图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,763
图片 105,975
书籍 19,359
相关文件 97,460
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئەگەر ئۆمەرمەندان شێت بوو، دەیبەن بۆ کوێ‌؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەگەر ئۆمەرمەندان شێت بوو، دەیبەن بۆ کوێ‌؟

ئەگەر ئۆمەرمەندان شێت بوو، دەیبەن بۆ کوێ‌؟
$ئەگەر ئۆمەرمەندان شێت بوو، دەیبەن بۆ کوێ‌؟$
#عارف قوربانی#
ڕەنگە زۆربەی خوێنەران ئاشنایەتیان لەگەڵ ئەم ناونیشانە هەبێ و لەناو کۆڕی بە تەمەنەکاندا دەیانجار گوێبیستی ئەو دەستەواژەیە بووبن (ئەی ئەگەر ئۆمەرمەندان شێت بوو، دەیبەن بۆ کوێ‌) ؟ ئەگەر لە ڕووی مانا و مەبەستی بەکاربردنییەوە، تێگەیشتن لێی ئاسان بێت، بەڵام پێناچێت زانیارییان دەربارەی ناو و شوێن و چیرۆکی پشت ئەم ئیدیۆمەوە هەبێت. بۆیە پێش ئەوەی هۆکار و مەبەستم لە بەکاربردنی ڕوونبکەمەوە، کەمێک لەبارەی چیرۆکی ئۆمەرمەندانەوە دەنووسم.
ئۆمەرمەندان: (گۆڕ، نزرگا) یەکە، کەوتووەتە دامێنی چیای (خاڵخاڵان) ەوە لە ناوچەی شوان نزیکی پارێزگای #کەرکووک#. دەماودەم و لە زاری پیاوە بەتەمەن و خوێنەوارەکانی ناوچەی شوانەوە دەیگێڕنەوە، کاتی هاتنی لەشکری عەرەب بۆ ناوچەکە بەبیانووی بڵاوکردنەوەی ئایینی ئیسلام، لەوێ‌ تووشی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت دەبن لەلایەن دانیشتووانی ناوچەکەوە. دوای ئەوەی لەشکری عەرەبەکان شەڕەکە دەبەنەوە، سەرداری کوردانی بناری ئەو چیایە بەدیل دەگرن و دەیکوژن. ژن و کچەکانی وەک (کەنیزەک) دەبەخشنە شەڕکەرە‌ عەرەبەکان. یەکێک لە کچەکانی بە ناوی خاڵخاڵان کە دەگوترێت زۆر جوان بووە، دەبەخشرێتە فەرماندەکەیان کە ناوی (عومەر) بووە. ئەویش لە پشتی خۆی سواری ئەسپەکەی دەکات و بە لەشکرەکەیەوە گوندە وێرانبووەکەی کوردەکان جێدەهێڵن.
خاڵخاڵان، لەژێر پشتوێنی سەر جلە کوردەوارییەکەیدا خەنجەرێکی حەشار داوە، دوای ئەوەی هەندێ‌ لە گوندەکە دوور دەکەونەوە خەنجەرەکەی دەردەهێنێت و عومەری پێدەکوژێت. لە تۆڵەی کوشتنی فەرماندەکەیان لەوێ‌ خاڵخاڵان و کچ و ژنە سەبایەکان دەکوژن. له و کاتەوە ئەو شوێنە بۆ (عومەر) دەکرێتە نزرگا. خەڵکی ناوچەکەش ناوی چیاکە بەناوی خاڵخاڵان دەبەن. وەک دەگوترێت تا نیوەی سەدەی ڕابردوویش لە کێلی سەر گۆڕەکە نووسرابوو (عمر بن یکرب بن معد، من اصل یمنی، قتل بخنجر مصموم) .
لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستان لە #هەڵەبجە#، لە ناوچەکانی پشدەر، گۆڕی هاوشێوە هەن و کراون بە (نزرگا) . ئەم گۆڕەی (عومەری یەمەن) یش لە دامێنی چیای خاڵخاڵان، وەک نزرگایەک و بەپێی ڕۆژگار بووە بە ئۆمەرمەندان و گوندەکەش هەر ئەو ناوەی وەرگرتووە. خەڵک بۆ نزاکردن و چاکبوونەوەی نەخۆشی دەچن سەردانی دەکەن، بەتایبەتی کەسانی بەخشراو دەبەن و داوای لێدەکەن چاکی بکاتەوە. لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری ئەم دیاردەیە وەک پەندی پێشینانی تەنزئامێزی لێهاتووە، دەڵێن (کەسێک شێت بێت دەیبەنە ئۆمەرمەندان، ئەی ئەگەر ئۆمەرمەندان خۆی شێت بوو، دەیبەن بۆ کوێ‌) ؟
منیش لێرەدا ئەم پەندە تەنزئامێزەم بۆ (دادگای فیدراڵی ئێراق) بە گونجاو زانی، لە کاتێکدا ئەرکی سەرەکی و خەسڵەتی کارەکەی چاودێریی دەستووریبوونی یاساکانە، واتا ئەرکی پلە یەکی ئەوەیە هەر یاسایەک لە پەڕڵەمان دەردەچێت ئەم دادگایە مافی ئەوەی هەیە بڕیار لە دەستوورییبوون و نادەستووریێتی یاساکە بدات، دەتوانێ‌ یاسا هەڵوەشێنێتەوه، ‌ تەنانەت ئەگەر هەموو پەڕڵەمانیش دەنگی بۆی دابێت. جا ئەمە لەبەر ڕۆشنایی چاودێرکردنەکانی خۆیان بێت یاخود پشتبەستن بە سکاڵای هەر کەسێک پەنای بۆ دادگاکەیان بردبێت. ئەوەی لێرەدا جێی هەڵوەستە لەسەرکردنه، ‌ خودی ئەو یاسایەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئەم دادگایەی پێکراوەتە ڕەقیب، خۆی نادەستوورییە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەگەر یاسای کاری هەر وەزارەت و دەستەیەک، یا هەر یاسایەکی دیکەی ئێراق و بەپێی دەستوور لە هەرێمەکان دەردەچن، هەر کەسێک پێی وابێت لەگەڵ دەستوور ناکۆکن، دەتوانێت پەنا بەرێتە بەر ئەم دادگایە، بەڵام کەس بیری لەوە نەکردووەتەوە ئەی ئەگەر ئەو یاسایەی ئەم دادگایە کاری پێدەکات لەگەڵ پرەنسیپ و ناوەرۆکی دەستوور ناکۆک بوو، خەڵک ڕوو بکاتە کوێ‌؟
وەک کورد دەڵێت (دۆم بێ‌ و کڵاش بۆ خۆی بچنێت) ، لە بەهاری ساڵی 2021 کە بەهاری دەسەڵاتی زۆرینەی شیعە بوو، هەمواری یاسای دادگای فیدراڵیان کردەوە، کە پێشتر لە ساڵی 2005 بە سازان و لەسەر بنەمای درووستکردنی دڵنیایی کورد و سوننە، دادگاکە بە جۆرێک پێکهات کە نەک هیچ لایەنێک نەتوانێت دژ بە پێکهاتەکانی دیکە بەکاری بەرێت، بەڵکوو وەک جۆرێک لە زەممانی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاجیاکان وێنا دەکرا، چونکە نوێنەری هەر پێکهاتەیەک جۆرێک لە مافی ڤیتۆی هەبوو لە چوارچێوەی ئەو بڕگە یاساییەدا، کە دەبوو هەموو بڕیارەکانی ئەم دادگایە بە دەنگی سەرجەم ئەندامەکانی بێت.
