图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,681
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شێرکۆ بێکەس: هەرگیز خۆم بە هاووڵاتی ئێراقی نەزانیوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێرکۆ بێکەس: هەرگیز خۆم بە هاووڵاتی ئێراقی نەزانیوە

شێرکۆ بێکەس: هەرگیز خۆم بە هاووڵاتی ئێراقی نەزانیوە
شێرکۆ بێکەس: هەرگیز خۆم بە هاووڵاتی ئێراقی نەزانیوە
#بارام سوبحی#

ڕۆژێ‌ لە ڕۆژان هەستمنەکردووە شتێک هەیە لەناو مندا پێی بوترێ‌ ئێراقی، ئێمە هاووڵاتی ئێراق نەبووین، ئێمە کۆیلەی ئێراقی بووین، بڕیاردان لەسەر هەر مافێک بۆ کورد ئەگەر لەڕێی ڕاپرسییەوە نەبێت بەلای منەوە نایاسایی و نادیموکراسیە. شێرکۆ بێکەسی شاعیر لە بیرەوەرییەکانیدا بەم جۆرە گوزارشت لە هەستی خۆی لە هەمبەر ئێراق دەکات.
نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش، ژیاننامەو بیرەوەری شێرکۆ بێکەسەو لە دوو بەرگ پێکهاتوەو ساڵی (2013) چاپکراوە، شاعیر سەرگوزشتە و ژیان‌ و بیرەوەری و هەڵوێستەکانی خۆی لە منداڵییەوە تاوەکو ساڵی (1991) دەگێڕێتەوە.
شێرکۆ فایەق عەبدوڵڵا (شێرکۆ بێکەس) لە (2/ئایار/1940) لە #سلێمانی# لەدایکبووە. یەکەمین شیعری لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بڵاوکردەوە. ساڵی (1968) یەکەمین پەرتووکی شیعری بەناوی (تریفەی هەڵبەست) لە (بەغدا) چاپکرا. ساڵی (1987) لە وڵاتی سوید خەڵاتی (تۆخۆڵسکی) پێبەخشرا. شیعرەکانی بۆ زۆر زمانی دنیا وەرگێڕدراوە. لە ساڵی (2009) تەواوی بەرهەمەکانی لە هەشت هەزار پەڕەدا لەچاپ درا. لە (4/ئاب/2013) لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی بە خاک سپێردرا.

$لە وەرزشەوە بۆ شیعر$
لەبارەی ئاشنابوونی بە شیعر، شێرکۆ بێکەس دەڵێت “لە قوتابخانەدا خەیاڵ و خولیای من ئەوەندەی بەدەوری شیعرو ئەدەبەوە بوون، ئەوەندە بە تەنگ دەرس‌ و بەرنامەی خوێندنەوە نەبوون. بیرمنایە لە شەوانی تاقیکردنەوەیشدا بەجیدی سەعیم کردبێ‌. گوێم نەئەدایە جلوبەرگی بەری خۆم. قژم هەمیشە بژو دانەهێنراو بوو. ئەو چاکەت و پانتۆڵەی بەتازەیی لەبەرم ئەکردن، کۆن و پەرپووت ئەبوون و تافڕێم ئەدان ئوتویان بەخۆیانەوە نەئەدی… یەکدوجارێ‌ خۆم تاقیکردەوە ببمە وەرزشکار، بەڵام سەرکەوتوو نەبووم و بوومە جێی گاڵتە و قەشمەری هاوڕێکانم!.. ئیتر منیش بەتەواوی وازملێهێناو نەچوومەوە بەلای وەرزشدا. بەڵام هەتا ئەم تەمەنەیش هەمیشە حەز بە سەیرکردنی یاری باش ئەکەم، بەتایبەتی تۆپی پێ‌”
شاعیر باس لەو ڕۆژە دەکات کە یەکەم شیعری تێدا بڵاوبۆتەوە و دەڵێت “یەکەم شیعرم لە ڕۆژی نوێ‌-دا بڵاوکرایەوە، ئەو ڕۆژەی گۆڤارەکەم بینی، بە یەکێک لە هەرە ڕۆژە خۆشەکانی ژیانم لە قەڵەم ئەدەم. ئەم دەرگا کردنەوەیەی ڕۆژی نوێ‌، تەکانێکی بەگوڕ بوو بۆ شیعرەکانم، بڕوام بە بەهرەی خۆم زیاتر بوو، ڕۆژی نوێ‌ بۆ من پەیژە بوو، چەند پلەیەک بەرەو سەرەوەی بردم”

