图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,790
图片 105,979
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەردەمی زێڕینی ماڵی مام جەلال
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەردەمی زێڕینی ماڵی مام جەلال

سەردەمی زێڕینی ماڵی مام جەلال
$سەردەمی زێڕینی ماڵی #مام جەلال#$
#عارف قوربانی#
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تەمەنی وا نزیک دەبێتەوە لە پەنجا ساڵ، بە ‌درێژایی ماوەی ئەو پێنج دەیەیە هیچ کات بە ئەندازەی ئێستا ئەم حیزبە بە سەرکردایەتی و بنکردایەتییەوە نەکەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی خاوەنەکەیەوە.
مام جەلال سەرباری ئەوەی خۆی دامەزرێنەری حیزبەکە بوو، خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و خەسڵەتێکی کاریزمی لە و جۆرەش بوو کە دەوروبەرەکەی بە ئاسانی دەکەوتنە ژێر کاریگەرییەوە، وەک ئەزموونی سیاسی لە هەموو هاوڕێکانی دەوڵەمەندتر بوو، سیاسییەکی شارەزا، دونیادیدە، زمانزان و لێهاتوو بوو. لە هەر ڕوویەکەوە مام جەلال و ئەوانەی لەگەڵی سیاسەتیان کردبوو، بەراورد بکرێن، مام جەلال زۆر لە ‌سەرووی ئەوانەوە بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کات نەیتوانیوە کۆنترۆڵی هەموو یەکێتیی بکات و هەموو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە و ئەندازەیە وابەستەی بن کە قسەی مام جەلال قسەی هەموو یەکێتیی بووبێت.
مێژووی ئەو 37 ساڵەی بە کردەوە مام جەلال ڕابەرایەتیی یەکێتیی کردووە (1975 بۆ 2012) ، جیا لەوەی لە بەشێک لە قۆناخەکانی مێژووی یەکێتیدا چەند ئاڕاستەیەکی سیاسی جیاواز هەبوون و وەک حیزبی سەربەخۆ لەناو نیمچە بەرەی یەکێتیی کاریان کردووە. لەناو سەرکردایەتیی یەکێتییشدا هیچ کاتێک نەبووە دەستەیەک یا گرووپێک یا چەند کەسێک خەسڵەتی ئۆپۆزیسیۆن یا نەیاری سیاسەتەکانی مام جەلال نەبووبن. لە و پەڕی دەسەڵات و توانای بەڕێوەبردنی و هەژموونی مام جەلالدا هەمیشە کەسانێک هەبوون پێچەوانەی مام جەلال ڕەفتار و کرداریان نواندووە. بەدەر لە و هەڵوێستە ڕێکخراوانەش لە زۆربەی کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیدا دەنگی ناڕەزایەتی و پێچەوانەی بۆچوونەکانی مام جەلال هەبوون، جاری وابووە ئیرادەی ئەوان بەسەر مام جەلالیشدا سەپێنراوە و لە چەند وێستگەیەکدا هێندە تەنگیان بە مام جەلال هەڵچنیوە خەریک بووە ناچاری بکەن حیزبەکەیان بۆ جێبهێڵێت.
بەڵام ئێستا پێچەوانەی ئەو ڕابردووە، هیچ دەنگێکی ناڕازی نابیسترێت. نەک بۆچوون و ڕەفتار و کرداری پێچەوانە نەماوە، بەڵکوو بێ ڕاوێژ و گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی ئەگەر سەرۆکی یەکێتیی هەر بۆچوونێک دەرببڕێت، هەموو سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی، بەدوایدا دەیڵێنەوە. تەنانەت ئەگەر لە هەفتەیەکدا دوو بۆچوون و تێڕوانینی دژ بەیەک و جیاوازیشی هەبێت، ڕاگەیاندنەکان هەر سەرکردەیەکی یەکێتیی لە و بارەیەوە بدوێنن، دەڵێن (قسەی کاک بافڵ قسەی هەموو یەکێتییە) .
ئەم بەراوردەی ژیانی حیزبی یەکێتیی بۆ وێناکردنی بەشی یەکێتیی لە حوکمڕانیش هەر وایە. لە ساڵی 1992ەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە و یەکێتی یەکێک لە دوو پێکهێنەرە سەرەکییەکەی بووە تائێستا کە نزیکەی 31 ساڵە، لە حکومەتیشدا چی ئەوکاتانەی لەگەڵ پارتی هاوبەش بوون و چی ئەوکاتانەش کە بە ‌تەنیا حکومڕانیی ناوچەی سەوز بوون، هیچ کات بەشی یەکێتی لە حوکمڕانی وەک ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە لەلایەن ماڵی مام جەلالەوە. نەک هیچ کام لە جێگری سەرۆک وەزیرانەکان وەک ئێستای (#قوباد تاڵەبانی#) دەسەڵاتی بەسەر ئیدارە و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکاندا نەبووە، بەڵکوو سەرۆک حکومەتەکانیش کە لە پشکی یەکێتی بوون، بەهۆی بوونی تەکەتوڵاتی بەهێزی ناو یەکێتییەوە نەیانتوانیوە دەسەڵاتی تەواویان بەسەر حکومەتدا هەبێت.
