图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,596
图片 105,231
书籍 19,487
相关文件 97,516
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
تاوانی جنێودان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاوانی جنێودان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا

تاوانی جنێودان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
تاوانی جنێودان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
#کارزان محەمەد#

جنێودان لە ڕاگەیاندندا، بەتایبەت لە بەرنامە ڕاستەوخۆکانی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنە کوردییەکاندا، بۆتە دیاردەیەکی باو، ئەمەش وێڕای ئەوەی خراپ قۆزتنەوەی ئازادیی ڕادەربڕینە بۆ مەبەستی نەشیاو، لەڕووی یاسای ڕۆژنامەگەریشەوە سزای لەسەرە.

پێناسی جنێودان
د. مبدر لویس وەک پسپۆڕێکی یاسا پێی وایە (جنێودان –سب- قسەیەکە سیفاتێکی سادە و زووتێپەڕی هەیە) ، بۆ شکاندنی شەرەف یان ڕووشاندنی ناوبانگ و بریندارکردنی هەستی کەسێک، یاخود لایەنێک ئەنجام دەدرێت.
مەبەست لە “زووتێپەڕ”ی جنێو ئەوەیە، کە لە یادەوەری مرۆڤدا نامێنێتەوە، تەنیا ڕووشاندنی هەستی جنێوپێدراوەکەیە و دەرەنجامی هەڵچوونی دەروونی جنێودەرە.
هەروەها یاسای سزادانی ئێراقی (111) ی ساڵی (1969) و لە ماددەی (434) دا بەم چەشنە پێناسی جنێودانی کردووە: (هو (رمي) الغیر بما یخدش شرفە أو اعتبارە او بجرح شعورە وان لم یتظمن ذلک اسناد واقعة معینة) . لەم پێناسەیەشدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە جنێو تەنیا ڕووشاندنی شەرەف و ئیعتیبارە، بەڵام خستنەپاڵێکی دیاریکراوی تێدا نییە.
لە یاسای ژمارە (35) ی ساڵی (2007) دا سەرلەنوێ‌ جەخت لەسەر سزادانی جنێو کراوەتەوە، لە بڕگەی (5) ی ماددەی نۆیەمدا هاتووە: “جنێودان و توانجی ناڕەوا و ناوزڕاندن قەدەغەیە”.
ئەم بڕگەیە هێڵێکی جیاکەرەوەی لەنێوان “جنێودان” و “ناوزڕاندن” وەک دوو تاوانی ڕۆژنامەنگەری لە وتاری ڕەخنەیی جیاکردۆتەوە.

جنێودان بۆچی هەمیشە تاوانە؟
بەهۆی چەند فاکتەرێکەوە، جنێودان دەچێتە خانەی تاوانەوە:
1-پاراستنی ڕێزی مرۆڤ: یاسا هەمیشە دوور دەڕوانێ و لەپێناو پاراستنی ڕێزی مرۆیی، هەر دیاردەیەکی دزێوی کۆمەڵگای قەدەغە کردووە، جنێودانیش یەکێکە لەو دیاردانەی زیان بە (شەرەف و ئیعتیبار) ی مرۆڤ دەگەیەنێت.
2-پاراستنی ئاساییشی کۆمەڵایەتی: بەهۆی (جنێو) ەوە دەشێ شەڕ و ئاژاوەی کۆمەڵایەتی بێتەئاراوە و ئاساییشی کۆمەڵگاش بخاتە مەترسییەوە، بۆنموونە جنێودان بە حیزبێک یا سەرکردەیەک، لایەنگرانی بەرەو کاری ئاژاوە و تێکدەرانەدەبزێوێ. لەم ڕوانگەیەوە، بۆ پاراستنی ئاساییشی کۆمەڵایەتی و ڕێگەگرتن لە شەڕ و ئاژاوە، جنێودان لە دەزگا ڕاگەیاندنەکاندا بە پێشێلی یاسای ڕۆژنامەگەریی دادەنرێت.
3-نەبوونی کەڵک و قازانج: هیچ جۆرە پاساوێک یاخود خێرێکی کۆمەڵایەتی لە دیاردەی جنێوداندا نییە.
4-شیاوی سەلماندن نییە: ناوەرۆکی تاوانی جنێودان ناتوانرێت بسەلمێنرێت تا ئەنجامدەرەکەی بە پاساوی ڕاستبێژی و هەقگوتن خۆی لە سزا هەڵبوێرێ.
