图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,482
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خوێندنەوەی دەقی شیعری (گەڕانەوە بۆ ماڵ)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەی دەقی شیعری (گەڕانەوە بۆ ماڵ)

خوێندنەوەی دەقی شیعری (گەڕانەوە بۆ ماڵ)
خوێندنەوەی دەقی شیعری (گەڕانەوە بۆ ماڵ)
#بەختیار حەمەسوور#

«گەڕانەوە بۆ ماڵ» دەقێکی شیعری تەیب جەبارە، لە دووتوێی مروارییەکانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، لە ژمارە (8771) ی ڕۆژی (11-10-2022) بڵاوبووەتەوە. لەم نووسینەدا، هەوڵدراوە لەسەر دوو ئاست بنووسرێت، یەکەم ئاستی ناوەوەی دەق و دووەم ئاستی دەرەوە، هەڵبەت هەر لەسەرەتاوە ئەم خوێندنەوەیە بانگەشەی دواخوێندنەوە ناکات و دەزانێت کە دەکرێ و دەلوێ باری سەرنج و خوێندنەوەی تر بۆ هەمان دەق، لە گۆشەنیگای ترەوە بکرێت و بنووسرێت.

1- ئاستی ناوەوە
«گەڕانەوە بۆ ماڵ» لە پێنج بەش پێک هاتووە، لەم دەقەدا مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ زماندا کراوە، کە وێڕای درێژەدان بە ئەزموونی پێشتری شاعیرەکەی، هاوکات نوێبوونەوەی خۆیشی پێیە. ئەگەر بمانەوێ ئەو مامەڵە زمانەوانییە ڕوون بکەینەوە، دەتوانین سەرناوێکی بۆ دابنێین: «لەبریدانانی نەگونجاو». دەتوانین ئەمەش بەم جۆرە ڕوون بکەینەوە: لە واقیع و ژیانی ڕۆژانەدا، بۆ هەر ناوێک، دەتوانی ئاوەڵناوێکی گونجاو و تەبا بەکاربهێنیت، وەک: ناوی نان، دەتوانین ئاوەڵناوی گەرمی بۆ دابنێین و بەوەش دەبێت بە نانی گەرم، ئەمە وێنەیەکی باو و بیستراوە، ڕۆژانە بەکاردێت، بەڵام لە شیعردا دەکرێت ئەم وێنە باو و بیستراوە تێکبشکێنرێت و وێنەیەک لە جێی دابنرێت کە وێناکردنی زەحمەت و نەگونجاو بێت، بۆ نموونە بڵێین: نانی هەوراوی، وێناکردنی نانی هەوراوی کە لە واقیعدا بوونێکی بەرجەستەی نییە، زەحمەتە، تەنیا دەتوانین لە زەین و زماندا وێناکردنەکەی مسۆگەر بکەین، بۆ بەرجەستەکردنیشی، جگەلە شیعر، لە هیچ جێیەکی دیدا ئیمکانی وەها وێنە و وێناکردنێک نییە. ئەم دەقەی تەیب جەبار لەسەر هەمان ڕێسا کۆمەڵێک وێنەی وەها پێشکەش دەکات، ڕەنگە توانست و ڕادەی داهێنەرانە و سەرکەوتنانەی وێنەکان لە یەک ئاست و وەک یەک شاعیرانە نەبن، بەڵام هەموویان سەر بەو ڕێسایەن و لەو چوارچێوە نەگونجاو و ناباوەدا ڕسکاون. بۆ پتر ڕوونکردنەوە، ئەم کۆپلەیە لە شیعرەکە وەردەگرین:

دەگەڕێمەوە بۆ ماڵی خۆمان،
جلوبەرگی تازە لەبەر دەکەم:
پانتۆڵ لە قوماشی هاژە،
چاکەت لە قرچەی گەرما،
جلی ژێرەوە لە هەناسەی یار،
کراس لە تریفەی مانگ،
بلوز لە کزە،
پێڵاو، چەرمی پەپوولە
پاڵتۆ، وژەی دارستان
ملپێچ، پەلکەزێڕینە.

