图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 521,734
图片 105,554
书籍 19,658
相关文件 98,449
Video 1,419
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خودا چۆن لە ژن دەڕوانێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خودا چۆن لە ژن دەڕوانێت؟

خودا چۆن لە ژن دەڕوانێت؟
$خودا چۆن لە ژن دەڕوانێت؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
انە من کیدکن، ان کیدکن عظیم
بەشی زۆی بانگخوازانی ئیسلام ناتوانن بە باشی تێکستی سەرەکی دینەکەیان کە قورئانە بخوێننەوە، بەڵام لەسەرێکی دیکەوە ئیدیعای ئەوە دەکەن گەر بێتو مرۆڤ بڕوای پێ بهێنێت لەهەمو نوختەیەکی ژیانی دونیایدا جێبەجێی بکات ئەوا هەموو کێشە دونیاییەکانی بۆ چارەسەر دەکات. هەندێ باسی لاوەکی و ژن لە وتارە عاتفیی و پڕ لە حەماسییەکانیان دەربهێنیت شتێکیان لێنامێنێتەوە بۆ وتن. ئەمە لەکاتێکدایە لەمەسەلەی ژنەکەشدا زۆر ساغ نین.
کۆباسەکانی ژن و جوڵەی حەز و غەریزە بەرانبەر ژن ئەمڕۆ لای ئەوان بۆتە میحوەرێکی پایە و ئەساسی، سەرلەبەری دۆکترین و تێزەکەیان لەدەوەری فەرج و عەورەت و کێشەکانی ژن دسوڕێتەوە بەوەی ژن دەبێت وا بپۆشێت، نابێت بۆنی خۆش لەخۆی بدات، نابێت بە ناسکی قسە بکات دەبێ ببۆڕێنێت!، نابێت بەتەنیا بچێتە دەرەوە، نابێ و نابێ و نابێ...هتد، بەم جۆرە تا ئاستی بچوکترین جوڵەی ژیانی ئاسایی ژنان دادەبەزن و ئامۆژگاریان دەکەن کە تەنانەت دەبێت چۆن لە حەمام خۆشیان بشۆن!
یەکێک لەو ئایەتانەی کە بەشێکی زۆر لە بانگخوازن لەسەر زمانی خوداوە بەرانبەر ژن بەکاری دەهێنن و دەیکەن دەستکەلای شەرعیەتپێدانی ویستە کەسییەکانی خۆیان ئەم ئایەتەی سوورەتی یوسفە ان کیدکن عظیم، وا وێنای ژن دەکەن کە خودا لە حەوت تەبەقەی ئاسمانەوە شایەتی لەسەر گەورەیی فرت و فێڵی ئەمان داوە و لێی ترساوە بۆیە دەبێت ئێمەش لێیان بترسین، بێ ئاگا لەوەی ئەو ئایەتە دوورو نزیک پەیوەندی بە خوداوە نییە.
بەشێکی زۆر لەوانەی ئەو ئایەتە دەکەنە دەستکەلای بە کەم سەیرکردن یا بەترسناک تەماشاکردنی ژن هێشتا ناتوانن لەوە تێبگەن کامە ئایەت قسەی خودایە، لە حوکمی یاسایەکی ئیلاهیدایە و کامە ئایەت قسەی کاراکتەر یان ڕاوییەکی نێو ئەو چیرۆکەیە کە قورئان دەیگێڕێتەوە. بە دڵنیایی ئەوەی لەقورئاندا هاتووە یەکپارچە هەمووی نەک هەر قسەی خودا نییە و لە حوکمی ئیلاهیدا نییە، بەڵکوو بەشێکی باش لە ئایەتەکانی قورئان نەقڵی قسەی دوژمنانی خودان. بەشێکی باشی ئایەتەکانی قورئان قسەی کاراکتەر و کەسانی نێو چیرۆکەکانی قورئانن و هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بە خودا و حوکمە ئیلاهییەکانەوە نییە.
