图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێککەوتنی سێقۆڵی (ترس) و لێکەوتەکانی لەسەر رۆژئاوای کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێککەوتنی سێقۆڵی (ترس) و لێکەوتەکانی لەسەر رۆژئاوای کوردستان

ڕێککەوتنی سێقۆڵی (ترس) و لێکەوتەکانی لەسەر رۆژئاوای کوردستان
$رێککەوتنی سێقۆڵی (ترس) و لێکەوتەکانی لەسەر رۆژاوای کوردستان$
#عارف قوربانی#
هەر کەسێک وەکوو چاودێرێک لە هەڵوێست و سیناریۆکانی نزیک 10 ساڵی ڕابردووی تورکیا بەرانبەر ڕۆژاوای کوردستان بڕوانێت، تووشی سەرسوڕمان دەبێت لەوەی تورکیا لەم 10 ساڵەدا چەند گۆڕانێکی گەورە لە هەڵوێستەکانی ڕوویداوە. ئەو تورکیایەی ئێستا بە درۆن فەرماندەکانی پەیەدە دەکاتە ئامانج، دەیەوێت لەشکرکێشی بکاتە سەر ڕۆژاوا، کۆبانێ‌ مووشەکباران دەکات، هاوپەیمانی لەگەڵ ڕووسیا و سووریا دەبەستێت بۆ گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ سنووری وڵاتەکەی، پێشتر خۆی پێچەوانەی ئەم کارانەی کردووە. ساڵانێک پەیوەندییەکی نەک هەر ئاسایی، بەڵکوو پەیوەندیی هەواڵگری لەنێوان تورکیا و پەیەدە هەبوو، لە هەستیارترین چرکەساتی شەڕی #داعش# و مەترسیی کەوتنی کۆبانێ‌، تورکیا دەرگای کردەوە هەرێمی کوردستان پێشمەرگە بنێرێت بۆ پاراستنی کۆبانێ‌.
دەبێت بزانین چی شتێک ڕوویدا، یاخود چی بەرانبەر بە تورکیا کراوە تاوەکو بە و جۆرە هەڵوێستەکانی پێچەوانە ببنەوە؟ لەم دوو نێوەندەدا ڕاستە لە ناوخۆی تورکیا پڕۆسەی ئاشتی بە بنبەست گەیشت و شەڕ لەنێوان تورکیا و #پەکەکە# دەستیپێکردەوە، بەڵام ئەوەش ڕوونە کە پەیەدە ڕۆژاوای کوردستانی نەخستە خزمەتی پەکەکەوە بۆ کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ دژ بە تورکیا، سنوورەکانی ڕۆژاوای کوردستان بۆ تورکیا ناوچەی ئارام بوون، ئەو چەک و کەلوپەلە سەربازییانەی هاوپەیمانان و ئەمریکا دەیانبەخشییە هێزەکانی سەر بە پەیەدە بۆ شەڕی داعش، هیچ بەڵگەیەک نییە کە پەیەدە گەریلاکانی پەکەکەی پێ پڕچەک کردبێت دژ بە تورکیا. تەنانەت ئەو چەکانەی لە شکانی داعشیشدا دەستیان دەکەوت، نەدراون بە پەکەکە.
دەزگای هەواڵگریی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە ‌داعش بەوردی چاودێریی ڕۆژاوا دەکەن و هیچ وڵاتێکیان گومانی لەسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ درووست نەبووە. ئەمریکاش زیاتر لە هەموو ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکە هاوکاریی پەیەدەی کردووە و قوورساییەکی زۆری هەواڵگریی لە و ناوچانەیە و هیچ لۆمەیەکی پەیەدەیان نەکردووە بەوەی توانای دژ بە تورکیا بەکار بردبێت. بگرە زۆرجار بۆ موراعاتی تورکیا سازشیان بە پەیەدە کردووە. بەشێک لە و ناوچانەی پەیەدە بە ‌خوێن لە داعش پاراستبوونی، یان بە خوێن و قوربانییەکی زۆر لە دەستی داعش ڕزگاری کردبوون، پەیەدە لەسەر داوای ئەمریکا لێیان کشاوەتەوە. ناوچەیەکی فراوانی سنووریی بۆ تورکیا چۆڵکران.
