图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,955
图片 104,844
书籍 19,331
相关文件 97,562
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پوکانەوەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و چارەسەر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پوکانەوەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و چارەسەر

پوکانەوەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و چارەسەر
پوکانەوەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە و چارەسەر
#یادگار ئیسماعیل#

کۆمەڵگە لە پاشکەوتن و پوکانەوەی فەرهەنگییدا لە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار دایە!
هۆکار و چارەسەر...

سەر لەبەری لایەنەکانی کۆمەڵگەکەمان، لە پەیوەندییەکان تا دەگاتە مامەڵە و کارکردن و شێوازی هەڵسوکەوت و ژیانکردن لە کۆمەڵگەی خۆمان پێویستی بە پێداچوونەوە و داڕشتنەوە هەیە. کۆمەڵگەکەمان لە قۆناغێکی مەترسیداری پووکانەوەی فەرهەنگیی دایە. بۆیە زۆر پێویستە لەپێناو پیرۆز ڕاگرتنی شکۆی یاسایی و کۆمەڵایەتی مرۆڤ و پیشەییبوون و ماف و خواستەکانی تاک، ئێستا یاسا بەردەستەکان وردتر و خیراتر جێبەجێ بکرێن ئینجا هەموار بکرێنەوە و یاسای نوێ بخرێنە دەنگدانەوە و پەسەند بکرێن، کە بە تەواویی شکۆی تاک لە کۆمەڵگەیەکی چەقبەستوو کۆنەپارێز بپارێزێت.

ڕۆژبەڕۆژ ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکان، ڕووداوەکانی تەقەکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی بە شێوازە سەرەتاییە کۆنەپەرستیەکەی، لە ئازاردان تا دەگاتە کوشتن، زیاتر دەبن ئەم کێشانە لەسەر چەند پرسگەلێک ڕوو دەدەن کە دەکرێت چارەسەر بکرێن. بێگومان سنووردارکردن یان توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی پشکنین و قەدەخەی چەک کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر چۆنییە.ی ڕووداوەکان و تاڕادەیەکیش کەمکردنەوەی ڕووداوەکان دەبێت، بەڵام ئەوەی زۆر زیاتر جێی نیگەرانییە.ئەوەیە تاک و خێزانەکانیش چیتر لەم کۆمەڵگایە هەست بە پارێزراویی ناکەن، لەهەر کات و ساتێک تەنیا بە دەربڕینی خواستێکی سەرەتایی یان دەربڕینی بۆچوونی کەسیی دووچاری کێشە دەبن لەلایەن تاکەکانی دیکەوە. ئەمە بە ڕادەیەکە خەڵکی بە تایبەتی لەم دواییانە تەواو ڕەشبین بوونە تا ڕادەی جێهێشتنی وڵات.

لایەنێکی دیکەی زەقتر دەرکەوتنی پووکانەوەی فەرهەنگیی کۆمەڵگە و خەسڵەتە شارستانییە.کۆمەڵایەتییەکان بریتییە لە نەمانی متمانە لەنێوان خەڵک و دامەزراوەکان. ئەو بێمتمانەیە فرەڕە‌هەندە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بێمتمانەیی و پاشەگەردانێ و لادانە نائاکارییانە بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە، کە تاکەکان پێان وایە دامەزراوەکان دەستەبەری مافە سەرەتاییەکانیان ناکەن. ئەمە بۆ تەواوی دامەزراوەکان درووستە و گەورەترین داڕووخانیش لە کایە جیاوازەکان لە پەروەردە تا خوێندنی بەڵا ئەو کاتە دەبێت متمانە لەنێوان هاوپێشەکان خۆیان و لەنێوان قوتابییان لە لایەک و لە لایەکی دیکە پەنابردنە بەر ڕێکارە لادەرە نایاساییەکانە، کە سەرئەنجام کۆمەڵگە ئەوەندی دیکە ناشرینتر دەکات. ئەو گومانە ڕووی ڕەشی چەند ساڵێکە و هی ئێستا نییە. هەرچەندە گۆڕانکاریی یان جێگۆڕکی یان شێوازەکەش بگۆڕدرێت، متمانە هەر بە لاوازی دەمێنێتەوە، مەگەر گۆڕانێکی ڕادیکاڵ لە ئاڕاستەی دامەزراوەکان ببینین، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی ڕابردووی کۆمەڵگەکەمان شتێکی پشبینی نەکراوە و بەو پێیەش پووکانەوەی کۆمەڵگەی شارستانی و فەرهەنگیی، کە تروسکاییەکی بۆ بەدی بکرێت، نییە.و زەمینەی هزری و کۆمەڵایەتی بۆ ساز نەکراوە.

