ناونیشانی بابەت: چیلکەی هۆرمۆنی (Implanon) چییە؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
- یەکێکی تر لە ڕێگەکانی ڕێگریکردنی دووگیانی بریتییە لە چیلکەی هۆرمۆنی Implanon
- ئیمپلانۆن ئامێرێکی بچوکی شێوە چیلکەیی پلاستیکی نەرمە لەژێر پێستی قۆڵ دادەنرێت بە بەکارهێنانی بەنجی خۆجێی.
- بەبڕێکی کەم هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن دەردەدات بۆناو خوێن کە ئەمەش ڕێگری لە پڕۆسەی هێلکەدانان دەکات لەگەڵیشیدا ئەستووری ئەو لینجە ماددەیەی لەسەر ملی ڕەحم هەیە زیاد دەکات کە ڕێگر دەبێت لەچوونە ناوەوەی تۆو بۆ ناو ڕەحم.
$لایەنە باشەکانی ئیمپلانۆن بریتین لە:$
1- کاریگەریی سەروی %99یە و بە یەکێک لە باشترین ڕێگەکانی مەنع دادەنرێت.
2- بۆماوەی سێ ساڵ کاردەکات.
3- کەمبوونەوەی خوێن و ئازاری سوڕی مانگانە و لەهەندێک لە خانمان لەوانەیە سوڕی مانگانەیان نەبێت لەگەڵیدا.
4- هۆرمۆنی ئیسترۆجینی تیانییە.
5- هەرکاتێک لاببرێت بەزووترین کات ئەتوانیت دووگیان بیت.
6- بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە.
8- لەکاتی شیرپێدان کێشە درووست ناکات.
$لایەنە خراپەکانی ئەمانەن:$
1- ئەم جۆرەی مەنع پارێزگاری ناکات لە تووشبوون بە نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان.
2- بۆ لابردنی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت.
3- لە بەشێکی خانمان لەوانەیە زیپکە درووست بکات.
$کاریگەرییە لاوەکییەکانی چین؟$
1- باوترین کاریگەریی لاوەکی بریتییە لە گۆڕانکاری لە سوڕی مانگانە کە لەوانەیە کەمی بکاتەوە یان ببێتە هۆی خوێنی زۆر یان لەوانەیە ناڕێکی لە سوڕەکە درووست بکات
2- بە ڕێژەیەکی کەمتر لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی کێش یاخود سەرئێشە و ئازاری مەمک. [1]