بەشێک لە ناوچە ستراتیژییەکانیش بە ڕەزامەندیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لە دەستی پەیەدە دەرهێندران و خرانە ژێر کۆنترۆڵی ئەو گرووپانەی نزیک تورکیا، کە هاوشێوەی داعشن. ئەمریکا و هاوپەیمانان و تەنانەت #هەسەدە#ش، ئەمانەیان تەنیا بۆ ڕەزامەندیی تورکیا کردووە، بەڵام تورکیا هەر پێداگریی زیاتر دەکات.
ڕۆژاواییەکان خۆیان خستووەتە بەردەم پابەندێتییەکی ئەخلاقییەوە بەرانبەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە وەکوو خۆیان دەڵێن، لەبری جیهان شەڕی تیرۆر دەکەن. هەموویان دەزانن تاکە هێزێک لە و ناوچەیە ڕووبەڕووی داعش بووبێتەوە کوردەکان بوون، دەشزانن لاوازبوونی ڕۆڵ و پێگەی کورد یەکسانە بە سەرهەڵدانەوەی داعش. لەوانەش ڕوونتر دەزانن کە نە ئەو جوگرافیایەی بەدەست کوردەکانەوەیە و نە هێزەکانی سووریای دیموکرات هیچ مەترسییەکیان بۆ تورکیا درووست نەکردووە. بۆیە لە ‌هەندێک ئاستدا نیگەرانییەکانی تورکیایان لەبەرچاو نەگرتووە، نەک هەر بە پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی، بە مەشق و ڕاهێنان و پێدانی زانیاری و هەماهەنگیی مەیدانی کەوتوونەتە پشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە و بەردەوامن لە پشتیوانییەکانیان بۆ ڕۆژاوای کوردستان.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئەو ناوچەیە بە خەڵک و بە جوگرافیاکەیەوە مەترسی نەبن بۆ تورکیا، ئەی بۆچی تورکیا بە و ئەندازەیە سەنگەری لێگرتوون؟ بەتایبەتیش کە خەریکە ئەم هەڵوێستەی تورکیا دەبێتە هۆکار بۆ تێکچوونی پەیوەندییەکانی تورکیا و دۆست و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی؟ هیچ گومان لەوەدا نییە بەشێکی هۆکاری هەڵوێستەکانی تورکیا پەیوەندیی بە و (گرێ) یەی نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکەوە هەیە بەرانبەر بە کورد، دژی هەر باڵاکردنێکی کوردن لە ‌هەر کوێیەک بێت؛ بەڵام ئەوە هەموو هۆکارەکە نییە، بەشێکی گرنگی کێشەی تورکیا لەگەڵ ڕۆژاوای کوردستان پەیوەندیی بە تایبەتمەندیی ڕۆڵ و پێگەی تورکیاوە هەیە لە ناوچەکە، کە ئێستا وای دەبینێت بەهۆی جوگرافیای ڕۆژاوای کوردستانەوە ئەو سەنگەی پێشووتری نەماوە.
بە درێژایی درووستبوونی دەوڵەتی تورکیا تاوەکو هاتنی داعش، یەکێک لە فاکتەرەکانی ڕۆڵ و پێگەی تورکیا، ئەو نوێنەرایەتییەی جیهانی ڕۆژاوا بووە لە ناوچەکە. ئەمریکا و ئەوروپا و دواتریش ناتۆ، خۆیان ئامادەیی کردارییان لە ناوچەکە نەبووە، بەڵکوو تورکیا ڕۆڵی ئەوانی بینیووە. سەرباری ئەوەی بەهۆی جەنگی کەنداوە وە ئەمریکا و هاوپەیمانەکان هاتنە ناوچەکە و بەتایبەت بۆ ئێراق، بەڵام هاوشێوەی هاتنیان نەبوو دوای دەرکەوتنی داعش. هەردوو حاڵەتی هاتنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان، لەسەر حسابی لاوازبوونی ڕۆڵ و پێگەی تورکیا بووە. هەر بۆیە هیچ جارێک تورکیا خۆشحاڵ نەبوو بە هاتنیان و بگرە هێندەی پێی کرابێت هەوڵیداوە ڕێگە لە ‌ئامادەیی مەیدانییان بگرێت، چونکە دەزانێت بوونی ئەوان لە ناوچەکە هەژموونی تورکیا بەسەر ناوچەکە لاواز دەکات.
