۆخە نائاسایییە درێژەی هەیە: کاتێک باوک پاش ساڵانێک بەر دەبێت و دەگەڕێتەوە، ئەو جگە لە پیاوێکی خەمۆک و بێدەنگ هیچی تر نییە، شکست بە چاوەڕوانیی ژن و منداڵەکانی دەهێنێت، ئەو بینایەی لەسەر گەڕانەوە و ئامادەیی ئەو لە ماڵدا بنیادیان نابوو؛ دەڕووخێت: نائومێد و تەنگەتاون لەوەی بە مێرد، لەوەی بە باوک، بانگی بکەن. بە کاتژمێر لە لێواری تەختەخەو دادەنیشێت و لە پەنجەرە دەڕوانێت، وەک ئەوەی بە نیازی ڕوودانی شتێک بێت. شەوان بە دەم وڕێنە و مۆتەکە خەبەری دەبێتەوە و هاوار دەکات. ئەو لە هەر هەستێکی ئینسانی خاڵی کراوەتەوە و وەک بوونەوەرێکی حەپەساو و بێهیوا، کە ئیمکانی دووبارە میقاتکردنەوەی لەگەڵ ژیان و دەوربەردا نزیک بە مەحاڵە، بەناو ماڵدا دێت و دەچێت. هەست دەکات لەژێر چاودێریدایە و هەر ساتێک بە بیانووی چەند پرسیارێک، ئەگەری ئەوە هەیە بە نەعل و ڕۆبی حەمامەوە بیبەن.
ئۆتسوکا لە هەردوو ڕۆمانەکەیدا، بە ئیشتیها و حەزێکی سەرڕێژ، لە باسکردنی حاڵی خەڵکانی ڕەشوڕووتی ژاپۆنی و خولقاندنی ئەدەبێکی زەرووری و نەمر، بێتاقەت و وەڕز نابێت. ئەو لەپێناو بە دەستهێنانی داوای بازاڕ و بە گوتەی ئەدۆڕنۆ «پیشەسازیی کولتوور»دا میکیاژ و جوانکاریی بۆ ئازار و ئەتککردن و سووکایەتی و ئیهانە و توندوتیژیی ناکات. کاری ئەو دیکۆمێنتاری و پاراستنیش نییە، گەرچی ئەو ئەرکانەیش هەڵدەگرێت و زیاتریش، بەر لە هەر شت کاری ئەو ڕۆماننووسینە و پێشاندانی بڕگەیەکە لە مێژوو، بڕگەیەک لە غەدر و ناعەدالەتی، لە فۆرم و سیاقێکی گەردوونیدا.
لە کۆتاییدا پێویستە بگوترێت ڕۆمانی “کاتێک ئیمپراتۆر خودایی بوو”ی جولی ئۆتسوکا، لەلایەن ژوان شوانی، لە ئینگلیزییەوە سەرکەوتوانە و بە زمانێکی مۆدێرن کراوە بە کوردی و لەلایەن “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ەوە لە ساڵی 2016دا چاپ و بڵاو کراوەتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览150
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | sardem.org 16.12.2022
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 21-01-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on21-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-05-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览150
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,436
图片 105,005
书籍 19,489
相关文件 97,483
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!