لە یاسادا لەبەر ئەم فاکتەرانە و ڕەنگە هی دیکەش، جنێوی بە تاوان داناوە.

بۆچی سزای جنێو “کەم”ە؟
لەبەرئەم فاکتەرانەی سەرەوە، یاسا جنێودانی وەک تاوانێ قەدەغە کردووە، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ تاوانەکانی دیکەی ڕۆژنامەگەری کەمترین سزای هەیە، فاکتەرەکەشی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە:
1-جنێودان دەرەنجامی هەڵچوونێکی کاتییە، پیلان و بەرنامەی لە پشتەوە نییە و هەڵچوونێکی سایکۆلۆژییە، بەپێچەوانەی تاوانی ناوزڕاندنەوە کە پیلان بۆ داڕێژراوە و وردەکاریی تێدایە.
2-جنێودان کاریگەرییەکی کورت مەودا و زووتێپەڕی هەیە، بەپێچەوانەی ناوزڕاندنەوە کە کاریگەرییەکی درێژمەودای هەیە و لە یادەوەری مرۆڤدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەمێنێتەوە.
3-جنێودان جێگەی متمانە نییە، بۆ نموونە کاتێ کەسێ جنێو بە کەسایەتییەک، یاخود پارتێک دەدات بڕوا بە کرۆکی جنێوەکە ناکرێت، بەپێچەوانەی تاوانی ناوزڕاندنەوە کە زۆرترین خەڵک بڕوای پێدەکەن بۆ نموونە لە ناوزڕاندندا کاتێ دەوترێت (فڵانە بەرپرس گەندەڵە، فڵان ژنە هونەرمەند بەدڕەوشتە…) .
4-جنێو لە زەینی خەڵک، یاخود پەیاموەرگردا (بینەر و خوێنەر و گوێگر) نامێنێتەوە، بەپێچەوانەی تاوانی ناوزڕاندن کە بەدرێژایی تەمەن و تەنانەت دوای مردنیش لە ناوبانگ و کەسێتی مرۆڤ نابێتەوە.
کەواتە یاسا تەنیا لەپێناو بنەبڕکردنی جنێو وەک (دیاردەیەکی ناشرینی کۆمەڵایەتی) و لەپێناو (ڕێگەگرتن لە هاتنەئارای نائارامی و شەڕ و ئاژاوە) و بە مەبەستی (ڕێگانەدان بە ڕووشاندنی شەرەفی خەڵک) و پاراستنی سنوورەکانی (ئازادیی ڕادەربڕین) ، سزای بۆ داناوە.
سزادانی ئەم تاوانە
بەپێی ماددەی (434) ی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111) ی ساڵی (1969ز) ی هەمووارکراو، سزای جنێودان بریتییە لە بەندکردنێ کە لە (1) یەک ساڵ پتر نەبێت و لە غەرامەیەک لە (1.000.000) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یاخود بە یەکێکیان، ئەنجامدانیشی لەڕاگەیاندندا دۆخی سزادانی توند وەردەگرێت.
بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35) ی ساڵی (2007) ، هەروەک لە خاڵی (1) ی ماددەی نۆیەمدا تایبەت بە سزادانی جنێوداندا هاتووە: “ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەر، بەبڕێک پارە غەرامە دەکرێن کە لە (1، 000000) یەک ملیۆن دینار کەمتر و لە (5، 000000) پێنج ملیۆن دینار پتر نەبێت”.
سەبارەت بەو لایەنەی جنێوەکەش بڵاودەکاتەوە، لە خاڵی (2) ی هەمان ماددەدا هاتووە: “ڕۆژنامەی بڵاوکەرەوە بە بڕێک پارە غەرامە دەکرێت کە لە (5، 000000) پێنج ملیۆن دینار کەمتر و لە (20، 000000) بیست ملیۆن دینار پتر نەبێت”.
لە خاڵی (3) دا هاتووە: “لەکاتی دووبارەکردنەوەدا، دادگا بۆی هەیە سزا داراییەکەی زیاد بکات، بە مەرجێک لە دوو هێندەی پارەی سزاکە کە لە بڕگەکانی (یەکەم) ی سەرەوەدا هاتوون، پتر نەبێت”.
بە پشتبەستن بەم بڕگەیە، دووبارەبوونەوەی تاوانی جنێودان، دەبێتەمایەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندتر لە سزاداندا.
یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ژمارە (6) ی ساڵی (2008) دا لە بڕگەی دووەمدا ئاماژەی بۆ تاوانی جنێودان لە ڕێگەی (مۆبایل، ئامێری تەلدار و بێ تەل) ەوە کردووە، سزاکەی لە (6 مانگ بەندکردن بۆ 5 ساڵ) و بە غەرامەیەک سزا دەدرێت کە لە (1) ملیۆن کەمتر و لە (5) ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، یاخود بە هەردووکیان.
هەرچەندە لێرەدا جیاوازیی و تەنانەت کەموکووڕییەک لە بەراوردی نێوان ئەم دوو یاسایەدا دەبینرێت، جنێودان لە ڕێگەی دەزگای ڕاگەیاندنەوە کە دۆخی (بڵاوکردنەوە) ی تێدایە، دەبوایە زیاتر بێ لە جنێودانێ لە ڕێگەی مۆبایلەوە کە دۆخی (بڵاوکردنەوە) ی تێدا نییە، چونکە لە مۆبایلدا ئەگەر (جنێودەر) ، یاخود (جنێوپێدراو) باسی نەکات، ئەوا کەس نایبیستێ!
لە بواری ڕاگەیاندندا، ڕۆژنامەنووسان پێویستە خۆ لە (جنێودان) وەک تاوانێکی ڕۆژنامەگەریی بپارێزن، چونکە لە یاسادا (ڕق لێبوونەوە) یاخود (نەزانین) و (کەمتەرخەمی) لە کاتی دەربڕینی بیروبۆچووندا، پاساو نییە بۆ ئەنجامدانی تاوان و لاچوونی سزا.
(کەس) و (لایەن) ی زیانلێکەوتوو دەتوانن سکاڵا لەسەر جنێودەر و دەزگا ڕاگەیاندنەکە تۆمار بکەن.
ئەگەر ئەو جنێوە بۆ سوکایەتی بە ئادابی گشتی و مەسەلە پیرۆزەکانی کۆمەڵگا بێت، ئەوا دەشێ داواکاری گشتی سکاڵا تۆمار بکات.
سەرنج: بەپێی بڕگەی (5) ی ماددەی هەشتەم، نابێت دوای تێپەڕبوونی (90) نەوەد ڕۆژ لە مێژووی بڵاوکردنەوە، هیچ جۆرە ڕێکارێکی یاسایی لەبەرانبەر ڕۆژنامەنووس بگیرێتەبەر.

بۆ هەمیشە سزا لەسەر جنێودان هەیە؟
ئەم تاوانە هەمیشە (تەنیا لەو دۆخانەدا نەبێت کە ئاماژەی بۆ دەکەین) دەچێتە خانەی تاوان، چونکە:
-خێر و بەرژەوەندی گشتی تێدا نییە.
– ناوەرۆکەکەی شیاوی سەلماندن نییە.
-دەشێ بەهۆی جنێوەوە، شەڕ و ئاژاوەی گەورەتری لێ بکەوێتەوە.
-سنووری ئازادی ڕادەربڕین دەشکێنێت و کەسێتی لایەنی بەرانبەر بریندار دەکات.
– قۆزتنەوەی ئازادیی ڕادەربڕینە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا بۆ کاری خراپ.
بۆچی لەڕاگەیاندندا سزادانی (جنێو) توندترە؟
ئەگەر (تاوانی جنێودان) لە ڕێگەی یەکێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئەنجام بدرێت، ئەوا دۆخی سزاکەی توندترە، ئەویش لەبەر چەند فاکتەرێک:
1-زۆرترین خەڵک دەیبیستن و دەیبینن و دەیخوێننەوە. ئەمەش جیاوازە لەوەی لەبەرچاوی کەسێک، یاخود چەند کەسێکی کەمدا بکرێت.
2-جنێودان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە دەچێتە ئەرشیفەوە. بۆ نموونە دەشێ ئێمە سەیری ڕۆژنامەی پتر لە (100) ساڵ بەر لە ئێستا بکەین و جنێوی بەرانبەر کەسایەتییەک، یاخود لایەنێکی تیادا ببینن، ئەمەش جیاوازە لەوەی کە دوو کەس بەرانبەر یەکتر جنێو بدەن و زوو تێپەڕ دەبێت و لەیاد دەچێتەوە.