لەدوای کەوتنی سەدام، تورکیا ئومێدی لەسەر ئەوە هەڵچنیبوو ئێران پاشەکشە بە ئەمریکا دەکات، خۆشحاڵ بوو بەوەی دەیبینی هەژموونی ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سنووری مانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەر تەسک دەکاتەوە، چونکە بۆ تورکیا هاوکێشەکە وەکوو تای تەرازوو وایە، تا ڕۆڵ و پێگە و حزووری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ناتۆ لاواز بێت، سەنگ و کێشی تورکیا بۆ ڕۆژاوا بایەخدارتر دەبێت؛ بەڵام هاتنی داعش و لێکەوتەکانی باری تورکیای قوورستر کرد، بەتایبەت دوای ئەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان هێزیان بردە ئەو جوگرافیایەی لە ڕۆژاوای کوردستان کەوتبووە دەستی هەسەدەوە. لە و کاتەوە ئامانجی تورکیا قەناعەتپێهێنانی ئەمریکا و ناتۆیە بۆ کشانەوەیان لە و جوگرافیایە. سەرەتا بە ‌بیانووی ئەوەی دەبێتە مەترسی لەسەر ئاساییش و سەقامگیریی تورکیا، داوای ئەوەی دەکرد هێز و گرووپەکانی ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کە سەر بە تورکیان بچنە ئەو ناوچانە. ئەمەی بۆ نەچووە سەر، پاشان دەیویست بە پاساوی ناوچەی ئارامەوە هێزی تورکیا بچێتە ئەودیووی سنوور و خەیاڵی ئەوەی کەوتبووە سەر بە ‌لەشکرکێشی هەموو ناوچەکە بخاتە ‌ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. نە ئەمریکا و هاوپەیمانەکان و تەنانەت نە ئێران و ڕووسیاش کە بەشێکی سەرەکیی کێشەکانی سووریان، بەوە ڕازی نەبوون و تورکیایان نائومێد کرد.
ئێستا و دوای نائومێدبوونی لە و سیناریۆیانەی هەیبوون، تازەترین هەوڵی تورکیا ئەوەیە سوپای سووریا بگەڕێنێتەوە ئەو ناوچەیە. بێگومان ڕەخساندنی هەلومەرج بۆ گەڕانەوەی سوپای سووریا لەسەر حسابی ئەوە دەبێت کە هێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لەوێ‌ نەمێنن. بۆ ئەم مەبەستە بەرەیە‌کی درووستکردووە کە هەریەک لە ئێران و سووریا و ڕووسیا پشتگیریی دەکەن. ئەو ڕێککەوتنە سێقۆڵییەی وەزارەتی بەرگریی هەر سێ‌ وڵاتی تورکیا، ڕووسیا و سووریا (ترس) بۆ ئەو ئامانجەیە کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (کورد) لە و ناوچەیە دووربخەنەوە، بەڵام ڕەنگە تاکە ڕێککەوتنێک بێت لە مێژوودا لێکەوتەکانی بە بەرژەوەندیی (پیلانلێگێڕدراو) بکەونەوە، چونکە سیناریۆی ڕێککەوتنەکە بۆ ئەمریکا و ناتۆ ڕوونە ئەگەر مەبەستە ڕووکەشەکە بۆ دوورخستنەوەی کوردە لەسەر جوگرافیاکەی، بەڵام ئەسڵی مەقسەد، دەرکردنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانە.
ستراتیژی تازەی ئەمریکا و ناتۆش دوای باڵاکردنەوەی ڕووسیا، مانەوەیانە لەم ناوچەیە. ئەم سیاسەتەش وادەکات ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەدوای دڵنیاییدا بگەڕێن، بۆ ئێستا باشوور و ڕۆژاوای کوردستان جێ متمانەترین ناوچەی پێویستی ئەم قۆناخە تازەیەن. بۆیە ڕێککەوتنەکەی تورکیا و ڕووسیا و سووریا، نەک نابێتە مەترسی، بەڵکوو دەرفەتی باشتر بۆ کوردستان دەڕەخسێنێت، بەڵام دواجار پێویستیی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتانە بۆ کورد، بەستراوە بە ئامادەیی کورد خۆیەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览400
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 15-01-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 15-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 16-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on17-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览400
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!