图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت و ئێراندا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت و ئێراندا

لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت و ئێراندا
لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت و ئێراندا
#بارام سوبحی#

ڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا #قازی محەمەد# و هاوەڵەکانی، باڵێوزی ئەمریکا لە ئێران بەرانبەر گۆڕەپانی چوارچرا وەستابوو، سەیری لەسێدارەدانەکەی دەکرد، قازی محەمەدیش دەڵێت: بە خزمەکانمان بڵێن بەهیچ شێوازێک لەگەڵ نوێنەری ئەمریکادا دانەنشین، درۆیان لەگەڵماندا کردووە و مەهێڵن نەتەوەی کورد هەڵبخەڵەتێنن.
ئەم زانیارییانە لە پەڕتووکی #نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەد و هاوڕێیانی# هاتووە.

حەفتا و سێ‌ ساڵ بەسەر ڕووداوی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێیانی (#محەمەد حسێن سەیف قازی# و #ئەبولقاسم سەدر قازی#) تێدەپەڕێ‌.
پەڕتووکی (نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەد و هاوڕێیانی) لە نووسینی محەمەد ڕەزا سەیف قازی و وەرگێڕانی عەلی ئەکبەر مەجیدی، سەربوردە و ژیانی زیندان و چۆنێتی لەسێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە.
ئەو پەڕتووکە لە (230) لاپەڕە پێکهاتووە و لە بڵاوکراوەکانی چاپخانەی شیڤانە، جگە لە پێشەکی وەرگێڕ و ژیاننامەی قازی و هاوڕێیانی، باسێکی تایبەتی تێدایە لەسەر نهێنییەکانی دادگایکردنی قازی و وەسیەتنامەکەی، ئەمە جگە لە دەیان بەڵگەنامەی حکومەتی ئێران و سۆڤیەت لەبارەی لەسێدارەدانی قازییەوە.
لەبارەی ئەو بەڵگەنامانەی لەم پەڕتووکەدا هاتوون، وەرگێڕی کوردی پەڕتووکەکە دەڵێت: ئەم بەڵگەنامانە کە بڵاومان کردۆتەوە (30%) هەموو ئەو بەڵگەنامانە نییە، کە سەبارەت بە حکومەتی کوردستانی ساڵی (1946) و سەرکردەکانی ئاشکراکراون.

$لە دەسەڵاتەوە بۆ خۆبەدەستەوەدان$
قازی محەمەد تەنیا (47) ساڵ ژیا، شارەزایی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسیدا هەبووە، لەلای باوکی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. هەتا باوکی لە ژیاندا بووە بە شێوازی ڕەسمی کاری دادوەری نەکردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لێپرسراوی ئیدارەی ڕۆشنبیری و ئەوقافی #مەهاباد# بووە.
بەپێی بەڵگەنامەکان، قازی محەمەد لە بەردەم دادگادا لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری کوردستانەوە، ئەوەی ڕاگەیاندوە کە لەسەر داوای خەڵک ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەدەق وتویەتی: خەڵک بە زۆرینەی دەنگ داوایان لێکردم ئەو بەرپرسێتیە لە ئەستۆ بگرم، ئەگینا قەد بەدوای پلە و پایە و پۆستەوە نەبووم، چونکە پێشتر پلە و پایەم هەبوو… بەڵام ئێوە ئاغاکان لەلایەن گەورەکانتانەوە ئەمریکاو بەڕیتانیاوە فەرمانی لەسێدارەدانمانتان ڕاگەیاند. ئەو هەموو پاساوە مەهێننەوە و فەرمانەکەتان جێبەجێ‌ بکەن، مەرگ لە ڕێگەی ئازادی و نەتەوەدا بۆمان شیرین و جوانە، دڵنیابن ئاخ بەسەر زارماندا نایەت.
لە مێژوی خەباتی چەکداریی کورددا، قازی محەمەد بووەتە نموونە بەهۆی ئەوەی پەتی سێدارەی هەڵبژارد، تاوەکو میللەتەکەی دوچاری نەهامەتی و ماڵوێرانی نەبێتەوە. نووسەر ڕونیدەکاتەوە قازی دوای ئەوەی بڕیاردەدات خۆی بەدەستەوە بدات، بە خەڵکی دەڵێت: ئەی خەڵکی گەورە و بەشەرەفی کورد، من ڕێبەریتان بووم، بەرپرسی یەکەمین و دوایین ڕووداوەکانم، ئەگەر کەسێک دەبێ‌ لەسێدارە بدرێت ئەوە منم، تەواوی چەکەکانتان پێدەدەم‌ و بەرەو پیری سوپای پەهلەوی دەڕۆم… ئەگەر دیتان هێرش دەکەنە سەر گوندەکان و گیان و ناموستان دەکەوێتە مەترسییەوە، بەرانبەریان بوەستن و خەبات بکەن و هێرشیان بکەنە سەرو دەستیان کوورت بکەنەوە.

