图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,123
图片 106,709
书籍 19,299
相关文件 97,356
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پیرەمێردێکی ڕدێن سپی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پیرەمێردێکی ڕدێن سپی
文章

پیرەمێردێکی ڕدێن سپی
文章

پیرەمێردێکی ڕدێن سپی
ئەسعەد عەزیز محەمەد

ئەوەم بە تەواوەتی لەبیر نەماوە لە کەیەوە بۆ یەکەم جار ئەو پیرەمێردە ڕدێن سپییەم بینیوە و لە کوێ بینیومە؟ بەڵام لەوەتەی فامم کردۆتەوە و بەهۆش و ئاگام لە خۆم و دەوروبەرم، ئەو ڕدێن سپییە کارەکتەرێکی سەرەکی نێو خەون و ژیانمە. ئەگەر چیرۆکی ژیانم بنووسرێتەوە و تیایدا ڕۆڵی ئەو پیرەمێردە فەرامۆش بکرێت. ئەوا چیرۆکێکی ناتەواو دەردەچێت، چونکە ئەو پیرە مێردە کارەکتەرێکی بزوێنەر و ڕێنیشاندەری ژیانم بووە، هێشتا ئەوەم زۆر بە باشی لەبیرماوە لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا بووم، شەوێکی هاتە خەونم، ناتوانم بەسەرهاتی خەونەکە بەتەواوەتی بگێڕمەوە، بەڵام ئەوەم زۆر بەجوانی لەیاد ماوە کەسبەی خەونەکەم بۆ دایکم گێڕایەوە و وەسفی شێوەی پیرەمێردە ڕدێن سپییەکەی خەونەکەم کرد و گوتم کابرایەکی چوارشانەی باڵابەرزی سوور و سپی نورانی، دوو چاوی سەوزی هەبوو، ئەویش بە خەمێکی قووڵەوە وتی ئەوە باپیرتە نازانم چ سیحرێک لە وشەی (باپیر) دا کۆبۆتەوە، بە بیستنی ئەو وشەیە ئیتر هیچ ترسم لە و پیرەمێردە نەما، زۆر شە و تامەزرۆی ئەوەبووم ئەو پیرەمێردە ڕدێن سپییە لە خەوندا ببینم، بەتایبەتی ئەو کاتانەی خەم و حەسرەتێک لە ناخمدا کۆدەبووەوە، پیرەمێردەکەم بەپشت و پەنای خۆمم دادەنا، ئەو کاتانەی دڵم تەنگ دەبوو، هەستێکی وەهام لەلاپەیدا دەبوو، دەست و پێم بەستراوە توانای خۆ قوتارکردنم نییە، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد ئەو پیرەمێردە ڕدێن سپییەم لێ پەیدا بێت و بەهانامەوە بێت، ئێوارەیەکی پایزبوو شەقام و کوچە و کۆڵانی شار لە چاوەڕوانی باراندا بوون، دایکم دینارێکی کاغەزی داپێم و ناردمی بۆ بازاڕ تا شەکر و چا بکڕم، گەیشتمە ناو بازاڕ پارەکەم بزرکردبوو، زۆر گەڕام، گیرفانم پشکنی، بەڕێگەکەدا بەشوێن پارەکە گەڕام نەمدۆزییەوە، دەمزانی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئێمە زۆربوو. زۆر خەمبار بووم، بێ ویستی خۆم پڕ چاوم فرمێسک بوو دەستم بە گریان کرد. لەنێو لەپی دەستمدا دەموچاوم شاردبووەوە، دەستێک خرایە سەر شانم و بە دەستەکەی تر دینارە کاغەزەکەی بۆم درێژ کردو وتی ئەم پارەیە هی تۆیە؟ ئەوەندە حەپەسابووم بە دەم قوڵپی گریانەوە وتم ئا ئا کە سەرم بەرزەوە کرد هەمان پیرەمێردی ڕدێن سپی بوو، زۆر پەشۆکام، تەنانەت سوپاسم نەکرد دواتر کە بیرم لە ڕووداوەکە دەکردەوە هەستم بە شەرم دەکرد و لە دڵی خۆمدا دەموت خۆزگە سوپاسم بکردایە. ئەوە یەکەمجار بوو لەدەرەوەی خەون بیبینم و بەڕاستی لە واقیعدا هەست بەبوونی بکەم. زۆر پەیامی شاراوە و پەنهان هەن لە دنیای غەیبدا بە ڕێگەی کەسێک یاخود خەونێک پێتدەگات لەکاتی خۆیدا بە هیچ کلۆجێ لێی تێناگەیت، بەڵام دوای ئاشکرابوونی ڕووداوەکان و زانینی واقیعەکە زۆرباش ئەوە دەزانیت ئەوەی ڕوویداوە بێ هۆ نەبووە، بەڵکوو پەیام و مەرامێکی گرنگی هەبووە. ئەو سەردەمەی لە تەمەنێکدا بووم، خودی تەمەنەکە دەبوایە یان سەرباز و چەکدار بوویتایە یان لە هەموو شوێنێکدا بەدوای ئەوەدا دەگەڕان کۆت و بەند بکرێیت، لە گێژاوی تەمەنی گەنجیت هەڵهاتووی سەربازی بووم، لەگەڵ چەند کەسێکدا درەنگانی شە و گەیشتینە گوندێکی سەرجادەیەکی سەرەکی کە دوو شاری گەورە پێکەوە دەبەستێت. زۆر شەکەت و ماندوو بووین. لەبەر هەیوانی مزگەوتەکە لەسەر پارچە حەسیرەکە خەومان لێکەوت. چەند خولەکێکی بەسەردا تێنەپەڕی لە سەرەتادا وامدەزانی حەقیقەتە پیرەمێردەکە بەنووکە شەقێک کێشای بەپێمدا، وتی زووکە، خێرا بڕۆ ئێرە بەجێبهێڵە. کە چاوم کردەوە ئەوسا زانیم خەونم بینیوە، دنیا زۆر تاریک بوو، جاری دووەم چاوم لێکنا و خەوتمەوە بەهەمان شێوە پیرەمێردەکە نووکە شەقێکی تری لێدام و بەخەبەری هێنامەوە. بەڵام لەبەرئەوەی زۆر ماندوو بووم جارێکی ترڕادەست بە خە و بوومەوە. ئەم جارە پیرەمێردەکە زۆر بە تووڕەیی شەقێکی لێدام، زۆر ئازاری پێگەیاندم، لە ئازاردا بوو، یان لە تووڕەیی و هاواری پێرەمێردە ڕدێن سپییەکە بوو هاواری کرد کوڕە بڕۆ دەستگیرت دەکەن، خێرا بڕۆ... ڕامەوەستە. نازانم لە ئازار بوو یان لە ترس و شۆکی ئەو خەونە ترسناکە، ڕاستەپێ هەستامەوە و هاوڕێکانم بەخەبەر هێنا ئەوانیش زۆر شڵەژان و ترسان، تەنانەت یەکێکیان تا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دواتر هەموو جەستەی دەلەرزی. لە سەرەتادا ویستیان ئەوێ بەجێنەهێڵن، بەڵام پاشان زانیان من سوورم لەسەر ئەوەی ئەوێ بەجێبهێڵن ڕازی بوون، دوای ئەوەی گوندەکەمان بەجێهێشت هێزێکی سەربازی زۆر گەورە پەلاماری گوندەکەیان دا دەیان کەسیان دەستگیر کرد. دوای بیستنی هەواڵی ئەو ڕەشبگیرییەی لەوێ ڕوویدا هاوڕێکانم سوپاسگوزارم بوون. پیرەمێردە ڕدێن سپییەکە وەک کەسێک لەودیو پەردەیەکەوە چاودێری جموجوڵەکانم بکات یان بەشەپۆلێکی نەبینراو ئەفسوناوی هەست و نەست و سۆزم بە بیروهۆشی ئەوەوە بەستراوە و گرێدراوە لەهەر ساتێک بزانێت دڵم تەنگە یان خەمبارم یان تووشی گرفت و کێشەیەک هاتووم ئەو لە خەون بێت یان لە واقیع لە شێوە و ڕوخسارێکی نامۆدا دەردەکەوێت هەوڵی ئەوە دەدات خەم و پەژارەم بڕەوێنێتەوە و دڵنەواییم بداتێ و بەهێزێکی ئەفسوناوی دووروبەدەر لە واقیع چارەسەری گرفتەکانم بکات. پیرەمێردە ڕدێن سپییەکە فریادڕەسمە زۆرجار بەهانامەوە دێت و هاوکاریم دەکات. هەرگیز ئەو شەوەم لەبیر ناچێتەوە لەچوار دیواری ژووری تاکە کەسی زینداندا چاوەڕوانی چارەنووسێکی زۆر نادیار و ترسناک بووم. لە بارێکی دەروونی پەشۆکاو و شڵەژاودا بووم، ئەوەندە