یەکێک لە هۆکارە هەرەزەقەکانی پووکانەوەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە بەردەوام بوونی ڕووداوی کوشتن و تەقەکردنە. ئەمە دەکرێت دەرەنجامی سستی یەکلایی کردنەوە دۆسییەکان لە دامەزراوەکان و دادگەکان و هاوکات لە هەندێک باریش پابەند نەبوونی خودی کۆمەڵگەیە بە یاساکان. ئەمە دەکرێت دەرئەنجامی بێهیوایی بێت یان سالارنەبوونی یاسا بێت لە ڕوانگەی ئەو خەڵکە. ئەمە بە ڕادەیەکە لە دۆسیەی وەک بەرگری کردنی تاک لەخۆی کێشەکە بە کۆمەڵایەتی چارەسەر بکرێت و بەرگریکار سزای بارمتەی خوێن بە خوێن و داراییش بدات ئەمە بۆ کێشەکانی دیکەش هەر ڕاستە. ئەوەشی لەوە زیاتر جێی نیگەرانییە.ئەوەیە، کۆمەڵگە وەک جێگرەوەی یاسا، لە کێشە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان دەڕوانێت و پەنا بۆ دیوەخانەکان دەبات، کە بە ڕادەیەکی زۆر لە یەکلایی کردنەوە کێشەکان بوونەتە جێگرەوەی دادگە و دامەزراوەکان. ڕوونە کۆمەڵگەکەمان (هەموو کۆمەڵگەیەک بە گشتی) خاوەن تایبەتمەندی خۆیەتی و دەبێت ڕێز لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان بگیرێت، بەڵام بەو مەرجەی خاوەنی ئەو پێگە کۆمەڵایەتیانە ملکەچی یاسا بن نەک ببنە شوێنگرەوەی دادگە و دامەزراوەکان. بێجگە لەمەش، کێشە مەزنەکە ئەوەیە لەو ڕووداوانە پرسەکان بە کەسیی، خێزانیی یان بنەماڵەیی دەکرێن وەک بڵێی تاک بوونی نییە.لەو کۆمەڵگەیە، تا لەسەر کەموکووڕییەکانی لە دادگە و دامەزراوەکان تەنیا خۆی سزابدرێت، بەڵکوو دەبێت دەوبەروبەریشی ببنە قوربانی ئەو سزا کۆمەڵایەتیانەی بوونەتە جێگرەوەی سزا یاساییەکان، ئەو جێگرتنەوەیەش تا دێت کۆمەڵگە لاسار دەکات و یاساشکێنی دەکاتە ڕۆتین و کارێکی ئاسایی.

پووکانەوەی فەرهەنگیی و کلتووری کۆمەڵگە بە هۆاکری دیکەشەوە بەندە، بەڵام هەر چۆنێک بێت پێکهاتەی واتایی بۆ تاک زۆر لاوازە و تاک بەهیچ شێوەیەک توانای بڕیاردانی لە چارەنووسی خۆی نییە.و بڕیاری لە جیاتی دەدرێت، ئەمەش بەشێکی سەرەکی بەردەوامیی و زۆربوونی ڕووداوەکانی ڕووبەڕووبوونەوە و کێشەیە لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆی ڕوانگەیەکی کۆنەپارێزی چەقبەستوی نێرسالار. بۆ نێرسالارەکان پرسەکان هەرچۆنێک بن دەیانکەنە پرسی تایبەت و کەسیی. زۆرجاریش بابەتی ڕەوشت بە زەوی و موڵک یانیش تەنیا بە مێ دەلکێندرێت و هەمان کەس، کە ئامادەیە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نابەدڵ و لەسەر مێیەک کەسێک بکوژێت، خۆی لەژێر پەردە و بە ئاشکرا ئەو کارە ئەنجام دەدات و مامەڵەی زۆر خراپتر لەگەڵ مێ دەکات و لە کەسایەتی و پێگەی دەدات، لە هەردووک باریش مێ قوربانی یەکەمی هەوەستبازیی نێری نێرسالارە.