$شیعر یان سیاسەت؟$
شاعیر لە سەرەتای گەنجیدا دەچیتە ڕیزەکانی کاژیکەوە، لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول‌ و شۆڕشی نوێشدا دەچێتە شاخ، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: لەدوای کاژیکەوە نەچوومەتە ناو ڕێکخستنەکانی هیچ حیزبێکەوە، بەڵام لە شۆڕشی ئەیلول و لە شۆڕشی نوێشدا بووم. سەنگەری پێشمەرگە بۆ من پێوانە بوو، ئەوان لەکوێ‌ بوونایە هەست و هۆش و شیعری منیش لەوێ‌ بوو.
لەوەڵامی ئەوەشدا بۆچی حیزبایەتی نەکردووە، دەڵێت: گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە من بە کەڵکی حیزبایەتی نایەم‌ و پێویستە بکشێمەوە. هەستمکرد ئەوەندەی بۆ شیعر درووستبووم، بۆ حیزبایەتی کردن درووست نەبووم. هەستمکرد خەریکە ئازادی خۆم وەک مرۆڤ لەدەست ئەدەم، خەریکم ئەبم بە بورغوی ناو مەکینەیەک، هەستمکرد بۆ من، شیعر لە حیزب گەورەترو پیرۆزتریشە.

$ئاهێک بۆ تەمەنی گەنجی$
دەربارەی تەمەنی گەنجی خۆی، شاعیر دەڵێت: هەر بۆ ئەو ڕۆژە ئەژیام کە تیابووم، کاتی دەستبەتاڵی خۆم لە چایخانەکاندا بەسەر ئەبرد، ئەمە جگەلەوەی بەکاڵفامی و هەرزەییەوە چوومە ناو سیاسەتەوە… ئێستا لەم تەمەنەدا کە (65) ساڵم، وەختێ ئاوڕ لە بەهەدەردانی سەردەمی لاوێتی خۆم ئەدەمەوە، تێئەگەم چ غەدرێکم لە خۆم و بەهرەی خۆم کردووە!.. ئێستا ئەزانم ئەگەر چەند زمانێکی ترم بزانیایە، ئەشیا کاری باشترم ئەنجامبدایە لەوەی کە تائێستا کردوومە. من نە وەعز ئەدەم و نە مەبەستیشم لە ئامۆژگاری وشک و ڕەق و تەقی باوکانەیە، بەڵام لێرەدا ئەگەر قسەیەکم بۆ نەوەی تازەو بەهرەدارانی نێو بوارەکانی ئەدەب و هونەر هەبێت، هەر ئەوەیە بڵێم: یەک کاتژمێری کاتی خۆتان بەفیڕۆ مەدەن، بەر لەوەی بڵاوبکەنەوە، چەندە ئەتوانن لەڕێی خوێندن و خوێندنەوە و فێربوونی زمانە زیندوەکانی دنیاوە، خۆتان کۆک و تەیار بکەن، بۆ ئەوەی دواتر پەشیمان بوونەوەتان نەبێت، یان کەمتر بێت. من وامنەکردو هەڵە بووم، بەڵام لەم تەمەنەدا تازە پەشیمان بوونەوە هیچ دادێ نادات.

