图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,522
图片 105,217
书籍 19,486
相关文件 97,515
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەنگی کوردی لە ڕادیۆ یێریڤانەوە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەنگی کوردی لە ڕادیۆ یێریڤانەوە

دەنگی کوردی لە ڕادیۆ یێریڤانەوە
دەنگی کوردی لە ڕادیۆ یێریڤانەوە
نووسین: مەهدی شەبانی
وەرگێڕان: چنور فەتحی

ڕادیۆی نەتەوەیی یێریڤان بە زمانی کوردی، یان “ڕادیۆ یێریڤانە” لە بیرەوەریی هەزاران کورد لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەورووپا و کۆمارییەکانی سۆڤییەت کاریگەریی و ئاسەواری قووڵی بەجێهێشتووە.

$ڕادیۆیەک لە سۆڤییەت کە بوو بە بیرەوەریی هاوبەشی کوردەکان$
ڕادیۆی نەتەوەیی یێریڤان بە زمانی کوردی، یان بەو شێوەی لە ناو کوردەکاندا بەناوبانگە “ڕادیۆ یێریڤانە” لە بیرەوەریی هەزاران کورد لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەورووپا و کۆمارییەکانی سۆڤییەت کاریگەریی و ئاسەواری قووڵی بەجێهێشتووە.
بە درێژایی ساڵانێک کە زمان و کولتووری کوردیی لە بەرچاو نەگیراوە یان یاساخ بووە، ڕادیۆ یێریڤان پردێکی پێوەندیی لەنێوان خەڵکی کورد و کولتوورەکەیان بووە و بەشێکی گرنگی بیرەوەریی هاوبەشیانی درووست کردووە.
بەشی کوردیی ڕادیۆ یێریڤان ساڵی 1955 لەسەر بڕیاری دەوڵەتی یەکیەتیی سۆڤییەت بە مەبەستی بانگەشە بۆ “ژیاری سوسیالیستی” لەنێو کوردەکاندا وەک بەشێک لە بەرنامەی “ڕوبەڕووبوونەوەی یەکسان” دامەزرا. ئەم ڕادیۆیە لە ڕێگەی برەودان بە کولتوور، هونەر، موسیقا و ئەدەبیاتی کوردی و کۆبوونەوەی ئەرشیفێکی مەزنی کولتووریی یارمەتیی داوە و بەرەبەرە بووە بە یەک لە هەڵگرانی گرنگی کولتوری کوردیی بەتایبەت لەنێو کوردەکانی تورکیادا.
ئەحمەد کایا، گۆرانیبێژی ئەفسانەیی کورد، لەسەر کاریگەریی ئەم ڕادیۆ دەڵێ: “من بۆ یەکەمجار لەم ڕادیۆوە گوێم لە مووسیقای فرەدەنگی کوردی گرت. میلۆدیی (Kerr u Kuli) بە دەیان جار لەم ڕادیۆوە بڵاو بۆوە و من هەست گۆڕانم تێدا درووست بوو. هەم سەربەرز بووم و هەم گۆڕام.

$لێکدانەوەی کوردیی لە سۆڤییەت، مێژوویەکی کەمتر باس کراو$
کوردەکان بۆ ماوەی چەندین سەدە لە هەندێ ناوچەی قەوقازی باشووردا ژیانیان بردۆتە سەر. بەڵام لە دوایی جەنگەکانی ڕووسیا لەگەڵ عوسمانی و ئێران، بەشێکی دیکەی کوردەکان لە قەوقاز و ڕووسیا گیرسانەوە. گوشاری حکوومەتەکانی تورکیا و ئێران وەکیتر کۆچکردنی کوردەکان بۆ قەوقاز و ئەودیوی قەوقازی خێراتر کرد. هەڵبەت کوردەکانی سۆڤییەت زیاتر ئەو ئیزدییانە بوون کە ساڵانی سەرەتای سەدەی بیستەم و لە دوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان، لە ئازاری دەوڵەتی عوسمانی هەڵهاتبوون و لە قەوقازی باشوور و بەتایبەت لە ئەرمینیا جیشتەجێ ببوون.