دەبینین سەرجەم ناوەکان، ئاوەڵناوی نەگونجاویان بەرانبەر دانراوە، لەبری ئەوەی بۆ پانتۆڵ قوماشی کەتان یان هەر جۆرێکی تر دابنرێت، ئاوەڵناوی هاژە دانراوە، کە ئەمە لەگەڵ وێنای ئێمە و واقیعدا یەک ناگرێتەوە و نەگونجاوە؛ چۆن هاژە لەپێ بکەین!؟ بۆ ناوی بلوز دەکرا لەبری ئاوەڵناوی کزە کە ناکۆک و نەگونجاوە، لۆکە دابنرێت، بۆ پێڵاو، ئاوەڵناوەکەی کە بۆی دانراوە لە دوو وشە پێک هاتووە: چەرمی پەپوولە، ئەگەر تەنیا بنووسرابا چەرم لاریمان نەدەبوو، بەڵام چەرمی پەپوولە ئاوەڵناوێکی ناباو و نەگونجاوە و بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانەدا کۆمیدییە، بۆ ناوی ملپێچ ئاوەڵناوی پەلکەزێڕینە دانراوە، کە دەکرا خوری دابنرێت، کە دەڵێی پەلکەزێڕینە وێڕای حاڵەتە نافیزیکییەکەی، هاوکات دەستپێڕانەگەیشتووشە. هیچ کام لەم لەبریدانانە نەگونجاوانە لە واقیعدا نیین، سەر بە دنیایەکی ترن، لە ژیانی ڕۆژانە و لەسەر شەقام و بازاڕدا نابینرێن و ناکڕدرێن و مەحاڵە ڕوو بدەن، شوێنی ئەمان جێیەکی ترە، لەناو زمان و لە زەیندا، لە پانتایی شیعردا ڕوویان داوە؛ تەنیا جێیەک کە ئیمکانی ڕوودانی ئەم حاڵەتە ناباو و نەگونجاوانەی هەیە. «گەڕانەوە بۆ ماڵ» گۆڕەپانی ڕوودانی ئەم حاڵەتە نائیمکانانەیە، لێشاوی بەدواداهاتنی ئەم ناو و ئاوەڵناوە سەیروسەمەرانەیە، لەپێناوی خوڵقاندنی زمانێکی شیعریی تایبەت و وێنەیەکی نوێسازی پڕ لە جووڵە و جوانی: زمانێک کە لەگەڵ خۆیدا نەریتێک دەچەسپێنێت و دەبێتە تاپۆ و تۆماری ئەزموونێک، وێنەیەکی شیعرییش پێشکەش دەکات کە لە نیگای ڕیالیستیانەی کامێرا و چاوی ئاسایی خۆ ڕادەپسکێنێت و ڕاوکردنی مەحاڵە.
جێی خۆیەتی ئاماژەیەکی خێرا بۆ خاڵبەندی و کورتبڕیی، کە خەسڵەتێکی ئەزموونی تەیب جەبارە و لەو کۆپلە بچکۆلەشدا ڕەچاو کراوە، بکەین: لە پێنج دێڕدا کە ناو و ئاوەڵناوی بەرانبەریان دێت، ئامرازی لە بەکاردەهێنێت و فاریزە دەخاتە کۆتایی ڕستەکانەوە، وەک: پانتۆڵ لە قوماشی هاژە، / چاکەت لە قرچەی گەرما، / و... بەڵام لە سێ دێڕی دواییندا ڕیتمی شیعرەکە بە لابردنی ئامرازی لە و جێگۆڕکێی فاریزەکە، هەم سووکەڵەتر دەبێت، هەمیش خێراتر: پێڵاو، چەرمی پەپوولە/ پاڵتۆ، وژەی دارستان/ ملپێچ، پەلکەزێڕینە.