بێگومان لەنێوان کۆنترۆڵکردن و وابەستەیی و بوونی ڕاو بۆچوون و دیدگای جیاواز، بەپێی هەلومەرج و قۆناخەکان هەریەکە و لایەنی باشە و خراپەی خۆی هەیە. بوونی بەرەو ڕای جیاواز ئەگەر لەسەر بنەمای جیاوازیی دونیابینی و تێڕوانین بێت بۆ پرس و بابەتەکان، دەبێتە سەرچاوەی دەوڵەمەندی و هێز لە هەر حیزبێکی سیاسیدا هەبێت، بەڵام ئەگەر جیاوازییەکان و دابەشبوونەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پشک پشکێنە و دەستبەسەرداگرتن و پاوانکردن بێت، بێگومان مەترسیدارە. کۆنترۆڵکردنیش ئەگەر لەسەر بنەمای سەرکوتکردن و نەهێشتنی جیاوازی بێت، مەترسیدارە، بەڵام ئەگەر بە دیسپلین و بۆ نەهێشتنی فرە کوێخایی و فرە ناوەندێتیی دەسەڵات بێت، کارێکی باشە.
بۆ حیزبێکی وەکوو (ی، ن، ک) کە دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال بە سەردەمانێکی بێسەرەوبەرەییدا تێپەڕیی، کۆنترۆڵکردنەوەی حیزبەکە باشە، بەڵام بۆ هەلومەرجێکی وەک ئێستا کە کوڕانی تاڵەبانی لە سەرەتای ئەزموونکردنی دەسەڵاتدارێتی کرداریدان، بەرپرسیارێتییەکی گەورەشە کە ڕەنگە بە ئاسانی دەرەقەتی نەیەن. یەکێتی لە ڕابردوودا بە کارە باش و خراپەکانییەوە مێژوویەکە ناتوانرێت بە تەنیا لەسەر مام جەلال حساب بکرێت، نە دەستکەوت و سەروەرییەکانی بە تەنیا موڵکی مام جەلالە، نە خراپەکارییەکانی بە تەنیا بۆ ئەو دەنووسرێتەوە. لە هەردوو حاڵەتەکەدا مام هاوبەشی هەبووە. لە حوکمڕانیشدا هەر وایە، مێژووی ئەو دەیان ساڵەی ڕابردووی ئەزموونی حوکمڕانی کوردی و پشکی یەکێتیی لەلایەنە باش و خراپییەکانی حوکمڕانیدا بە تەنیا لەسەر مام جەلال حساب نین. خەڵکانی دیکەش لە هەردوو ئەزموونەکادا پشکیان دەکەوێت.
بەڵام ئێستا وانییە، ئێستا لە حکومەت و لە حیزب سەردەمی زێڕینی ماڵی مام جەلالە. مێژووی ئەم ڕۆژگارانە بە باش و خراپییەوە لەسەر ماڵی مام جەلال حسابە. ڕەنگە بۆ هەردوو برا (بافڵ و قوباد) خۆش بێت کە ئێستا بەم سەرەتای تەمەن و ئەزموونەوە لە ترۆپکی هەردوو جومگەکەی دەسەڵاتی حیزب و حوکمڕانیدان و ئەوەی بۆ ئەوان ڕەخساوە بۆ باوکیان نەڕەخسابوو. نە میدیای ئازا و ئازاد وەک پێشووتر ماوە تا ڕەخنەیان لێبگرێت و نە ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا و کاریگەر هەیە گرفت بێنێتە ڕێگەیان. لەناو خودی حیزبەکەشیاندا نە قوتبی بەهێز و نە تەکەتول و بەرەی جیاجیا ماوە تاوەکو ناچار بە موراعاتکردنیان بن. ئەوەی بیانەوێ‌ بیکەن دەتوانن و ئەوەشی ئەوان نەیانەوێ‌ ناکرێت.
بۆیە ئەم قۆناخە بە ئەندازەی زیاتر لە چوار دەیەی ڕابردوو بۆ ماڵی مام جەلال، دۆخێکی هەستیارە. لە حیزب و لە حوکمڕانیدا بە باش و خراپییەوە بۆ ئەوان تۆمار دەکرێت. فەلسەفەی بەڕێوەبردن و حوکمڕانی حیزب و حکومەت لەسەر ئەوان حسابە، بەڵام پێناچێت شانسێکی باشیان هەبێت، چونکە نە جەماوەر و ئەندامەکانی حیزبەکە شادوومانن و نە هاووڵاتییانی سنوورەکەش بە حوکمڕانییەکەیان دڵشادن. ئەم دوو برایە یان دەبێت هاوبەش بۆخۆیان بدۆزنەوە کە بەرپرسیارێتیی ئێستا و مێژوویان لەگەڵ هەڵگرێت، یاخود پێویستە شێوازی بەڕێوەبردنی حیزب و لە حکومەت بە جۆرێک بگۆڕن کە مایەی ڕەزامەندیی خەڵک بێت، ئەگەر ئەوە نەکەن، ناگاتە یوبیڵی زێڕینی حیزبەکەیان، کۆتایی بە ‌سەردەمی زێڕینی خۆیان دێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览367
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 21-01-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 21-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 16-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览367
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,790
图片 105,979
书籍 19,359
相关文件 97,469
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!