چالاکیی کولتوری و فێرکاریی کوردەکان لە سۆڤییەت لە دەهەی 1920ی زایینی و بە سەرکەوتنی بۆلشۆڤیکەکان لە وڵاتانی قەوقاز دەستی پێکرد. لە ماوەی شۆڕشی ئۆکتۆبەردا، بەشێکی زۆر لە کوردەکان بەم شۆڕشەوە پەیوەست بوون و هەندێ کەسایەتیی وەک “عەرەبی شەمۆ (Erebe Semo) ، نووسەری یەکەم ڕۆمانی کوردیی بە ناوی “شوانی کورد” چالاکییەکانیان بۆ پشتیوانیی لە بۆلشۆڤیکەکان بوو.
ساڵی 1923 بەهۆی بڕیاری دەوڵەتی تازە دامەزراوی بۆلشۆڤیکی، قوتابخانەی (شەمس) لە تیفلیس بە زمانی کوردیی دەستی بەکار کرد. کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیری وەک ئەمینە ئۆداڵ، ئەحمەد میرازی و کامیل بەردیخان وانەیان دەوتەوە. ئەم هەوڵانە بە پشتگیریی ئەرمینیای سۆڤییەت، ڕێگەی بۆ کردنەوەی قوتابخانەی کوردیی دیکە، نووسینەوەی دەیان پەڕتووکی دەرسیی بە زمانی کوردی و داهێنانی ئەلفوبێی لاتینی کوردیی کردەوە.
ئەم ئەلفوبێ کە توێژەران بە یەکەم ئەلفوبێی لاتینی کوردیی ناوی دەبەن هەر لەم قۆناغەدا لەسەر دەستی (عەرەبی شەمۆ) و زمانناسی سووریانی ئیسحاک مارگۆلۆف (Ishak Margulov) ئامادە کرا. هەروەها فیلمسازە ئەرمینیاییەکان یەکەم فیلمی کوردی بە ناوی (زارە) یان لە ساڵی 1927دا درووست کرد. هەر لەم سەردەمەدا کوردەکانی ئەرمینیا مافی خوێندن بە زمانی دایکیی خۆیان بەدەست هینا.
ئەم چالاکییانە کە بە مەبەستی پەرەدان بە هزری سوسیالیستی لەنێو کوردەکاندا ئەنجام دەدرا لەگەڵ توندتر بوونەوەی سیاسەتەکانی سەرکوتی ستالینی لە ساڵەکانی 1937 و 1938 ستۆپی کرد. پریشکی ئەم سەرکوتکردنە بەر نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردیش کەوت و ژمارەیەک لە ڕۆشنبیرانی کورد بە تاوانی (چالاکیی دژە شۆڕش) دەستگیر کران و دواتر بە دەستپێکردنی سیاسەتەکانی سڕینەوەی ستالین، فەزا بۆ درێژەدان بەم چالاکییانە دووبارە ئاوەڵا بۆوە و بڕیار درا بەشی کوردیی لە ڕادیۆ یێریڤان بکرێتەوە، بابەتێک کە بوو بە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ لە پەرە و گەشەی کولتوور و موسیقای کوردی.

$هەموو کوردان برای یەکدین$
ئایدیای سەرەکیی ئەم ڕادیۆ، کە لەلایەن (جاسم جەلیل) دامەزرا و بەڕێوە دەبرا ئەوە بوو کە: “هەموو کوردەکان برای یەکدین” جاسم جەلیل ساڵی 1908 لە تورکیا و لە پارێزگای کارس لە بنەماڵەیەکی ئیزەدیی لە دایک بوو. لە تەمەنی دە ساڵان و کاتی هەڵهاتن لە ئیمپراتووریای عوسمانی هەموو خێزانەکەی جگە لە پووری کە کاتی پەڕینەوە لە ڕووباری سەر سنوور یارمەتیی دا، کوژران. ئەو چووە هەتیوخانەی گیومێری کە ببوو بە ماڵی هەزاران منداڵی بێ دایک و باوک کە لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان ڕزگاریان بوو. جاسم دوای تێپەڕینی قۆناغی نەوجەوانی بۆ کار و خوێندن ڕووی کردە یێریڤان. لەو کاتەدا یێریڤان پایتەختی وڵاتی تازە دامەزراوی ئەرمینیای سۆڤییەت بوو کە لەپاڵ تیفلیس و باکوو بە یەک لە ناوەندەکانی ڕۆشنبیریی ناوچەکە دەهاتە ئەژمار.
