图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,793
图片 105,227
书籍 19,555
相关文件 97,936
Video 1,414
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 01
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 01

خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم)ی داستان بەرزان 01
خوێندنەوەیەک بۆ (من ئۆرژیناڵم) ی داستان بەرزان 01
#بەیان سەلمان#

داستان بەرزان، یەکێکە لە دەنگە گەنجەکانی لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ چەندین شاعیری لاوی تر، ژن و پیاو، جێی ڕستەی شیعرییان دیارە. چ بە تەحەدداکردن، چ بە سۆز، چ بە یاخیبوون، یاخود بەرەوڕووبوونەوەی خود و بوون، وەک فاکتەرێکی بنەڕەتی بتوانن لێیەوە دەنگیان بەرزبکەنەوە. شیعر هەمیشە بوارێک بووە و دەبێت بۆ دەنگ ناسینەوە. داستان بەرزان لەپاڵ دەنگەکانی تردا، بە هەڵبژاردنی وشەی تایبەت، تایبەتمەندێتی شیعریی خۆی لە ئەدەبی کوردیدا جێکردۆتەوە. سەرجەم شیعرەکانی ئەم دیوانەی داستان بەرزان، پێداگرییە لەسەر خواستێکی خۆسەپاندن بەنێوەندی جۆرە هەڵگەڕانەوەیەک لە دژی یاسا و ڕێسای باو و نەریت. هەڵبژاردنی وشەکانی هیچیان بەخۆڕایی لێرەنین. ''من، خۆمی شاعیر''ی شاعیر گەمەیەک بەچەمکی: من، خۆم، ئەوان، دەکات بۆ ئەوەی لەناو هاودژیی و ناکۆکی و نەگونجان و شکاندنی ڕیتمەکاندا بتوانێت شیعرەکانی بەشێوەیەکی نوێ پێشکەش بکات.
ئەم نووسینە تەنیا خوێندنەوەیەکە بۆ شیعری ''من ئۆرژیناڵم'' کە دیوانە شیعرییەکەیشی هەمان ناونیشانی هەڵگرتووە و ئەم کۆمەڵە شیعرەی لەخۆگرتووە''مەترسی داستان بەرزان''، ''من ئۆرژیناڵم''، ''من دەستی دووم''، ''من ڕیسایکلینم''، ''من بەجێهێڵدراوم، یان سوپاس بۆ ئەو ژیانەی کە بە شایستەمی دەزانیت!''، ''من دۆزەخم''، ''من نیگەران بم یاخود شاد/ پەڕەی گوڵەکان هەر دەوەرێن''، ''شەبەق یان شەفەق''، ''سەربازێکی هەڵهاتوو کە پەیوەندی دەکاتەوە بەڕیزەکانی ژیانەوە''، ''لە هەر کوێوە کە دەخوازیت لە دڵەوە نەبێت''، ''لەیلای من، یان، لەیلا لە پۆستمۆدێرنەدا''، ''من پەرجووم''، ''چۆڵە لەبەرچاوم ئەم دونیایە''، ''شیعری خاو، یان''.
دەکرێ دیوانەکە بکەینە دووبەش: بەشی یەکەم، بەکارهێنانی ''من''ی تێدا دێتە پێشێ. کە شیعرەکانی لایەنگری پرسیاری خودی ''من''ی شاعیرە بەرانبەر بە ئەوانیتر. لێرەدا لە دووبەرەی جەنگین، جەنگی ''خۆم''ی شاعیر و جەنگی ''ئەوان'' ، ''من ئۆرژیناڵم''، ''من دەستی دووم''، ''من ڕیسایکلینم''. ئەم شیعرانە لەناو کۆمەڵێ زاراوەی ''خۆ سواندن'' بەکارهێنراوە. زۆربەی کات شاعیران بەگشتی پەنا بۆ بەمرۆڤکردنی سرووشت و کۆمەڵێ شت دەبەن بۆ گەیشتن بەئامانجی شیعرییەت. لەم شیعرانەدا شاعیر خۆی دەکاتە دەستی دوو و ڕیسایکل، واتە دووبارە فابریک کراوەتەوە و بەکارهاتووە. ئەم بەکارهێنانە تەواوکەری ئەو بەشەی دووەمە کە پرسیاری بوون تێیاندا کراوە لە ڕووی فۆرمەوە، ئەم بەشەیان لە شیعرەکان بەشێوەیەک داڕێژراون کە بچنەپاڵ ناوەرۆکەکانیان. لە شیکردنەوەی ''من ئۆریژیناڵم'' ئەم مەبەستە ڕوون دەکەینەوە.
