图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,801
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چۆنیەتی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆنیەتی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ

چۆنیەتی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ
ناونیشانی بابەت: چۆنیەتی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ
ئامادەکردن: #ڤینوار زاهیر#

چۆنیەتی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ (بە ئینگلیزی: How to overcome fear and anxiety، بە عەرەبی: کیف تتغلب على الخوف والقلق) ، ترس و دڵەڕاوکێ ئەو هەستانەن کە هەموو کەسێک دووچاری دەبێتەوە. هەستی ترس چالاک دەبێت، کاتێک مەترسییەک لە ئارادا هەیە. دڵەڕاوکێش هەستێکە تیایدا کەسەکە هەست بە نیگەرانی دەکات و بەزۆری لە هەبوونی مەترسیدا ڕوونادات. دڵەڕاوکێ دەکرێت ببێتە هۆی ترس، هەروەها ترسیش دەکرێت دڵەڕاوکێ درووست بکات. لەگەڵ ئەوەی ئەگەری هەیە هەموو کەس دووچاری ئەم دوو هەستە ببێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە چارەسەر دەکرێت.
$ترس و دڵەڕاوکێ چین؟$
ترس هەستێکە کەسێک تووشی دەبێت، کاتێک لەڕووی جەستەیی و هەستەوە دووچاری مەترسییەک دەبێتەوە. مێشک و جەستەی مرۆڤ بۆ هەموو جۆرەکانی مەترسی هەمان وەڵامی دەبێت، واتە ناتوانێت جیاوازی بکات لەنێوان ئەوەی کە ئایا ئەو شتەی بووەتە هۆی ترس جەستەییە، واتە شتێکی دەرەکییە و دەکرێت زیان بە کەسەکە بگەیەنێت یان تەنیا لەڕووی هەستەوەیە. ترس حاڵەتێکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر زۆر بخایەنێت ئەوا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەبێتە هۆی درووستبوونی دڵەڕاوکێ. ترس و دڵەڕاوکێ زۆر لەیەکەوە نزیکن، بەڵام دڵەڕاوکێ ڕوودەدات کاتێک کۆنتڕۆڵکردنی ترس لە دەستی کەسەکە نامێنێت، واتە توانای کۆنتڕۆڵکردنیان نابێت. دڵەڕاوکێ لە ئەنجامی تێکچوونی وەڵامدانەوەی جەستە بۆ ترس ڕوودەدات، لەم حاڵەتەدا دەکرێت بەردەوام هەست بە ترس بکەیت، لە کاتێکدا ترس جارجار کەسەکە هەستی پێ دەکات و ڕوودەدات. ترس بریتییە لە هەست، بەڵام دڵەڕاوکێ حاڵەتێکە پەیوەندی بەلایەنی دەروونی کەسەکەوە هەیە. حاڵەتی ترس بەبێ چارەسەر لەگەڵ نەمانی مەترسییەکە واتە ئەو هۆکارەی بووەتە هۆی درووستبوونی ترس نامێنێت، بەڵام دڵەڕاوکێ پڕۆسەیەکی بەردەوامە و بەزۆری بە بەکارهێنانی دەرمان چارەسەر دەکرێت.
$نیشانەکانی ترس و دڵەڕاوکێ$
ئەمە دوو حاڵەتی جیاوازە، لەبەرئەوە نیشانەکانیشیان جیاوازە، نیشانەکانی ترس بریتیین لە:
داچڵەکان، واتە جووڵەی لەناکاو.
هەستکردن بە ناڕەحەتی یان پێشبینیکردنی شتێکی دیاریکراو.
کاردانەوەی کۆئەندامی دەمار وەک پێکەنین.
وشکبوونی دەم.
نیشانەکانی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ بریتیین لە:
- زوو هەڵچوون، تووڕەبوون و بێ ئارامی.
- بەرزبوونەوەی لێدانی دڵ، هەناسەتەنگی و لەرزینی جەستە.
- کێشەی خەو و نەبوونی توانای پشوودان.
- لەبیرچوونەوە و نەبوونی توانای سەرنجدان.
- گرژبوونی ماسوولکەکان.
- کێشەی هەرسکردن.
$چۆنیەتی نەهێشتنی ترس و دڵەڕاوکێ$
ڕێکخستنی ترس و دڵەڕاوکێ کارێکی ئاسان نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت فێری تەکنیەکەکانی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم هەستانە بیت. ئەگەر ڕووبەڕووی ترس و دڵەڕاوکێ بوویتەوە ئەوا دەتوانیت پشت بەم تەکنیکانەی خوارەوە ببەستیت:
1- سەرنجی هەستەکانت بدە
هەموو کەس لە دەربڕینی هەستەکانیدا شارەزا و لێهاتوو نییە، توانای دیاریکردنی هەستەکانت قۆناغێکی زۆر گرنگ و یارمەتیدەرە. هەوڵبدە سەرنجی ئەو نیشانانە بدەیت کە لەم حاڵەتانەدا ڕووبەڕوویان دەبیتەوە.
