ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، نایانەوێت کۆبوونەوە تەنھا لەپێناو کۆبوونەوەدا بێت و ئامانجیان ئەوەیە نیەتی جددی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. د.#رێبوار ئیسماعیل# ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بایکۆتکردنی حکومەتی ھەرێم لەلایەن تیمی یەکێتییەوە بۆ ئەوەیە کێشەکان بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بە تەواوی چارەسەر بکرێن. چونکە وەکوو ئەو سەرکردەیەی یەکێتی دەڵێت: حزبەکەی نایەوێت کۆبوونەوە تەنھا لەپێناو کۆبوونەوەدا بێت، بەڵکوو ئامانجی یەکێتی ئەوەیە نیەتێکی جددی ھەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە تا ئێستا #13-02-2023# ئەو نیەتەیان لەلایەنی بەرانبەر نەبینیووە. [1]