$مارکسییەکان و جاش قەڵەمەکان$
شاعیر باس لەدۆخی سیاسی حەفتاکان دەکات و دەڵێت: لە سەرەتای حەفتاوە تا کۆتایی حەفتاکان‌ و سەرەتای هەشتاکان لەناو شاری سلێمانیدا، هەر شاعیرو ئەدیبێ‌ جۆرێک لە پێناسەی مارکسی لە گیرفاندا نەبووایە، یان وەک ئەوان قسەی نەکردایە، یان داخڵ بە گرووپەکەیان نەبوایە، یان وەک ئەوان قسەی نەکردایە. ئەوا ئیتر ئەو نووسەرە بەر نەفرەتی چینی چەوساوەو پرۆلیتار ئەکەوت…. بەڕاستی سێ‌ چوارێک لەو نووسەرانە، نە مارکسی بوون‌ و نە خاوەنی هیچ بیروباوەڕێ‌، چۆنییەتی پەیوەندییان لەگەڵ ئەم یان ئەودا، بەپێی ڕۆژ، هێڵی بیرکردنەوەیانی ئەکێشا. بەدرێژایی شۆڕشی ئەیلول‌ و ئینجا شۆڕشی نوێ ‌ و تا ڕاپەڕینی (1991) ، چەند نووسەرێ‌ لەوانە باجی یەک ڕۆژی ئازار و دەردەسەری و ئاوارەبوون و نەفیکردن و گرتن‌ و ماڵ تاڵانکردن و دەرکردن لە وەزیفە و بانگکردن بۆ ئاساییش و لێکۆڵینەوە نەبو!..
سەبارەت بەو کوردانەی لە میدیاکانی بەعسدا کاریان کردووە، شێرکۆ بێکەس دەڵێت: هەموو ئەو جاش قەڵەمە کوردانەی کە لە ڕاگەیاندنی سەدامدا کاریان ئەکرد هەر لە ڕۆژنامەو ڕادیۆو تەلەڤزیۆنەوە تا ئەگاتە سەر وەرگێڕانی نامیلکەکانی دیکتاتۆر، ناسراون و بەناوی خۆیانەوە وتارو قسە پڕوپووچ و زڕاوەکانیان بڵاوئەکردەوە. بەڵام پێویستە نەوەکانی داهاتوومان ئەوە بزانن کە ئەو قەڵەمە سووکانە چ لەو ڕۆژگارانەدا و چ لەپێشترو چ لەدواتریشدا تا کۆتایی ڕژێمی بەعس لە ئێراقدا، لە ترسناکترین ساتەوەختی مێژوویی ئێمەدا، قەڵەمیان تێکەڵ بە قەڵەمی فاشیزمەکان و عەفلەقییەکان‌ و ئەو ئەنفالچییانە کردبوو کە ئەیانویست کورد لە ڕەگ و ڕیشە دەربهێنن‌ و ئاسەواری نەهێڵن.
بۆیە بەلای منەوە بۆ ئەو قەڵەمانە هەر ئەوەندە بەس نییە شەرمەزار بکرێن و بەس، پێویستە بەردەوام پێیانبوترێ‌: ئەوە پێناسەی ئێوەیە، کە وەختێ‌ کورد جینۆساید ئەکرا ئێوە بۆ ڕژێمی جینۆسایدتان ئەنووسی، وەختێ‌ #هەڵەبجە# کوژرا، ئێوە بۆ بکوژەکانی هەڵەبجەتان نوو!..

$هاوسۆزی بۆ فەڵەستین$
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمدا ژمارەیەک نووسەرو شاعیری کورد، لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە هاوسۆزی خۆیان بۆ دۆزی فەڵەستین دەربڕیوە، لەوبارەیەوە شێرکۆ دەڵێت: لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە نیازی پاک‌ و خاوێنی خۆمانەوە، بۆ لەسەرکردنەوەی مەسەلەی ڕەوای میللەتی فەلەستین، سەرەڕای خوێن لەبەر ڕۆیشتنی جەستەی خۆمان، کەممان نەوت بۆ ئەوان، سەدان نامەی ئەدەبیمان بۆ نووسین و وەڵامێکمان نەبوو. من لەو هەڵوێستە ئینسانییانەی خۆم پەشیمان نیم. بەڵام هەموو بەپیرەوەچوون و بانگکردن و لەسەر کردنەوەیەک، وەڵامدانەوەو بەپیرەوە هاتن و باوەشگرتنەوەی بەرانبەریشی ئەوێ‌، کە نەبوو تۆیش ئەبێ‌ بوەستی و لایەنی کەم قسە نەکەی. ئەگینا بەپێچەوانەوە ئەبیتە گاڵتەجاڕو پیاوێک کە لەنرخی ئازادی و قوربانییەکانی خۆیشت کەم ئەکەیتەوە. سەرکردایەتی سیاسی فەڵەستینی بەهەموو باڵ و ڕێکخراوو بزووتنەوە جیاجیاکانییانەوە، لە ئەنجامی هەڵەی خۆیانەوە خۆشەویستی دیکتاتۆرێکی وەک سەدامیان بەدەستهێنا، بەڵام خۆشەویستی چەند ملیۆن مرۆڤی کوردیان دۆڕاند. بۆیە ناکرێ‌ پیرۆزباییان لێنەک!..