بەشەکەی دووەمیان: دەچنە ناو پرسیاری وجودی و بێهودەیی ئیشق و بوونی شاعیر: ''من بەجێهێڵدراوم، یان سوپاس بۆ ئەو ژیانەی کە بە شایستەمی دەزانیت!''، ''من دۆزەخم''، ''من نیگەران بم یاخود شاد/ پەڕەی گوڵەکان هەر دەوەرێن''، ''شەبەق یان شەفەق''، ''سەربازێکی هەڵهاتوو کە پەیوەندی دەکاتەوە بەڕیزەکانی ژیانەوە''، ''لە هەر کوێوە کە دەخوازیت لە دڵەوە نەبێت''، ''لەیلای من، یان، لەیلا لە پۆستمۆدێرنەدا''، ''چۆڵە لەبەرچاوم ئەم دونیایە''، ''شیعری خاو، یان''.
لەو بەشەی دووەمدا، کۆمەڵێ زاراوە بەکارهاتووە، هەمووی لە دەوری مێتافۆر و واتای بێهودەییە. لە شیعری ''من دۆزخەم'' یەکەسەر بەم ڕستەیە دەستپێدەکات: ''من خۆمێکی ڕەنج بەخەسارم هەیە...''، ئەم خۆمە لێرەدا جێی کەسێک دەگرێتەوە، خۆی دەبێتە خۆی و بێ مانایی ئەو دۆخەش پێدەزانێت هەر بۆیە بە ڕەنج خەسار دایدەنێت. لە شیعری ''من پەرجووم''، ئەو لایەنی بێهودەییە بەڕوونیی دەخاتە کار: وەک ئەم بەشەی نێو شیعری ''من پەرجووم'': ''من خۆراکی ناو پریاسکەی شوانێک بووم، لەو کێوانە نەیدەخوارم، فریشتەکان مژدەیان پێدابوو، سبەینێ جیهان تێردەکەم. لەوێوە کەوتمە ئەم ڕۆژەوە، ئەم ڕۆژە منی خستە ئەم شیعرەوە، ئەم شیعرە هاوارە هاوارە، کە نابینن بە ڕۆژی نیوەڕۆ، بەدیارچاوی خۆمەوە، بەشەوی پڕ لە نوزەی ئەستێران دەکوژرێم..'' شاعیر لە ڕێگەی ئەم فۆرمی داڕشتنەوە کە هەستێک، دۆخێک، دەبێتە ئاکامی هەستێکی تر و دۆخێکی دیکە. بەو شێوەیە توانیوێتی جیهانێکی ناسەقامگیر و نائارامکەرمان پیشان بدات. وەسفکردنەکانی دەمانبەنە نێو کۆمەڵێ دیمەنی شەڕانگێز و گەردوونێکی بچووکی خەیاڵیی داهێناوە کە گەردوونێکی تێکدەرە. واتە پەنا دەباتە بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو چەمکە باو و نەریتییانەی ''من''ی شاعیر سەغڵەت دەکەن و ئەوانی تری پێ قەڵس دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت بیرۆەکەکان لەیەک نزیک بکاتەوە.
لە شیعری ''من نیگەران بم یاخود شاد/ پەڕەی گوڵەکان هەر دەوەرێن''، تێبینی دەکەین کە لە ناوەڕاستی شیعرەکەدا فۆرمی داڕشتنەوەشی دەگۆڕێت؛ دەبێتە بلۆکێکی پەخشانئامێز کە لەناواخنی شیعرەکدا تێهەڵکێشکراوە: ''من نیگەران بم یاخود شاد، پەڕەی گوڵەکان ﮪەر دەوەرێن، برینەکانیان ﮪەر دەکەونە درەوشانەوە، سەبارەت بەوە زۆر ئازار دەچێژم، چونکە من ناتوانم هیچ لە حاڵی گوڵەکان بگۆڕم و هیچ کاریگەرییەکم هەبێت...'' ئەم وەرچەرخانە لە فۆرمی داڕشتنەوەی ئەو شیعرە لە ناواخنی ئەو گەمەی بێهودەیی و تەحداکردنەوەیە کە ئەوەی ''خۆم''ی شاعیر چۆنم بوێت هەر بەو شێوەیە دایدەڕێژمەوە.

