图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,672
图片 105,495
书籍 19,439
相关文件 97,472
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
شەڕی دەوڵەت، بۆچی دەوڵەت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی دەوڵەت، بۆچی دەوڵەت؟

شەڕی دەوڵەت، بۆچی دەوڵەت؟
ناونیشانی بابەت: شەڕی دەوڵەت، بۆچی دەوڵەت؟
ناوی نووسەر: #ئەبوبەکر حەسەن#

دەوڵەت کۆتاییهێنان نییە بە شەڕ، درووستکردنی بەهەشتێک نییە لەسەر زەوی لەو شوێنەی کە دەوڵەت خۆی شەڕە و، لە ناو ستراتیژی هەیمەنەکردندایە. دەوڵەت کۆتایی شتەکان نییە، کۆتایی و پایانی ئەو پەیوەندییانە نییە کە ستەمکاریی و کەڵکەڵەی هەژموون و هەیمەنە و زاڵبوونی لێوە هەلدەقوڵێت، هەرگیز. دەوڵەتیش وەک هەر دراوێکی دیکەی ناو پەیوەندییەکان، لە ناو پەیوەندی هێزەکان و ستراتیژی بەرهەمهێنانەوەی هەیمەنەدا بارمتەی ئەو هێزەیە کە دەیجوڵێنێت و دەیکات بە ماکینەی بەرهەمهێنانی مانا لەپێناو هەیمەنەکردندا. دەوڵەت فۆرمێکی ئەقڵانی ڕێکخستنی پەیوەندییەکان و ململانێ و بەریەککەوتنی ڕەق و زبری بەرژەوەندییەکانە. دەوڵەت تا ئەم چرکەساتەی تێیدا دەژیین وەک تاکە ئەلتەرناتیڤێک بۆ ڕێکخستنی ململانێکان تێنەپەڕێنراوە، ئەلتەرناتیڤێک کە کەمترین زیانی ڕاستەوخۆی هەیە لەوەی بەشێک بێت لە ململانێکان، ئەلتەرناتیڤێک لە چاو فۆرمە سیاسییەکانی دیکەی دەسەڵاتدا کەمتر بە بارێکدا دەکەوێت، کەمتر بە قازانجی چینێک تەواو دەبێت. بەڵام وەهم و درۆیەکی گەورەیە بانگەشەی بێلایەنی دەوڵەت بکرێت و بڵێین دەوڵەت سەر بە هیچ هێز و ستراتیژیی بەرهەمهێنانەوەی هەیمەنە نییە، دەوڵەت بە بەراورد بە فۆرمەکانی دیکەی دەسەڵاتی سیاسیی کەمتر لایەنگیرە، کەمتر بە قازانجی هێزێکدا دەکەوێت و خۆی یەکلا دەکاتەوە. بەڵام، دەوڵەت لە هەناوی خۆیدا، بارمتەی ململانێی هێزەکان و پەیوەندی هێزەکان و ستراتیژی زاڵبوون و دەسبەسەراگرتنە. لێرەوە گەمژەیی و کاڵفامی کەسانێک دەبینن کە وا دەزانن بە هاتنە کایەوەی دەوڵەت ململانێیەک نامێنێت، وا دەزانن نادادپەروەرییەکان کۆتاییان پێ دێت، وا دەزانن لێرەبوونی دەوڵەت واتە ئاوابوون و نەمانی زەبروزەنگ و توندوتیژی. لەگەڵ دەوڵەت و لە ناو دەوڵەتدا، لەبەرانبەر دەوڵەتدا ئێمە هەمیشە و بەردەوام لە ناو شەڕێکداین دژ بە دەوڵەت و کەڵکەڵەو مەیلی کۆنترۆڵیی سەراپاگیرو تۆتاڵی دەوڵەت، ئێمە لەبەرانبەر بوونەوەرێکداین کە سرووشتی زەبروزەنگی فیزیکی و ماتریاڵی خۆی گۆڕیوە بۆ سرووشتێکی نەرم و نیان و کە شەرعییەتی خاوەندارێتیکردنی ئەم زەبرو زەنگ و تەندوتیژییە ڕەمزی و نا ڕەمزییەی لە ناو ڕەوایەتی و شەرعییەتێکی جیاوازدا بە دەستهێناوە. ماف، لۆژیک، ئەقڵ و بەرژەوەندی دەوڵەت سەر بە مافێکی ئیلاهیی و پاشایی نییە، تەنیا سەر بە خودی دەوڵەتە. دەوڵەت تا ئاستێک دەڕوات کە دەبێتە جێگرەوەی خودایی و مافی خودایی، بەشێوەک کە دەکرێت باس لە ستراکتۆرە میتافیزیکی- تیۆلۆژییەکانی دەوڵەت بکرێت. دەوڵەت دەسبەرداری ڕەهەندێکی ترانسێندێنتاڵی سیکیۆلاریزە بوو نابێت. لێرەوە، لە ناو گەشەی دەوڵەت و فۆرمەکانیدا ئێمە هاوڕێی فەلسەفەیەکی سیاسیی بەرەنگارخوازین کە