2- ڕووبەڕووی ترسەکەت ببەرەوە
ئەگەری هەیە لەم کاتانەدا بیستنی (هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە) بەلاتەوە شتێکی گرنگ نەبێت و هەروەها لەوانەشە نەتەوێت گوێبیستی بیت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم تەکنیکە زۆر بەسوودە، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی چالاککردنی کۆئەندامی دەمار. هەناسەدانی قووڵ و هەروەها تەکنیەکانی تریش، وەڵامدانەوەی جەستە بۆ فشار ناچالاک دەکەن، ئەمەش وا دەکات لە کاتی دووچاربوونەوە بەم حاڵەتانە لە کەمکردنەوەی فشار یارمەتیدەر بێت.
3- لە بارودۆخی خۆت دڵنیابەرەوە
بزانە لەدوای نەمانی ئەو هۆکارەی ترس و دڵەڕاوکێی بۆ درووست کردوویت هەستت چۆنە، بیربکەوە لەوەی کردنی چی شتێک لەو کاتەدا بۆ تۆ گونجاوە. لەوانەیە پیاسەیەکی کوورت وا بکات حاڵت باشتر بێت و هەروەها ترس و دڵەڕاوکێکەت کەم بکاتەوە. بە پێچەوانەشەوە هەندێک کەس بە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی چواردەوردا هەست بە باشتربوون دەکەن. هەموو کەس تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە، لەبەرئەوە هەوڵبدە بزانیت ئەنجامدانی چی جۆرە چالاکییەک بۆ تۆ گونجاوە و ئەنجامی دەبێت.
4- گرنگی بە تەندرووستی جەستە بدە
هەندێک جار ئەگەری هەیە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نەبێت، واتە دەکرێت ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی هەستی پێ دەکەیت هۆکارەکەی ژینگەی دەوروبەر واتە دەرەکی نەبێت. دڵنیابەرەوە لەوەی چی شتێک بووەتە هۆکار بۆ هەستکردن بەم دوو حاڵەتە، چونکە دەکرێت بە تەنیا برسی یان تینووت بێت. لەم کاتانەدا پەرداخێک ئاو بخۆرەوە بزانە دوای ئەوە باش دەبیت یان نا، لەوانەشە تەنیا برسیت بێت بۆیە هەوڵبدە شتێک بخۆیت. واتە دەکرێت هۆکاری ئەم دوو حاڵەتە بۆ برسێتی یان تینووێتی بگەڕێتەوە، بۆیە گرنگی بە خواردن و لایەنی تەندرووستی خۆت بدە.
5- یۆگا ئەنجام بدە
یۆگا چالاکییەکە کە لە چەند جووڵەیەکی تایبەت پێک دێت، ئەم چالاکییە جەستە بەهێز دەکات و هەروەها هاوسەنگی لەش ڕادەگرێت. ئەنجامدانی جووڵەی خاو و هەناسەی قووڵ یارمەتیی زیادکردنی وروژمی خوێن و گەرمکردنی ماسوولکەکان دەدات. یۆگا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر جەستە درووست دەکات و هەروەها بۆ لایەنی دەروونی کەسەکەش بەسوودە. بۆ نموونە لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی 2019 دەریخستووە، ئەنجامدانی یۆگا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ. بەڵام دەبێت خانمانی دووگیان و ئەو کەسانەی نەخۆشی تایبەتیان هەیە، پێش ئەنجامدانی ئەم چالاکییە پرس بە پزیشک بکەن.
6- لە خواردنەوەی کافایین دوربکەوە
بە شێوەیەکی ڕاستە و خۆ خواردنەوەی کافایینی وەک چا یان قاوە نابێتە هۆی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ، بەڵکوو نیشانەکانی دڵەڕاوکێ خراپتر دەکات. لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2017 ئاشکرای کردووە، ئەو کەسانەی دڵەڕاوکێیان هەبووە و کافایینیان خواردووەتەوە، تووندتر دووچاری نیشانەکان بوونەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا سوڕی خەویان تێکچووە. وا باشترە بە شێوەیەکی سنووردار ئەم خواردنەوەیە بخۆیتەوە.
7- سرووشت وەک چارەسەر بەکاربهێنە
بێگومان گفتوگۆکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕ بەم بوارە ڕێگایەکی زۆر نایابە بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتانە، بەڵام هەموو جارێک کاتی ئەوەت نابێت سەردانی پزیشک بکەیت. هەوڵبدە لەجیاتی ئەوە لەناو سرووشتدا پیاسەیەک بکەیت، سرووشت مرۆڤ هێور دەکاتەوە و هەروەها ئاستی فشاریش کەم دەکاتەوە، واتە وا دەکات کەسەکە کەمتر هەست بە فشار و زیاتر هەست بەئارامی بکات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览138
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی زانیاری - 27-02-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 医疗
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 27-02-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on28-02-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):28-02-2023
URL
此产品已被浏览138
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 523,059
图片 105,801
书籍 19,704
相关文件 98,652
Video 1,420
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!