2- ئاستی دەرەوە
لێرەدا هەوڵ دەدەین بە شوێن پشتینە (باکگراوند) ی دەقەکەدا بگەڕێین، پشتینەیەک کە ئەگەرچی لە پانتاییدا نابینرێت و ونە، بەڵام ئامادەییەکی سەرتاسەری هەیە، هاوکات هەر لە ڕێی دۆزینەوە و پەیبردن بەم پشتینە ونە، بەشێک لە جەوهەری ناوەرۆکی «گەڕانەوە بۆ ماڵ»یش ڕوون و ئاشکرا دەبێت: دوو ساڵێک لەمەوبەر (2020) ، پەتایەک بڵاو بووەوە، پەتایەکی دنیاداگر، لە کیشوەر و وڵات و شارە گەورەکانەوە تا گوند و خێوەت و قوژبنە بچکۆلە و دوورەکانیش لە زیانی ئەم پەتایە دەربازیان نەبوو، کەسانێکی زۆر بەهۆی ئەم پەتایەوە مردن و مردنیشیان لە خەمناکترین جۆری مردنەکان بوو؛ لەلایەن کارمەندانی شارەوانی و بە جلوبەرگی ترسێنەر و دەمامکی گەورەوە، لە گۆڕستانێکی نوێدا داشاردران، ئەم پەتایە لەو چەشنە پەتایانە بوو کە ڕێی هەناسە و بەرکەوتنەوە دەگوازرایەوە، هەر ئەمەش وایکرد کەسی تووشبوو دوور لەوانی تر و لە تەنیاییدا، ئازار بچێژێت: کۆرۆنا! بەڵێ، ئەوە ناوەکەی بوو، یاخود: کۆڤید 19!.
لە دنیادا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە، ڕێنمای و ڕێی جیاواز جیاواز گیرایە بەر، بۆ نموونە: ماسکبەستن، دەستشتنی بەردەوام، پاکوخاوێنی، دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵغی و ڕاگرتنی مەودایەک لەنێوان تۆ و ئەوانی تر، کە پەتاکەش تەشەنەی سەند و لە کۆنترۆڵ دەرچوو، ڕێکاری ناردنەوەی خەڵک بۆ ماڵەوە بە فەڕمی دەستیپێکرد، جۆرێک فشار هێنرایە ئارا کە هەر کەس لە پاش دەرچوونی قەدەغەکردن ببینرایە، ڕووبەڕووی سزا دەبووەوە. ئەم ڕێکارە گەیشتە کوردستان و ئێمەیش بۆ ماوەی پتر لە مانگێک چووینە ماڵەوە. لەگەڵ ئەوەی بۆ کەسانێک ئەم چوونەوە ماڵە قورس بوو، بەڵام بە تێکڕا ئەزموونێکی نوێ ڕسکا، ئەزموونێک کە ساڵانێک بوو لە بیر چووبووەوە؛ ئەزموونی ناوماڵ!.
لەم ئەزموونە نوێیەدا ئەندامانی خێزان لە شوێنە جیاوازەکانی کارکردنەوە گەڕانەوە بۆ ماڵ، بە مەودایەک دووری، لەبەرانبەر یەک و لە هەمان خانوو و ماڵدا، دەهاتن و دەچوون، فەلسەفەی ئەم پەتایە، چوون هەقیقەتێکی تاڵ، لەم کردەیەدا، واتە پێکەوەبوونمان و هاوکات دووریمان لە یەکتر بە مەودایەک، خۆی دەرخست: ئێوە بە تێکڕا، لە تەوقە گەرموگوڕەکانتان، لە باوەشکردنە توندەکانتان، لە ماچکردنی ئەملاولای یەکتر، لە هەواڵپرسینتان، درۆ دەکەن، درۆ، هەر ڕێک لەو کاتانەدا لە ئامێزی یەکتردان، بیر لە ترسناکترین پیلان دەکەنەوە دژ بە یەک، بۆیە لێک دوور بکەونەوە، ئەوە ڕاستیی ئێوەیە، لێک دوور بکەونەوە.