خراپ بووم بەتەنیا خوا خۆی دەیزانی لەچ دۆخێکدام، لە زیندە خەونێکدا بەئاگا هاتم، دڵنیام هەموو جەستەم بەخەبەر بوو، چاوم داخستبوو، لەپی دەستی بەر دەستم کەوت گوێم لە گفتو قسەی بوو. زۆر شپرزە و بەپەلە بوو دەستی ڕاکێشام و وتی ئێرە جێگەی تۆ نییە دامەنیشە. هەستە لەگەڵم وەرە، حکومەت عەفویداوە. چاوم کردەوە جگە لە خۆم و چوار دیواری ژوورە تاکە کەسێیەک هیچ کەس لەوێ نەبوو. بەڵام بینینی باپیرم لەخەونمدا هاوشێوەی ئەوە دەهاتە پێش چاوم سەتڵێ ئاو بڕژێنیتە سەر ئاگرێک. ئەو پەرێشانێیەی ناخم خامۆش بووەوە و هەستم بە جۆرێک لە ئارامی و ئاسوودەیی کرد. هێشتا بیست و چوار کاتژمێر بەسەر خەونەکە تێپەڕ نەبوو بەیاننامەی عەفوەکە ڕاگەیەنرا و منیش هاوشێوەی زیندانییە سیاسییەکانی تر ئازاد کرام.
ڕۆژ هات و تێپەڕی و ساڵ لە دوای ساڵ من و پیرەمێردەکە پێکەوە دەیان چیرۆک و سەرگوزشتەی سەیر و دوور لە واقیع کۆمان دەکاتەوە، بەڵام لە هەمووی سەیرتر ئەو کاتەبوو لە ڕۆخی دەریای ئیجەدا پیرەمێردە ڕدێن سپییەکەم بینی، بەڵام لە جیاتی باپیرم پیرەمێردێکی یۆنانی بوو هەرچەندە بە ڕوواڵەت و شێوە هەمان شێوەی باپیرم بوو، ئەو بە هیچ شێوەیەک زمانی کوردی نەدەزانی هیچ کات بەوشێوەیە نەمبینیوە، زۆر بەتووڕەیی مامەڵەی لەگەڵمدا کرد. هەوڵمدا لەگەڵ کۆچەرەکانی تردا بەیەختەکەی بمبات و بەدەریاکەدا بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەم. بەڵام لەناو هەموو ئەو خەڵکەدا ڕازی نەبوو من لەگەڵیدا بڕۆم. زۆرم تکا لێکرد بە هیچ شێوەیەک گوێی لێم نەگرت، بە ڕوونی وتی تۆ نابێت لەگەڵ ئەم یەختەدا کۆچ بکەیت. منیش زۆر دڵتەنگ بووم ئەوان ڕۆیشتن بۆ سبەی هەواڵی نقومبوونی یەختەکەیانم بیست ئەوسا بۆم دەرکەوت پیرەمێردەکە دوژمنایەتی لەگەڵ نەکردووم، بەڵکوو چاکەی لەگەڵدا کردووم. پیرەمێردە فریادڕەسەکەم کەسایەتی باپیرم پێبەخشیوە. لە هاوکاری کردنم بەردەوام بوو تاوەکو شەوێکیان لە خەونمدا بینیم تاکێ کڵاشەکەی بزر کردووە بەشوێنیدا دەگەڕێت. زۆر گەڕا نەیدۆزییەوە ئیتر لەوساوە تا ئێستا باپیرم بە دوای کڵاشەکەی دەگەڕێت و نایدۆزێتەوە منیش بە دوای ئەودا دەگەڕێم نایدۆزمەوە لە هەموو شوێنێک بۆی دەگەڕێم لە خەون بێت یان لە کوچە و کۆڵانی شاردا نایدۆزمەوە. لەهەر جێگایەک پیرەمێردێکم بەرچاو بکەوێت سۆراغی باپیرم یان پیرەمێردە ڕدێن سپییەکە دەکەم و نایدۆزمەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览439
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 01-12-2022
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 01-12-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 82%
82%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览439
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,123
图片 106,709
书籍 19,299
相关文件 97,356
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!