图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,680
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کوردەکانی لوبنان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەکانی لوبنان

کوردەکانی لوبنان
کوردەکانی لوبنان
#قوتەیبە فازل#

وڵاتێکە لە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست، وڵاتێکی کۆماری پەڕڵەمانییە، سەرۆک کۆمار لە نەتەوەی کریستیانە، سەرۆک وەزیران عەرەبی سوننە بەڕێوەی دەبات، سەرۆکی پەڕڵەمانیش عەرەبێکی شیعە مەزهەبە، ئەم شێوازەی دابەش کردنی دەسەڵات بە پێی ڕێککەوتنی ئەو لایەنانەیە کە وڵاتی لوبنانیان پێک هێناوە،
یەکێک لەو نەتەوانەی کە لە وڵاتی لوبناندا دەژیین و بوونیان هەیە و جێ دەستیان دیارە لە مێژووی وڵاتەکەدا نەتەوەی کوردە.
کوردەکانی لوبنان مێژوویەکی دێرینیان هەیە لە و وڵاتەدا و ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە مێژوودا، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی چەندین ناوچە و جێگەیان هەبووە، بۆ چەند سەدەیەکیش بەڕێوەبردنی تەواوی وڵاتی لوبنان بە دەستی کوردەکانەوە بووە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیە ناوچەییەکانەوە وردەوردە و بەپێی ڕەوتی ڕۆژگار و سیاسەتی دژە کورد ڕۆڵ و پێگەی کورد لە لوبناندا لاواز بووە و بەرەو نەمان چووە.
لە ئێستادا کوردەکانی لوبنان خوازیارن بە وێنەی کەمینە نەتەوەکانی تری وەک ئەرمەن و ئاشوری و شەرکەسەکان وەک کەمینەیەکی ئەتنیکی دانیان پێدا بنرێت و لە پەڕڵەمان و ئەنجوومەنە خۆجێییەکاندا کورسیان هەبێت و لە و پێناوەشدا چەند ڕێکخراو و پارتێکیان درووست کردووە بە ‌بەردەوامی چالاکییەکان و بۆنەکان بەکار دەهێنن بۆ داواکردنی مافەکانیان ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی عەرەبە توندڕەوە شیعەکانی لوبنان لەبەر ئەوەی کوردەکان بە زۆری لەسەر سوننە مەزهەبەکانی ئەو وڵاتە ئەژمار دەکرێن.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/469560/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0001.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەڵگەنامەی بوونی کورد لە لوبنان.JPG=KTML_ImageCaption_End=
سەبارەت بە مێژووی بوونی کورد لە وڵاتی لوبنان چەند بۆچوون و ڕایەکی جیاواز هەیە لەوانە:
یەکەم: بۆچوونی یەکەم مێژووی کوردەکانی لوبنان دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی میتانییە.ان کە زۆربەی مێژوونووسان بە کوردیان دەزانن، کاتێک میتانییە.ان دەسەڵاتدار بوونە بەسەر ناوچەکانی کوردستاندا بەشێک لە کوردەکان کۆچیان کردووە بۆ لوبنان و لە ناوچەی (بیقاع) نیشتەجێ بوونە و ماونەتەوە، ئەمە بۆچوونی مێژوو نووس و جوگرافیزانی گەورەی کورد (ئیبن حوقل) ە لە کە لە ساڵی (977) زاینی لە شاری (نسێبین) باکووری کوردستان لە دایکبووە و گەڕیدە و جوگرافیزان و مێژوونووسێکی بەناوبانگە پەڕتووکێکی زۆر بەناوبانگیشی لە بواری جوگرافیادا نووسیوە بە ناوی (سوڕەت لارج) .
دووەم: بۆچوونی دووەم کە بۆچوونی بەشی هەرە زۆری کوردەکانی لوبنانە و هەروەها زۆربەی مێژوو نووسەکانیش عەرەب و کورد و بیانییە.انیش لەسەری کۆکن مێژووی کوردەکانی لوبنان دەگەڕێننەوە بۆ سەردەمی سەڵتەنەتی ئەیوبیەکان و بە تایبەت سەردەمی سوڵتان ( سەڵاحەددینی ئەیوبی) کە دوای جەنگی خاچ درووشمەکان کوردەکانی کردووەتە فەرمانڕەوای ناوچە ڕزگارکراوەکانی لوبنان و بەهۆی ئەوەشەوە بەشێکی زۆری عەشیرەتە کوردییەکان ڕوویان لە لوبنان کردووە سرووشتی لوبنانیان وەکوو کوردستان بینیوە و بەڕێگایەکی باشی بازرگانیش له و کاتەدا ئەژمار کراوە، ئەمە بە لێشاوی یەکەمی کۆچی کوردەکان دادەنرێت .