ئەو لە خانەی هەتیوان فێری ئەرمەنی و ڕووسی ببوو، لە تیفلیس و باکوو دەستی بە خوێندن کرد. هۆگرییەکی زۆری بۆ ئەدەبیات هەبوو. هەرگیز زمانی دایکیی خۆی فەرامۆش نەکرد. لە دوای گەڕانەوەی بۆ یێریڤان، یەکەم شیعر و وەرگێڕانەکانی کە ڕۆژنامەی کوردیی Rya Taze ڕێگای تازە چاپ کرا.
ئەو کە جگە لە کوردی بە زمانەکانی ڕووسی و ئەرمەنیش دەینووسی، پێش دەرچوونی لە زانکۆ ببوو بە ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی سۆڤییەت و پێوەندییەکی نزیکیشی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەرمەنیی هەبوو.
جاسم جەلیل لە یەکەم نووسەرانی ئەدەبی مۆدێڕنی کوردیش بوو. ئەو ساڵی 1954 یەکەم پەڕتووکی خۆی بە زمانی کوردیی لە یێریڤان چاپ و بڵاو کردەوە. هەر لەم ساڵەدا بوو بە بەرپرسی دامەزراندنی ڕادیۆیەکی کوردیی لە یێریڤان.

$بڕوا بەخۆبوون و بوێریی لەسەر شەپۆلی ڕادیۆ$
ڕێکەوتی 1ی ژانڤییەی 1955 ڕادیۆ کوردیی یێریڤان بە شێوەی فەرمیی دەستی بە کار کرد. یەکەم ڕستەی ئەم ڕادیۆ کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ دووبارە دەبۆوە و تەنانەت ئێستاش یەک لە ڕستە کلیدی بەڵام ئایرۆنیکەکانی کوردەکانی تورکیایە، ئەمە بوو “یێریڤان هەواڵ دەدات. بیسەرانی ئازیز، ببیسن هەواڵەکانی ئێمە، بە زمانی کرمانجی …[1]
بەرنامەکانی ئەم ڕادیۆ سەرەتا سێ جار لە حەفتەدا و تەنیا 15 خولەک بوو. ساڵی 1961 ماوەی پەخش‌کردنی بوو بە یەک کاتژمێر و نیو و ئەو شوێنانەی ڕادیۆکەی تێدا دەگیرا، فراوانتر بوو. و لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کۆمارییەکانی سۆڤییەت دەهاتە بیستن.
ڕادیۆ یێریڤان ڕووداوێکی تایبەت لەنێو کورداندا بوو و بەخێرایی بوو بە بەشێکی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەیان و بیسەران بە ناردنی نامە و دواتر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، لەگەڵ ڕادیۆکەدا پێوەندییان دەگرت. زەری ئینانج، نووسەری پەڕتووکی دەنگی کوردیی دەڵێ: “پێشوازیی لەم ڕادیۆ بە ڕادەیەک زۆر بوو کە زۆربەی خەڵک کارەکانی خۆیان بە پێی کاتی پەخشی ڕادیۆکە ڕێکدەخست. کەم تا زۆر هەر کوردێک کە گوێی لە بەرنامەکانی ڕادیۆ یێریڤان گرتبێت، قسە و چیرۆکێکی لە بارەوە لە یاد ماوە. بیستنی چیرۆکی کەسێکی لادێی کە بۆ گوێگرتن لە ڕادیۆ یێریڤان دەستی لە بەبایەخترین دارایی خۆی واتە ئەسپەکەی هەڵگرتووە، بە ڕاستی کاریگەرە.”
هەڵبەت تا پێش دامەزراندنی ئەم ڕادیۆ دوو ڕادیۆی کوردیی دیکە لە ئێراق و ئێران بە زمانی کوردیی پەخش دەکران. بەڵام کوردیی ئەم دوو ڕادیۆ بەهۆی کاریگەریوەرگرتنیان لە زمانی عەرەبی و فارسی هێند لەلایەن کوردەکانی تورکیا و کوردانی دانیشتووی باکووری ڕۆژاوای ئێرانەوە پێشوازیی لێنەدەکرا. بەڵام ڕادیۆ یێریڤان بە پێچەوانەوە، چونکە بە شێوەزاری فامکراو لەلایەن کوردەکانی تورکیاوە بەرنامەی پەخش دەکرد، ڕووکردیانی بۆ ڕادیۆ گۆڕی.