کارو وەزیفەی هەمیشە پاشەکشەکردنە بە مەیل و کەڵکەڵەی پاوانخوازی دەوڵەت، ئەکتێکی بەرەنگاری لەپێناو هێشتنەوەی پەراوێزگەلێک بۆ ئازادی و سوبژێکتیڤیتێیەک کە سەرقاڵی ژیان و مافی ژیانکردنی جیاوازی هەبێت لەودیو یونیفۆرمخوازی دەوڵەت و دەزگاکانییە. هەر لێرەوەو دژ بەم ئەژدیهایە دەزگا مەدەنییەکانی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی سەر ڕێگا دەخرێت: بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراو و دەزگا ناحکومی و نا دەوڵەتییەکان، گرووپەکانی فشار، ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی... یاخود ئەوەی کە ژیل دۆلۆز ناوی ناوە ماکینەی جەنگی نۆمادیی و کۆچەرییەکان، هێلەکانی هەڵهاتن و بەرەنگاری، قەڵەمڕەویی درووستکردن، لە قەڵەمڕەوییخستن، بەرەنگاری سەیرورەیی و سەیرورەی بەرەنگاریی وبەرەنگاربوونەوە، کەمینە و بوون نە کەمینە. یاخود ئەوەی لە فەلسەفەی سیاسیی سپینۆزادا پێی دەڵێت هەمیشە ڕادیکاڵیزەکردنی دیموکراسی و دیموکراسی تەنیا، دیموکراسیی ئاسۆیی. بەمشێوەیە دەوڵەت کۆتایی شەڕێک نییە، بەڵکوو گۆڕینی فۆرم و میکانیزم و چەکی نوێیە لە شەڕدا. دەوڵەت هەرگیز بیناکردنی بەهەشتێک نییە، ڕەنگە خولقاندنی دۆزەخێکی لێبکەوێتەوە. ئەوە هێزە نا دەوڵەتییەکانن کاریان ئەوەیە نەهێڵن دەوڵەت ببێت بە دۆزەخ، ببێت بە ئامرازی چەوساندنەوەو ستەمکاریی. بە تایبەت لە کۆمەڵگەیەکی کۆنترۆڵیدا ئێمە هاوڕێی دەوڵەتێکن کە بە نەرم و نیانی و شاراوەیی لە پراتیکدایە، لە ترافیکی هاتوچۆوە تا دەگاتە دادگاکان، کایەی پەروەردە، ڕاوێژکارێک، مامۆستایەک، سەرپەرشتیارێکێ پەروەردەیی، زەبروزەنگی یونیفۆرمی جلوبەرگی قوتابییان... دەوڵەت لە ڕێگەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە، لە ڕێگەی فەزای مەجازییەوە لە ناو ماڵەکانماندایەو ڕێگەمان پێداو، مۆڵەتمان پێداوە بێتە ژوورەوەو تەنانەت دەسکاری ژیانیشمان بکات. دەوڵەت بە تێگەیشتنە فوکۆیەکەی ئیتر لە ناو ژیان و بەرهەمهێنانی ژیاندایە نەک مەرگ و ترساندن و تۆقاندن. لەگەڵ ئەم دەوڵەتەداا ئێمە لە شەڕێکی نوێداین، پێویستمان بە چەکی نوێیە، سوژەی بەرەنگاری جیاواز کە چیتر سوژەیەکی شۆڕشگێڕ نییە بە مانا چەکدارییەکەی، ئێمە دەبێت جەنگی گەریلایی جیاواز سەر ڕێگا بخەین. کەواتە دەوڵەت فۆرمگەلێکی جیاوازی کەڵەکەبوونی سەرمایەی سەربازی، ئابووری و ڕەمزییە، فۆرمگەلێگی بە یەکداچوو بە شێوەیەک کە گشێک پیکدێنین لە ناو یەکێکدا، ئەم گشتە- یەکە بە یەکداچووە هەم تایبەتمەندییەکانی دەوڵەت پێکدینن، هەم دەوڵەت بەرهەم دێننەوە. ‎دەوڵەت ئەو میتایەیە کە دەکەوێتە سەروی دەسەڵاتەکانەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览408
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ئەمیر سیراجەدین 26-01-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on27-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):26-01-2023
URL
此产品已被浏览408
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,672
图片 105,495
书籍 19,439
相关文件 97,472
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!