«گەڕانەوە بۆ ماڵ» هەڵچنینی ئەو ناشیرینی و ترسوتۆفەی دەرەوەیە کە سیاسەت و خەڵکانی هەلپەرست و چەندڕوو، هەوا و هەناسەشیان ژەهراویی کردووە، بەر و بەرهەمی ڕامانە لە دۆخی نادڵنیایی و نائارامی دەرەوە لە چرکەساتی ئارامیی و هاسەنگیی ماڵەوە. لە شیعرەکەدا هاتووە کە شاعیر نایەوێت چیدی بچێتە کافیتریای کەفاو، مەزادی بازاڕی گرێکوێرە، پیاسەی پارکی تاک‌مەودا، نایەوێت گوێی لە دەنگوباسی تەنگەبەر بێت، ڕەشنووسی هیچ کودەتایەک بخوێنتەوە و چەندانی تر، دەیەوێت لە هەموو ئەو پۆخڵەواتانەی دەرەوە بحەسێتەوە و پشوویەکی هەمیشەیی بدات. کاتی نووسینی دەقەکە، وەک لە داوێندا دانراوە: (نیسانی 2022) ە، یانی دوو ساڵێک پاش کزبوونی کۆرۆنا، بەڵام لە نەستی دەقەکەدا، دەتوانین کاریگەریی پەتای کۆرۆنا و گەڕانەوەمان بۆ ماڵەوە، بخوێنینەوە. ئەگەر تەماشای ناوەرۆکەکەشی بکەین، دەبینین زۆر هونەریانە ئەم دۆخە چکاوەی ناو دەقەکەوە بووە: بەراوردێک لەنێوان دوو حاڵەتدا کراوە بێئەوەی ناوی یەکێکیان بێت، سەرجەم دەقەکە باسی ماڵەوە دەکات، باسی ئەو کارانەی کە بڕیارە بە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بکرێن، بەڵام خوێنەر خۆبەخۆ خەیاڵی دەچێت بۆ دەرەوەش، دەرەوە هیچ کام لەو کردارانەی لێ نیین کە کەسێتیی ناو دەقەکە بڕیارە بیانکات، ئەمە بزواندنێکی جوان و هونەرییە لە ڕێی باسکردنی شتێکەوە خوێنەر بەرەو شتێکی دی پەلکێش بکەین.
لە کۆی دەقەکەدا خوێنەر دەکەوێتە کەشی ناو ماڵەوە، ئەم کەشە ئارام و بێدەنگە، دوورە لە ژاوەژاو و هەراوهۆسەی شەقام، کەشێکە پێشتر بیری لێ کراوەتەوە، ئێستا کە بڕیارە هەموان بگەڕێینەوە بۆ ناوماڵ، دەرفەتە بۆ جێبەجێکردنی، دەبێت بکرێت، ڕەنگە تەمەن جارێکی تر ئەم هەلە نەدات، دەبێت بقۆزرێتەوە. لە «گەڕانەوە بۆ ماڵ»دا بە وردی نەخشەی ئەم پلانە چنراوە، زۆر شاعیرانەیە، بە جۆرێک ئیمکانی تانوپۆکەی تەنیا لە خەیاڵدا، لە ماڵەوە، لە ژوورێکدا و بەتەنیا، سەر دەگرێت.
ماوەی کەرەنتین و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕۆژانی ژیان لە ماڵەوە، هەلی خستە بەردەم نووسەران و کۆمەڵێ دەقی ئەدەبی نووسران و دواتر و پاش هێوربوونەوەی کۆرۆنا، لێرەولەوێ دیتران، هەندێکیان هیچ پەیوەندییان بەو پەتایەوە نەبوو، دەقی سەربەخۆ بوون و لە شتی دی دواون، هەشبوو ڕاستەوخۆ لە دەقەکەیدا باسی کۆرۆنای دەکرد، هەشبوو وێنای بڵاوبوونەوەی پەتایەکی دەکرد، خوێنەر دەیتوانی بە سانایی بیناسێتەوە و بزانێت مەبەست لێی کۆڤید 19یە، لەو دەقانەی خوێندوومنەتەوە و بە ئاشکرا و پەنهان پەتاکەیان تەوزیف کردووە، جیا لە ڕۆمانی دەفتەری پیرانی غەمناکی ماردین ئیبراهیم، هیچ شتێکی ئەوتۆم لەلا نەماوەتەوە. دەقی «گەڕانەوە بۆ ماڵ»ی تەیب جەبار دوورونزیک باسی کۆرۆنا ناکات، بەڵکوو بە شێوەیەکی ناڕاستەخۆ، لە پشتینە و نائاگایی دەقەکەدا وەها پەتایەک هەست پێ دەکرێت، ئەم دەقە لەو دەقانەیە کە دەتوانێت وێنەیەکی ڕوون و شاعیرانەمان سەبارەت بەو پەتایە و ڕۆژانی کەرەنتین و ئەزموونی تاکانەی شاعیرێک لە ماڵەوە، پێ بدات.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览620
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 17-11-2022
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 17-11-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 92%
92%
添加( زریان عەلی 25-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on25-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览620
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,497
图片 105,195
书籍 19,482
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!