بەڵام لە ئازاری 2021 لایەنی شیعی بە سوودوەرگرتن لە ناکۆکی نێوان هێز و گرووپە کوردی و سوننییەکان، بە جۆرێک یاساکەیان هەمووارکردەوه، ‌ کە بتوانن وەک دەستکەلاو ئامرازێک لە کێشە و ململانێ سیاسی و مەزهەبی و نەتەوەییەکانی ئێراق بۆ بەرژەوەندی شیعی بەکاری بەرن. بەپێی هەمواری یاساکە کە ئێستا ئەم دادگایە کاری پێدەکات، بڕیارەکان بە زۆرینەیە. نەک هەر نوێنەری کورد و سوننە مافی ڤیتۆیان نییە، شیعە حسابی ئەوەشیان کردووە تەنانەت لە ئەگەری وەرگرتنی هەڵوێست و بایکۆتی نوێنەرەکانی کورد و سوننە لە دانیشتنەکانی دادگا، چوار ئەندامی یەدەگیان داناوە تا شوێنی ئەوان پڕبکەنەوە. ناکرێت گرووپێکی نۆ کەسی کە دەسەڵاتێکی ڕەهای له و جۆرەی پێبدرێت، هیچ کەس مافی تانەدان و ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانیانی نەبێت، بەڵام هیچ مەرج و ڕێسایەک نەبێت بۆ ئەوەی بڕیارەکان پێویستی بە ڕەزامەندی هەموو ئەندامەکانی بێت.
ئێستا ئەوەی لەم دادگایە دەگوزەرێت به و جۆرەیە: زۆرینەی شیعی لە کوێدا پێویستی بە هەر بڕیارێک بێت دژ بە کورد یاخود سوننە، دەتوانێت لەم دادگایە بڕیاری لەبارەوە بدات و کەس مافی ڕەتکردنەوەی نییە. دەسەڵاتی جێبەجێکردنیش پابەندە بەوەی بڕیارەکانی جێبەجێی بکات. ئەو بڕیارانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا لەم دادگایەوە دەرچوون، ‌ زۆربەیان لەژێر کاریگەریی کێشە سیاسییەکاندا بوون، بەتایبەتی ئەو بڕیارانەی ئەم دادگایە لە ماوەی ئەم خولەی ئەم دادگایەدا دەرکراون و پەیوەندییان بە کورد و هەرێمی کوردستانەوە هەیە، ئەڵقەیەکی گرێدراوی ئەو کێشە و ململانێیانەن لەگەڵ کورد لە ئێراق و ناوچەکە لە ئارادایە. بۆ تێگەیشتن لەم ڕاستییەش بە سادەترین دەربڕین تەنیا خستنەڕووی ئەم دوو بڕیارە ( بڕیاری نادەستووریبوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و نادەستوورییبوونی ناردنی هەر بڕە پارەیەک بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە) بەسە بۆ ئەوەی له و ڕاستیە تێبگەین کە بڕیارەکانی دادگا بەشێکە له و ئەجێندایەی بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت.
تەماشا بکەن لە ڕۆژی #16-02-2022# بڕیار دەدات هەرێمی کوردستان نابێت نەوت بفرۆشێت. لە ڕۆژی #25-01-2023# بڕیار دەدات ئێراق نابێت هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەم دادگایە هەڵنەوەشێندرێتەوە و یاساکەی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە هەمووار نەکرێتەوە، بڕیاری سەیر و سەمەرەی دوژمنکارانەی دیکەش دژی کوردستان دەردەکات. ڕەنگە کەسانێک پێیان سەیربێت کە دەڵێم بڕیاری (سەیر و سەمەرە) ، ئەگەر وانییە ئەی ئەمە ناودەنێن چی؟ لەلایەک بڕیار دەدات هەرێمی کوردستان نابێت نەوت بفرۆشێت، بەدوای ئەوەشدا بڕیار دەدات بەغداش نابێت پارە بداتە هەرێمی کوردستان. دوور نییە ماوەیەکی دیکە بڕیاری ئەوەش بدات نابێت بەغدا خۆراک و دەرمانیش بۆ خەڵکی کوردستان بنێرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览452
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 05-02-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 05-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 16-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览452
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,763
图片 105,975
书籍 19,359
相关文件 97,460
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!