لە هەموو شیعرەکاندا هەست بە نائارامییەک دەکەین
لە هەموو شیعرەکاندا هەست بە نائارامییەک دەکەین، ئەم لایەنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هیچ دیکۆرێکی تایبەتی نادۆزینەوە تاکو خۆمانی تێدا جێنیشین بکەین. ئێمە، ئەوان، هەر وەک ''خۆی''ی شاعیر، لە جیهانێکی ڕستە و واتاکانیان هاموشۆمانە، واتاکان پێشوازیمان لێدەکەن و هاوکات هەر بەواتاکانیش وەدەردەنرێین. شوێنی ڕاستەقینە، زەمینەی غەم و نهێنی و گەمەی وشە، لە شارێکە کە ناوی نووسراوە، بەڵام بە شاری ڕاستەقینە ناچێت! هەست دەکەین لەناو دژەیۆتوپیا پێشوازیمان لێ دەکرێت، بەڵام بۆ ئەوەیە لێی تێ بگەین و بزانین کێن ئەوانەی لەوێ دەژیین. لە شیعری ''من ڕیسایکلینم'': ''من لە شارێک دەژیم ناوی سلێمانییە، ئەو شارە شاعیری زۆرزۆری تێدایە، سوور فاریزە، ڕەش فاریزە، سپی فاریزە، شین فاریزە، زەرد فاریزە، شەرابی فاریزە، قاوەیی... بەڵام من لەبەر ئەوەی ڕەنگم نییە، لەوێ شاعیر نیم، لە شارەکەی خۆم!'' ئەم سووربوونە لەسەر شارەکەی خۆم پەنجەیەکی تۆمەتە بۆ ئەوانەی شاعیر بە شاعیر نازانن.
بۆ ئەوەی بێینەوە سەر خوێندنەوەی شیعری ''ئۆرژیناڵ''
لێرەدا یەکسەر بەرەوڕووی ناوەرۆکی ناونیشانەکە دەبینەوە. وشەکە، کە بێگومان وشەیەکی بێگانەیە، بەواتای ''رەسەن'' هەڵبژاردنی وشەیەکی بێگانە مەبەستێکی دوولاییش دەچەسپێنیت: کە خۆمی نامۆ بەئێوە، بەوشەیەکی نامۆش خۆم لێتان جودا دەکەمەوە. من ڕەسەنم، ئێوە، ئەوانیتر (نا) ڕەسەنن، بەو شێوەیە بایەخێک بەو دوو چەمکە هاودژە دەدات و ''من''ی شاعیر هەتا ڕادەیەک دەبێتە نیوەندگیر و ناوەرۆکی بیرۆکەکانی بەو شێوەیە خستۆتەکار.
دەپرسین، ڕەسەنایەتی بەرانبەر بەچی؟ بێگومان بەرانبەر بەساختە. لەم هەڵبەستەدا، شاعیر دوو بەرەی پێکهێناوە: بەرەی ''خۆم'' دژ بە بەرەی ''ئەوان، ئێوە، هەموان'' سەرجەمی شیعرەکە لەسەر ئەو دووئاستە دامەزراوە و بەنێوەندی پلەبەندییەکی زۆر سەیر کە لە ڕووی فۆرمەوە ''خۆمی'' شاعیر کەمدەکەمەوە لەپێناوی دەرخستنی کەموکووڕی ئەوانی تر. پەنجەی تۆمەت بۆ ''خۆم'' ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی ئەوانیتر تاوانبار بکات. درز دەخاتە نێو ژیانی ''خۆم'' بۆ ئەوەی کەلێنەکانی ئەوانی تر ببینێت و ئاشکرای بکات. ئەو خۆی دەناسێت کییە، بەڵام ئەوانی تربەو شێوەی خۆکەمکردنەی ''من، خۆم'' خۆیانیان پێ دەناسێنێت. ئەم یاریکردنە بێ ئەوەی ''خۆم'' نەخاتە خوارووی پلەبەندییەکە نەدەهاتە دی. یارییەکی جوانە لە تێڕوانین لەخوارەوە بەرەو سەرەوە، بۆ بینینی ئەوانەی خۆیان لەسەرووی هەرەمەکە جێگیر دەکەن و ئەوی شاعیر ڕەتدەکەنەوە. ئەم ڕەتکردنەوەیە بەم شیعرە و شیعرەکانی تری ناو دیوانەکەدا وەڵامی دراوەتەوە.