3-کاریگەریی زیاترە. ئەو کەس و لایەنانەی جنێویان ئاڕاستە بکرێت ئەگەر لە ڕێگەی دەزگایەکی ڕاگەیاندن بێت، ئەوا زیاتر شەرەف و ئیعتیباری بریندار دەبێت، تەنانەت دەشێ جنێودان بە سەرکردەیەک، یان سیمبولێک ببێتە مایەی ورووژاندنی دۆست و لایەنگرەکانیشی و ئاژاوەی گەورەی لێ بکەوێتەوە.
4-دۆخی بڵاوبوونەوەی تێدایە: جنێودان لە ڕێگەی دەزگای ڕاگەیاندنەوە دەبێتەمایەی پتر بڵاوبوونەوەی ئەو دیاردە ناشرینە، هەربۆیەشە سزای زیاترە.
بۆ نموونە لە یەکێک لەو دادگاییانەی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کەسێ لە ڕێگەی (مۆبایل) ەوە جنێوی بە کەسێکی دیکە دابوو، لێرەدا کەمترین سزای بۆ دانرا بە بەراورد لەگەڵ سزادانی کەسێکدا کە لە دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە جنێوی دابوو، چونکە دۆخی یەکەم ئەگەر خودی جنێوپێدراو باسی نەکات، ئەوا کەس نازانێت، لەکاتێکدا لە دۆخی دووەمدا حاڵەتی بڵاوبوونەوە (Publishing) ی تێدایە. مەبەست لە دیاریکردنی سزاش بۆ ئەو تاوانە، ڕێگەگرتنە لە تەشەنەسەندنی.
نموونەیەکی ئەم شێوازی جنێودانە، بەرپرسێکە لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لە ژمارە (4) ی گۆڤاری (گەڕان) دا، بە تەلەفۆن جنێو بە (کاوە گەرمیانی) ی سەرنووسەری گۆڤاری (گەڕان) دەدات، ئەگەر ڕۆژنامەنووسەکە خۆی دۆخی بڵاوکردنەوەی پێ نەبەخشیایە، ئەوا کەس نەیدەزانی، کەواتە لێرەدا سزاکە دۆخی توند وەرناگرێت.

لە چ کاتێکدا سزا لەسەر جنێو نییە؟
جنێو بەشێوەیەکی گشتی سزای لەسەرە، چونکە (شیاوی سەلماندن نییە) و (خێروبێری گشتی تێدا نییە) ، لەهەمانکاتدا یاسا لە چەند دۆخێکی زۆر سنوورداردا سزای لەسەر جنێودان لابردووە.
بڵاوکردنەوەی جنێو لە ڕۆژنامە و گۆڤاردا بە هەموو چەشنێ سزا لەسەر جنێودان هەیە و سزاکەش (نووسەر و سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیاز) بەشێوەیەکی یەکسان دەگرێتەوە. لەهەمانکاتدا تەنیا لە کاتی بەرنامە ڕاستەوخۆکانی (رادیۆ و تەلەڤزیۆن) دا سزا لەسەر جنێودان نییە، بە مەرجێک:
1-لەکاتی بەرنامەی ڕاستەوخۆی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆندا، ئەگەر جنێو بەکەسی ئامادەبوو، یاخود کەس و لایەنێکی نائامادەبووی بەرنامەکە درا، دەستبەجێ پێشکەشکارەکە قسەکانی ببڕێ و پۆزشی ئەوە بهێنێتەوە کە نابێت ئازادی لە کەناڵی ڕاگەیاندندا، بۆ دیاردەی ناشرین و ناباوی کۆمەڵایەتی بقۆزرێتەوە.
کاتێک (بەرنامە ڕاستەوخۆ) بۆ جارێکی دیکە پەخش کرایەوە، ئەوا لەو ساتەدا مامەڵەی (بەرنامەی تۆمارکراو) ی بۆ دەکرێت و سزا دەیگرێتەوە، دەبێت لەو ساتەدا جنێوەکە سانسۆر بکرێت و لاببرێت. واتا بەرنامەی تۆمارکراو مامەڵەی ڕۆژنامەی چاپکراوی لەگەڵدا دەکرێت و سزای لەسەرە.