بەڵام لێشاوی کۆچی دووەمی کوردەکان بۆ وڵاتی لوبنان لە سەردەمی عوسمانییەکاندا بوو ئەویش دوو شێوەی بە خۆیەوە بینی یان دوو قۆناغ بوو:
قۆناغی یەکەم: ئەو کوردانەی کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عوسمانییەکانەوە وەک کاربەدەست بۆ ناوچەکانی لوبنان دەنێردران و دەبوونە فەرمانڕەوا لە لوبنان ئەم کوردانەش کۆمەڵێک کەسیان لەگەڵدا بوو بەهۆی ئەمەشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی کوردەکان ڕوو لە زیاد بوون بووە.
قۆناغی دووەم: ئەو کوردانەی کە بە زۆرەملێ لە کوردستان دەردەکران و ڕادەگوێزران بۆ شوێنەکانی تری ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەو نێوەندەشدا بەشێک لە کوردەکان بۆ وڵاتی لوبنان ڕاگوێزران بە تایبەتی بەشێک لە عەشیرەتی (هەمەوەند) کە تا ئێستاش لە باشووری لوبناندا نیشتەجێن و شانازی بە کوردبوونی خۆیانەوە دەکەن و پەیوەندیان بە کوردەکانی باشووری کوردستانیشەوە هەیە، جێی ئاماژەیە کە خوالێخۆش بوو (کەریم ئاغای هەمەوەند) لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا سەردانی کردن و زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرد.
ئەمە گرنگترین ئەو بۆچوونانەیە سەبارەت بە مێژووی کوردەکانی لوبنان کە لەبەردەستتدان.

سەبارەت بە ئامار و ژمارەشیان دووبارە چەندین ژمارە و ئاماری جیاواز باسی لێوە دەکرێت بەهۆی نەبوونی ئامارێکی فەڕمیەوە لە لایەک و بەهۆی ستەم لێکراویان لە لایەکی ترەوە تا ئێستاش بەشێک لە کوردەکانی لوبنان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بێ بەشن لە مافی هاووڵاتی بوون و ناسنامەیان نییە.
بەڵام زۆربەی سەرچاوە نافەڕمیەکان ئاماژە بە (80) هەزار بۆ (120) هەزار کورد دەدەن.