قازی: ئەمریکیەکان درۆیان کرد
بە بۆچونی نووسەر، لە پڕۆسەی ڕوخاندنی کۆماری کوردستان و دادگاییکردن و لەسێدارەدانی قازی و هاوڕێکانیدا، دەوڵەتی ئێران جگە لە نۆکەری کردن و بوون بە ئامێری دەستی داگیرکەر ڕۆڵێکی تری لە ئەستۆدا نەبووە، هەموو ڕووداوەکان بە پلانی ئەمریکاو بەڕیتانیا ئەنجامدراون.
بۆ بەڵگاندنی ئەو بۆچونە، نووسەر ئاماژە بەوە دەکات بەپێی بەڵگەنامەکان، دیبلۆماتەکانی ئەمریکا بەیارمەتیی ئەفسەرە ئێرانییەکان لە زیندانی بارەگای مەهاباد دیداریان لەگەڵ قازییەکاندا کردووە. لە و بارەیەوە لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەتدا هاتووە: “نوێنەری ئەمریکاو بەڕیتانیا لە مەسەلەی کوردستان و بەتایبەت لەبارەی چارەنووسی براکانی قازییەوە لە هەوڵ و تێکۆشاندان، هەموو ڕۆژێک هاتوچۆی مەهاباد دەکەن”.
هەروەکو نووسەر باسی دەکات باڵێوزی ئەمریکا لە تاران جۆرج ئالن ڕایگەیاندووە ئەگەر قازی ڕازییە، دەوڵەتی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یارمەتیی بدات. بەڵام لە وەڵامدا قازی وتویەتی: نەتەوەی کورد هیچ جۆرە چاوەڕوانییەکی لە دەوڵەتانی داگیرکەر نییە، تەنیا بەهێزی خۆی ئازادی بەدەستدەهێنێت.

بۆ ڕونکردنەوەی زیاتری هەڵوێستی ئەمریکا، نووسەر دەگەڕێتەوە بۆ وتەیەکی فەرماندەی دایرەی (ژەندار مری) سەرهەنگ ئەمیر پەروێز لەبارەی دۆخی ڕۆژی لەسێدارەدانی قازییەکان، پەروێز دەڵێت: “بێجگە لە پارسی تەبار کە فەرماندەی سەربازی مەهاباد بوو، کەسێک کاتی لەسێدارەدانی قازییەکانی نەدەزانی. ڕۆژی دەی خاکەلێوە بانگیان کردین بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە ناوەندی سوپا، لەوێ‌ فەرماندەی سوپای ئێران سەرلەشکر ڕەزم ئارا-مان بینی، بەنهێنی لەگەڵ باڵێوزی ئەمریکا جۆرج ئالن هاتبوونە مەهاباد و ڕەزم ئارا واژوی شای پیشانماندا بۆ حوکمی لەسێدارەدانی قازییەکان لە دادگای سەربازی”.
دەربارەی ساتی لەسێدارەدانی قازییەکان، ئەمیر پەروێز دەڵێت: “کاتێک قازییەکانیان لەسێدارە دەدا، ڕەزم ئاراو جۆرج ئالن لە قەراخی ڕوباری بەرانبەر گۆڕەپانی چوارچرا وەستابوون و سەیری لەسێدارەدانەکەیان دەکرد، بەرەبەیانی زوو پێش هەڵاتنی خۆر بەبێ‌ ئەوەی کەسێک بیانبینێت لە ڕێگەی (#ورمێ#‌) وە گەڕانەوە بۆ تاران”.
نووسەر ئاشکرای دەکات سەرەڕای هەموو کۆسپ و بەربەستەکان، دوو کەس لە فیداییانی محەمەد حسێن سەیف قازی بەناوەکانی (رەحیم زاهیدی و ساڵح قەزەڵباش) بە پارە و بەرتیل توانییان بە نهێنی بڕۆنە زیندان و چاویان بە قازییەکان بکەوێت، لە و دیدارەدا قازی محەمەد دەڵێت: “بە خزمەکانمان بڵێن بەهیچ شێوازێک لەگەڵ نوێنەری ئەمریکادا دانەنشین، درۆیان لەگەڵماندا کردووە و مەهێڵن نەتەوەی کورد هەڵبخەڵەتێنن”.

