ئۆخەی ماڵی خۆم، حەزکەم ئەتخۆم، حەزکەم ناتخۆم.
بە یەکێک ئەوترێ کە چاوی لە ماڵی کەس نەبێت و لە ژیانیدا منەتی کەس هەڵنەگرێ، خۆی ڕەنج بدا و بەری ڕەنجەکەی بە ئارەزووی خۆی بخوات. واتە: ئەو کەسانەی لەسەرتا تا کۆتایی ژیانیان خەریکی کاسپین و بە بەری ڕەنجی شانیان دەژین، ئازادن لە چۆنێتی خەرجی و داهاتدا. [1]