$ئەنفال و هەڵەبجە$
ئەنفال‌ و هەڵەبجە ڕەنگدانەوەیەکی دیاری لە شیعرەکانی شێرکۆدا هەیە، لەوبارەیەوە دەڵێت: منی شاعیر لە سەردەمی ئەنفال و هەڵەبجەدا نووسیومەو ژیاوم و نەمتوانیوە چاو بپۆشم‌ و بێدەنگبم. هەندێجاریش بە دەنگی بەرز هاوارم کردووە، ئەمە بەشێک بووە لە پەیامی شیعری من. لە جومگە مەترسیدارەکانداو وەختێ‌ چارەنووسی میللەتێک گەمەی پێکراوە و بە بڕیاری سەرکردەیەک یان چەند کەسێک فڕێدراوەتە گێژەنی فەوتانەوە، نەمتوانیوە هاواری خۆم نەکەم. ئەمە جیاوازییەکی دیاری نێوان من و هەندێ‌ لە شاعیرانی تر بووە. هەرەسی شۆڕشی ئەیلول‌ و خۆبەدەستەوەدان بە ئێران یان بە ئێراق، منی لە ڕەگوڕیشەوە هەڵتەکان، بۆیە وەختێ‌ (کۆچ) یان (داستانی هەڵۆی سوور) م نووسی، نەمتوانی بەر لە تەوژمەکانی دەروونی خۆم بگ!.. گوێمنەدایە ئەوەی ئەو شیعرانە لە پاشەڕۆژی نزیک و دووردا چەندەم لەسەر ئەکە!.. من بۆ سیاسەت شیعرم نەنووسیوە، بەو مانایەی حیزبییەک بیری لێئەکاتەوە، بۆ مەسەلەیەکم نووسیوە کە چارەنووسی زمان‌ و شیعریشی پێوە بەستراوە. ناکرێ‌ لە چاوی ساتەوەختەکانی ئەمڕۆوە تەماشای ئەو ڕۆژگارانە بکرێ‌.
هەر لەبارەی هەڵەبجەوە، نووسەر باس لەسەردانێکی خۆی بۆ مۆسکۆ لەکۆتایی هەشتاکاندا دەکات‌ و ئەم ڕووداوە دەگێڕێتەوە: لە مەیدانی سووری مۆسکۆ گەنجێکی کوردی سووریا بۆی گێڕامەوە کە دوابەدوای کارەساتی هەڵەبجە، لەم مەیدانەدا کۆمەڵێ لە گەنجە کوردەکان خۆپیشاندانیان کردبوو، بەڵام پۆلیسی ڕووسی زۆر بەتوندی لێیدابوون و بڵاوەی پێکردبو!.. شایەنی باسە لەو سەردەمەدا ڕۆژنامەکانی ئەو وڵاتە و ڕاگەیاندنی ڕەسمیی یەکێتی سۆڤییەت، نەک هەر بە وشەیەکیش ئاماژەیان بە کیمیابارانی هەڵەبجە‌ و ئەو تاوانە گەورەیە نەکردبوو، بەڵکوو دوای چەند ڕۆژێ‌ سەروتاری زۆربەی زۆری ڕۆژنامە جڵەوکراوەکانی ڕووسیا، بە شان و باهوی سەدام حسێنی دیکتاتۆردا هەڵیاندابوو.
دوای سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ، شێرکۆ سەردانی ئەمریکا دەکات و بەراوردێک لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەدا دەکات و دەڵێت: لە ڕووسیا و لە ئەمریکاش لەژێر سایەی سیستمی بەناو ئیشتراکی و لەوێش لەژێر سایەی سیستمی سەرمایەداری ئەمریکادا ئەو دیمەنانەم ئەبینی کە لەدەرەوەی تیۆری و پەڕتووک و بانگەشە و پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندن و تەلەڤزیۆندا، ڕاستی و واقیعی ژیانی ئەو خەڵکە برسی و ڕەش‌ و ڕووتانەیان تێئەگەیاندم. بەچاوی خۆم لەو پەناو پاسارانەدا، لەو ماڵە تەنەکەو زنجانەدا، جیاوازییەکانم ئەبینی. بەڕاستی (درۆکردن) بووە بە بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەکانی هەموو ئەو سیستمانە، بەخۆرهەڵات‌ و بەخۆراواوە. بۆ من وەک شاعیرێ‌ پێمخۆشە وڵاتێ‌ ببینم جوان‌ و ڕازاوەو لەڕووی تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنی زانیارییەوە گەیشتۆتە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر، بەڵام لەوە گرنگتر بۆ من ئەوەیە مرۆڤی برسی و ڕووت و ڕەجاڵ و ماڵی تەنەکەی تێدا نەبینم. بۆ من ئەوە گرنگ نییە لینین و ستالین و خرۆشۆف و گۆرباچۆف چییان وتو!.. ئەوەی بەلای منەوە مەسەلەی جەوهەرییە لەمەیدانی کاردا ئەو وتانە چییانکردووە؟ تا چەند لە برسێتی و نەخۆشی و بێ‌ ماڵی و زۆرداری و نادیموکراتی و نامرۆڤایەتییان کەمکردۆتەوە یان نەیانهێشتوون‌ و لەناویانبردو!..