بۆنموونە لە ساتی گفتوگۆی دوو نووسەر لە بەرنامەی (تەبا و ناتەبا) ی کەناڵی (nrt.TV) لە شەوی چوارشەممە (9ی کانوونی دووەمی 20013) دەربارەی (سندووقی داهێنان) کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە پەسەند کراوە تا هاریکاریی هەندێ پڕۆژە بکرێت، بەشداربوویەک بە تەلەفۆن بە یەکێک لە گفتوگۆکارانی بەرنامەکەی وت: “خۆزگە باوکت وەجاغ کوێر بووایە”. لێرەدا دەبوایە پێشکەشکاری بەرنامە دەستبەجێ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ببڕێت، ئەگەر لەکاتی دووبارەکردنەوەی بەرنامەکەشدا ئەو بڕگەیە لانەبرێت، ئەوادەچێتە خانەی تاوانی جنێودان و تیایدا ڕادیۆکە، یاخود کەناڵەکەش تۆمەتبار دەبێت.
2- ڕۆژنامەنووس لە ساتی دادگایی و بەرزکردنەوەی سکاڵا لە دژی و لە بەردەم دادوەردا، جنێو بە لایەنی بەرانبەر بدات، سزای لەسەر نییە.
هەندێکجار تاوانی جنێودان لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا بەرانبەر بە نەتەوەکانی تر ئەنجام دراوە، بۆ نموونە بە ئەحمەق ناوبردنی نەتەوەی تورک لە گۆڤارێکی ناسراوی کوردیدا دەچێتە خانەی تاوانی جنێودانەوە، چونکە وێڕای هەموو ئەو توندوتیژی و ڕەفتارە نامرۆڤانەیەی نەتەوەی تورک بەرانبەر بە کورد ئەنجامی دەدات، پاساو نییە بۆ ئەوەی کە نەتەوەیەک بە (ئەحمەق) ناوزەد بکرێت.
هەروەها نموونەیەکی دیکە، وتاری ڕۆژنامەنووسێکە کە باسی گەڕەکەکەی خۆیان دەکات و نووسیویەتی “پڕ بوو لە کۆترباز و چەقۆکێش و بۆکسوەشێن و منداڵباز و قوندەر…”. لەکاتێکدا ئەم دەستەواژانە جۆرێکن لە جنێودان و تەنانەت سوکایەتی و ناوزڕاندنیش.
بەکورتی (جنێو) شیاوی سەلماندن نییە و خێر و بەرژەوەندی گشتی تێدا نییە، تەنانەت دەشێ بەوهۆیەوە شەڕی ڕاگەیاندن بێنێتەئارا، کەواتە دەچێتە خانەی پێشێلی یاساوە و سزای لەسەرە. هەروەک پێشتریش ئاماژەمان بۆ کرد، بەپێی بڕگەی (5) ی ماددەی هەشتەم، نابێت دوای تێپەڕبوونی (90) نەوەد ڕۆژ لە مێژووی بڵاوکردنەوە، هیچ جۆرە ڕێکارێکی یاسایی لەبەرانبەر ڕۆژنامەنووس بگیرێتەبەر.

کێ سزا دەدرێت؟
بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژنامەنووسان و بەتایبەت خەڵک دەبێت ئەو هەقیقەتە بزانن کە ناشێ ئازادیی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ دیاردەی ناشرینی وەک جنێو بقۆزرێتەوە، چونکە پرسیارێ، یاخود ڕەخنەیەکی تەندرووست لەلایەنی بەرانبەر کاریگەریی زۆر زیاترە لە جنێودان، وێڕای ئەوەش سنوورەکانی ئازادی پێویستی بە پارێزگارییە.
لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا هەریەک لە (جنێودەر –نووسەر یاخود هاووڵاتییەک بێ) و (سەرنووسەر و خاوەن ئیمتیاز) بەرپرسیارێتی هاوبەشیان لە ئەستۆدایە، سەرنووسەر بەوپێیەی پێویستە ڕۆڵی (دەرگاوان، یاخود پاسەوان) ببینێت و هەموو بابەتێ بە فلتەری ئەودا تێپەڕ ببێت، بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی دەکەوێتە سەرشان.
خاوەن ئیمتیاز تەنیا بەرپرسیارێتی دارایی (واتا غەرامە و پێبژاردن) ی لە ئەستۆدایە، بەمەرجێ بەشداری ڕاستەوخۆی لە تاوانەکەدا نەبووبێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览571
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 23-01-2023
挂钩项目: 7
小组: 文章
Publication date: 23-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 媒体
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( زریان عەلی 27-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on27-01-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):27-01-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览571
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,596
图片 105,231
书籍 19,487
相关文件 97,516
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!