بەشێکی دیکەی لادانە ئاکاریی و نایاساییەکان، کێشەکان بە گشتی، زۆربوونی کوشتن و بەریەککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان پوکانەوە و پاشکەوتنی ڕۆشنبیری و شارستانییە.ە. لەم کۆمەڵگەیە لە دوورەوە و بە هات و هاوار و قسە و گۆتە گۆت دژایەتی بەرانبەر دەکرێت، کە ڕەنگە بە هیچ شێوەیەک کێشەیەک نەبێت یان ئەگەر کێشەیەکیش هەبێت بەو شێوەیە نەبێت کە لە پشت مۆبایلەوە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت. ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستیەیە لە وتارێکی دیکەمدا ئاماژەم بۆ کردبوو (کەی جنێودان و لێدان لە شکۆی مرۆڤ بەرۆکمان بەردەدەن؟) کە چەندە گرنگە مرۆڤی سەردەمیی کەڵک لە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو ببینیت بە زمانێکی شیاو بۆچوونەکان ئاڵوگۆڕ بکەن، نەک وەک مرۆڤی سەرەتایی بە زمانی هێزو وشە نەبیستراوەکان جێگرەوە بۆ گفتوگۆ بدۆزرێتەوە. کۆمەڵگە وەها خراپ ئاڕاستەی گرتووە ڕەنگە بە دەیان کۆڕبەند و توێژینەوە نەتواندرێت پەنجە بخرێتە سەر وردەکارییەکان. ئەو گەندەڵیە ئاکارییەی هەیە تەنیا لەو ڕووداوانە دەچن لە دەقە ئایینییەکان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیان لەسەر لەناوچووە. ئەگەر چەند نموونەیەکی زەق بخەینە بەرباس و ڕۆژانە گوێ بیستیان دەبین و بەردەوامیش دەبن، بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێنەوە یەکێک لە هۆکارەکان بێ ئیشی و ناسەرقاڵی خەڵکە بە پیشەیەک یان ژیانی تایبەتی خۆیان، یانیش کەمتەرخەمیی لە ئیش و کار کاتێکی زۆریان دەخاتە بەردەست لە بری ڕێکخستنی ژیانی خۆیان ژیانی خەڵکی تێک بدەن. هۆکاری دووەمیشی ئەو گەندەڵیە کۆمەڵایەتیەیە کە لەسەر بێئاکاریی و لەسەر بنەمای ڕق و ئیرەیی، چینایەتی، بیرکردنەوەی سیاسی و ئایینی درووست کراوە. بەو پێیە نێرسالارە کۆنەپارێزە نەریتیەکە هەرچۆنێک بێت کەسی چینێک یان توێژێکی دیکە بە لاواز یان بێ کەسایەتی لەقەڵەم دەدات و دژایەتی دەکات یان سووکایەتی پێدەکات. سێیەم هۆکار ناپیشەیی بوونی خەڵکە بە گشتی، گشتگیری کردن نەبێت. تێبینی کراوە، کە پایە و پێگەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت، خزم و خۆیی و هاوڕێکانیان بەکار دەهێندرێن، یان پێگەیان تەواو دەخەنە بەرژەوەندی تەسکی خۆیان. بەو پێیە ئەو پێگەیە بۆ دەرخستنی ماسوولکەکانی قۆڵ و خۆدەرخستن و چەوساندنەوەی بەرانبەر بەکار دەهێنێت. ئەمەش وای کردووە پیشەکان و پێگەکان لای گشتی هیچ مانێکی بەرجەستە و هیچ بەهایەکی نەمێنێت.