ئەو خەڵکانەی لە مافی خوێندن و خوێندەنەوە بە زمانی دایکییان بێبەریی بوون، دەرفەتێکیان بۆ ڕەخسابوو لە ڕێگەی ڕادیۆوە گوێبیستی ئەم زمانە بن و هەروەها لایەنە جۆراوجۆرە کولتوورییەکانی، بەتایبەت مووسیقاکەی، کەشف بکەن. ئەم ڕادیۆ جگە لە گرنگییەک کە لە پاراستنی کولتوور و زمانی کوردیدا هەیبوو ڕۆڵێکی گرنگتریشی گێڕا، بڕوا بەخۆبوونی کورد بوون و بوێریی بەیان کردنی.
بۆ خەڵکانێک کە زمان و کولتووریان بە ساڵان بێ‌بەها کرابوو، بیستنی زمان و موسیقای کوردی لە ڕێگەی ڕادیۆوە کە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای ئەو سەردەمە بوو سەیر و سەمەرە بوو و هەستێکی تایبەتی بەتایبەت لە شارە بچووکەکان و لادێکان، پێ دەبەخشین. هەستێک کە لای خۆیان بیر لەوە دەکەنەوە کە کولتوورەکەیان”ئەوەندەش بێ‌بەها نییە”
ڕادیۆ یێریڤان لەسەر بوونیادنان و بەدیهاتنی ناسیۆنالیزمی مۆدێڕنی کوردیش زۆر کاریگەریی هەبوو. کامەران ئەلەند، کە پەڕتووکی ئاوازی شوناسی لەسەر کاریگەریی ئەم ڕادیۆ لەسەر پاراستنی کولتوور، زمان و موسیقای کوردیی نووسیوە، لە وتوێژێکدا دەڵێ “یەک لە قۆناغە هەرە گرنگەکانی بە نەتەوەیی بوونی کۆمەڵگەیەکی هۆزەکی (عەشیرەیی) ، بوونی زاکیرەی کۆیی و مێژوویی کۆمەڵگە، بە تایبەت فۆلکلۆرەکەیەتی. گەرچی ڕادیۆ یێریڤان کارکردی جیاجیای لە مەڕ مێژوو و کولتووری کوردیدا هەیە، بەڵام ئەو لایەنەی تایبەت و تاقانای دەکات ئەوەیە کە لە شوێنێکدا کە نکوولی لە شوناس و زمانی کوردیی کرابوو، ئەم ڕادیۆ هەست و بیری بەهاداربوونی ئەو شوناسە کوردییەی بە بیسەرانی دەدا.
ڕادیۆ یێریڤان توانی بە سەرگەرم کردنی بیسەرەکانی، بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەگەز، تەمەن و چینی کۆمەڵایەتی، شوناس و زمانی کوردییان بۆ بگوازێتەوە و لەژێر یەک سەقفی هاوبەش لە دەوری یەکدیی کۆیان بکاتەوە… بەم چەشنە یارمەتیی دان تاوەکوو باوەڕ بەخۆبوون و بوێریی بەدەست بێنن.”

$ڕادیۆ وەک ئەرشیڤ$
لەگەڵ کەوتنی یەکەیتیی سۆڤییەت، ڕادیۆ یێریڤان تا قۆناغێ داخستن چوو. کەم تا زۆر هەموو کارمەندەکانی ڕادیۆکە، واتا 12 کەسەکە، ئەرمینیایان بەجێهێشت. تەنیا کەسێک کە مایەوە، (کەرەمی سەییاد) بوو کە 55 ساڵ لە ڕادیۆدا کاری کردبوو. کوڕەکەی کە ئێستا بەرپرسی بەشی کوردیی ڕادیۆ یێریڤانە دەڵێ “نە کارەبا هەبوو نە هاتوچۆ و گواستنەوە، زستانیش کەشوهەوا زۆر سارد بوو، بەڵام باوکم مەودای 8 کیلۆمەتری لە ماڵەوە تا ڕادیۆ بە پێ دەبڕی بەو هیوایەی کە دۆخەکە باشتر بێت. ئەو دەیزانی گەر بەشی کوردیی ڕادیۆکە دابخرێت، ئیدی هەرگیز ناکرێتەوە.”