سەرەتا، وەک جەغتکردنەوە و پێداگریی و هەتا ڕادەیەک پشتوگوێخستن زنجیرەیەکی دوورو درێژ لە دەستنیشانکردنی پلە و پۆست، وشەکانی ئاڕاستەی: مامۆستاکانی شیعر/ بەڕێوەبەرەکانی شیعر/ دکتۆرەکانی شیعر/ وەزیرەکانی شیعر/ ئەندازیارەکانی شیعر/ کوێخا و ئاغا و دەمڕاستەکانی شیعر/سکرابچییەکانی شیعر/ کەڵەگاکانی شیعر/ شارەزایانی شیعر/ هەڵسەنگێنەرانی شیعر/ سەندیکاکانی شیعر/ پارێزەرانی شیعر/ ...هتد.
کۆتاییەکەی بەم ڕستەیەیە: (ئەوانە) ''پێیان ناخۆشە و هار دەبن من ئەم شیعرانە بەمجۆرە بنووسم، بەڵام من هەر بەمجۆرە ئەم شیعرانەم دەنووسم!'' ئەم سووربوونە بە وشەی ''هەر'' بەڵگەیە لەسەر نیەتی بەردەوامبوونی لە داهاتووی ''من''ی شاعیر.
وێڕای جیاوازی ڕیتمەکانی، ئەم شیعرانە زۆر جێی لێکدانەوەن. وشەکان لێرەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی ناپارسەنگی ڕستەکان بکەن کە بەمەبەستەوە داڕێژراون. ئەو پێشەکییەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد، وەک زایڵەیە بۆچوونەناو سەرجەم شیعرەکانی داهاتوو. جۆرێکە لە ئاگادارکردنەوە، کە ئەوەی وا دێت، نەک مەرج نییە بەدڵی تۆ بێت، بەڵکوو هەرگیز بە دڵی تۆ نابێت، بەڵام ''من'' هەر بەردەوام دەبم. (لێرەدا مەبەست لە لیستی ئەو زنجیرە پۆستەیە کە دەیخاتەڕوو) ، ''من''، خۆمم، بەو شێوە و بەو جۆرەی دەمەوێت، نەک بەو وێنەییەی تۆ، ئێوە هەتانە لە بارەی من. لێرەدا ئەم منی شاعیرە، بەقورگێکی پڕ تاڵاو هەستی دەردەبڕێت، هاوکات منێکی یاخیە، چونکە هەمان ڕاگە بۆ هاتوچۆکردنی بەکارناهێنێت. دەتوانین بڵێین بەپێچەوانەی شەپۆلەکان مەلەی خۆی و ئەوانیتر دەکات، مەلەکردنێکە، کە هەتا ڕادەیەک دڵنیا نییە لەوەی دەتوانێت بگاتە کەنارکان.

تەقەلایەکەیشە بۆ نیشاندانی ئەودیوی ناسراو و باو. یاخیبوونە
لە ''من ئۆریژیناڵم'' شاعیر دەڵێت: ''من ئیشی جوانکردن ناکەم، پلانی ڕێکخستنی هیچ شوێنێکم نییە، بەنیازی چاکردنی هەر دۆخێک، بۆ مەبەستی خۆشکردنی هیچ کەشێک لێرە نیم...'' لێرەدا دەپرسین، کە شاعیر ئیشی جوانکردن نەبێت، ئەی ئیشی ناشیرین کردنە؟ بێگومان نەخێر! ئەم ڕستەیە و ئەوانی تریش کە وا دێن، وروژاندنە، تەحەدایە، تەقەلایەکەیشە بۆ نیشاندانی ئەودیوی ناسراو و باو. یاخیبوونە دژ بەچەمکی ناسراو و باوە. ئەوەی لەلای تۆ، لەلای ئێوە پەسندکراوە، لەلای منی شاعیر ڕەت دەکرێتەوە. هەموو ڕەتکردنەوەیەک وەرچەرخانە لەخودی ژیانی شاعیر بۆ وەدەستهێنانی چرکەی شعرییەت. گەورەترین کێشەی شیعر لە گرتنی چرکەیەکە لێیەوە بتوانێت ئەو مۆرکی دەنگەی بخاتە سەر لاپەڕەکان.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览614
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 01-11-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 01-11-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览614
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,793
图片 105,227
书籍 19,555
相关文件 97,936
Video 1,414
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!