$شاخ و شیعر$
نووسەر بەم جۆرە باس لە چۆنێتی نووسینی دەقە شیعرییەکانی دەکات: من لەسەر کاغەزی سپی بێ‌ خەت ئەنووسم. ناتوانم لەسەر کاغەزێ‌ بنووسم خەتداربێ‌، چونکە وائەزانم ئەو خەتانە ڕێم لێئەگرن، لەسەر پارچە کاغەزی بچوکیش نانووسم. ئەگەر چەند دێڕێکیش بنووسم هەر ئەبێ‌ لەسەر یەک لاپەڕە بێت. ساڵی (1988) لە سوید یەکەمین خولی فێربوونی کۆمیپوتەرم خوێند، بەڵام حەزم لێنەئەکرد. ئەگەر بەدەست خەتی خۆم نەبێ‌، ناتوانم هیچ بنووسم، ئەگەر بیشینووسم وا ئەزانم یەکێکی تر لەگەڵمایەو بۆم ئەنووسێ ‌ و خۆم نیم.. بۆ خۆیشم یەکێکم لەو کەسانەی شیعری خۆم لەبەر ناکەم… دەستمدایە هەر کارێک و سەرەتاییم نووسی و چوومە ناوییەوە، ئیتر نایەمە دەرەوە تا تەواوی نەکەم. هەموو شتێکی تر تەنانەت خوێندنەوەیش ئەخەمە لاوە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانم کەم ئەکەمەوە.. من ئەگەر لەماڵەوە بنووسم، هەمیشە لەسەر مێزی نانخواردنی موبەق دائەنیشم، ئەخوێنمەوە و ئەنووسم. گرنگ ئەوەیە من قاوە و چاو جگەرەم لێنەبڕێ‌.
شاعیر هێندە ئاوێزانی سرووشتی کوردستان بووە، دەڵێت: من لەهەر شوێنێ‌ بم کە شاخم نەبینی وائەزانم نیوەی ژیان نابینم. سرووشتێ‌ ئەبینم نوقسانە. شاخ لانکەی شیعری منەو نهێنییەکانی زمانی من لەو دەراڵ و گەوەو کەوێڵانەدایە کە بوون و ژیانی شاخ و کێویان لەئامێزدایە. مێژوومیان لەباوەشدایە. کەلتووری منیان لەهەناودایە و حیکایەتی ئەبەدی من ئەگێڕنەوە. شاخ تەلیسمی گەورەی بوون‌ و ئەفسانەی مانەوە و بەردەوام بوونی هەناسەکانی وشەو ژیانمە. لە پلەو بەرزو نزمی و لاپاڵ و ڕک‌ و ماهییەکانی شاخدا داستانەکانی یەکەمین جاری درووستبوونی گەردوون ئەخوێنمەوە.

