ناونیشانی بابەت: مودمینی بەخاخ (تەبخیر - هەڵم)
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
پرسیار: دکتۆرە منداڵەکەم کۆکە و تەنگەنەفەسی هەبوو بردمە نەخۆشخانە وتیان بەخاخی بۆ بکە، نەمکرد ئەترسم منداڵەکەم مودمین بێ بە بەخاخ!
وەڵام: بەخاخ یان تەبخیر یان هەڵم لە هەموو چارەسەرەکان باشترە و زووتر منداڵ باشتر ئەبێت هیچ زیانێکی لاوەکی نییە و ئەتوانیت ئامێرەکە بکریت و لە ماڵ بۆی بکەیت، بەهیچ شێوەیەک منداڵ مودمین نابێت پێوەی، نازانم کێ ئەم وشەی مودمینەی بۆ بەخاخ و دەرزی ئەنسولینی دۆزیەوە! [1]