$قازی لە زیندانی شا دا$
لە یەکێک لە و بەڵگەنامانەی لەم پەڕتووکەدا هاتووە، باس لە ڕەوشی قازی و هاوڕێکانی لە زینداندا دەکات. بەڵگەنامەکەش بریتییە لە نووسراوێک کە قایمقامی گشتی کوردستان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ئێرانی کردووە و تیایدا هاتووە: “لەم دواییانە شوێنی (قازی) یەکانیان لە مەهاباد گۆڕیوە و لە شوێنی تاریک و شێداردا زیندانی کراون. هەموویان نەخۆشن بەتایبەت حەمەحسێن سەیف قازی کە پێشتر ڕۆماتیزمی قوورسی هەبووە و جەرگ و ورگی لاوازە و زۆر نەخۆش بووە، لە شوێنێکی وەها نەگونجاودا تەنانەت ناهێڵن دکتۆریشی بۆ بەرن. ئەو کەسانە ئەگەر تاوانباریش نەبن، لانی کەم تاوانباری سیاسین. لە هیچ شوێنێکی دنیادا تەنانەت لە وڵاتانی دواکەوتووشدا ڕەفتاری دژی مرۆڤانە لەگەڵ زیندانەکاندا ناکەن و لە شوێنێک وەکوو مەهاباد کە دەنگی خۆپیشاندەران بەهیچ کوێ‌ ناگات و دەیانەوێ‌ بە ڕق و کینەیەکی تایبەت ئەو کەسە چارەڕەشانە بەبێ‌ تاوان بە ئەشکەنجە لەناویان بەرن”.
هەر لەبارەی ڕەوشی زیندانەوە، نووسەر ئاماژە بەوە دەکات هێزە ئەمنییەکان نەیاندەهێشت کەس چاوی بە قازییەکان بکەوێت و هەواڵێکیان لەدەرەوە پێ‌ بگات. بەڵگە و کاغەزەکانی تاوانەکانیان لەماوەیەکی کوورتدا ئامادەبوو. ئەفسەرەکان هەموو پەیمان و بەڵێنی سەرۆک وەزیرانیان “قەوام” پێشێلکردو بەپێی یاسای سەربازی لەگەڵ قازییەکان هەڵسوکەوتیان کردووە.
ئەوەی بە لای نووسەرەوە جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە هەرچەندە قازییەکان لە دادگایەکی سەربازی دادگایی کراون، بەڵام بە قانونی سەربازی مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە. لەوبارەیەوە دەنووسێت: “دادگای سەربازی خێرا کۆتایی بەکاری خۆی هێنا و حوکمی لەسێدارەدانی ڕاگەیاند، سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە کە حوکمەکە بە قازییەکان ڕانەگەیەنرا، ئەوەش بەپێچەوانەی یاسای دادگای سەربازییەوە. قازییەکان سێ‌ مانگ بە و حوکمەوە لە زیندان مانەوە، لە و ماوەیەدا پلان و هەوڵی هێزی داگیرکەر بەتایبەت ئەمریکا سەبارەت بە کوردستان و چارەنووسی قازییەکان دەگەڕا.
لە بەڵگەنامە مێژوییەکانی دەوڵەتی سۆڤیەتدا لەبارەی ڕەوتی دادگاییکردنی قازییەکان، بەپێی چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند ئەفسەرێک و سیاسەتمەدارانی ئاگاداری دەوڵەت، لەبارەی بەرگرینامەکەی قازی نووسراوە: “قازی محەمەد لە هەموو دادگاییکردنەکەیدا بەدلێری و ئازایەتییەوە قسەی دەکرد، تەنانەت بۆ جارێکیش نەبینرا کە سەر دابنەوێنێت و داوای لێبوردن بکات و پەشیمان بێتەوە”.