لایەنە سیاسییەکان و تایبەتتر ڕاگەیاندنەکانیان هۆکارێکی دیکەی ئەو پووکانەوە فەرهەنگیەی کۆمەڵگەن. بەداخەوە ڕاگەیاندکار و ڕاگەیاندنەکان وەک چۆن لە پرسی کۆرۆنا سیاستیان بە پەتا کە دەکرد، ئێستاش بۆ فشار و مانۆڕی سیاسی لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە کۆمەڵگەیان ئەوەندەی دیکە شیواندووە. ئامانجێکی سەرەکی ڕاگەیاندن بریتییە لە گەیاندنی هەوڵ و زانیاریی، بەڵام زۆربەی ڕاگەیاندنەکان لە بری گواستنەوەی هەوڵ، بوونەتە نووسەری چیرۆک و دەرووناس ئاسا شیکار بۆ ڕووداوەکان دەکەن. ئەمە وای کردووە گێژەڵوکی هەواڵی داتاشراوی دژیەک درووست ببن و زانیاریی و ڕاستییەکان لە ڕای گشتی بشێوێنن و هاوکات ببنە دادگە پرسەکانیش چارەسەر بکەن. کەواتە لەم نێوانە دەبێت وەزارەتەکانی داد و وردتر داواکاری گشتی و وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و ناوەخۆ ڕژدتر بێنە پێشەوە. ڕەنگە ئەوەش چارەسەرێکی یەکلاکار نەبێت و لەوە گرنگتر جاڕنامەیەکی بەرپرسیارانەی نێوان پارت و بزووتنەوە سیاسییەکان بێت، کە ڕاگەیاندن وەک ئامرازێکی ئەرێنی بەکاربهێندرێت و ڕێگەنەدرێت دەرهاویشتەی سیاسەت کردنەکانیان کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە درووست بکات.

هۆکارێکی دیکە هۆگەلی گواستنەوە و خیرا گەیاندنی زانیارییە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. ئەمە لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان کێشەیەکی وەها نییە.و کێبڕکێ دەکرێت لەسەر گەیاندنی هەواڵ و زانیاری لە کاتی خۆی و پەیوەندییەکانیش لە کاتی پیویست ئەنجام دەدرێن، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە کۆمەڵگەی خۆمان، ئەو پێشکەوتن و ئامرازانەی پەیوەندییەکان بۆ هەمان ئەو دەنگۆ و گۆتە گۆت و سیخوڕی کاری دیکە ئەنجام دەدرێن، کە ڕەنگە لە ڕووبەڕوو و گفتوگۆ بە شێوەیەکی دیکە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت. بۆیە دەرئەنجام مرۆڤەکان وێنایەکی ترسنۆکانەی دزێوی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، کە بەرجەستە و دەربڕی ئەو کەسایەتیە نییە.لە ڕاستیدا هەیانە و ئەو هێزەشیان نییە.بە ڕووبەڕوو و گفتوگۆ ڕاستیەکان دەربخەن یانیش بۆچوونی خۆیان بە بێ ناوزڕاندن و دژایەتی و نابابەتیی بوون دەرببڕن. لەم خاڵە سەیر لەوەدایە، هۆکاری پێشکەوتن و پێشڤەچوونی شارستانییە.ی مرۆڤ، کە تەکنەلۆجیایە، بۆ ئێمە بۆتە بەڵا و کێشەیەکی مەزن، کە هەم متمانەی نەهێشتووە، هەمیش پرسەکان بە گشتی زیاتر بەلاڕێدا دەبات.

سیاساندن و بەسیاسییکردنی هەموو پرسەکان لای خەڵک و لایەن و کەسە سیاسی و گشتیش هۆکارێکی دیکەی بەریەککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان و دواجار پووکانەوەی فەرهەنگیی و کلتووری کۆمەڵگەکەمانە. بێجگە لە بەسیاسیکردن، تەنانەت هەموو تاکێکی کۆمەڵگە، تەنانەت ئەو تاکەش کە توانای دەربڕینی دوو قسەی لە بەردەم کامێرەکان نییە. لەسەر سیاسەت قسە دەکات. ئەم دیاردەیە لە هیچ کۆمەڵگەیەکی دیکە وەها بەو شێوەیە نییە. بێگومان واباشترە هەر کەسە و لە چوارچێوەی بابەتەکە دەرنەچێت و هۆاکر و دەرئەنجامی ڕووداوەکان شی بکاتەوە، ئینجا بیخاتە ڕوو ناشبێت بڕیاری یەکلاکاری لەسەر بدات.