لە ئایەتی ان کیدکن عظیم دا زۆر بە ڕوونی هەڵە حاڵیبوون و بەدحاڵیبوونی بەشێکی زۆریان دەردەکەوێت بەوەی وا تەفسیر ئەم ئایەتە دەکەن خودا ڕووبکاتە ژنان و وەک کائینێکی فێڵاویی و لە خشتەبەر تەماشایان بکات و بکەوێتە ژێرکاریگەریی فێڵەکەیان و بڵێت بەڕاستی فرت و فێڵ و تەڵەکەبازیی ئێوە گەورەیە. موفەسیرێکی گەورەی موعتەزیلەی وەک زەمەخشەریش لە تەفسیرەکەیدا تفسیر الکشاف کەوتۆتە هەمان هەڵەی مەنهەجییەوە و دەڵێت من لە ژن زیاتر دەترسم وەک لە شەیتان ئەوە نییە خودا دەڵێت ان کیدکن عظیم
فەخری ڕازی لە تەفسیری مفاتیح الغیب دا پێی وایە ئەم قسەیە قسەی ئەو کەسەیە کە ڕاستیی ڕووداوی نێوان پێغەمبەر یوسف و زولەیخای عەشیقەی دەزانێت وبە عەزیزی میسری دەڵێت: پاش ئەوەی ئەستۆپاکیی یوسف دەسەلمێنێت ڕوودەکاتە زوڵەیخاو پێی دەڵێت: بەڕاستی فرت و فێڵ و تەڵەکەبازیی ئێوە گەورەیە و سنووری بۆ نییە، ئەم قسەیە قسەی خودا نییە. کەوابوو ئەم قسەیە لە ڕوانگە قودسیەکەیەوە هەڵگری هیچ بنەمایەکی موقەدەس و ئیلاهیی نییە، بەڵکوو قسەی مرۆڤێکی خاوەن ژیری وشعورە وبەرانبەر یەک تاقە ژن نەوەک هەموو ژنانی دونیا، ناکرێت وەک قسەی خودا لێی بڕوانین تاوەکو تەعمیمی بکەین بەسەر تەواوی ژناندا و پێمان وابێت ئەوان ساختەچی و فرت و فێڵاوین.
ئەم جۆرە ڕوانین بۆ ژن زیاتر ڕوانینێکی یەهوودیانە و ئیسرائیلیانەیە کە بەرپرسیارێتی تاوانکردن لەئەستۆی خۆی ناگرێت و بەردەوام پاساوێکی بۆ دەهێنێتەوە بۆ ئەوەی دەستە پیسەکەی خۆی پێدا بسڕێت، یەکێک لەو پاساوانەی ئیسرائیلیاتیش بۆ غەریزەی کۆنترۆڵنەکراوی پیاوانەی خۆیان کە بەکاریدەهێنن بە فیتنە تەماشاکردن و کەم تەماشاکردنی ژنانە.