$کێ‌ دەیویست قازی لەسێدارە بدات؟$
نووسەر هێما بۆ ئەوە دەکات فەرماندەی سوپای ئێران لە کوردستان سەرلەشکر هومایۆنی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی قازییەکان زیاتر لە هەموو کەسێک بەپەلە بوو، بەپێی بەڵگەنامەکان دەیویست یەک ڕۆژ دوای کۆتایی دادگاییکردنەکە، حوکمی لەسێدارەدانەکە جێبەجێ‌ بکات، بەڵام (رەزم ئارا) لە پەیامێکی تەلەگرافی لە تارانەوە داوای لێدەکات جارێ‌ دەستی لێهەڵبگرێت.
سەبارەت بە بۆچونی شای ئێران محەمەد ڕەزا پەهلەوی لەبارەی لەسێدارەدانی قازییەکان، نووسەر ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە: دوو ساڵ دوای کوشتنی قازییەکان، لە سەفەری “شا” بۆ مەهاباد لەبەرانبەر بینای نەخۆشخانەی “شێرو خورشید”، خانمێکی ڕەشپۆش پیشانی شا دەدەن و دەڵێن ئەوە هاوسەرەکەی قازی محەمەدە، شا لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و قسەی لەگەڵدا دەکات، دەڵێت: “من حوکمی لەسێدارەدانی قازییەکانم واژۆ نەکردووە، سیاسەتی جیهانی وایکرد.

$هەڵوێستی عەشیرەتە کوردەکان$
لەدووتوێی ئەو بەڵگەنامانەی لەم پەڕتووکەدا بڵاوکراونەتەوە، شەش بەڵگەنامەی تایبەتن بە هەڵوێستی ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتی کورد، کە داوای لەناوبردنی قازی و هاوڕێیانی دەکەن، هەروەها تۆمەتباریان دەکەن بە تاوانەکانی خیانەتکاری و ستەم و خوێن ڕشتن.
بەڵگەنامەی یەکەم ڕێکەوتی 06-02-1947 بەسەرەوەیە و واژۆی نۆ سەرۆک خێڵ و نۆزدە کەسی پێوەیە و ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کراوە، تیایدا هاتووە: لە ئێوەی بەڕێز داواکارین ئەو گورگە دڕندانە لەپێش چاوی ئێمە خەڵکی زوڵم لێکراو سزا بدەن، کە برینی ئێمەی خەڵکی ستەم لێچوو بحەسێتەوە.
نووسراوێکی دیکە هەمان ڕۆژ بە واژۆی (12) کەس ڕەوانەی سەرۆک وەزیران کراوە و هەمان داوای تێدا دوپاتکراوەتەوە. هەمان ڕۆژ لەلایەن (27) کەسی دیکەوە هەمان داوا ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کراوە.
نووسراوێکی دیکە لە 12-02-1947 بە واژوی سێ‌ کەسایەتی ڕەوانەی دەسەڵاتدارانی ئێران کراوە، تیایدا هاتووە: داواکارین برینی دڵمان بە لەسێدارەدانی ئەو سێ‌ کەسە داساکێین و بە و هیوایەتەی چاوەڕێی وەها ڕۆژێک بووین سزای خایینەکان بە چاوی خۆمان ببینین.
نووسراوێکی دیکە واژوی (13) کەسی پێوەیە و مێژوی 15-02-1947 بەسەرەوەیە و هەمان داواکاری تێدا دوپاتکراوەتەوە.
نووسراوی کۆتاییش لە ڕێکەوتی 17-02-1947 لەلایەن حەوت کەسایەتەوە ڕەوانەی سەرۆک وەزیران کراوە و نووسیویانە: لە جەنابتان داواکارین سزای ئەو خاینانە بدەن و حوکمی لەسێدارەدانیان پێبدەن، کە لەم ڕێگەوە دڵی خەڵکی زوڵم لێکراوی ناوچەکە بحەسێتەوە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览389
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 30-01-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 30-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( زریان عەلی 09-03-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا )on11-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا ):09-03-2023
URL
此产品已被浏览389
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,107
图片 106,571
书籍 19,301
相关文件 97,360
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!