$دابەشبوونی جوگرافی$
کوردەکانی لوبنان لە زۆربەی شار و گوندەکاندا بوونیان هەیە و دابەش بوونە، بەڵام بەشێوەیەکی دیاریکراو کە بتوانرێت ئاماژە بە بوونیان بکرێت بناسرێن لە شارەکانی (بەیرووت، تەڕابلوس، ناوچەی بیقاع، ناوچەکانی باشووری لوبنان) بە زۆری دیارن و بوونیان هەیە.
بەهۆی سیاسەتی دژ بە کوردەوە لە لوبنان زۆربەی کوردەکان تا کۆتایی سەدەی ڕابردوو خاوەنی ناسنامە و پێناسی هاووڵاتی بوون نەبوون لەبەر ئەوە کارکردنیان لێ قەدەغە کرابوو بۆیە زۆربەیان لە ناوچە هەژار نشینەکان و کەناری شارەکاندا دەژیان، دەکرێت بڵێین زۆرینەیان لە هێڵی هەژاریدا ژیاون.
زۆربەیان بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە نەیانتوانیوە لە جێگەیەکی دیاریکراودا نیشتەجێ ببن و بە شێوەی کۆچەری لە ناوچەکانی لوبناندا ژیاون ئەو کوردانەشی کە ناسنامەیان پێ دراوە بە کۆمەڵ لەو جێگانەدا نیشتەجێ بوونە کە ناسنامەکەیان تیادا وەرگرتووە.
بۆ نموونە لە ساڵی (1956) و لەسەر دەستی سەرۆکی ئەو کاتەی لوبنان (کامیل شەمعون) ناسنامە بە (6000) شەش هەزار کورد بەخشرا و ڕاستەوخۆ لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان نیشتەجێ کران.
لە ساڵی (1994)یش لەسەر دەستی (ئەلیاس هەڕاوی) سەرۆکی لوبنان بەشێکی تر لە کوردەکان ناسنامەیان پێ بەخشرا و لە شاری (تەڕابلوس) نیشتەجێ کران، بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە کوردانی لوبنان لە مافی هاووڵاتی بوون و ناسنامە بێ بەشن.

$سیاسەتی ڕاگوێزان و دەرکردن$
وەک ئەوەی قەدەری کورد وابێت لە هەر جێگەیەک بێت تووشی ڕاگواستن و دەربەدەری دەبێت کوردەکانی لوبنانیش لەو نەهامەتیە بێ بەش نەبوونە، دوا بە دوای ئەوەی وڵاتی لوبنان هێزە شیعەکان دەسەڵاتیان فراوان بوو تیایدا هێواش هێواش فشارەکانیان بۆ سەر مەزهەبەکانی تری وڵات دەستی پێکرد، یەکەم نەتەوەش بە کوردەکانی لوبنان دەستیان پێکرد بەو پێیەی کوردەکان بەشێکی زۆریان سوننە مەزهەبن و دانیشتووی بەیرووتی پایتەختن.
(حزب الله) و (بزووتنەوەی ئەمەل) لە ساڵی (2004)ەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا فشار و هێڕشیان بۆ سەر کوردەکانی دانیشتووی بەیرووت دەست پێکرد بە پاڵپشتی سوپای سووریا کە لەو کاتەدا لە لوبنان باڵا دەست بوو و یاریدەدەرێکی بەهێزی لایەنە شیعەکان بوو.
لە سەرەتای ساڵی (2010) دا شارەوانی بەیرووت داوای لە (7000) حەوت هەزار کوردی دانیشتووی گەڕەکی (برج حمود) کرد کە شارەکە چۆڵ بکەن هەر هاووڵاتیەکیش سەرپێچی بکات بە بڕی سێ ملیۆن لیرە سزا دەدرێت، ئەم بڕیارە لەلایەن کوردەکانەوە ڕەت کرایەوە و ملکەچی بڕیارەکە نەبوون ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی (حزب الله) و (بزووتنەوەی ئەمەل)ەوە هێڕش بکرێتە سەریان لە ئەنجامی ئەو هێڕشانەشدا (6) هاووڵاتی کورد شەهید بوون و (23) هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون و (54) هاووڵاتیش ڕفێنران و شوێن بزر کران کە تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە و دەڵێن سوپای سووریا شوێن بزری کردوون، ئەم هێڕشانە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە کرا و ڕاگەیاندنەکان پشتگوێیان خست بە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە بەڵام خۆڕاگری کوردەکان لە لوبنان بەردەوامی هەیە و تا ئێستا ڕووبەڕووی ئەو فشارانە وەستاونەتەوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/469560/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0003.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=
$بنەماڵە و عەشیرەتە کوردییەکانی لوبنان$
کوردەکانی لوبنانیش هەروەکوو کوردی بەشەکانی تری کوردستان دابەشبوونە بەسەر چەند بنەماڵە و عەشرەتێکی کوردیدا، بەڵام ئەوەی جێی شانازی و دڵخۆشیە کوردەکانی لوبنان پاشگری کورد بە ناوەکانیانەوە یان نازناوەکەیانەوە هەیە، لە لایەکی ترەوە زۆربەی بنەماڵەکان لە هەوڵی ئەوەدان کە منداڵ و نەوەکانیان زمانی کوردیان بیر نەچێتەوە هانیان دەدەن بۆ فێربوونی زمانی کوردی.
لێرەدا تەنیا ئاماژە بە ناوی ناسراوترین ئەو بنەماڵانە دەدەین کە ئێستا لە لوبناندا دەژیین و وەکوو کورد ئاماژەیان پێ دەکرێت:
1- بنەماڵەی ئەییوبی گەورە
2- بنەماڵەی مەعینییەکان
3- ئال کریدیە
4- ئال شبارو
5- ئال جونبڵات
6- ئال سیفا
هەموو ئەم بنەماڵانەش پاشگری کورد لە ناسنامەکانیاندا هەیە. گرنگترین عەشیرەتە کوردییەکانیش کە بوونیان هەیە لە لوبناندا بریتین:
1- عەشیرەتی هەمەوەند زیاتر لە هەشتا گوندی ناوچەکانی باشووری لوبنان پێک دەهێنن.
2- عەشیرەتی جاف کە بە زۆری لە شارەکانی تەڕابلوس و عەکاردا نیشتەجێن.

