بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى پلاندانانى هەرێم، لە کوردستاندا یەک ملیۆن و 241 هەزار کەس لە کوردستان کار ناکەن لەو ڕێژەیەدا 75%یان ئافرەتن.
بەپێى ئامارێکى وەزارەتى پلاندانانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، یەک ملیۆن و 241 هەزار کەس لە کوردستان هیچ کارێک ناکەن، کە تەمەنیان لەنێوان 15 ساڵى تاکو 65 ساڵیدایە، لەو ڕێژەیە 75%یان لە ئافرەتان پێکدێت.
هاوکات بەپێى ئامارەکانى دەستەى ئامارى هەرێم، بێکارى لەنێو ژنان و ئافرەتانى کوردستان زیادیکردووە، بە جۆرێک بانکى نێودەوڵەتى لە کوردستان دەریخستووە کە تەنیا 1%ى ژنان لە کەرتى تایبەت و 14%یان لە گشتى کاردەکەن.
کارنەکردنى ئەو ڕێژەیە لە هاووڵاتیان لەکاتێکدایە، کە ژمارەى دانیشتووانى هەرێم بەبێ ئاوارە و پەنابەران بۆ ساڵى 2022، زیاتر لە شەش ملیۆن کەسە و پێشبینى دەکرێت لە ماوەى دوو ساڵى داهاتوودا بۆ 7 حەوت ملیۆن کەس بەرزببێتەوە. [1]