بیردۆزی پیلانگێڕیی یەکێکی ترە لە هۆکارەکان. بیردۆزی پیلانگێڕیی یان بیرۆچکەی خەتابارکردنی کەسی سێیەم ڕەگێکی قوڵی هەیە. لێرە بە بێ زانیاری ورد و درووست و بەڵگە، تاکەکان و کۆمەڵگە بەگشتی شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکان دەکەن. ئەمە ڕەگێکی قوڵی هەیە و دەکرێت بۆ نەریتی دژە جوو ی بەشیک لە عەرەبەکان سەرچاوەی تەشەنەکردنی ئەو بیرۆچکانە بن. واتا چۆن ئەوان شکستی خۆیان دەخەنە ئەستوی جوو و ئیسرائیل (لێرەش بەربرڵاوە) ، بە هەمان شێوە، شکستی خۆیان دەخەنە ئەستۆی کەسانی دیکە و دەستی پیسی خۆیان بەو کەسانە دەسڕن کە گومانیان لێدەکەن. ئەمە ئەوە دەر دەخات، پەروەردە و خوێندنی باڵاو و خوێندنە تایبەت و ئایینییەکانیش بە گشتی لە گەیاندنی پەیامەکانیان شکستیان هێناوە.

بە کورتی، بە بەتایبەت دوای ئەو ڕووداوە یەک لەدوای یەکە خراپ و کارەساتبارانە، کە کوژرانیان لێکەوتۆتەوە، وا پێویست دەکات پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دابڕێژرێنەوە و هەمووان پێکەوە پابەندی یاسا و ڕێسا و ڕێنماییەکان بن، نەبادا مرۆڤەکان ببنە کۆیلەی ئارەزوو و بڕیاری هەڵە و نا بابەتی و خووە خراپەکان. لە لایەکی دیکە زۆربوونی دانیشتووان و لەبەرانبەر دەستەوەستان بوون لەبەرانبەر پەروەردەیەکی درووست و ڕانەهێنانیان بە سزا و پاداشت وا دەکات بەشێک لە مرۆڤەکان بەهۆی نەبوونی چۆنایەتی ئەرێنی لە کەسایەتیان و ڕاستنەکردنەوەیان هەبوونیان زیانێکی زۆری هەبێت و لەسەر گەندەڵترکردنی کۆمەڵگە بە شیوازێکی ستوونی و ئاسۆیی زنجیرەبەند بەردەوام بن. کەواتە، گەڕانەوەی سزاکان، کاراترکردن و خێراترکردنی ڕۆڵی دادگەکان و هەموارکردنەوەی یاساکان ڕۆڵی خێرا و بەرچاویان دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕووداوی نەخوازراو و کارەساتبار. ئەمە وێڕای ئەوەی پێویستە یاسادانەران و پەڕڵەمانتاران کار لەسەر یاسای نوێ و هاوچەرخ بکەن، کە تیایاندا پێناسەی ئەو کێشانە بکەن، کە لە یاساکاندا نین یان دەربڕی پێویستییەکانی مرۆڤی سەردەم نین. بێگومان، ئێستا کاتی بەخۆداچوونەوەی هەموو مرۆڤێکی کوردستانییە، تایبەت کاربەدەست و قەڵەمە بەدەستەکان لەکاتێک، کە ڕۆژانە ڕووداوی کوشتن و هەڕەشە و تۆقاندن ڕوو دەدەن، تا بتواندرێت لە پەنجە خستنە سەر هەڵەکانەوە دەست پێبکرێت و شەرم لە خاڵ خستنە سەر پیتی کێشەکان نەکرێت. ئەمە هەموو لەپێناو داهاتوویەکی ئەرێنی و گەشاوە و پڕشنگدار و بەرهەمهاتوو بە هەستی بەرپرسیاریەتی، هەستی لێبوردەیی کۆمەڵایەتی و سیاسی. ئەمەش پرسێکە پێویستی بە پاڵپشتی و خەمخۆریی هەمووانە، بە تایبەت هەرسێک سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەکادیمیست و ڕۆژنامەنووس و ڕۆشنبیران و کەسایەتیە پەروەردەیی و یاساییەکان. هاوکات، پێویستە هەر تاکێک لە ئێمە مرۆڤسالارانە و بابەتیانە مامەڵە بکات و نەبێتە بەشێک لەو بێسەروبەرییەی هەیە و پێویستیشە پیشەییانە لە دژی ئەو دیاردە نەخوازراو و بێزراوانە بوەستنەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览481
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-01-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 17-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 文化
书: 社会
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( زریان عەلی 26-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on27-01-2023
此产品最近更新( زریان عەلی ):26-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览481
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,955
图片 104,844
书籍 19,331
相关文件 97,562
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!