=KTML_Bold=بە بڕیارى قوباد تاڵەبانى چوار وەزارەت و دەستە، چی دیکە نووسراو بۆ هەولێر نانێرن=KTML_End=
بە فەرمانى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ لەمەودوا نووسراوى فەرمى وەزارەتەکانى شارەوانى و دارایى و کشتوکاڵ و دەستەى وەبەرهێنان ئاڕاستەى #هەولێر# ناکرێت.
بە فەرمانى #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکومەت بۆ لەمەودوا فەرمانگەکانى کشتوکاڵ و دارایى و دەستەى وەبەرهێنان و شارەوانى لە سنوورى پارێزگانى #سلێمانى# و #هەڵەبجە# و ئیدارە سەربەخۆکانى سنوورى زۆنى سەوز کە ڕەزامەندى هەولێریان پێویستە ئاڕاستەى هەولێر ناکرێن.
ئەو نووسراوانەى کە ڕەزامەندى هەولێرى پێویستە پەیوەندى بە دابینکردنى زەوى و پارە و باج و ڕووسماتەوە هەیە و جێگرى سەرۆکى حکومەت خۆى دەیەوێت بڕیارى لەسەر بدات و بەبێ گەڕانەوە بۆ هەولێر. [1]