بە هەوڵەکانی ئەو بەشی کوردیی ڕادیۆ یێریڤان زیندوو مایەوە و پەخشی ئەم ڕادیۆ ئێستاکەش بەردەوامە بەڵام ئەو کاریگەرییەی جارانی نەماوە. لە لایەکەوە بە کۆتایی هاتنی سوسیالیزمی سۆڤییەت، سیاسەتی کۆماری ئەرمینیا بەرانبەر بە نەتەوە و گرووپە نائەرمەنییەکان گۆڕانی بەسەردا هاتبوو و لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی دامەزرانی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی بە زمانی کوردی لە وڵاتە جیاجیاکان، تەلەڤزیۆن شوێنی ڕادیۆی گرتبوو. بەڵام ئەرشیڤی ڕادیۆ یێریڤان هێشتا دەور و ڕۆڵی خۆی لە کولتووری کوردیدا پاراستووە. ئەم ڕادیۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر کولتوور، زمان و موسیقای کوردی، بەتایبەت کوردەکانی تورکیا، لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن توێژەرانەوە گرنگیی زۆری پێدراوە. چەندین پەڕتووک و وتار سەبارەت بە ڕادیۆ و کاریگەرییەکانی لەسەر خۆ وشیاریی کوردی هاتۆتە نووسین و ئەرشیڤی ڕادیۆ یێریڤان بە کانێکی ڕەسەن لە موسیقای کوردیی دێتە ئەژمار.
بەرنامە تۆمار کراوەکانی ڕادیۆ یێریڤان، پشکێکی گرنگی لە تۆمار و ڕاگرتن، پاراستن و بەقای ئاواز و میلۆدییە فۆلکلۆرە کوردییەکاندا هەبووە. بە وتەی ئارمێن ئەمیریان، بەڕێوەبەری ڕادیۆ یێریڤان، ئەم ڕادیۆ یەک لە گرنگترین ئەرشیڤەکانی موسیقای کوردیی جیهانی لە لایە و شانازیی پێوەی دەکات. زۆێک لە مەقامەکان و بەرهەمە بێ‌ناوە تۆمار کراوەکان بۆ یەکەم جار و دواجار لە ڕادیۆ یێریڤاندا تۆمار کراون و پارێزگارییان لێ دەکرێت. ئەرشیڤی ئەم ڕادیۆ زیاتر لە 10000 بڕگەی تۆمار کراوی، لە میلۆدییە ناوچەییەکان و شانۆییە کوردییەکان، لە خۆ گرتووە. لەنێو ئەو موسیقازانانەی بەرهەمەکانیان لەم ڕادیۆوە پەخش دەبۆوە دەتوانین ئاماژە بە ناوی ئارام تیگران، کاراپت خاجۆ، فاتمە عیسا و ئاسیلکا قادر بدەین.
ساڵی 2020 “دامەزراوەی کولتوری کوردی – ئەڵمانی”، دوای چوار ساڵ کار کردن، 900 گۆرانی تۆمار کراو لەم ڕادیۆی دیجیتاڵیزە کرد و لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە بڵاوی کردەوە بە شێوەیەک کە هەموو خەڵک بتوانن کەڵکیان لێ وەربگرن. ئەم دامەزراوە جگە لە بڵاو کردنەوەی ئەم بەرهەمانە، ناوی گۆرانییەکان، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژەکانی ڕاست کردۆتەوە و ڕێپێراتۆرییەکی بێ‌وێنەی موسیقای کوردیی خستۆتە بەر دەستی هەمووان.[1]

$سەرچاوەکان:$
Sosyalist Sovyetler Birliginde Kurtule (1917-1956) by Huseyin Can، 2021
Kimligi Terenum Etmek” by Kamran Elend، 2020
“Di Radyoya Erivane de denge Kurdi”، by Zeri Inanacc، 2017
Yerevan Xeber dide، guhdaren eziz، bibihen xeberdana me bi zimane kurmanci…
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览512
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 15-02-2023
挂钩项目: 3
传记
日期与活动
词和词组
小组: 文章
Publication date: 15-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 媒体
书: 历史
文件类型: 翻译
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 01-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on02-03-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):01-03-2023
URL
此产品已被浏览512
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.185 KB 01-03-2023 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,522
图片 105,217
书籍 19,486
相关文件 97,515
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!