$ئێراق و کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆن$
ساڵی (1990) شێرکۆ بێکەس بەشداری یەکەمین کۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەکات، لەوباریەوە دەڵێت: ئەوەی ئێمەی زۆر نیگەران کردبو و ئەو دەمارگیرییە مەزهەبی و یان ئەو عەقڵە شۆڤێنییە بوو کە لە دەم و دووی زۆربەیاندا هەستت پێئەکرد. مەگەر تاک و تەرا ئەگینا ئیتر ناوی گەلی کورد یان کوردستان لەگۆڕێدا نەبوو. کار گەیشتە ئەوەی لە دڵی خۆماندا بڵێم (هەزار ڕەحمەت لە کفن دز) سبەینێ‌ ئەمانە حوکم بگرنە دەست ئەبێ‌ چارەنووسمان چۆن بێ‌.
تەنیا دوو مانگ دوای ڕاپەڕینی بەهاری (1991) خەڵکی کوردستان، سەرکردایەتی ئەو کاتەی کورد چوونە بەغداو لەگەڵ سەدام دەستیان بە دانووستان (مفاوەزات) کرد. لەبارەی ئەو ڕووداوەوە، شێرکۆ بێکەس دەڵێت: بەلای منەوە یەکێک لە گەورەترین ئەو هەڵانەی کە سەرکردایەتی سیاسی کوردی بەرەی کوردستانی کردیان، ئەوە بوو چوون سەدامیان بینیەوەو کەوتنەوە گفتوگۆ لەگەڵیدا، دیارە بارودۆخەکە بۆ کورد زۆر خراپ‌ و نالەبار بوو، بەڵام پێویست بوو سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی خۆی ڕابگرێ ‌ و ئەو گەمە ترسناکە نەکات، کە تەواو پێچەوانەی ئەو بارودۆخە نێودەوڵەتییانە بوو کە دژی بوون و مانەوەی سەدام لە ئارادا بوون. ئەو پەلەپەلە و چوونەوەیە بۆ بەغدا نە کورد قازانجی لێکردو لەسەرێکی تریشەوە خۆمان خستە ناو گێژاوێکی دژ بە سیاسەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانەوە. بینینەوەی سەدام دوای ئەو هەموو کارەساتانە لە دیمەنە هەرە ناخۆشەکانی ئەو میژووە بووە، ئیعتبارو متمانە دانەوە بوو بە گەورەترین دوژمنی میللەتەکەمان.

$ئێراق‌ و ئاییندەی کوردستان$
لەدرێژەی گێڕانەوەکانیدا، شاعیر دەڵێت: من خۆم ڕۆژێ‌ لە ڕۆژان هەستمنەکردووە شتێک هەیە لەناو مندا پێی بوترێ‌ ئێراقی، شەراکەتی ڕاستەقینە. بەپێچەوانەوە ئەوەتەی سوپای ئێراق درووستبووە، نەخشەی ئێراق بۆ من هەر سێدارەو دارەمەیت بو!.. ئەوەتەی سیستمی خوێندن‌ و پەروەردەیان داڕشتوە بەرنامەی فاشیزمی عەرەبییان بەسەر مندا سەپاندوە. من هەرگیز خۆم بە هاووڵاتی ئێراقی نەزانیوە، چونکە بەردەوام لەسەر کوردبوونم چەوسێنراومەتەوە. ئێمە هاووڵاتی ئێراق نەبووین، ئێمە کۆیلەی ئێراقی بووین.
سەبارەت بە ئاییندەی کوردستان، دەڵێت: من نازانم بۆ پاشەڕۆژ چۆن ئەبێ‌، بەڵام تەنیا ڕێیەک کە ڕێی دیموکراسی و شارستانیی بێ، ئەوەیە: پێویستە لە ڕاپرسییەکی گشتی سەرتاسەریداو لە کوردستانداو بە سەرپەرشتی چاودێرانی نێودەوڵەتی، چارەنووسی کورد بدرێتە دەست گەلی کوردستان خۆی، بۆ ئەوەی پاشەڕۆژی سیاسی خۆی دیاری بک!.. بڕیاردان لەسەر هەر مافێک بۆ کورد ئەگەر لەڕێی ڕاپرسییەوە نەبێت بەلای منەوە نایاسایی و نادیموکراسی و لەهەمانکاتدا گوێنەدانە بەڕای گشتی گەلی کوردست!..

$شاعیری گەورە$
زۆرجار لە کۆڕو بۆنە ئەدەبیەکاندا شێرکۆ بێکەس بە پێشناوی شاعیری گەورە ناسێنراوە، لەبارەی بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیەوە، دەڵێت: ئەمەوێ‌ لەدڵەوە ئەوە بڵێم من خۆم بەو شاعیرە هەر گەورەیە نازانم وەک باس ئەکرێ‌، زۆرجاریش ئەم وشەی (گەورەیە) لە پێشکەشکردنما بەزیاد ئەزانم و هەست ئەکەم شاعیرو هونەرمەند پێویستیان پێی نییە. ئەمجۆرە قسانەیش بەڕاستی لە کەلتووری پڕ لە مەدح‌ و سەنای عەرەبەوە بۆ ئێمەیش ماوەتەوە، ئەگینا کەمجار لەدنیای پێشکەوتوودا ئەم (گەورەییە) دەستنیشان ئەکرێ ‌ و هەر ئەوترێ‌ فڵانی شاعیر یان فڵانی هونەرمەندو ئەبڕێتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览660
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 17-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( زریان عەلی 22-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):22-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览660
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,681
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!