خودا لە ئایەتێکی قورئاندا بەسەریحی باس لە فرت و فێڵی شەیتان دەکات و دڵنیایی دەداتە ئیمانداران کە فرت و فێڵی شەیتان زۆر لاوازن: فقاتلوا أَولياء الشيطان إن کيد الشيطان کان ضعيفا. چ میتۆدۆلۆژیایەک قەبوڵی ئەوە دەکات خودا فێڵی شەیتان بەلاواز و هی ژنان بە بەهێز بزانێت؟ ژن لە شەیتان بە شەیتانتر تەماشا بکات لەکاتێکدا دەیان ئایەتی قورئانی هەن ژنانی ئیماندار و پیاوانی ئیماندار ژنانی موتەقی و پیاوانی موتەقی، ژنانی خێرۆمەند و پیاوانی خێرۆمەند لەیەک کاتیگۆریدا ڕیز دەکات:
إِإنن المسلمين والمسلمات والمؤمنين والمؤمنات والقانتين والقانتات والصادقين والصادقات والصابرين والصابرات والخاشعين والخاشعات والمتصدقين والمتصدقات والصائمين والصائمات والحافظين فروجهم والحافظات والذاکرين الله کثيرا والذاکرات أعد الله لهم مغفرة وأجرا عظيما
کۆمەڵگای دواکەوتوو، یاخود کۆمەڵگایەکی دینی کە دەکەوێتە ژێرکاریگەرییە خراپەکانی شەریعەتی یەهودیی و ئیسرائیلیات بەردەوام ژن وەک مەترسیی و سەرچاوەی فیتنە دەبینێت، سەران و سەرکردەی ئایینیی لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا بەم کارەیان سێ ئامانج دەپێکن:
یەکەم/خۆیان لە بەرپرسیارێتی تاوان دەدزنەوە و دەستی پیسی حەز و غەریزەی کۆنترۆڵنەکراو و کەبتکراوی ژێر زکی خۆیان بە ژناندا دەسڕن و وەک هۆکارێکی مەشروع تەماشایان دەکەن بۆ چڵێسییەکانیان و پاساوی ئەوە دەهێننەوە کە ئەوە ژنانن بوونەتە هۆکاری ئەوەی ئەمان تاوان بکەن نەوەک ویست و ئیرادەی خۆیان.
دووەم/ئەم جۆرە ڕوانینە کەشێکی باشیان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ ئیدامەدان و بەردەوامیدان بە میتۆدەکانی نێرسالاریی و ویستە نێرانەکانی خۆیان بەرانبەر کۆی کۆمەڵگا و دەمداخستنی ئەوانەی دەیانەوێت شتێکی پێچەوانەی ئەوەی ویست و حەزی ئەمان داوای دەکات بڵێن.
سێیەم/پڕ قازانجترین و ئاسانترین جۆری پیشە ئەو جۆرەیەتی کە دەبێتە پۆلیسی ئەخلاقیی، باشترین ماددەی خامیش بۆ دنەدانی ئەخلاقیات ژنە. ئەمڕۆ بەشی زۆری بانگخوازان و مەلاکان لەبری ئیمان و خودا و تەجەلیاتەکانی لە گەردووندا کاریان بۆتە درووستکردنی چیرۆکی فەیک و درۆی ئەخلاقیی کە هەموویان لەدەوری ژن وەک فیتنەیەکی ئاخر زەمان دەسوڕێنەوە. هەموو کاریان شوێن پێهەڵگرتنی ژیانی تایبەتیی خەڵکە بۆ مشتێک ڵایک و نانەوەی زەجەیەکی کۆمەڵایەتیی- ئەخلاقیی، چونکە دەزانن بانگەوازی ئەخلاقی زۆرترین کەس لێی کۆدەبێتەوە، هیچ شتێک وەک بانگەوازی ئەخلاقیی لە کۆمەڵگای دواکەوتوودا خەڵک شوێن خۆی ناخات، پۆتێنسیالێکی زۆر بەهێزی هەیە، بەشێکی باش لەوانیش ئەمڕۆ بە قەولی مەحوی ڕوتبەی جەجاڵییان هەیە و دەیانەوێت خەرگەلەی خەڵق شوێنیان کەوێت چونکە دەزانن دەیان پڕۆژەی کۆمەڵایەتیی و ئابووری و سیاسیی و زانستی هێندەی یەک ڕستەی ئەخلاقی خەڵک لەخۆی کۆناکاتەوە:
خەڵق ئەوا مەجبووری دوو خۆخستنی خەڵقن بە جان
من بە دڵ مەنفوورمە، ڕوتبەی جەجاڵم بۆ چییە! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览309
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 15-04-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-01-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on30-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览309
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 521,734
图片 105,554
书籍 19,658
相关文件 98,449
Video 1,419
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!