پیاوی بەهۆش بنجی خۆی ئەکێشێ.
بنج: ڕەگوڕیشە، ئەکێشێ: دەردەهێنێت یان وەردەگرێت. پەندەکە مەبەستی لە کەسی دانا و بەهۆش و دنیادیدەیە، لە ژیانیدا لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشی خۆی بەشێوەیەکی درووست و ژیرانە دەبات و کەس دڵتەنگ ناکات چونکە لەبنچینەدا ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی ڕەوشتیی هەیە.[1]