$کەسایەتیە کوردییەکانی لوبنان$
لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەیوبیەکانەوە لە لوبنان تا ئەمڕۆ بە دەیان و سەدان کەسایەتی بەناوبانگ و خاوەن دەسەڵات هەڵکەوتووە، لە شاعیران و نووسەران و کەسانی سەربازی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و بازرگان و … هتد، لێرەدا من تەنیا ئاماژە بە چەند ناوو کەسایەتییەک دەدەم:
یەکەم: ئەمیر (فەخرەدین مەعینی) نەوەی (مەعن ئەیوبی)ە کە بە پاشای جەبەل لوبنان دەناسرێت و ئەمیر فەخرەدین کوردیشی پێ دەگوترێت، لەلایەن سوڵتانی عوسمانی (سەلیمی یەکەم)ەوە کرا بە کار بەدەستی یەکەمی لوبنان و لەپاش ئەویش ئەو دەسەڵاتدارەیە درێژەی هەبوو بۆ نەوەکانی لەنێوان ساڵانی (1516) تا (1697)ی زاینی واتە ئەو ماوەیە بە تەواوی کورد حوکمی وڵاتی لوبنانی دەکرد و لە مێژووی وڵاتی لوبناندا نووسراوە.
دووەم: (کەمال جونبڵات) بنەماڵەی جونبڵات یەکێکن لە بنەماڵە ناسراو و گرنگەکانی لوبنان کە بنەچەی ئەم بنەماڵەیە بۆ باکووری کوردستان دەگەڕێتەوە و لەسەر ناوەکەشیان بۆچوون وایە کە باپیرە گەورەیان ناوی (جان پۆڵات) بووە واتە گیانی پۆڵایین بە تێپەڕبوونی کات و تێکەڵاویان لەگەڵ عەرەبدا ناوەکەیان بووە بە جونبڵات.
کەمال جونبڵات یەکێکە لە سیاسیە گرنگەکانی سەدەی بیستەم لە وڵاتی لوبناندا کە ڕێکخەری چەند پارت و ڕێکخراوی سیاسی بووە چەندین پله و پۆستی حکومیشی بەڕێوە بردووە، سەرەڕای ئەوەی دوای مردنی مامی سەرپەرشتی بنەماڵەی جونبڵاتی کەوتووەتە ئەستۆ، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلولیشدا جگە لەوەی پشتیوانی تەواوی کوردانی لوبنانی بۆ شۆڕش دەربڕیووە چەند جارێکیش چاوی بەسەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلول کەوتووە لەوانەش سەردانی تایبەتی بۆ لای (مەلا مستەفا بارزانی).
لە ڕێکەوتی (16-3-1977) لەلایەن دەزگای هەواڵگری سووری و ڕژێمی بەعسی سووریەوە بە ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی ئێراقی هەڵگرتبوو لەگەڵ دووان لە هاوەڵەکانیدا تیرۆر دەکرێن، دوا بە دوای تیرۆر کردنەکەشی پشێویەکی زۆر دەکەوێتە نێوان بنەماڵەکەیان و کریستیانەکانی ناوچەکەوە کە زۆربەیان سەر بە حیزبی بەعس بوون لە ئەنجامدا (144) کریستیان دەکوژرێت و چەندین کوردیش.
سێیەم: کچە چالاکوان (حەنان عوسمان) یەکێکە لە کچە چالاکوانەکانی کوردی لوبنان کە بە شێوەیەکی زۆر کارا لە هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگی کوردەکانی لوبناندایە، لە نوێترین هەوڵیشیدا بۆچوونە ناو کایەی سیاسی و بەشداری کردنی کورد لە سیاسەتی ئەو وڵاتەدا خۆ کاندیدکردنی بوو بۆ هەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکەی ساڵی 2018 لەسەر لیستی (صوت الناس) دەنگی گەل هەر چەندە نەیتوانی دەنگی تەواو بهێنێت بۆچوونە ناو پەڕڵەمان بەڵام بە هەوڵێکی بوێرانە ئەژمار کرا کە بۆ یەکەم جار کوردێک بەناوی کوردەکانەوە و بۆ داواکردنی مافی کورد خۆی کاندید بکات.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/469560/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=0002.JPG=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption==KTML_ImageCaption_End=
$پارت و ڕێکخراوە کوردییەکانی لوبنان$
کوردەکانی لوبنان وەک سەرجەم هاووڵاتیانی لوبنان دابەشی سەر پارت و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە بوونە بەڵام زیاترینیان لە پارتە سوننی مەزهەبەکانەوە نزیکن، لە کۆتایی ساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا چەند هەوڵێکیان داوە کە پارت و ڕێکخراوی خۆیان هەبێت کە بتوانن چالاکی و کارەکانی خۆیانی تیادا ڕێکبخەن، لەو پێناوەشدا چەند پارت و ڕێکخراوێکیان درووستکردووە کە لێرەدا ئاماژە بە ناوەکانیان دەدەین:
1- پارتی وەلائی نیشتمانی
2- حزب ڕزگاری الکردی
3- کۆمەڵەی خێرخوازی کوردەکانی لوبنان
4- جمعیە صلاح الدین الخیریە الکردیە
5- (رابطە) نوروز الثقافیە – الاجتماعیە
ئەمە دیارترین ئەو پارت و ڕێکخراوانەیە کە کوردەکانی لوبنان هەیانە .

لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە کوردەکانی لوبنان لە ڕووی ئایینداریەوە زۆربەیان موسوڵمانی سوننە مەزهەبن، وە بەشێکیان شیعە مەزهەبن، هەروەها کریستیان و دروزیشیان هەیە، درووزەکان لە بیروباوەڕەوە زیاتر لە بیرو ڕای کوردە کاکەییەکانەوە نزیکن.[1]

$سەرچاوەکان:$
1- شەرەفنامە شەرەف خانی بەدلیس
2- کورد و کوردستان محەمەد ئەمین زەکی
3- خلاصە الاثر المؤرخ العربی محمد امین المحبی
4- تراجم علما و طرابلس عبدالله حبیب نوفل
5- اکراد لبنان وسووریا ادیب المعوض
6- صورە الارض ابن حوقل
7- چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز (مەریوان کەریم ئاغای هەمەوەند)
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览461
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 19-02-2023
相关文件: 3
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 19-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 22-02-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on22-02-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):22-02-2023
URL
此产品已被浏览461
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,076
图片 106,680
书籍 19,299
相关文件 97,295
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!